Monday, March 23, 2015




دیدارێكی گرنگی ڕۆژنامەوان جونەیت ئوزدەمیر لەگەل هاوسەرۆکی هەدەپ سەلاحەدین زۆر خاڵی گرنگ لەسەر پرۆسەی ئاشتی و دە خالەکەی لێدوانی رۆژامەوانی هەدەپ-ئاکەپە شی دەکاتەوە.

ج. ئوزدەمیر پێشەکی : لەبەرئەوەی کە یادەوەری ئێمە لاوازە زوو شتمان بیر دەچێتەوە ، ڕێك ٣٠ ساڵە لەهەمان گەڕەک خەڵکی هەژار تەرمی ئەو ڕۆڵانەیان هەڵدەگرن کە لە بەرەی جیاوازی شەڕەوە کوژراون ، وەک ئەوەی کە ئەم شەڕە هیچ کۆتایی نایەت ، خەلک فرمێسکەکانیان بە دوای ئە ڕۆڵانەیان دا دەڕشت کە لە بەهاری تەمەنەکانیان دا بوون . لە ژێر هەمان ئالادا و لە چەندین مێژووی دووبارەدا ، ئەوانەی دەیانگوت کورد ، ئەرمەنی یان تورکین لە یەک جیاکرانەوە ، ئەم ٣٠ سالەی دواییمان بە شەڕی برا - برا کۆتایی هات. ساتەکانمان لە ژێر سێبەری شەڕدا تێپەڕی ، لە چیاکان دا توند و تیژیەکی کە کۆتایی نەدەهات کین و پشکۆی جەهەنەمی لێ گەورە دەبوو. گریاین گریاین ، بەلام هەندێ خەڵکی دیکە وەک ئەوەی کە هیچ ڕوونەدابێت یان نەیانەوێ ئەم شەڕە کۆتایی بێ هەلسوکەوت دەکەن ، بەڵام دوای ٣٠ ساڵ بەهێندەی بەهار نزیک بە ئاشتیەکی هەمیشەییەن ، ئەمرۆش لە ئەنکەرە باهۆزی ئاشتی بە لیدوانە گرنگەکەی ئۆجالان هەڵدەکات و ئەوەی لە سێکوچکەی ئیمرالی ، قەندیل و هادەپ ڕوودەدات لەگەل سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپ تاوتوێی دەکەین.

ج.ئوزدمیر : بە ئومیدن لە پرۆسەی چارەسەری؟
 س.د دەبێ رابردوو بیر نەکەین بۆ ئەوەی بەهای ئەوە بزانین کە چۆن هاتینە ئەمرۆ دەبێ باش لێی تێبگەین ، ئەم ئاشتیە ئەوەندە گرنگە کە دەبێ پارتە سیاسیەکان ، کورسی ، پلە و پایە و هەڵبژاردنی بۆ بخەینە لاوە و نرخی ئەم ئاشتیە بزانن، بۆ ئێمە ئاشتی لە هەموو شتێک بە نرخترە ، ئومێدم پێی هەیە چونکە ئەوەی کە هەڵبژاردن دەتوانێ ئەلتەرناتیڤی ژیانێک ئازاد بیهێنێتە ئاراوە و جۆشی ئەوە دەژین بۆ ئەوەش بە ئومێدین.
دیداری ئاشتی بۆ هەلبژاردن لایەنێکی پۆزەتیڤە، چونکە شەڕ بەرژرەوەندی هەندێ لایەنی تێدایە ، دەبێ کەس لە ئاشتی نەترسێ ، چونکە ئەگەر هەندێ پارتی زیانیان لێ بکەوێ بەلام قازانجی گەورە بۆ گەلە .
ج.ئوزدەمیر:ئیوە توندن لەبەرامبەر یەک لەگەل ئاکەپە بەلام دیدارەکان هەربەرێوەدەچێ ؟
 س.د: ئاکەپە ڕکابەری ئێمەیە ، ئێمە ڕەخنەی خۆمان هەر دەکەین ، بەلام مێزەکە هەڵناگێرینەوە چونکە هەروا بە ئاسانی مێزی دانوسانەکان دانەنراوە ، چونکە ئەو مێزە مێزی ئاکەپە و هەدەپ نیە بەڵکو لە پشت ئەو مێزەوە قوربانی زۆر دراوە، ئێمە دیقەتی ئەوە دەکەین.، بەڵام کاتێ درێژە بە دیدارەکانمان دەدەین ، چاومان لە کەموکوڕیەکانیان نانوقێنین ، ئێمە دیقەتی ئەوە دەکەین کە کاریگەری لەسەر شەقام و چیاکان نەبێ.
ج.ئوزدەمیر:هەندێ لە ئاکەپە توندن و هەندێکی تر نەرمن ، ئێوەش وەک هەدەپ هەندێکیتان نەرمن و هەندکێتان توندن ڕۆڵتان دابەش کردووە؟
 س.د: نەخێر ، وا نیە ، هەدەپ ببێ ، نەبێ ، لە هەڵبژاردن سەرکەوێ و سەرنەکەوێ دەبێ دیداری ئاشتی بەردەوام بێ ، ئێمە سڵ ناکەینەوە لە ئەوەی کە بۆچونی پۆزەتیڤیمان دەلێین ، ئەمرۆ لەبەرئەوە کە دەستەڵاتدار ئاکەپە و ئێمەش بەشێکین لەو پرۆسەیە بەشداریمان هەیە ، دوودلێمان نەیە لەوەی کە ناوەرۆکی هەر پێشکەوتنێک بۆ رای گشتی راگەیەنین ، لەبەرئەوەی لەوێ دا قسە لەسەر بابەتی گیانی مرۆڤەکان، مافە سەرەتاییەکانی وەک ئازادی و ماف دەکرێ ، پرۆسەی ئاشتی پەیوندی بە هەموو تورکیاوە هەیە ، نەک تەنیا بە هەدەپ و ئاکەپە نیە ، من لە لێدوانەکەم دا وتم کە دەبێ هەموو کەسێ داکۆکی لەو پرۆسەیە بکات ، من وتم کێ بێتە پێشەوە ئێمە داکۆکی لێ دەکەین چونەکە لەوێ دا بە ڕەنگێکی شەفافانە شتێکی کە پێشتر تابۆ بوو ئەمرۆ بە کراوەیی بۆ رای گشتی راگەیەنرا. ، ئەوەی من وتم ئەوەیە کە ئومیدم نیە بەوە کە ئاکەپە هەنگاوی کردەیی بنێ ، یان هەنگاو بۆ جێبەجێ کردنی بنێ.
ج.ئوزدەمیر: باش ئەگەر ئومێدت نیە ئەی چۆن ئاشتی پێک دێ ؟
 س.د: من لەوێش دا باسم لەوە کرد کە چۆن جێبەجێ دەکرێ ، وا نیشان دەدرێ کە لەوێ دا هەموو شتێک رێکەوتنی لەسەر کراوە و جێبەجێ کراوە ، بەلام ئەوەی دەبێ بکرێ چیە ؟ ١ دەبێ تێکۆشین و هەوڵ بدەین کە ببینە گوشار لەسەر حکومەت بۆ ئەوەی کە هەنگاو بنێ ، لەم هەڵبژاردنەدا دەبێ لەهەشتی حوزەیران دا بە هێزەوە بچینە پەرلەمان و دەستورێکی دیموکراتی دارژینەوە ، ئەگەر ئەوە نەکەین ، من ئەو کاتە بە رای گشتیم وت کە ئاکەپە وا نیشانی بدات کە دانە دانە هەنگاوی پراتیکی ناوە ئەوە خۆتان دەخەلەتێنن ، بۆ ئەوەش وتم کە باوەڕم بە ئاکەپە نیە چونکە ئاکەپە ١٢ ساڵە دەسەڵاتدارە . دەبێ لە سیاسەت دا نەخەوین و باوەڕمان بە ئاکەپە نەبێ و خۆمان کار بکەین.
ج.ئوزدەمیر : ئەگەر نمرە بدەن بە ئاکەپە لە دە چەنی دەدەنێ ؟
 ئەگەر نمرە بدەم بە ئاکەپە ئەوە ٤ی دەدەمێ ، ئەگەر کۆمسیۆنی چاودیری ، سکرتاریەت دامەزرایە و ئەوانە بچونایە بۆ ئیمرالی دەستیان و بە دانوستاندن بکردایە (بە پێکەنینەوە) ئەوە پێنج لەسەر دە دەدەم بە ئاکەپە.
جونەیت ئوزدەمیر: لەسەر ١٠ خاڵەکە دەپرسێ دەلێ ئێوە لەو خالانەتێدەگەن چی دەگرێتەوە ؟ بۆ ئەوانەی تێناگەن من دانە دانە دەیانخوێنمەوە ئەگەر دەتەوێ شیان بکەرەوە ..
س.د: بێ گومان ئەوە ئەو شتانەن کە چەندین سالانە تێکۆشانی بۆ دەکەین.
ج.ئوزدەمیر: یەکەم پێناسەی سیاسەتی دیموکراتی و ناوەرۆکەکەی ، ئەم بە چ واتایەک دێت ؟
 س.د: لە یاسای پارتە سیاسیەکان دا دەبێ گۆرانکاری بکرێ ، سیاسەت تەنیا بریتی نیە لە کاری پارتە سیاسیەکان دەبێ ئازادی رێکخراوە مەدەنیەکان فراوان بکرێ ، دەبێ بەربەستی هەلبژاردن لابرێ ، ئەو مادانە بگۆڕی کە پێناسەی سیاسەتی دیموکراتی دەیانگریتەوە، لە کاتی دانوستانەکان دا دەبێ قسە لەسەر ئەوانە بکرێ .
ج.ئوزدەمیر: بەربەستی هەڵبژاردن بۆ چەند دابەزێ ؟
 س.د: سفر
 ج.ئوزدەمیر: سفر ؟
 س.د: بەلێ سفر ، لەگەل ئاکەپە لەسەر ئەو بابەتە قسەمان کردووە لەگەل پارتەکانی تری بەرهەرلستکار ئاکەپەمان بەسەر کردۆتەوە .
ج.ئوزدەمیر: خالێکی تر داننان بە چوارچیوەی هەریمی و نەتەوەیی چارەسەری دیموکراتی ، ئەمە واتای چیە ؟
 س.د. تەواوی تورکیا لەڕووی ئیدارەیەوە پیویستی بە پلانسازی و داڕشتنەوە هەیە ، ئەمرۆ تورکیا لە ناوەندێکی بەهێزەوە بەریوەدەبرێ ، لە ئاستێکدا کە تەنیا پارتێک و تەنانەت تاکە کەسێک دەتوانێ لەسەر تورکیا بڕیار بدات ، دەبێ گفوگۆ بکەن لەڕووی نیشتمانیەوە چ مۆدێلیکمان پێویستە ، ئاکەپە دەلێ سیستەمی سەرۆکایەتی ئێمە دەلێن نەخێر هەڵەیە ، ئێمە باوەڕمان وایە کە پێیویستیمان بە مۆدێلی پەرلەمانێکی دیموکراتیانەیە ، ئەمە دەبێ کارا بکرێ ، لە ئاستی هەرێمیش دا هەموو ئەنجومەنی شارەوانیەکان و شارەکان دەبێ دەسترۆیی زیاتریان هەبێ و بە یاسایەکی تایبەتی مەسەلەی بودجە ، چالاکیە تایبەتیەکانیان و بڕیارەکانیان رێک بخرێن ، وەک بازرگانی ، کشتوکاڵ ، گەشت و گوزار ، پەروەردە ، وەزرش و هتد گفتوگۆی لەسەر بکرێ و چوارچیوەی حقوقی هەبێ. ئێمە داکۆکی لەوە دەکەین.
ج.ئوزدەمیر: لە دژی سیستەمی سەرۆکایەتین ؟
 س.د: بەلێ بێتە پەرلەمانیشەوە دەنگی "نا"ی دەدەینێ.
ج.ئوزدەمیر: لەسەر گەرەنتی کردنی یاسایی و دیموکراتیانەی هاوڵاتی ئازاد ؟
 س.د: لە دەستوری تورکیادا هەموو کەسێك تورکە و ئەوە پێناسەیە لەسەر بنەمای ئەتنێک کراوە، دەبێ دەستور بگۆڕێ بە جۆرێک کە نکولی لە هیچ ئەتنیکێکی تر نەکات ، بگۆرێ بۆ هەموو کەسێک هاوڵاتی یەکسانی تورکیایە. ئەوە ئینتمای هاوڵاتی بەهێزتر دەکات و هەست بە یەکسانی دەکات لە تورکیا ئەگەر لە دەستوردا ئەومافەی دانی پێ دا بنرێ.
ج.ئوزدەمیر: خالێکی تر : سەردێرێك بۆ گەڕاننەوەی سیاسەتی دیموکراتیانە لە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگە و دەولەت و بە دەزگا کردنی دا ، ئەمە بە واتای چیە ؟
 س.د: لەپەیوندی نێوان دەولەت و سیاسەت دا ، هەموو سیاسەتێک لە دەولەت دا پارتە سیاسیەکان بەریوەی دەبەن، تەنانەت پارتە سیاسیەکان لە هەموو ئاستەکانی دەولەت دا هەموو شتێکییان لە دەستدایە ، بۆ نمونە لە ولاتانی رۆژئاوادا رێکخراوە مەدەنیەکان و هەرێمیەکان لە میکانیزماکانی بڕیاردانی دەولەت دا بەشداریان هەیە. لە دیدی ئێمەوە تەنیا پارتە سیاسیەکان دەولەت بەرێوەنابەن ، بەڵکو خەڵک و رێکخراوە مەدەنی و هەرێمیەکان بەشداریان هەیە لە بەریوەبردن دا ، ئەمە پەیوەندی نیوان گەل و دەولەت دیموکراتیزە دەکات ، دەبێ گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی بکرێ.
ج.ئوزدەمیر: چوارچیوەی سۆسیۆ ئیکۆنۆمی پرۆسەی چارەسەری دا ، مەبەستتان چیە لەمە ؟
 س.د : جیاوازی نێوان هەرێمەکان ، هەژاری ، برسێتی ، بێ کاری ، وەبەرهێنان ، چۆن ئەم مەسەلانە چارەسەر دەکرێن ؟ ئێمە لە وڵاتێکی هەژارانین ئەمە تەنیا مەسەلەیەک نیە کە پەیوەندی بە کوردەوە هەبێ ، دیقەت بکەن هەندێ هەریمی دەریای ڕەش هەیە لەگەل گوندەکانی باشوری رۆژهەڵات "مەبەست باکوری کوردستان " هەژارترن، باشە ئەوە ئازادیمان بۆ خەڵک دابین کرد ئەی سکیان چۆن تێر بکەین ، چونکە دیموکراسی و ئابوری دوو بابەتی ناو هەناوی یەکترن. ئەگەر لە هەمان رێنمایی و هاوتەریب باس نەکرێ دەکەوێنە هەڵەوە.
ج.ئوزدەمیر: خالێکی تر ، لە قۆناغی چارەسەری دا دارشتنەوەی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵگە و دیموکراسی و ئازادیەکان و پاراستنیان مەبەست لەمە چیە ؟
 س.د: ئەوە بەو واتایە دێت کاتێ دەولەت دەیەوێ ئاسایشی گشتی دابین بکات ، دەبێ وەک ئەو پاکێجەی کە تێی دەپەرێنی ئاسایشی کۆمەڵگە نەخاتە مەترسیەوە ، ، چونکە ئەو پاکێجە لەسەر ژیر ناوی بێ چەک کردنی پەکەکەدا دەیانەوێ دەریبکەن ، دەولەت لە ژیر ناوی ئەوەی کە پەکەکە لە چەک دادەماڵم و خۆم ئاسایشی کۆمەڵگە دەگرمە دەست. لەسەر ئەو دە خالە هێشتا دەست بە دانوستاندان نەکراوە. ئێمە دەمانەوێ ئەو پاکێجە بە تەواوی بکێشنەوە لە پەرلەمان ، لەسەر هیچ شتێک لەگەل ئاکەپە رێک نەکەویتوین کە گوایە پشتگیریمان لێکردون و پەروین خانمیش لێدونێکی ئەوانی بە درۆ خستەوە. کۆمسیۆنی هەرچوار فراکسیۆنەکە دەکرێ کۆببنەوە و ئەو پاکێچە بکێشننەوە و لە کۆمسیۆنی دەستور گفتوگۆ بکرێتەوە .
ج.ئوزدەمیر: خالێکی تر زامنکردن و چاره‌سه‌ری یاسایی پرسه‌کانی ژنان ، کەلتوری و ئه‌کۆلۆژی ئەمە واتای چیە ؟
 س.د بە بۆچونی ئێمە مەسەلە ئازادی ژن بابەتێکی زۆر گرنگە . دەزانن کە پارتەکەمان زۆر گرنگی پێدەدات و لە پارتەکەمان دا سیستەمی هاوسەرۆکی هەیە و ، ئەگەر باس لە ئازادی و دیموکراسی بکرێ مەسەلەی ژن وەک بابەتێکی تایبەتی باس نەکرێ و ئەگەر لە مەسەلەی ژن دا مامەلەی جیاکاری پۆزەتیڤ نەکرێ ، هیچ پێشکەوتنێک بەدی نایەت. دەبێ گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێ کە چ رێ و شوێنێ بگیرێتە بەر لەمەسەلەی ئازادی ژن ، مەسەلەی ژینگە مەسەلەیەکی گرنگە هەندێ هەیە دەلێن ئەوە چی پەیوەندی بە مەسەلەی کوردەوە هەیە ؟، زۆر پەیوەندی هەیە ، ئەگەر مێژوومان ، کەلتورمان و سروشتمان ژەهراوی دەکرێ ، ئەگەر ئازادی رادەربڕینیشمان هەبێ چی قیمەتێکی دەبێ ؟ ئەگەر لەرێی ناوەندەکانی هایدرۆ ئەلکترۆلیکەوە سروشتەکەمان تێک دەدرێ ، چ قیمەتی بە کوردی قسەکردن هەیە ؟ یان بە تورکی قسەکردن هەیە ؟ کاتێ دار ببڕرێتەوە ، چ جیاوازیەکی نابێ ئەگەر تۆ بە کوردی بلۆرێنێ یان بە تورکی ، چی بەهایەکی هەیە ؟ دەبێ ئەوە هەمووی لە مەسەلەی ئەکۆلۆژی دا پێکەوە باسی بکرێ .

ج.ئوزدەمیر: پەرەدان بە وشیاری دیموکراتی زۆرینە و داننان و پێشخستنی چەمکی ناسنامە و پێناسەکەی ، مەبەستان لە چەمکی ناسنامە چیە ؟
 س.د: مەبەست ئەتنیکەکان ، خۆ لەم ولاتە تەنی کورد و تورک نیە ، بەلکو فرەناسنامەیی هەیە، لەم وڵاتە دەکرێ بە دەستەواژەیەک لە دەستوردا ئاماژەی پێ بکرێ ناسنامەی ئەتنیکی ، مەزهەبی و ڕەگەزی هەیە ، دەکرێ لە دەستورێک دا دان بە فرەکەلتوری و ناسنامەی دا بنرێ.ئەمە نکولی کردن نابێ لە ئەتنیکی تورک بەلکو مادەیەکی وەها هەبێ کە هەموو ناسنامەکان لە خۆگرێ ئەوە پەراوێزکردن نامینێ.
ج.ئوزدەمیر: خاڵی نۆیەم دەلێ " دەبێ بە پێی پێوەرە دیموکراتیەکان دان بە چەمکەکانی کۆماری دیموکراتی ، ولاتی هاوبەش و گەل دا بنرێ و بە سیستەمێکی دیموکراسی زۆرینە لە دەستور و یاسادا گەرەنتی بکرێ" . داخۆ لێرەدا درێژدان بە دەولەتی ئیونیتەر هەیە؟
 س.د : لێرەدا سێ دەستەواژەیە هەیە یەکەمیان دیموکراتیزە کردنی کۆمار، بەڵێ لەمەدا نارەزایی نیە بەلام دەبێ ئەو کۆمارە ناوەرۆکەکەی بە دیموکراسی پڕبکرێتەوە. سوریاش کۆماریە ، زۆر ولاتی تری دیکتاتۆریش کۆماریە ، تورکیاش لە دامەزرانیەوە ناوەرۆکی دیموکراسی پرنەکراوەتەوە و دەستکاری نەکراوە. هەروەها ولاتێکی هاوبەش پێویست بە پارچە کردنی ناکات و پێویست بە سنورکێشان ناکات،بەلام ئەمە وڵاتی ئەتنیکێک نیە وڵاتی هەموومانە. دەبێ ئەوە لە دەستووردا هەبێ . دەستەواژەیەکی تر نەتەوەیە لە جێی چەمکی نەتەوەیەک لەسەر بنەمای ئەتنیکێک ، دەبێ نەتەوەی دیموکراتی کە هەموو نەتەوە ، ئەتنیک و کەلتورەکان لەخۆبگرێ. بەهێندەی ناوەکەی ، ناوەرۆکەکەی گرنگە. ئەڵبەتە دواین خالیش لەو دەخالەش کە دەلێ " تەواوی ئەو هەنگاوە دیموکراتی و وەرچەرخانە بخرێتە ناواخنی دەستورێکی دیموکراتیەوە " واتە هەموو ئەو شتانەی باسمان کرد خۆی لە دەستورێکی نوێی دیموکراتی دا دەبینێتەوە.

ج.ئوزدەمیر: کە لەم مادانە دەڕوانم مەبەستان تەنیا مەسەلەی کورد نیە مەسەلەی ئێوە هەموو تورکیایە ؟
 س.د: بەلێ هەموو تورکیایە ، گفتوگۆ دەکەین ، نازانین کە ئاکەپە دەلی چ دەرهەقی ئەو مادانە ، ئەلبەتە ئەوە مەسەلەیەک نیە کە ئیمرالی گفتوگۆی لەسەر بکرێ و تەواو بکرێ ، بەڵکو دەستور دەهێنرێتە پەرلەمان ، چونکە لە ئیمرالیەوە دەستور داناڕژرێ بەڵکو گوێ لە هەموو کەسێک دەگیرێ لە شاندی ئیمرالی ، شاندی چاودێری ، ئاکەپە ،هەدەپ. دوای گفتوگۆ پێشنیارەکانمان یان پێکەوە یان بە جیا دەبەینە پەرلەمان. پشتگیری پەرلەمانی دەوێ . ئەو کاتە کۆمسیۆنی هاوبەش سازدەکەین لە نیو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و پاشان لە نێو گەل دەیخەینە ڕیفراندۆمەوە و دەبێ خەڵک دەنگی لەسەر بدات و بۆچونی خۆی بلێ. کە ئەم خالانە جێبەجێ کرا و ئەو کاتە دانوسان لەسەر مەسەلەی چەک دانان دەکرێ. دەبێ لە هەمان کات دا گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێ کە میکانیزما و ریباز و شێوازی دانانی چەک بکرێ. دەبێ ئەوە هەموو کەسێک بەشداری بکات و شەفافانە گفتوگۆی لەسەر بکرێ. بەلام کاتێ ئێمە قسەی لەسەر دەکەین ، یان تێناگەن ، یان نایانەوێ تێبگەن ، چونکە دەلێن بەلێ لێداونەکە وا دراوە لەسەر دانانی چەکە. شتێکی تر نالێن.
منیش دەلێم ئەو کاتە کە سری سوررەیا ئوندەر دەقەکەی خوێندەوە جێگری سەرۆک وزیران و سێ وەزیر لەوێ بوون ، باجارێکی تر بیخوێنەوە و سەرۆک وەزیریش با جارێکی تر بیخوێنێتەوە. لەسەر بنەمای رێکەوتنمان لەسەر دەقی لێدوانەکە بڵاو کراوەتەو و واشمان رای گشتی تێگەیاندووە، بەلام کاتێ ئەوە باس دەکەین لە بەرەی ئاکەپەوە قیڕ و وێڕ بەرز دەبێتەوە دەلێن هەدەپ دەیەوێ پرۆسەی ئاشتی تێک بدات و دەمیرتاش ئاستەنگە.

دیمەن : بولەند ئارینج " دەمیرتاش لەسەر پرۆسەی چارەسەری کەسێک نیە کە هەولی نیازباشی بدات و ئارەزوی ئەوەی نیە کە ئەم پرۆسەیە سەرکەوێ ، لە ناخەوە باوەڕم بەوەیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هەمە ئەوە دەلێم ، هیوادارم لەم قۆناغەدا لە نێو بزوتنەوەیەکدا نەبێ کە زەبر لە پرۆسەی ئاشتی بدات. ئەو بۆ هەلبژاردن پرۆژەیەکی هەیە ، هەندێک هەیە لەتورکیا لەگەلیان کار دەکەن ، من چل سالە لەنێو سیاسەتدام ، باش پێشبینی دەکەم کە ئەم پرۆژەیە لە لایەن کێیەوە خراوەتە ڕوو. من لە باوەڕدام سیاسەتمەدارێک سەرکەوتووە بەلام تەگەرەی گەورەی خۆپەرستیە ، ئەگەر تا ئێستا تەگەرەیەک هەبووبێ لە پرۆسەی ئاشتی بەرپرسیاری یەکەمی سەلاحەدین دەمیرتاشە. لەئێستا بەداوە نەدەمەوێ ناوی بێنم نە دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم ، جارێکی تر سەیری ئەو لێدوانە بکەن کە راستی یەک هاتین لە ئەنتالیا کردی ، لە کاتێکدا کە هەموو کەسێ خۆشحالە ، کاتێ ئەو لیدوانەی دا سەیری ڕوخساری بکەنەوە کاتێ کە قسە دەکات.

س.د: ئەم لێدوانەی ئارینجم بە نوسین خوێندبۆوە بەلام بە سایەی ئێوەوە یەکەم جار بە دڕێژی دەیبنم ، بەڵێ پرۆژەی هەدەپمان هەیە پرۆژەی ژیانی ئازادە. بە هەموو تورکیامان ناساند ، دیارە ئارینج بۆ یەکەم جارە دەیبینێ. لەسەر ئێمە چ بەڵگە و زانیاری هەیە با بڵاوی بکاتەوە. وەکو تر با لێدوان و قسەیەک نەکات کە مرۆڤ پێی بڕشێتەوە ، شایانی کەسێک نیە کە لە بەردەم خانەنشین بووندایە . ئەو بابەتانەی کە من باسم کرد ئەگەر باش مایەی تێگەیشتن بێ ، ئەوە دیار دەبێ کە حکومەت بۆ هێندە شڵەژاوە. یەک ڕستەمان نەگوتووە کە لەدژی پرۆسەی چارسەری یان ڕێکەوتن بێ ، ئەوەی ناڕەحەتیان دەکات ئەوەیە کە باوەڕمان بە ئاکەپە نیە ، چونکە لەگەڵ ئەو دەقەی لە لێداونەکەدا درا دەقێکی ژێرین هەیە و نە ڕێکەوتن بین ؟ ، بۆ ئێمە ناچارین کە متمانە بە ئاکەپە بکەین ؟، ئەوەیە هۆکاری توڕەییان. ئەوانە حسابی هەڵبژاردن دەکەن، بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگە بلێن چەکمان بە پەکەکە دانا و کۆمەڵگە بخەنە ناو ئەو کەشەوە و دەنگ کۆبکەنەوە. ئێمە دەلێن وا نیە ، ناهێلین کۆمەڵگە هەڵخەلەتێنین و ئاشتی هەرزان فرۆش ناکەین.

دیمەن ئەردۆغان: دۆخێکی دوولایەنە هەیە ، لەگەڵ بەرێز یاڵچین لێدوانێکیان دا ، ئەمرۆش هاوسەرۆکیان لێدوانێکی تر دەدات. ئەوانەی دەچن بۆ ئیمرالی لێدوانێک دەدەن ، هاوسەرۆک لێداونێکی تر دەدات. ئەمە گەمەی دوو مەیمونە وانابێ ، ئەمانە پرەنسیپیان نیە.
ج.ئوزدەمیر : واتای چیە گەمەی دوو مەیمون ؟

س.د : پێم وابێ دەبێ زۆر چاوەڕوانیمان لە بەڕێز ئەرۆدغان نەبێ ، لەبەرئەوەی کە کەموکوڕی لە کەلتوردا هەیە، کاتێ هەرەمەکی قسە دەکات هەڵەی واش دەکات لە راستی گەمەی سێ مەیمونە "نەمبیست ، نەمبینی و نازانم ". نەخێر شتێکی وا لە نێومان دا نیە من چیم وتبێ شاندی ئیمرالی هەمان شتی وتووە و بە پێچەوانەشەوە ڕاستە ، ئێمە نەماگوت کە خۆشحالین بەوەی لێدوان درا، ئامادەکاری بۆ چاک دانان بکرێ و حکومەت ئامادەکاری بۆ ئەوە بکات ؟ . وتمان ئەمە دەرفەتێکە ، بۆ هەموو تورکیایە ، چی ئەمە هەڵەیە، ئێمە چیاوازی لە بۆچونمان دایە و دوودڵ نیە، هەدەپ لەنێو خۆی دا یەکیتیەکی تۆکمەی هەیە و جیاوازی بۆچون لەسەر ئەو شتانە نیە، هەر بانگەوازیەکی کە بەرێز ئۆجالان کردبێتی قەندیل لێدوانی داوە. حکومەت توڕەیە لەوی دەستی ناکەوێ. وا تێدەگەن کە پرۆسەی ئاشتی کاتێ لەخزمەتی ئاکەپەدا بەنرخ و گرنگە . لەبەرئەوەی کە مۆڵەت نادەین بەوە ناڕەحەت دەبن. بەدەر لەو دەقەی ڕاگەیەنرا کە هیچ ڕێکەوتنی لاوەکی تر نیە . بە گٶڕینی کەسەکان و حکومەتیش ئیتر پرۆسەی ئاشتی بەرێوەدەچێ چونکە لە مەسەلەی کەس و حکومەت و بیرۆکراتی دەرچووە ، دەقی یاسایەکی دەرکراومان هەیە لە پەرلەمان دا بە گۆڕینی حکومەتیش پرۆسەکە دەبێ بەرێوەبچێ.

ج.ئوزدەمیر: وەک پارت بەشداری هەلبژاردن دەکەن ، ئۆجالان بەمەی زانی ؟
 س.د : بەلێ وەک هەدەپ ، وەک پارت بەشداری هەلبژاردن دەکەین ، بەریز ئۆجالان لە راگەیاندنەکانەوە ئاگادار بوو و پشتگیری لێکردین.
ج.ئوزدەمیر: دەچنە پەرلەمانەوە ؟ ئەگەر نەچن چی دەبێ ؟
 س.د : دەچین ، ئەگەری دووەم لاوازە. بە رێژەیەکی کەم نزیکین لە تێپەڕینی بەربەستی هەلبژاردن ،هەدەپ پێکهاتەی هەموو ناسنامە و کەلتورەکانە، نەجونی بۆ پەرلەمان قەیرانی رەوایی هەموو ناسنامەکان لەگەل خۆی دینێ ، ئەگەر نەچینە پەرلەمان، دەبینە بەرهەڵستکارێکی کارا ، لێپرسینەوە دەکەین لە هەموو یاسایەکی دەرکرێ و قەیرانی بەردەوامی سیاسی ڕوودەدات. ئێمە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە هەڵمەتی گەورە بەرێوەدەبەین بۆ ئەوەی کە بەربەستی هەلبژاردن لابرێ و داوای هەلبژاردنی پێشوەخت دەکەینەوە ، هەر رۆژ و سەعاتێک گوشار بۆ حکومەت دێنین ، ئەگەر لەناوخۆ و دەرەوەی پەرلەمان پشتگیری کۆبکەینەوە ئەوە حکومەت ناچار دەبێ کە هەلبژاردنی پێشوەخت بکاتەوە، وەها ناتوانێ دەستوری نوێ دەرکات.
ج.ئوزدەمیر: کەواتە پلانی ب هەیە ؟
 س.د: بەلێ هەمانە و هێزیشمان هەیە، خەڵکمان لەگەلە لە تورکیاش ، لە تورکیا چوارمین هێزین ، ئەگەر نەکەوینە پەرلەمان ، حکومەت هەزار جار پەشیمان دەکەینەوە. دەکەوێتە قەیرانێکی ڕەوایی وەهاوە کە پەرلەمانتارەکانیان دەخەینە شەرمەزاریەکی وەهاوە کە ئەو کورسیانەی بە دزی سیاسی و دزینی دەنگ بەدەستیان هێناوە ، ڕیسوا دەکەین و هەڵمەتی وەها گەورە بەرێوەدەبەین کە ناچار بن هەلبژاردن بکەنەوە.
ج.ئوزدەمیر: داخۆ هەرەشە دەکەن ؟
 س.د: بەکراوەیی بە دیموکراسی هەڕەشە لەحکومەت دەکەم
 ج.ئوزدەمیر: هەرەشە بە دیموکراسی ، چەمکێکی نوێیە ، دیارە لە جێی تری جیهان شتێکی وەها نیە.
وەرگێرانی لە تورکیەوە : نەجیبە قەرەداغی

تکایە کەس ئەم دەقە بێ ئاماژە کردن بەسەرچاوەکەی وەرنەگرێ...

No comments:

Post a Comment