پڕۆژه‌ی تورکاندن ( به تورک کردن ) له
لایه‌ن جه‌ماعه‌تی گویله‌نه‌وه
نوسینی
و لێکۆڵینەوەی ئوزگور بەلگە
وەرگێڕانی
لە تورکیەوە : نەجیبە قەرەداغی ، شوان مەریوان ، ئارام پێنجوێنی و رێبوار
هەمەوەندی
سەرچاوە: ئاژانسی فرات
تێبینی : هیچ کەس و دەزگایەک مافی بڵاو کردنەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیەی نیە ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوەکەی نەکات
پڕۆژه‌ی تورکاندن ( به تورک کردن ) له
لایه‌ن جه‌ماعه‌تی گویله‌نه‌وه
هەموو کاتێک باسی پەروەردە دەکرێ. باسی شارستانی بوونی پەروەردە و باسی ئەوە دەکرێ
کە پەروەردە مرۆڤ پێشدەخات و هاوچه‌رخ و سەردەمیانەی دەکات. بەڵام قەد باسی لایەنە
ڕوخێنەرەکانی پەروەردە ناکرێ. باسی ئەو لایەنەی پەروەردە ناکەن کە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی.
هیچ کاتێک ئاورێک لە " سوپای نەزانان" نادرێته‌وه کە پەروەردە دەیانخولقێنێ.
هیچ کاتێک باس لەوە ناکرێ کە سەرجەم دیکتاتۆرە فاشیستەکانی جیهان و سەرجەم نەژاد پەرەستەکان
لە ئاکامی ئەو پەروەردەیەدا پێگەیشتوون کە پێیان دراوە ، هیچ کەسێک باس لەوە ناکات.
هیچ کەسێک ناتوانێ نکولی لەوە
بکات کە "سوور پێستەکانی" باکور و باشوری ئەمریکا لە چوارچێوەی پەروەردەی زۆرەملێ دا زمانی خۆیان
لەبیر کرد و بە زۆر فێری زمانەکانی ئیسپانیایی، ئینگلیزی و فەرەنسایی کران. نیشتەجێ
ڕەسەنەکانی ئوستورالیا ، "ئابورژینەکان"یش ڕووبەڕووی چارەنووسێکی هاوشێوەی
بوونەوە.
لە سەرجەم ٥٠ ملیۆن کورد ، ١٠
ملیۆنیان و نزیکەی ١ لە پێنج کەسیان لە سەدا
بیستی کوردان لە ئاکامی پرۆسه‌کانی له‌ژێر ناوی " شارستانی بووین، مەدەنی بووین
و سەردەمیانە بووین" زمانی خۆیان لەبیر کردووە ، بوون بە تورک، عەرەب یان
فارس. ئەو کوردە ئاسیمیلەبووانە، بەشێکیان لە
تورکێک زیاتر تورکچیەتی ، لە عەرەبێک زیاتر عەرەبچیەتی و لە فارسێک زیاتر
فارسچیەتی دەکات و ئەوەش حەقیقەتێکی تاڵی کۆمەڵگای کوردە.
کوردی ئاسیمیلە بوو" حوسەین
چەلیک"ی ئاکەپەیی کە دایک و باوکی کوردە، سەرۆکی گشتی پارتی کۆماری تورکیا"
جەهەپە" کەمال کڵچدار ئوغڵوو،" تارق یاسین ڕەمەزانی" بەعسی و جێگری
دیکتاتۆر پێشووی عێراق سەدام حوسەین کە دایک و باوکی کوردە، "محەمەد رەزا ڕەحیمی"
جێگری سەرکۆماری ئێران کە دایک و باوکی کوردە، به‌رچاوترین نموونەی ئەو کورد ئەسمیلانەیە
کە لە نەتەوە سەردەستەکانی کوردستان زیاتر
نەژاد پەرستی دەکەن. ئەوانە هەموویان لە ئاکامی ئەو پەروەردەیەی بینیویانە
بوون بە تورک، عەرەب و فارس . بوون بە دوژمنی نەتەوەی خۆیان. ئەوان بوون بە جەلادی
خۆیان. تایبەتمەندی مرۆڤیان لە دەست داوە و بوون به زاڵم.
ئێستا سوپایەکی ملیۆنان کەس هه‌یه
کە دایک و باوکیان کوردە و بۆ خۆیان لە ئاکامی پەروەردەی زۆرەملێ دا ئاسمیلەبوون.
ئەوانە هەموویان لە لایەن زهنیەتی داگیرکەر و نەژادپەرەستیانەی تورک، عەرەب و فارسەوە
پەروەردە کراون. کراون بە شتێکی جیاواز لە ڕاستی خۆیان. ئەوان نەک بە زمانی کوردی،
بەڵکو بە زمانەکانی تورکی، عەرەبی و فارسی پەروەردەیان بینیوە. لە ڕاستی دا گرینگ‌ترین
کۆسپ لە بەرامبەر ئازادی گەلی کورد ئەو کوردە ئاسیمیلە بووانەن. بە لەبەرچاوگرتنی
ئەو ڕاستیە، ئەگەر پەروەردە بینین لە قوتابخانەکانی تورک، عەرەب و فارس وەکو پێشکەوتن
و دابینکردنی داهاتوو ڕەوا نیشان بدرێ، ڕێگا لە پێش کۆمەڵکووژی و ئاسیمیلاسیۆن دەکاتەوە.
زهنیەتێک نابینی لەو مەترسیدارتر که ئه‌و په‌روه‌رده‌یه به پێشکه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م
بدات.
بە تایبەتی کاتێ دایک و باوکەکانی
کورد منداڵەکانیان دەنێرن بۆ قوتابخانەکانی"ئیشق"ی فەتحوڵڵا گولەن بۆ ئەوەیی
ببن بە تورک، هەڵوێستێکی پارادۆکسە و بە هیچ شێوەیەک مایەی تێگەیشتن نییە. "
پاراستنی هەبوون و مسۆگه‌رکردنی ئازادی " لە لایەن کوردانەوە تەنیا بە ڕەدکردنەوەی
سیستەمی پەروەردەی داگیرکەران لە لایەن کوردانەوە بە تەواوی پێکدێ. کاتێ گەلی کورد بە زمانی کوردی لە سەر کلتوور و
مێژووی خۆیان پەروەردە نەبینن، ئەو خوێندنگایانەی بەشی ناوخۆیان هەیە، لە گرتوخانەکان
بۆ گەلی کورد زۆر مەترسیدارترن و کاتێ لە خوێندگاکانی تورک، عەرەب و فارس دا پەروەردە
ببین، ئاشکرایە کە لە لەناوچوون ڕزگاریان نابێ.
لە چوارچێوەی "تەنوری
" ئاسیمیلاسیۆن دا مەترسیدارترین خویندنکاکان، خوێندنگاکانی جەماعەتی فەتحوڵڵا
گەلەنن. هەرچەندە لە شارەکانی کوردستان لە ناوی خوێندنکاگان ناوی نرخە پیرۆزەکانی
گەلی کورد وەکوو لە دێرسیم " کۆلیژی مونزوور، لە ئامەد کۆلیژی نیل، لە سولەیمانی
کۆلیژی سەلاحەدینی ئەیوبی، لە وان کۆلیژی سەرحەد و لە هەولێر کۆلیژەکانیان وەکوو نیلوفەر
و ئیشق ناوناوە، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە کە کوردان بکەن بە تورک و لەو بارەیەوە قسەکانی خودی
" فەتحوڵڵا گولەن" له باره‌وه هه‌ن.
لە کاتێک دا که ئامانجیان هێندە
ڕوونە، باشە پیلانی مێژووی لە پشت خوێندنگاکانی" ئیشق"ەوە چییە؟
دامەزرێنەرانی ئەو ناوەندانەی کێن؟
تایبەتمەندیە هاوبەشەکانی دامەزرێنەرانی
ئەو ناوەندانەی چییە؟
ئەو خوێندنگایانە چ رۆڵێکیان وەئەستۆ
گرتووە؟
ئەو خوێندنگایانە چ پەیوەندیەکیان
لەگەڵ" ساباتائیزم، ماسۆنچیەتی، بیری ئیتحاد و تەرەقی، کەمالیزم" هەیە و
ڕۆڵی زهینیەتی تورکی سەوز و سپی لەو خوێندنگایانەدا چییە؟
لە خوێندگاکانی " فەوزیەوە"
هەتا خوێندنگاکانی" ئیشق" . هەندێ حەقیقەت هەیە، کە ڕای گشتی ڕووی ڕاستینه‌یان
نازانێ کە شتێکی زۆر جیاواز لە ڕواڵەتەکەیانن. یەکێک لەوانه‌ش خوێندنگاکانی"
ئیشق" ە. گەلانی کوردستان، ئانادۆڵ و تراکیا وا دەزانن کە " فوتحوڵڵا
گولەن" دامەزرێنەری سەرەکی خوێندگاکانی" ئیشق"ە. بەڵام ئەوە راست نیه
. خوێندنگاکانی" ئیشق" بەردەوامی خوێندنگاکانی" فەوزی"ییە کە
ناویان گۆڕاوە. مانایی وشەی " فەوزییە" ڕوناککردنەوەیە. زۆر لە مانای وشەی"
ئیشق'ەوە نزیکە. لەو پەیوەندیەدا لە ماڵپەری" وەقفی خوێندنگاکانی فەوزییە"ی
کە سەرجەم خوێندگاکانی جەماعەتی " فەتحوڵا گولەن" لە ژیر چەتری ئەودا
کار دەکەن، زانیاری لە سەر ئەوە هەیە، کە خوێندگاکانی" ئیشق" بەردەوامی
خوێندنگاکانی" فەوزییە"ن. لە سەر کەمالیزم و میراتگەرانی مستەفا کەمال پێناسەیەکی
بەو شێوەیە کراوە:
" لە سەدی نۆزدەهەم دا بێجگە لەوەی شاری"
سەلانیک" , هەرێمی باڵکان و دەریای
سپی لە شوێنێکی زۆر گرنگی بازرگانی بوو پێکەوە دەبەستەوە ، لە هەمانکات دا ده‌رگای
ئیمپراتۆری عوسمانی ڕوو لە ڕۆژئاوا بوو و وەکوو ڕووناکترین شار سەرنجی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا.
لە شارەی قەراخ دەریا دا، بیری پێشکەوتنخوازی نوێ سەری هه‌ڵدابوو و ئەو تورکانەی لەم
شارەدا دەژین لە سایەی ئەو پەروەردەی بینیبوویان، پێکهاتەیەکی کۆزمۆپۆلیتیک بوون.
هەنگاو سەرەتایەکانی ئەو مژارە لە دوای ساڵی
١٨٧٢ دا لە لایەن " شەمسی ئەفەندی" و لە کاتێک دا مامۆستای سەره‌تایی
ئاتاتۆرک بوو، نرا. ڕێبازی"ئوسوولی جەدید" کە "شەمسی ئەفەندی"
لە خوێندگاکانی دا پەیرەوی دەکرد، ڕێبازێکی نوێ بوو. لە بەرنامەی وانە گوتنەوەدا،
بەکارهێنانی ڕێبازی " سزا و هاندان" لە ئاستی شۆرشێک دا بوو لە پەروەردەدا.
لە ماوەیەکی کورت دا ئەو خوێندنگایە لە لایەن
بنەماڵەکانی تورکەوە زۆر پەیوەندی لەگەڵ گیرا و زۆر حەزیان لێدەکرد. لە ساڵی ١٨٨٣
دا لە سەر پێشنیاری " مومەیز تەوفیق ئەفەندی"یەوە شاندێک بۆ کردنەوەی خوێندنگایەکی
نوێ ئەرکدار کرا. لە ئاکامی هەوڵدانی ئەو شاندەدا، لە ١٤ی دیسێمبری ساڵی ١٨٨٥ دا لە
گەرەکی" مەسلح ئەلدین"ی شاری سەلانیک خوێندنگایەک خنجیلانە بە ناوی"
فەیزی سبایان" کرایەوە.
لە ماوەیەکی کورت دا " فەیزی
سبایان" بوو بە خۆشەویستی سەلانیکیەکان. زۆر خێرا پێش دەکەوت. لە ماوەیەکی
کورت دا قوتابخانەی ناوەندی و داوناوەندی کردەوە. لە سەره‌تای ساڵانی ١٩٠٠ کان دا
ئیدی دواناوەندیەکانی "یوڤادان"، لە بینا پێشکەوتوەکان دا پەروەردەیان دەدا
و ئەو تەشکیلاتە ناوی بۆ زنجیرە قوتابخانەکانی" فەیزیە" گۆڕا. لەو ماوەیەدا
" شەمسی ئەفەندی" قوتابخانەکانی خۆی داخست و ئاوێتەی قوتابخانەکانی"
فەیزیە" بوو. لە دوای ماوەیەک دەرچووانی قوتابخانەکانی " فەیزیە" بەرپرسیاری
گرینگ‌یان وەرگرت و لە بەرێوەبردنی وڵات دا خاوەن قسە بوون و قسەیان دەڕۆیشت. لە نێویان
دا دەتوانرا وەزیر، پارێزگار، ئه‌ندازیار ، پزیشک و بازرگانی زۆر گرینگی ببینرێ.
کار‌و باری قوتابخانەکانی "
فەوزیە" هەتا شەڕی باڵکان بەردەوام بوو. لە دوای شەڕ و لە دوای داگیرکاری یۆنان،
زۆرێک لە بەرێوەبەرانی" فەیزیە" کۆچیان کرد بۆ ستەنبوڵ. لەو ماوەیەدا بە
ناچاری ئەو قوتابخانەی لە سەلانیک دامەزرێندرا بوو، لە ئەستەنبول بەردەوامی بە کارەکانی
دا. شەڕی باڵکان ڕێگای بۆ شەڕی جیهانی یەکەم خۆش کرد. لە سەلانیک کەشوهەوایەکی بێ
هیوایی سەردەست بوو. سەرەڕایی هەموو زۆر و زەحمەتیەکان، پەروەردەکاری پێشکەوتوو"
ناکیە ئەلگون" قوتابخانەی" فەیزیە"ی لە سەلانیک کردەوە. ئەو
قوتابخانەی لە "بەیازید" بوو، وەکوو قوتابخانەی سەلانیک، پەروەردە کردنی خوێندکارانی بە شێوەیەکی
پێشکەوتووانە ئەنجام دەدا.
لەساڵی ١٩٢٣ دا ڕۆژانی قەیرانی
تێپەرێندرابوون. سەرجەم خوێندکارانی قوتابخانەی" سەلانیک" گەڕانەوە بۆ وڵات
و قوتابخانەی سەلانیک بە تەواوی داخرا. لە دوای ماوەیەک بینای قوتابخانەی " بەیازید"
ئیدی وه‌ڵامدەرەوە نەبوو. بەو پێیە "ناجیە سوڵتان" کە لە" تەشویقیە"
دەمایەوە لەوێ جێگر بوو. لە دوای ماوەیەک ئەو بینایە و زەویەکانی دەروبەری ، بە
پارە کران و بەو شێوەیە وەرگیران. لە ١٧ی كانونی یه‌که‌م (دیسه‌مبه‌ر)ی ساڵی ١٩٣٤
دا قوتابخانە پەنجاهەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی پیرۆز کرد و لەو کاتەدا دەستەی بەرێوەبەری
قوتابخانە ناوی دواناوەندی" ئیشق"ی لە سەر دانا و بڕیاڕەکە لەلایەن
ئاتاتورکەوە پەسەند کرا.
هەتا ساڵی ١٩٥٥ تا ٥٦ لە ئەنجامی
ئەو کار و خەباتەی بەڕێوە برا، هەموو کارەکان
دروستکردنی "وەقف" کۆتایی پێهات. لە گەرەکی " نیشانتاش"
ئەو بینایانەی یەک لە دوای یەک دروست دەکران، کران بە شوێنی پەروەردەی نوێی و پێشکەوتوو
و وه‌ک دەزگایەک ڕێکخران. بەڵام لە بەردەوامی کات دا ئەوە وڵامدەرەوە نەبوو. لە ساڵی
١٩٨٦ دا کامپوس(شوێنی حەوانەوەی خوێندکارانی زانکۆ)ی "ئایازئاغا" دامەزرێندرا.
ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی" ئێشق" بەردەوامی بەو کارە دا. وەقفی خوێندنگاکانی"فەیزیە"
لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کامپوسی پەروەردەی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە "ئەرەنکۆی"
کردەوە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لە "شیلە" کامپوسی زانکۆکانی ئیشق، چراکانیان
بۆ خزمه‌تگوزاری هەڵکران.
لە دوای ڕاگەیاندنی کۆمار و لە
کاتێک دا هێشتا خوێندنگا ئاساییەکان، زمانی بیانی وەک فارسی و عەرەبییان نەبوو، وەقفی
خوێندنگاکانی فەیزیە، بە شێوەیەکی ئامادەکاری بۆ کراو، زمانی بیانی فارسی و عەرەبی
و وانەکانی "فەلسەفە، کۆمەڵناسی، بیرکاری، بازرگانی و زۆر وانەی دیکەیان بە شێوەیەکی
پیشکەوتووانە پیشکەش دەکرد و خوێندنگاکان لە سەر بنه‌مای خوێندنگای"سوقرات -
کۆمێنووس " لە تورکیا کاریان دەکرد، کە هەتا ئەو کاتە هیچ خوێندنگایەک بەر لەوە
ئەنجامی نەدابوو، ئەو تایبەتمەندیانەی خوێندنگاکانی فەیزیە ، شیرۆڤەی زۆر هەڵدەگرێ."
لەو پێناسەیەی بۆ خوێندنگاکانی"ئیشق"
کراوە، بە باشی ئەوە ئاشکرایە کە جەماعەتی گولەن میرات هەڵگری دەزگاکانی پەروەردەی
"ساباتائیست" و "کەمالیست"ن
و خاوەن زیهنیەتی نەژادپەرەستی تورکن و ئەو زیهنیەتەیان بە میراتە بۆ ماوەتەوە.
پیویست ناکات لە ناونیشانێکی دیکە بە دوای زیهنیەتی نەژادپەرەستی کەمالیستانەی
تورک دا بگەرێ، ناونیشان ئەو زیهنیەتە جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن خۆیەتی. لە هەمان
کات دا ناونیشانەکەی سەرجەم ئەو خوێندنگایانەی لە لە ژێر چەتری وەقفی خوێندنگاکانی
فەیزیە دا کار دەکەن.
لە سەر ئەو مژارە لە سەرەتایی
مانگی ته‌موزی ( تیرمه‌هی) ٢٠٠٩ دا بابەتێک لە ڕۆژنامەی حوریەت دا بڵاو بویەوە کە
ئیمزای هەواڵنێری شاری ئانتالیای ئاژانسی دەنگوباسی دۆغان،" محەمەد
چنار"ی لە ژێر دا بوو. بە پێی ئەو هەواڵە " ئەکرەم ئیکینجی" بەرێوەبەری
زانکۆی ئیشق لە ئانتالیا کە جەماعەتی گوڵەن دایانمەزراندووە، لە کاتی کۆبوونەوەیەک
دا، زانکۆی ئیشق لە سەر ئەساسی چ میراسێک و بە چ ئامانجێک دامەزرێندراون ، بەو شێوەیە
قسەی بۆ ئەو کەسانە کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون.
" ئێمە پەروەردەمان بە ئاتاتۆرک داوە، لەسەر ئەساسی
فەرمانی ئەو ئەم زانکۆیە دامەزرێندراوە،کاتێ ئێمە باس لەوە دەکەین، زەحمەتی دەبینین.
چوونکە ئەرکی سەرشانمان گران دەبێ. ئەو ڕۆڵەی ئاتاتۆرک بە ئێمەی داوە، ئەمانەتی ڕووناکی
"ئیشق"ە و ئێمە به‌رده‌وامی به "ئێشق"ی ڕووناکی ئاتاتۆرک دەدەین."
"ئەحمەد توران ئاڵکان" لە رۆژنامەی زەمانی
فەتحوڵڵاچیەکان دا ، قسەکانی بەڕێوەبەر "ئەکرەم ئیکینجی" کردووە بە مەقاڵەیەک
و لە ڕۆژی ١٢ی ته‌موزی ( تیرمه‌هی ) ساڵی ٢٠٠٩ دا لەو رۆژنامەیەدا بڵاو کردەوە و لە
مەقالەکەی دا بەو شێوەیە دەنوسێ.
"سەرەتایی ئەم کارە دەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی
"مستەفای بچووک" لە ساڵی ١٨٨٧ دا لە سەلانیک دەرۆیشت بۆ قوتابخانە. ئەو
چیرۆکه‌مان له‌به‌ره : زوبەیدە خانمی دایک بە هیوای ئەوەی کوڕەکەی کاتێ مەزن ئەبێ
،ببێ بە حافز، دەیەوێ بینێرە بۆ قوتابخانەی گەرەکەیان، بەڵام عەلی رەزا ئەفەندی
باوک،دەڵی" ئێستا جارێ با بە دڵی خانم بێ، دواتر هەر چۆن بێ رێگا چارەیەکی بۆ
دەدۆزینەوە" و بەو شێوەیە لە بەرامبەر رۆیشتنی بۆ قوتابخانەی گەرەک کاردانەوە
نیشان نادا، بەڵام لە یەکەم دەرفەت دا، ناوی مستەفای بچوک لە قوتابخانەی شەمسی ئەفەندی
کە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و بە شێوازی ڕۆژئاوای پەروەردە دەدا، دەنووسێ.
ئەو ڕۆژانە قوتابخانەی شەمسی ئەفەندی
هێشتا گوڵ خونچەیەکی بچووک بوو کە دواتر لە ساڵی ١٨٨٥ دا لەگەڵ قوتابخانەی "فەیزی
سبایان" کەلە سەلانیک دەستی بە چالاکی کرد و لە لایەن شەمسی ئەفەندیەوە دامەزرێندرا
بوو، یەکانگیر بوون، دواتر لە ژێر ناوی قوتابخانەکانی" فەیزیە" دا بەردەوامیان
بە کارەکانیان دا.
شەمسی ئەفەندی بە ڕەچەڵەک سەر بە بنەماڵەیەکی ناسراوی "
ساباتاییجیە" لە شاری سەلانیک.
لێرەدا باسی نەریتێکی گرینگ(مۆمێکی
مەزن) دەکەین؛ وەکوو دەزانرێ دامەزرێنەری قوتابخانەکە شەمسی ئەفەندی سەر بە بنەماڵەیەکی
سابەتاییە. ئەوانەی دەیانەوێ یان ئەوانەی دەرفەتیان هەیە منداڵەکانی خۆیان دەنێرن
بۆ ئەو قوتابخانەیە. درێژه به هه‌مان هه‌لویست ده‌ده‌ن و بونیان هەیە.
ئەم خاڵە گرینگە. لەبیری نەکەن!
لە بەردەوامی دا هاتووە:"
شەمسی ئەفەندی کە لە شێوازی پەروەردە کردن دا سەرکەوتوو بوو، بەر لەوەی سەلانیک بکەوێتە
دەستی یۆنانەکان، کۆج دەکات بۆ ئیستانبوڵ. لە کاتێک دا دەزگای پەروەردەی شەمسی ئەفەندی
وەکو وەقف کار دەکات، دواتر لە گەرەکی شیشلی لە ساڵی ١٩٣٤ دا دواناوەندی" تەرەقی"
دەکاتەوە و ئەو دواناوەندیە لە ژیر ناوی دواناوەندی ئیشق دا بەردەوامی بە کار و
چالاکیەکانی دەدا. لەو نێودا بە پێی بانگەشەیەک، ناوی "ئشق" لە لایەن
خودی ئاتاتۆرکەوە لە سەر ئەو دواناوەندیە دانراوە. بە پێی کۆپیەکی ئەو تەلگرافەی کە
لە لایەن بەرێوەبەری زانکۆی "ئشق" لە ماڵپەرەکەیان دا بڵاو بووتەوە
ئاتاتۆرک بەو شێوەیە قسە بۆ بەرێوەبەرانی ئەو دواناوەندیە کردووە:
" لە بەر ئەوەی منتان بۆ جەژنی دامەزراندنی پەنجاهەمین ساڵرۆژی
دامەزراندنی قوتابخانەکەتان بانگ کردووە سپاستان دەکەم، پیرۆبایی له ناوی نوێ دەکەم".
ئەگەر چی لەو گوتانەدا زۆر بە ڕوونی ئاشکرا نییە کە ئایا ناوی "ئشق" لە
لایەن ئاتاتۆرکەوە لە سەر ئەو قوتابخانە دانراوە ، یان نا، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین:
لە ساڵی ١٩٩٦ دا وەقفی قوتابخانەکانی فەیزیە بڕیار دامەزارندنی زانکۆیەک دەدا و
ناوی "ئشق" لە سەر ئەو زانکۆیە دادەنێن."
لە کاتێک دا ئا. توران ئاڵکان بەو شێوەیە دەڵێ ئەندامی کۆمیسیۆنی سەرۆکایەتی
ناساندنی زانکۆی ئشق، پرۆفسۆر "ئەسین ئینان" لە سەر زانکۆی ئشک و پەیوەندی
زانکۆی ئشک لەگەڵ وەقفی قوتابخانەکانی فەیزیە کەلە ساڵی ١٨٨٥ لە سەلانیک دامەزرێندراوە،
بەو شێوەیە قسە دەکات:
" ئاتاتورک پەروەردەی سەرەتایی لەو قوتابخانە سەرەتاییەی
کە لە سەلانیک دامەزرێندرا بوو و سەر بە وەقفی قوتابخانەکانی فەیزیە سبایانە و لەلایەن
شەمسی ئەفەندیەوە دامەرێندراوە، بینیوە. لە بەر ئەوەی یەکەمین جار شەمسی ئەفەندی
منداڵانی هەستاندەوە و لە سەر کورسی ریزی کردن، پیاوانی نەزان و دواکەوتوو زۆریان
لێداوە. لە دوای ئەوەی سەلانیک لە دەرەوەی سنوورەکانی عوسمانی مایەوە، شوێنی وەقفەکەیان
گواستەوە بۆ ئئیستەنبوڵ. مانای " فەیزیە" ڕووناککردنەوەیە، و لە سەر
داوای ئاتاتۆرک وشەیەکی هاومانای وەکوو "ئشق"ی لە سەر دانراوە. ئەو
"ئشق"ە ، "ئشق"ی فەتحوڵڵا گولەن نییە، ئەوە لە سەر داوای
ئاتاتورک پێکهاتووە. هەندێ دەلێن 'ها فەرموون
ئەوە قوتابخانەی جەنابی مامۆستا یە'. زۆر ڕاستە دەرگاکەمان داخراو نییە، فەرموو وەرن،
فێری ڕاستی هەندێ شت ببن."
لە کاتێکدا هەموو شتێک هێندە
ئاشکرایە، هەوڵدانی جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن بۆ دابڕانی قوتابخانەکانی ئشق لە کەمالیزم
و دابڕانی ئەو قوتابخانەیانە لە زیهنیەتی نەژادپەرستی تورکی سپی، هەوڵدانێکی پووچە
و بێ مانایە.
ئیدی کەماڵیزم لە ژیر ڕواڵەتی فەتحوڵاچیەتی
دا دێتە کوردستان . لە راستیدا فەتحوڵاچیەتی سەردەمیانە کردنی کەمالیزمە.لە کاتێک
دا کەمالیزم نوێنەرایەتی نەژادپەرستی تورکی سپی و ڕەش دەکات، فەتحوڵاچیەتی ڕێنیشاندەر
و سەرکێشی نەژداپەرستی تورکی سەوزە. ڕواڵەتی سەوزی کەمالیزمە. جەوهەر و ناوەڕۆکی کەمالیزمی
سەوزە. سەنتەزی تورک - ئیسلامە.
لە راستی دا قوتابخانەکانی ئشق
کە سەربە وەقفی قوتابخانەکانی فەوزیەن، بە ئامانجی بە تورک کردنی کوردان لە رێگای
پەروەردەوە و لە لایەن فەتحوڵڵاچیەکانی کەمالیستی سەوزەوە دامەزرێندراون.
جەماعەتی فەتحوڵڵاچی، بە ڕێگای ڕێکخستنەکانی
دەزگای سیخوری تورکیا"میت" منداڵە هەره لێهاتوو و ژیرە کوردەکان پەیدا
دەکەن و لەو قوتابخانانەدا پەروەردەیان دەکەن. بۆ ئەو ئامانجە بیر و باوەڕی ئایینی
بنەماڵەی ئەو منداڵانە کەڵکی لێوەردەگیرێ و بەکار دەبرێ. ئەگەر چی لە ڕواڵەت دا خۆیان
وەها نیشان دەدەن، کە دژی کەمالیزمن، بەڵام ئەوە پێچەوانەی ڕاستی ئەوانە.لەم سەردەمەدا
تۆخترین پەروەردەی کەمالیستانە لە قوتابخانەکانی ئشکی جەماعەتی فەتحوڵڵاچیەکان دا
دەدەرێ.ئەو ڕاستیه لە لایەن بەرێوەبەرانی بالای قوتابخانەکانی جەماعەتی فەتحوڵڵاوە،
دانی پێدا نراوە.
سەباتایزم، لە شەمسی ئەفەندیەوە
بۆ مستەفا کەمال، لە مستەفا کەمالەوە بۆ فەتحوڵا گولەن
ئەوە چ ڕێکه‌وتێکه که دامەزێنەری
قوتابخانەکانی فەوزیە، شەمسی ئەفەندی سەباتائیستە، مستەفا کەمال سەباتائیستە و فەتحوڵڵا گولەنیش سەباتائیستە.
باشە ئەم سەباتائیزمەی کە هەموو
کەسێ باسی دەکات، چێیە؟ و سەباتائیست کێیە؟
سەباتائیزم - سەباتائیچی
ئەو جولەکانەی لە ساڵی ١٤٩٢ دا
لە ئیسپانیاوە لە دەستی ئەنگیزاسیون هەڵهاتن یان وەدرەنران، لەگەڵ ئەو جولەکانەی لە
رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە دەست گوشارەکان لە سەریان هەڵدەهاتن، بەشێکی زۆریان لەو
شارانەی لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی دا بوون وەک سەلانیک، ئەدیرنە، ئیستانبول، ئایدین،
ئیزمیر، مانیسا و لە شارەکانی دورگەکانی دەریای "ئیجه" دا نیشتەجێ
بوون. لە کاتێک دا دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە لایەنی فاینانس-پارە، بروکرات، پزیشک
،وەرگێر و کاری بەو شێوەیە پێداویستەکی زۆریان هەبوو، ویستیان ئەو جوولەکانە بەکار
بێنن. بەو ئامانجە جولەکەکان لەو شوێنانەی داگیری دەکەن بە جێدەکەن و ئەوان لە بەرامبەر
ئەوروپا بەکار دەبەن. لەو چوارچێوەیەدا یەکێک لەو کەسانەی لە زەوی داگیرکراوی دۆرگەی
"مۆرا" جێگر دەکرێ، کەسێکی سەباتای بە ناوی "وەلید ی موردەخایە"
یان بە ناوێکی دیکەی "سابەتایی سەڤی" و بنەماڵەکەیەتی. بنەماڵەی" سەباتایی
سەڤی" لە دوای "مۆرا" لە شاری ئیزمیر جێگر دەبن. "سەباتایی سەڤی"
ڕۆژی ٧ی ته‌موزی ( تیرمه‌هی ) ساڵی ١٦٢٦ لە شاری ئیزمیز لە دایک دەبێ. لە تەمەنی
منداڵی دا پەروەردەیەکی ئایینی تۆخ دەبینێ. "تەورات " و "
تالمود" ئەزبەر دەکات. بە سەرنجەوە بەدوادوچوون بۆ پەروەردەی"
کابالا" دەکات و لێکۆلینەوەی لەبارەوە دەکات. لە سەر "زاهوور" ورد
دەبێتەوە. لەو کاتەدا کۆمەڵگای جولەکە، لە بەر ئەو گووشار و کۆچکردنانەی بینیوەیانە،
چاوەڕێی هاتنی "فریادڕه‌سێک" دەکەن. لە "تەورات"یش دا دوایین
پێغەمبەری رزگارکەر وەک پێغه‌مبه‌ر مەسیح ناوی هێنراوە. کاتێ هەموو ئەوانە دێنە لای
یەک،بۆ ئەوەی "سابەتایی سەڤی" ببێ بە "مەسیح" ، کاریگەری کارە
"کابالیستانە" و پێداگیریەکانی "ئیسحاق لوریا" دەوری داوە ،
ئامادەی کردووە. بەو شێوەیە لە ساڵی ١٦٤٨ دا خۆی وەکوو" مەسیح" ڕادەگەیەنێ.
بە پێی بیر‌و باوەری "یەهوودیەتی"
"مەسیح" ئەوکەسانەی جوولەکەن، لەوشوێنە کە ئەمرۆ ئیسرائیلی ناوە کۆ دەکاتەوە
و دەوڵەتێکی سەربەخۆیان بۆ دادەمەزرێنێ و لە چوارلای جیهانەوە سەرجەم جولەکەکانی بە
جیهان دا بڵاو بوونەتەوە، کۆ دەکاتەوە لەو وڵاتەدا.
لە دوای ئەوە "گوتاره
ئاگرینەکانی" سابەتایی سەڤی" لە سیناگۆگەکان دا دەستپێدەکات. ڕۆژ لە دوای
ڕۆژ لایەنگرانی زیاتر دەبن. قسە سەرنج ڕاکێشەکانی لە ئەوروپاوە هەتا یەمەن، لە
باکووری ئافریقاوە هەتا کوردستان، لە ئانادۆڵەوە هەتا تراکیا، لە جوگرافیایەکی بەربڵاو
دا بڵاو دەبێتەوە . چینی سەرەوە لە نێو ئەو ڕەوشەدان.
هەڵوێستی پیاوانی ئایینی جوولەکە
کاردانەوەی کۆشکی عوسمانی بە دواوە دەبێ. گرینگ‌ترین ئامانجی "سەباتایی سەڤی"یش
ئەوەیە کە سەرنجی کۆشکی عوسمانی بە لای خۆی دا ڕاکێشی و بە شێوەیەکی بێته شەریکی
دەسەڵات لە کۆشکی عوسمانی دا. لە بەر ئەوەی جولەکەکانی بێجگە لەوەی وەک وەرگێر، پزیشک و کارمەندی بانک، هیچ دەسترۆیشتیەکی دیکەیان لە دەسەڵاتداری عوسمانی
دا نەبوو. لەو سەردەمەدا "محەمەدی چوارەم" پاشای عوسمانی بوو." سەباتایی
سەڤێ' بۆ دیوان بانگهێشت دەکات و دادگایی دەکات. کاتێ "سەڤی" دادگایی دەکەن،
ئەو کەسەی وەرگێری دەکات و قسەکانی لە یەهودیەوە بۆ موسڵمانیەتی وەرگێر دەکات، کەسێک
بە ناوی " حەیاتی زادە موستەفا فەوزی" پزیشکه و ناوی ئەسلی یەهودی ئەو
" موسەس بین ڕافائیل ئابرابانێل" ە. لە کاتی دادگایی کردنی "سەڤی
" دا بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتی عوسمانی دا ڕێگەچارەیەک دەدۆزیتەوە.
بە ڕێگای وەرگیری "یەهوودیەوە"
ڕادەگەیەنێ کە ئایینی ئیسلامی پەسەند کردووە. ناوی سوڵتان "محەمەدی چوارمین" لە خۆی دەنێ.
بەو شێوەیە "سەباتایی سەڤی" لە ناکاو ناوی بۆ " محەمەد عەزیز ئەفەندی"
دەگۆرێ. لە هەمانکات دا وەکو خەڵات لە کۆشکی عوسمانی دا ئەرکێکی پێ دەسپردرێت.
مانگانە ١٥٠ "ئاکچەلیک" حەقدەستی بۆ تەرخان دەکرێ.
لە ڕاستی دا "سەباتایی سەڤی"
نایەوێ ببێ بە موسڵمان. ئامانجێکی زۆر جیاوازی هەیە. لە ڕواڵەت دا ئیسلام و بە دزیەوە
بیر‌و باوەری یەهودیەتی ئەو چی پێویست بێ، پێکی دێنێ. لەگەڵ ئەو جەماعەتەی وەکوو خۆی
کە "تەقیە"یان کردووە و موسڵمان بوون، بە شێوەیەکی دزی عیبادەتی خۆیان بە
شێوازی ئایینی یەهودی ئەنجام دەدەن. دوعا و نیایشەکانیان بە زمانی عیبرانی ئەنجام
دەدەن. ڕەوشەکەیان ئاشکرا دەبێ و ڕۆژێک لە کاتێک دا لەگەڵ جەماعەتەکەی بە زمانی عیبرانی
دوعا و نیایش دەکەن، دەستگیر دەکرێن.
لە ڕێگای "سەدری ئەعزەم"ەوە
ئەحمەد فازل پاشا ئاگادار دەکەنەوە. لە دوای ئەوە
وەزیر،"سەباتای سەڤی" دەنێردرێت بۆ گەرەکی "کوروچەشمە"ی
ئیستانبوڵ. سەڤی لەوێ لەگەڵ جەماعەتەکەی بەردەوامی بە دۆعا و نیایشی خۆیان دەدەن.
لە ئاکام دا بۆ دووهەمین جار وەزیر ئاگادار دەکرێتەوە. ئەو جارە لە لایەن وەزیر
" ئەحمەد فازل پاشاوە" بۆ هەرێمی " بەرات"ی ئارانائیوت کۆچبەر
دەکرێ. ساڵی ١٦٧٥ لە "بەرات" کۆچی دوایی دەکات. لە دوای مردنی" سەباتایی
سەڤی" جەماعەتەکەی بە سەر سێ گروپی" کاراکاشیلەر، یاعقوبیلەر و کاپانیلەر"
دا دابەش دەبن.
سه‌ڤی بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر
ره‌چه‌ڵه‌کی خۆی ؟ به‌م شێوه‌یه گوزاره‌ی لێده‌کات:
سه‌رده‌مێکی تاریکی ده‌سی پێکردووه
و دوای ئه‌و سه‌رده‌مه ، سه‌رده‌مێکی رووناکی ده‌ستپێده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ش تاریکی
مه‌رجه ، ساباتائیسته‌کان تا هاتنی ڕۆژی ڕووناکی خۆیان ده‌شارنه‌وه.
کاتێ سه‌ڤی ساباتائیی ئه‌و رێیه‌یان
هه‌لبژاردن له یه‌ک کات دا 200 بنه‌ماله‌ی په‌یڕه‌وکاری ئه‌و باوه‌ڕیه هه‌مان ڕێ
هه‌لده‌بژێرن. ئاینی ئیسلامی قه‌بوڵ ده‌که‌ن و له شاری سه‌لانیک نیشته‌جێ ده‌بن ،
له دوای ئه‌وه‌ش ساباتائیزیم وه‌ک ڕێیه‌کی گه‌رانه‌وه تا دێت گه‌وره ده‌بێ و په‌یڕه‌وکه‌رانی
زیاتر ده‌بن . زۆربه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئیتحاد
ته‌ره‌قی ده‌بنه ساباتائیست و له دامه‌زراندنی کۆماری تورکیادا کادێرانی ساباتائیست
کاریگه‌ریه‌کی زۆریان ده‌بێ . له‌سه‌ر ژماره‌یان هه‌ندێ زانیاری هه‌یه.
به‌رپرسیارێکی جه‌ماعه‌تی موسه‌وی
تورکیا به‌ناوی هاری ئۆژالڤۆ له ڕیپۆرتاژێکی
23-29 ی گولانی 1998 دا له گۆڤاری ئاکسیۆن دا ده‌لێ " له وڵاته‌که‌مان
دا یه‌ک ملیۆن و نیو دانیشتوانی تورکی به ڕه‌چه‌له‌ک یه‌هودی هه‌ن " واته
ژماره‌ی ساباتائیست له‌و وڵات به یه‌ک ملیۆن و نیو که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێ.
کاتێ به وردی لێکۆلینه‌وه‌ی لێ
بکرێ دیار ده‌بێ ئه‌وانه‌ی تورکیا به‌رێوه‌ده‌به‌ن له‌و ژماره ملیۆن و نیوه‌یه. له تورکیا سه‌رمایه ، مه‌دیا ، ئه‌نجومه‌نی یاسادانان
، دادگه‌ری و ، ده‌سته‌لاتی ڕاپه‌راندن له ده‌ستی ئه‌وان دایه ، له جیهان دا هه‌موو
ڕژێمه نه‌ژداپه‌رست و سه‌رۆکه دکتاتۆر و فاشیسته‌کان له ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌دا
شێوه‌یان گرتووه به‌لام که‌س باس له‌وه ناکات.
ڕەچەڵەکی ئەوکەسانەی کە مەدرەسەکانی
( فەوزییە و ئیشق ) یان دامەزراندووە
شوێنی لەدایک بوونی ئەو کەسانەی
قوتابخانه‌کانی ( فەوزییە و ئیشق ) یان دامەزراندووە شاری سەلانیکە ، ئەم شارە لە
ئاکامی کۆچی یەهودییەکانی ئیسپانیا کە پێیان دەڵێن ( سەفاردا ) هەروەها لە ئاکامی
کۆچی یەهودییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە پێیان دەڵێن ( ئێشک ) ، گەشەی کردووە و
ئاوەدان کراوەتەوە هەروەها مەڵبەندی بازرگان‌یش بووە ، شاری سەلانیک جێی جێگیربوونی
ئەو یەهودانه‌ش بووە که لەسەر مەزهەبی ساباتی بوون، ئەم شارە تا شەڕی دووەمی جیهانی
بە زۆری جێی یەهودییەکان بووە ، کەسێکی وەک ( شەمسی ئەفەندی ) کە بناغەی دامەزراندنی
مەدرەسەکانی ( فەوزی سبیان ) ی دامەزراندووە هەروەها مستەفا کەمال ( ئەتاتورک ) کە
کۆماری تورکیای دامەزراندووە هەردووکیان لە شاری سەلانیک هاتونەتە دونیاوە هەروەها ( فەتحوله‌ن گوله‌ن ) ڕەچەڵەی دایکی دەگەڕێتەوە
بۆ ئەم شارە .
کە شەڕی جیهانی دووەم جەماعەتی
( سەفارادی ) یەهودییەکان نزیکەی ٥٠٠٠٠ لەم
یەهودیانە لەلایەن نازیه‌کانه‌وه ڕەوانەی کەمپی زۆرە ملێ دەکرێن و زۆربەیان دەکوژرێن
، زۆرینەی دانیشتوانی شاری سەلانیک یەهودی بوون ، لە ساڵی ١٨٩٠ دا دانیشتوانی ئەم
شارە ١١٨٠٠٠ کەس بووە ، لەم ژمارەیەدا ٥٥٠٠٠ یەهودییە و ٢٦٠٠٠ موسڵمان و ١٦٠٠٠ ڕۆم
و ئەوانی تر بولگار و قەرەج و هەروەها لەگەلانی تر پێکهاتووە .
ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ١٩١٣ گەیشتۆتە
١٥٧،٨٨٩ هەزار کەس ، ئەم ڕێژەیە ٦١،٤٣٩ هەزاریان یەهودییە ، ٤٥،٨٨٩ هەزار موسڵمان
بووە ، ڕێژەکەی تریشیان گەلانی تر بووە ، شارێکی گرنگی وەک سەلانیک کەلە ژێر حوکومڕانی
عوسمانێکاندا بووە مەدرەسەکانی کە وەک جێگای پەروەردە بەکار هێنراون یەهودییەکان ئەم
پەروەردەیەیان لەسەر شێوازی ئەوروپایی بەکار هێناوە ئەوانەی کە سەرەتا ئەم مەدرەسانەیان
دروست کردووە یەهودی بوونە یاخود ئەو یەهودیانە بوون کە بەهۆکاری جیاواز ئیسلامیان
قەبوڵ کردووە پێیان وتراوە ( سه‌باتا ) یەکان کە بە نهێنی عیبادەتی یەهودیتیانە ئەنجام
داوە ، بودجەی ئەم قوتابخانانه لەلایەن دەزگای ( یەکێتی موسەوی گەردونی ) وە دابینکراوە
، ئەم دەزگایە ساڵی ١٨٦٠ دروست بووە ، ئەندامەکانی ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٨٦٦ دا گەیشتۆتە
٤٦١٠ ئەندام ،
ئەم دەزگایە لەلایەن ( ئادۆلف
کریمیۆکس ) وە دامەزراوە ، بارەگای سەرەکی ئەم دەزگایە لە فەرەنسا بووە ، ئەم دەزگایە
لەلایەن یەهودییەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیاوە گەشەی پێدراوە ، ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی
ئەم دەزگایە خزمەتکردنی زمانی یەهودییەکانی جیهان بووە ، یەکێک لە هەدەفەکانی ئەم
دەزگایە ئەوەیە کە فێرکردنی زانستی سیستەمی شارستانیەت و فێربوونی بەکار هێنانی
زانستی تەکنیکی بووە کە پێیان وابووە دەتوانن بەم شێوەیە قورسایی خۆیان لە جیهاندا
سەقامگیر بکەن .
لە سەردەمی عوسمانیه‌کان دا ئەم
قوتابخانانه زیاتر لە بەغداد و شام و بەسرا و ئیستەنبوڵ ئیزمیر و مانستەر هەروەها
لەشاری سەلانیکیش دامه‌زراون ، بەشێکی زۆری بودجەی ئەم قوتابخانانه لەلایەن ( یەکێتی
موسەوی گه‌ردوونی ) و بەشێکی تریشی لەلایەن جەماعەتی یەهودییەکانی هەرێمەکانەوە
دابینکراوە .قوتابخانه‌ی ( فەوزی سیبیان ) لەسەربنه‌ما و ئەو ئامانجانە لە شاری سەلانیک
دروست کراون .
٣ میراتچی سه‌باتائیست
ئەم ٣ کەسەی سەباتائیستن و هەرسێکیشیان
دامەزرێنەری قوتابخانه‌ی ( ئیشق .. ڕووناکی ) کە هەرسێکیانیش دەستیان هەیە لە کۆمەڵکوژی
کوردان و هەرسێکیشیان سەرەرای ئەوەی تورکیش نین بەڵام په‌یڕه‌وی له رەگەزپەرستێتی
تورک دەکەن ، یەکێک لەوانە ( شەمسی ئەفەندی ) کە ناوی ڕاستی خۆی ( شیمۆن زوییە ) و
ڕەگەز پەرستێکی تورکە و یەکێکی تریان ( مستەفا کەمال ) ە کە ڕەگەز پەرستی تورکە سپیه‌کانی
کردووە ، سێیەمیشیان ( فەتحوڵا گولان ) کە ڕەگەز پەرستی تورک که سیاسه‌ت به ئیسلامه‌وه
ده‌کات .
باشە ئەم ٣ کەسە کێن ؟
١/ شمۆن زویی واتا ( شەمسی ئەفەندی ) ئەم زاتە هەمیشە کەسایەتییەکەی
هێنراوتە زمان بەڵام لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە تەنها و تەنها ناوی بیستراوە و شتێکی
ئەوتۆ لەبارەیەوە نازانرێت ، شەمسی ئەفەندی لە ساڵی ١٨٥٢ لە شاری سەلانیک هاتۆتە
دونیاوە ، لە ساڵی ١٩١٧ لە ئیستەنبوڵ مردووە ، شەمسی ئەفەندی منداڵی خێزانێکی یەهودی
بووە ، لەسەر مەزهەبی ( سەبێتایست ) ، بەڵام دوایی بوونە بە موسڵمان ، سەبێتایستەکان
ئەندامی جەماعەتی سەڤییەکان بوونە ، ناوبراو لەناو خێزانێکی ئاوادا گەورە بووە ، لە
ساڵی ١٨٦٧ لە شاری سەلانیک قۆناغی ڕوشدیه ( خویندنگه‌ی ئه‌و کاته‌ی قۆناغی ناوه‌ندی) تەواو کردووە ، لە نێوان ساڵەکانی
١٨٦١ و ١٨٧١ قەڵه‌مدارێتی لە گومرکی ( ئاینارۆ ) کردووە ، لەسەر بڕیارێکی ( یەکێتی
موسەویی گه‌ردوونی) کان لە ساڵی ١٨٧١ مامۆستایی بۆ منداڵەکانی یەهودییەکان دەکات و
لە ساڵی ١٨٧٢ لە چوارچێوەی ئامانجی ( یەکێتی موسەویی گه‌ردوونی) لە شاری سەلانیک یەکەم
مەدرەسەی یەهودی کردۆتەوە ، لە ئەنجامی کردنەوەی مەدرەسەی ( فەوزییە ) ئامانجە ئەساسێکانی
( سەباتایتی ) بە ناوی ( عەقیدەی دونیایی ) بە منداڵە یەهودییەکان دەڵێتەوە ، مستەفا
کەمال ( ئەتاتورک ) لەم قوتابخانه‌یه لە لایەن شەمسی ئەفەندییەوە وانه‌ی پێ وتراوەتەوە
، لەو قوتابخانانه‌ی وانه‌ی لێ وتۆتەوە جگە لە یەکێکیان هەموو خوێندنکاره‌کانی یەهودی
بوون ، ئەو سەردەمە ئەو یەهودیانەی ببوون بە موسڵمان لە دوو گروپ پێکهاتبوون بە
ناوی گروپی ( قەرەقاش و کابانچی ) بوون ، هەوڵێکی زۆری داوە کە ئەم دوو گروپە تێکەڵ
بەیەک بکاتەوە ، چی کاتێک شاری سەلانیک کە گەڕایەوە سەر حوکومڕانی یۆنانیه‌کان کە
خاوەنی ئەم شارە بوونە ئەویش وەک ( ساباتێیەکان ) کۆچی کردووە بۆ ئیستەنبوڵ ، لە ئیستەنبوڵ
کراوە بە موفەتیشی قوتابخانەی سەرەتایی ، لە ساڵی ١٩١٧ مردووە ، گۆڕی ناوبراو لە گۆڕستانی
( بولبول دەرە ) یە ، تایبەتمەندی ئەم گۆڕستانە ئەوەیە کە هەموو مردووه‌کان ئەو یەهودیانەن
کە بوونە بە موسڵمان ، ئەم زانیاریانە لە پەرتوکێکی ( ئیلگاز زۆرلو ) دەست دەکەوێت
کە ناوی ( بەڵێ منیش خەڵکی سەلانیکم ) .
٢/ مستەفا کەمال :
مستەفا کەمال دامەزرێنەری کۆماری
تورکیایە هەر بۆیە نازناوی ئەتاتورک ( باوکی تورکان ) پێ بەخشراوە ، وه‌ک بتی لێکراوه
و، ئیلاهیکراوه ، ناوبراو جگە لە وەی دەزانرێت دایکی ناوی ( زوبەیدە ) یە و باوکیشی
ناوی ( عەلی ڕەزا )یە جگە لەم دوو زانیارییە کەس لەبارەی ڕەچەڵەکێیه‌وه زانیاری تەواو
لەبەردەستدا نییە ، ئه‌تاتورک ئایا لە ڕاستیدا
تورکە یان یەهودییە ، ئەمەش بەڵگەکان :
یەکەمین بەڵگە لە پەرتوکی ( جەمال
گراند ) دا باس دەکرێت بەناوی ( من نۆکه‌ری مستەفا کەمالم ) باس ده‌کرێ ، ئەم زاتە
١٢ ساڵ شەو و ڕۆژ خزمەتی مستەفا کەمالی کردووە ، نوسەر لە پەرتوکەکەی نوسیوێتی ئه‌تاتورک
کەسێک نییە خوداوەند بێت ، تەنانەت هەندێک کەس بە نەمر ناوزەندی دەکات ، لەکاتی
کارکردنیدا ڕێگای بەکەس نەدەدا دەمدرێژی یان لە جدیەت بچێتە دەرەوە ، بەڵام لەکاتی
پشوو یان بردنەسەری ژیانی تایبەتی خۆیدا نازی چواردەورەکەی هەڵدەگرت ، ڕۆژێکیان لە
باڵەخانە کۆنەکەی ( چانقایە ) لەگەڵ حەلاق محمەمەد و ڕەدڤان کە خەڵکی سەلانیکن دانیشتبووین
قسەمان دەکرد ، ئەم سەرتاشانە لەبەر ئەوەی خەڵکی سەلانیک بوون خۆیان بە هاوشاری ئەتاتورک
دەزانی هەربۆیە پێیان وابوو کە خاوەن ئیمتیازن ، بەدەنگی بەرز قسەیان دەکرد ، من بەم
ڕەوشە خۆشحاڵ نەبووم ، ئەو ڕۆژە لاوازییەکی منیان بۆ ئاشکرا ببوو ، سوعبەتیان لەگەڵ
دەکردم ، پێیان ووتم .. ئەگەر ئێمەی سەلانیکی نەبوینایە ئێوە ڕزگارتان نەدەبوو ..
منیش پێم ووتن .. ئێمە خۆمان ڕزگار کرد پێویستیشمان بە خەڵکی سەلانیک نییە ئێوە کەستان
لێ هەڵناکەوێت جگە لە یەهودییەت .. ئەو کاتە ئەتاتورک لەسەر قاڵدرمەکە بەهێواشی دەهاتە
خوارەوە ، ئێمە ئەومان نەبینی بوو ، بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت دیار بوو گوێی لە قسەکانمان
ببوو ، ئەو ئێوارەیە لەسەر سفرەی نان خواردن پرسیاری لە نوری جۆنکەرا کرد کە ئەویش
خەڵکی سەلانیکە ، لێی پرسی .. کاک نوری لە شاری سەلانیک کەسانی چۆن هەڵەکەون ؟ ..
ئەوەی لێی دەترسام هاتەئاراوە بۆم دەرکەوت کە ئەتاتورک گوێی لە هەموو قسەلانمان
بووە ، ئەتاتورک نازی نوری دەکێشا ، چونکە برادەری منداڵی خۆی بوو ، ئەم زاتەش چی
لە مێشک و دڵی بوایە ده‌یدرکاند ، تەنانەت نوری ئەوەندە زیاده‌ڕۆی کرد ووتی .. نەختێک
دوور بکەورەوە با ئێمەش ماوەیەک ببین بە سەرۆک کۆمار .. ئەتاتورک بە قسەکانی نوری
پێدەکەنی ، بەڵام دیاربوو ئەم جارەیان کاتی سوعبەت نەبوو ، دیاربوو نوری ئەویش
ئاگای لە قسەکانی ئێمە بوو هەربۆیە بۆئەوەی من بپارێزێت نوری ووتی .. لە شاری سەلانیک
تەنها یەهودی هەڵەکەوێت گەورەم. ئەتاتورک خەندەیەکی کرد و بەرامبەر بەم قسەیەی نوری
ووتی .. هەندێک دەیانەوێت لەبارەی منەوە بڵێن یەهودییە چونکە لە سەلانیک لەدایک
بووە پێویستە لەبیری نەکەین کە ناپلیۆنیش لە ڕاستیدا خەڵکی ئیتالیایە بەڵام وەک فەڕەنسییەک
مرد و وەک فەڕەنسییەک کەوتە دووتوێی مێژووە پێویستە مرۆڤ بۆ ئەم جەماعەتە ئیش بکات
کە لەناویاندا دەژی . لێرەدا ئەتاتورک دان بەوەدا دەهێنێت کە سەباتاتئیستە ، لەژێر
ناوی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوە کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە نەتەوەکانی تر کردووە ، لەژێر
ناوی ئەوەی پێویستە کار بۆ ئەو جەماعەتە بکرێت کە لەناویدا ژیان دەکەیت سیاسەتی بە
تورک بوونی گەلانی ئەنجام داوە ، بەڵام بەڵگەیەکی تر هەیە کە ئاشکرای دەکات کە نیازی
چی بووە باس لە رەچەڵەکی مستەفا کەمال دەکات .
ئەم بەڵگەیە لە ڕاستیدا لە مەقالەیەکەوە
سەرچاوە دەگرێت ، مەقالەکە لەسەر ناوی ( هللێل هالک ) ئەم مەقالەیە لە ڕۆژنامەی (
ئا یەهودی ) لە نیویۆرک بڵاوبۆتۆتەوە ، نوسەری ئەم وتاره‌یه ( زیچرۆن کاکۆ ) لە
٢٨ ی مانگی یەک لە ساڵی ١٩٩٤ بڵاوبۆتۆتەوە ، لەم وتاره‌دا باس لەوە دەکات کە باوکی
ئەتاتورک سه‌باتائیجی بووە ، ئەم ڕاستییەش پشت بە قسەیەکی ئەتاتورک دەبەستێت کەلە
ساڵی ١٩١١ لە قودس کە قسەی بۆ ئیتمار بینئاڤی کردووە ، ئیتمار بینئاڤی لە ساڵی
١٨٨٢ تا ساڵی ١٩٤٣ لە فەلەستین ژیاوە و لەسەردەمی خۆی ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگی یەهودی
بووە ، پێش ئەوەی بمرێت ژیاننامەی خۆی نوسیوەتەوە باس لە ژیانی ڕۆژنامەوانی خۆی دەکات
لەگەڵ ژیانی ئەو کەسانەی کە ناسیوێتی ، لەبارەی ئەتاتورکەوە ناوبراو بە زمانی عیبرانی
لە ساڵی ١٩٤٠ نوسیوێتی ، بەم شێوەیە یەکەم دیدار لە قودس لە ئوتێلی کامەنیتز ، ئەتاتورک
بە ناوبراوی ووتوە ( من بە ڕەچەڵەک دەگەڕێمەوە سەر سابائیته‌کان ، بێگومان من ئیتر
بە یەهودی لە قەڵەم نادرێم ، بەڵام من سه‌رسامم به پێغەمبەر ، خۆزگه لەم وەڵاتە
هەموو یەهودییەکان بەشوێن پێی ئەودا دەڕۆشتن ) لە دیدارێکی تردا وتویەتی ( لە ماڵەکەم
تەوراتێکی کۆنم هەیە کەلە ڤینیسیا چاپکراوە ، بۆئەوەی ئەم تەوراتە بخوێنمەوە باوکم
مامۆستایەکی یەهودی بۆ گرتبووم ، تاکو ئێستاش چەند ئایەتیکیم لە بیرە ) بەم شێوەیە
لەم کاتەدا ئەتاتورک ئایەتێکی تەوراتی خوێندۆتەوە بە زمانی عمرانی کە ئەم ئایەتە
بووە ( ئیسرائیلیه‌کان گوێ بگرن پێزانینتان بۆ خوا هه‌بێ ) دوای خوێندنەوەی ئەم ئایەتە
ئیتمار بین ئاڤی بە ئەتەتورکی ووتوە ( بەڵێ وایە ئەمە دوعای نهێنی منیشە ) ئەم بەڵگانە
ئەوەندە ڕوون و ئاشکران کە پێویست بە لێکۆڵینەوەی تر ناکات ، مستەفا کەمال کە
قوتابی شەمسی ئەفەندییە دەردەکەوێت کە ئەم میراتچییەی لە مەدرەسەی فەوزییە بەدەست
خستووە هەربۆیە ئێستا فەتحوڵلا گوله‌ن خوێندنمەدرەسەکانی ئێستای بەناوی ( ئشق ) ئیدامە
پێ ئەکات کە ئەویش لەسەر ڕێبازی مەدرەسەی شەمسی ئەفەندییە .
با باس لە فەتحوڵڵا گوله‌ن بکەین
:
٣/ فەتحوڵڵا گوله‌ن کێیە ؟ ، باوکی فەتحوڵلا ناوی ڕەمزییە ،
باوکی ناوبراو یەکێکی ئەرمەنی بووە کە خەڵکی شارۆچکەی پەسیننلەرە سەر بە شاری ئەرزرومە
، لە ڕاستیدا باوکی ناوبراو کرستیان بووە ، دایکیشی لە خێزانێکەوە دێت کە بە ڕەچەڵەک
یەهودیه ، لەبەر ئەوەی ڕەچەڵەکی باوکی کرستیان بووە برایەکی ناوی ( مەسیحە ) هۆکارەکەی
دەردەکەوێت که بۆ پاپای کرستیانەکان و هاهامەکانی یەهودی ناوبراو دەپارێزن چونکە
باوکی بە ڕەچەڵەک کرستیان بووە دایکیشی بە ڕەچەڵەک یەهودی بووه ، ناوی دایکی ڕێفییه‌یە
و ناوی نەنکیشی خەدیجەیە ، دایکی فەتحوڵڵا گوله‌ن خەڵکی شاری ئیدرنەیە و لە بنەماڵەی
شوکروپاشازادەیە ، بنەماڵەی شوکروپاشازادە لە ئیسپانیاوە کۆچیان کردووە بۆ ئەم شارە
و لە یەهودییەکانی سامارادەن ، لەناو یەهودییەکاندا ئەگەر کەسێک دایکی یەهودی بووبێت
ئەو کەسەش بە یەهودی لە قەڵەم دەدرێت ئەگەر هەزار ساڵیش تێپەڕ بوبێت ، هەربۆیە لەلایەن
یەهودییەکانەوە لەسەر بنەمای ئامانجەکانی زایۆنیزمی یەهودییەت خاوەندارێتی لێ دەکرێت
، فەتحوڵڵا گوله‌ن لە ساڵی ١٩٥٧ لە خوێندنگه‌ی شاری ئه‌رزروم پەروەردە دەبینێ ، لەلایەن
ئەساد کێشافەئۆغلووە و ئۆسمان دەمێرجی و مه‌مه‌د کرکنجی کە ئەفسەرێکی باڵا دەست
بووە و کاریان بۆ ( دائیرەی شه‌ڕی تایبەتی تورک ) کردووە و هه‌رردووکیشیان بە ڕەچەڵەک
یەهودین لەلایەن ئەم دوانەوە وەک سیخوڕ دەیخەنە ناو جه‌ماعه‌تی نوری سه‌ر به خوێندنگه‌ی
سەعیدی کوردی کە بە سەعیدی نورسیش ناسراوە ، بەم شێوەیە کۆنتراگەریلای تورک لە ڕێگای
فەتحوڵاوە ئامانجیان ئه‌وه بوو که به‌رێی ئه‌ندامانه‌کانیان نیو جه‌ماعه‌تی نور
و ، له چوارچێوه‌ی سه‌نتێزی تورک - ئیسلام ، کورد بخه‌نه خزمەتی ڕەگەزپەرستێتی
تورکەوە ، بەم شێوەیە لە ڕێگای فەتحوڵلاچیتیه‌وه ئامانج تورکاندنی کورده . هەر
وه‌ک چۆن هەموو شتێک رێکه‌وت نیه کە ڕوو دەدەن چوونی فەتحوڵڵا بۆ شاری ئیدرنە و بە
مەلا بوونی لەوێ بەپیلان بووە و ماوەیەکی زۆر لەم شارە کاری کردووە کە شاری باپیرەیەتی
کە بە ڕەچەڵەک یەهودی بووه ، دەزگای سیخوڕی ئەمەریکا سی ئای ئەی و میتی تورک بۆ ئەنجامدانی
ئەم کارانە ئەرکداریان کردووە ، کاتێک لەشاری ئیدرنە بووە که‌سێک بەناوی ( سەبری
سارن ) کە پارێزگای ئەو شارەیە کە بە ڕەچەڵەک ئەویش یەهودییە و ئەندامی دائیرەی شه‌ڕی
تایبه‌تی تورک کەبە ڕەچەڵەک باوباپیرانی ئەویش لە ئیسپانیاوە کۆچیان کردووە بۆ ئەم
شارە فەتحوللە گولان بەباشی دەپارێزێت ، بەهەمان شێوە لەلایەن بەرپرسی دائیرەی ئەمنی
ئەم شارەوە کە ناوی ( ڕەسول به‌گ ) ە ئەویش لە یەهودییەکانی سامارادە بەهەمان شێوە
دەپارێزرێ ، ناوبراو لە ساڵی ١٩٦١ کە بووە بە سەرباز کە دەوامەکەی لە ماماک بووە لە
ئەنقەرە وەکو هه‌واڵنێری ئیستیخبارات کاری کردووە ، سەرەرای هەموو ئەمانەش لەلای نەقیبێک
ئەرکدار دەکرێت ناوی ( رەشات تایلان ) ئەبێت کە بە ڕەچەڵەک ئەویش یەهودییە
.
فەتحوڵلا گوله‌ن لە ساڵانی ١٩٦٢
- ١٩٦٣ لە سەربازگه‌ی دووه‌مین ئه‌رته‌ش دا ده‌کرێتە بەرپرسی بێ تەلی جەنه‌رال جەمال
تورال لە بەشی ( دائیرەی شه‌ڕی تایبه‌ت )لەشاری ئەسکەندەروون ، ئەم جەنرالە بە ڕەچەڵەک
لە یەهودییەکانی سامارادایە و ناوبراو بەرامبەر بە سەرهەڵدانەکانی شێخ سەعید و ساسۆن
و ئاگری و دێرسیم بەرامبەر بە کورد کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە ، فەتحوڵلا گوله‌ن لە کتێبێکیدا
کە ناوی ( دونیا بچوکەکەم ) باس لەوە دەکات کە بۆچی جەنه‌رالی ناوبراو جەمال تورالی
خۆشەوێت ، فەتحوللە گولان دەڵێت ( ئەو سەردەمە جەمال تورال فەرماندەی ئه‌رته‌شی
دووه‌مین بوو ، لە ڕاستیدا کەسێکی نه‌ته‌وه‌په‌رست بوو ، هەنگاو بە هەنگاو چاودێری
بزووتنەوەی مستەفا بارزانی دەکرد ، لەو سەردەمەدا لە چەندین ماڵ لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا
( مەبەستی باکوری کوردستانە ) وێنەی بارزانیان هەڵدەواسی ، بیرۆکەیەکی واهەبوو کە
بارزانی دەست بکات بەڕاپەڕینی گەل ، ئەو پەیوەندییەی ڕوحانییەی هەم بوو بە جەمال
تورالەوە بەهۆی ئەوەوە بوو کە چاودێری بارزانی دەکرد ، خەڵکی بە جەمال تورال دەڵێن
میللییەتچی ، ئەی باشە سەربازی تورک ئەگەر میللییەتچی نەبێت ئەی ئەبێت چۆن بێت ؟ ،
خوای گەورە ئەو میللییەتچییانە بپارێزێ).
کاتێک فەتحوڵلا گوله‌ن لەلای جەمال
تورال لە دائیرەی شه‌ڕی تایبه‌ت ئەرکدار بوو لە هەمان کاتیش‌دا لە مزگەوت خوتبەی دەدا
، لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە ، ئەگەر کەسێک لەناو سوپادا ئەندامی کۆنتراگەریلا
نەبێت ئایا چۆن دەتوانێ لە مزگەوتدا خوتبە بدات ؟ لەناو سوپای تورکیادا نوێژ و
خوتبە قەدەغەیە ، کەسێکی سەرباز لە مزگەوتەکان خوتبە بدات ئەمە ئەو ئیسپاتەیە کە فەتحوڵلا
گوله‌ن ئەندامی گلادۆیە ، لەلایەکی تر فەتحوڵلا گوله‌ن لە ساڵی ١٩٦٣ کاتێک سەرباز
بووە بە مۆله‌تێکی تایبەت ڕەوانەی شاری ئه‌رزروم دەکرێت و لەسەر داوای ( سی ئای ئەی
) ئەمریکی داوای لێدەکرێت کە کۆمەڵەی تێکۆشانی دژ بە کۆمنیست دابمەزرێنێت ، لە ساڵی
١٩٦٥ لە کۆمەڵەی ( کێستانەپازار ) لە شاری ئیزمیر علی ڕەزا دەکات بە سەرۆکی ئەم کۆمەڵەیە
کە ئەم که‌سه لە یەهودییەکانی سافاردایە ئەمە نیشانە و ئیسپاتی ئەوەیە چۆن لەلایەن
زایۆنزمی یەهودییەوە فەتحوڵلا گوله‌ن ئەرکدار کراوە ، لە هەمان کاتدا شاری ئیزمیر یەکێکە
لەو شارەی کە ئەو یەهودیانەی لە ئیسپانیاوە هاتوون بۆ ئەم شارە کە یەهودی سافاردیان
پێ دەڵێن ئەم شارە دەکەن بە مەڵبەند بۆخۆیان
بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە فەتحوڵلا گوله‌ن خزمەت بە چی زهنییەتێک دەکات ، فەتحوڵلا
گوله‌ن بۆئەوەی لە ئەمریکا مافی پەنابەری بەدەست بخات سیخوڕی ( سی ئای ئەی )
گراهام فوله‌ر هەروەها بالیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ( مۆرتۆن ئابرۆ مۆڤیز ) هەروەها
( مارک پاریس ) هەرسێکیان بە رەچەڵەک یەهودین بۆ پەنابەرێتی فەتحوڵلا گوله‌ن لە ئەمریکا
بونەتە کەفیلی فەتحوڵلا ، هەموو ئەمانە ئەوە
نیشان ئەدات کە فەتحوڵلا گوله‌ن کەسێکی یەهودییە ، هەروەها باڵەخانەکەی لە ئەمریکا
کە تێیدا دەژێت لە هەرێمی ( پێنسیلڤانیا )
لەلایەن ( ئێف بی ئای ) ئەمریکاوە دەپارێزرێت ، ئەم بەڵگانە کافییە بۆ ئەوەی بزانین
فەتحوللە بە ناوی کێوە دوژمنایەتی کورد دەکات ، لەلایەکی ترەوە لە ماڵپه‌ری فەرمی
( ئێف بی ئای ) باس کراوه که فەتحوڵلا گوله‌ن کارمەندێکی ئەوانە
.
دوای هەموو ئەمانە ئەگەر وورد بینەوە
لە ده‌بینرێ که به ناوی قوتابخانه‌ی ( ئیشق ) وە بەردەوامی بە ڕێڕەوی کەمالیزم دەدات
.
کەمالیزم فەتحوڵلاچیتیه و فەتحوڵلاچێتی
کەمالیزمە
کەمالیزمەکان و فەتحوڵلاچیه‌کان
بەیەکەوە بە ئامانجی بە تورک کردنی کوردان ئەو ستراتیژییە قوڵەی بۆ خۆیان دیاری‌یان
کردووە ده‌یانه‌وێ کوردان لە ٣ ساڵییەوە تاکو ٧٠ ساڵی لەڕێگای پەروەردەوە کە زمانی
تورکی و ئەو مێژووەی خۆیان دروستیان کردووە و کولتوری گەلانی تر بکەنه هی خۆیان ،
کاتێک کەمالیزمەکان ئەم هەموو سیاسەتەیان بە شێوەیەکی تری قەبە کە ئەنجام داوە بەڵام
فەتحوڵلاچیه‌کان زۆر بە شێوازێکی ووردبینانە ئەم سیاسەتەیان درێژه پێده‌ده‌ن
پیلانی په‌روه‌رده‌ی که‌مالیسته‌کان
و ئامانجه‌کانیان
ئاڤراهام گلاندی که تورکێکی به‌ڕه‌گه‌ز
یه‌هودییه و سه‌رچاوه و پێکهێنه‌ری ئیتحاد ته‌ره‌قی و زهنییه‌تی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری
تورکیا و باوکی بنه‌ڕه‌تی فیکری که‌مالیسته، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کورد به کام
زمان په‌روه‌رده بکرێن و چۆن ده‌توانرێت بکرێن به تورک ده‌ڵێت
:
" مه‌رجی سه‌ره‌کی له‌باربردن و بیانیکردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک
ئاشکرایه که فێرکردنی زمانی خۆمانه، یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئه‌م لۆژیکه‌ش خوێندنه‌وه
و نوسینه. مرۆڤایه‌تی جگه له خوێندنگا هیچ هۆکارێکی تری نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌کردن،
بۆیه په‌نابردنمان بۆ ئه‌و رێبازه،
ناچارییه‌که . ناچارین خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که فێربکه‌ین که به زمانی ئێمه بنووسن و بخوێننه‌وه . به‌ڕێگه‌ی
خوێندنگای تایبه‌ت پێویسته ده‌ستبه‌جێ هه‌رێمه‌کان له تێکه‌ڵبوونیان به کوردایه‌تی
ــ کوردبوون رزگار بکرێ "
گالانتی باوکی فیکری راپۆرتی (
شرق الاسلاحات ) ه که بۆ به تورککردنی سه‌رتاسه‌ری گه‌لی کوردستان ئاماده
کراوه.
له‌و راپۆرته‌دا به‌ئامانجگرتنی
گه‌لی کورد و کوردستان ئه‌م ئاماژانه رێز ده‌کات:
له‌م هه‌رێمانه‌دا گرنگیدان به
خوێندن و ده‌رچوونی کچان ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاسانکاری بۆ ده‌سته‌به‌سه‌ر کردنی نوێنه‌رایه‌تی
( واته ئاسملاسیۆن ) ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یلی کچانی هه‌رێمه‌که به‌لای تورکبووندا بێت، ده‌بێت له‌ناوه‌ندی
شاره‌کاندا فێرگه‌ی تایبه‌تی تورک و خوێندنگای کچان بکرێنه‌وه و هان بدرێن بۆ
گرنگیدان به خوێندنی زمانی تورکی "
ــ گرنگی بدرێت به خوێندنگای
کچان، به تورکی قسه‌کردنی ژنان ده‌سته‌به‌ر بکرێت .
ــ ده‌بێ کچانی کورد به‌تایبه‌تی
مندالانی کچ له بنه‌ماڵه‌کانیان دوورخرێنه‌وه و ، ئاسیمله بکرێن و ، کاری به
تورککردنیان کارێكی ده‌ست لێ به‌رنه‌دراوه.
- ده‌بێت ژن و ژنخوازی له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات
( مه‌به‌ست له باکوری کوردستانه-وه‌رگێڕ ) به‌ربڵاو بکرێت و به‌م شێوه‌یه‌ش به
تورک کردنی ده‌وروبه‌ری خێزانه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکرێن .
ــ جێبه‌جێکردنی کاروباری به‌رنامه‌ڕێژکراو
بۆ دروستکردنی خوێندنگای هه‌رێم، گوند و پیشه‌ییه‌کان .. پێگه‌یاندنی مسیۆنه‌ری کچان و کوڕان و
دروستکردنی ده‌زگای تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته... دابینکردنی هه‌لی پۆستی تایبه‌ت
به‌و گه‌نجانه‌ی له کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا قابیلیه‌تیان هه‌یه و له بچووکییه‌وه بیانی
کراون . "
ئه‌مه هزر و پیلانه‌کانی
گالانتییه، ده‌ی با ته‌ماشای هزر و تێڕوانینی شوکری کایای وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وکاته‌ی
تورکیا بکه‌ین .
شوکری کایا له 4ی حوزێرانی
1937 دا نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زاره‌تی کلتوری تورکیا ده‌نێرێت و به‌م شێوه‌یه باس له
چۆنێتی بیانیکردن و به تورک کردنی کوردانی دێرسیم ده‌کات.
" بۆ وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری
:
له‌م رۆژانه‌دا له دێرسیم ده‌ست
به‌کارێکی چڕ کراوه له مه‌یانی ئیسلاحاتی که‌شافه‌ی تورک ، له جێه‌کی زۆر دووره
ده‌ست بۆ کچان وکوڕان خویندنگه‌ی شه‌وانه
ده‌کرێته‌وه و ، خوێندکارانی کچ و کوڕ که ته‌مه‌نی پێنج ساڵیان پڕکردۆته‌وه له
ده‌رسیمه‌وه ده‌هێنرێن و له‌و خوێندنگایانه‌دا ده‌خرێنه به‌ر خوێندن ، گه‌وره‌ده‌کرێن
و ، هاوسه‌رگیریکردنیان له‌گه‌ڵ کوڕ و
کچانی تورک و لێره‌شه‌وه جێگیرکردنی تورکێک له هه‌ر یه‌کێک له ماڵه‌کانیاندا و ڕێگه
خۆشکردن بۆ وه‌رگرتنی میراسه‌کان و زه‌وی زاری باوک و دایکیان و هاوبه‌شکردنی
تورکه‌کانی هاوسه‌ریان ده‌بێته رێگه‌یه‌کی گرنگ بۆ جێگیرکردنی کلتووری تورک له دێرسیمدا.
چونکه :
خه‌ڵکی دێرسیم خۆیان ده‌ڵێن که
له خۆراسانه‌وه هاتوون و تورکن . به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سانه‌دا به زمانی فارسییه‌کی شکاو قسه ده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن ( کرمانجی )
ڕۆژانه دوورتر ده‌که‌ونه‌وه له زمانی دایکیان و هه‌روه‌ها ( شیعی ) عه‌له‌وی
بوون و به‌ئاسانی مه‌یلیان بۆ به‌کتاشی بوون په‌یدا بووه . دێرسیمییه‌کان وه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کن
که وه‌کو کورد قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌رس نه‌کردووه
و به عه‌قیده‌ی خۆیان هه‌وڵی شکستپێهێنانیان ده‌ده‌ن و له‌نێوان تورک - کورد دا
ماونه‌ته‌وه . جێگای داخیش ئه‌وه‌یه که
دایکی دێرسیمی به‌ر له باوکی دێرسیمی ده‌ستی به کوردبوون کردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که پیاوه‌کان زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا له‌په‌یوه‌ندیدان و فێری تورکی بوون به‌ڵام
ژنان به‌و هۆکاره‌ی له ماڵ ناچنه شوێنی تر ته‌نیا وشه‌یه‌کیش چیه به تورکی قسه‌یان
ناکه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه منداڵه‌کانیان فێری تورکی ناکه‌ن . بۆئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی
خوێنی تورک له جه‌سته‌یاندا زۆرینه‌یه بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر هه‌بوونی میلییان،
ته‌نیا ده‌کرێت به خستنه به‌رخوێندنی منداڵه‌کانیان له‌و خوێندنگا تایبه‌تانه‌دا
ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌دواداچوونی بۆ کراوه و داوای مۆڵه‌تی جێبه‌جێکردنی
له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م .
وه‌زیری ناوخۆ شوکری کایا "
موسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک له
کایا به‌ولاتر چووه سدیقه ئاڤار ناوێک ( ــ سه‌باتائیستێکی هه‌ڵگه‌راوه‌ی یه‌هودیه
ــ ) و که ناوی به په‌یڕه‌وکارییه‌کانی له گرتووخانه‌یه‌کی ژنان له شاری ئیزمیر
به میسیۆنه‌ر ده‌رچووه، بانگی ده‌کات بۆ ئه‌نقه‌ره و به‌تایبه‌تی ئه‌رکداری ده‌کات
. ئاڤار وه‌کو نموونه‌ی مامۆستا که‌مالیسته‌کان زه‌ق ده‌کاته‌وه و دواتر ده‌بێت
به نمونه و مۆدێل بۆ مامۆستاکان . له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کاتێک سدیقه ئاڤار به‌ره‌و
شاری خارپێت ( ئه‌لعه‌زیز ) ده‌چێ دیالۆگێکی وه‌ها له‌نێوان هه‌ردووکیاندا ڕووده‌دات
:
ئه‌تاتورک سدیقه ئاڤاری میسیۆنه‌ری
سه‌باتائیست بانگ ده‌کات و لێ ی ده‌پرسێت
میسیۆنه‌ر تۆ مامۆستاکه‌یت ، وا
نییه .؟
ئاڤار سه‌ری ده‌سوڕمێت و به‌هێواشی
ده‌ڵێت " گه‌وره‌م ، من مامۆستا ئاڤار"
له‌و کاته‌دا ئه‌تاتورک په‌نجه‌ی ئیشاره‌تی به‌ره‌و ئاڤار راده‌کێشێت و پێی
ده‌ڵێت : " ــ نه‌خێر . مسیۆنه‌ر ئاڤار "یت، میسیۆنه‌ری وه‌کو تۆم پێَویسته
.
پاشان ئه‌تاتورک فکره‌کانی خۆی
ئاشکرا ده‌کات
کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌توانرێت به‌ڕێگه‌ی
خێزان و به‌تایبه‌تیش به‌ڕێگه‌ی ژن، به‌ده‌ست بهێنرێت . ئه‌و مامۆستا گه‌نجه ده‌چوو
بۆ رۆژهه‌ڵات، کچه گه‌نجه‌کانی ئه‌وێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هیچ تورکیشیان نه‌ده‌زانی
کۆده‌کاته‌وه .
سدیقه ئاڤاریش له (45)مین
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و پرتووکه‌ی دا که له‌سه‌رده‌می مامۆستایه‌تی دا به‌ناوی ( گوڵی چیاکانم ) به‌وشێوه‌یه قسه‌کانی ئه‌تاتورک ده‌گێڕێته‌وه
:
" ئه‌تاتورک وتوێتی که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌بوونی
و نه‌دارییه‌کانی دێیه شاخاوییه‌کان له‌نه‌زانینی تورکییه‌وه دێت، ئه‌مه‌ی به یه‌کێک
له هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانه‌کان بینیوه . بۆ ئه‌وه‌ش ئاواته‌خواز بووه به‌رێگه‌ی (
دایک ) تورکی بخاته ناو ئه‌و گوندانه‌وه . ئه‌مه بناخه‌ییترین فێرکاریبوو. له‌مێژوودا
نموونه‌ی هه‌بوو. له پارێزگاکانی رومه‌لی دا یه‌که‌مین جار شاکیژێک رووی له شارێک
کردبوو، پاشان ژماره‌یه‌کی زۆر پیاوی سیاسه‌تمه‌دار پێگه‌یشتبوون . ده‌یان وت ( بۆیه
پێویسته زمانی تورکی له رێگه‌ی ( دایک )ه‌وه بخه‌ینه ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه
. "
سدیقه ئاڤار گرنگترین ( ئه‌ستێره
)ی ئه‌م سیاسه‌تی ( به فه‌رمی به‌تورکاندنه ) یه ، له یاده‌وه‌رییه‌کانی دا هۆکاری
هاتنی بۆ ئه‌لعه‌زیز وه‌ها ده‌رده‌برێت " به‌ڵام نه‌مده‌زانی بۆچی هاتووم بۆ
ئێره "
پارێزگاری ڕه‌وشی نائاسایی
باکوری کوردستان ( خه‌یری کۆزاکچی ئۆغڵو )ش له وتارێکیدا که له رۆژی 17ی حوزێرانی
1990 دا له رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت و میللیه‌تدا
ده‌ڵێت :" هه‌موو شتێک پابه‌نده به دایکه‌وه ، له ئه‌نجامی راکێشانی
دایکاندا به لای تورکێتییه‌وه، منداڵه‌کانیش ده‌گۆڕێن " و ئاماژه به‌وه
ده‌کات که زمانی کوردی و کوردبوون له‌یاده‌وه‌ری کوردان دا ده‌سڕنه‌وه . له‌م ده‌سته‌واژانه‌دا
ئه‌و گرنگییه ده‌که‌وێته ڕوو که ده‌وڵه‌تی تورک به ( دایک ) ی ده‌دا. داگیرکه‌ران
هێشتا په‌نا بۆ هه‌مان سیاسه‌ت ده‌به‌ن.
پیلانی په‌روه‌رده‌ی فه‌تحولڵاچیه‌کان
و ئامانجه‌کانیان
سه‌رکرده‌ی که‌مالیزمی سه‌وز فه‌تحوڵلا
گوله‌ن، به ووردتر کردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی که‌مالیسته سپی و ره‌شه‌کان بۆ نکۆڵی
و قڕکردنی کوردان و یه‌کانگیرکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژی ئه‌مڕۆمان دا له
کوردستاندا توانه‌وه‌ی نه‌ژادی ( ئاسملاسیۆنی ) منداڵانی کورد ــ کچانی کوردی به
پێویستی سه‌ره‌کی له‌قه‌ڵه‌مداوه . گوله‌ن له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی دا به‌ناوی
( کررک ته‌ستی ) دا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :" زمانی دایک، له دایکه‌وه فێرده‌بێت،
له‌و رووه‌وه ئاسیمله کردنی دایکانی ئایینده، کیژۆڵه‌کانی ئه‌مڕۆ زۆر گرنگتره
."
له‌کاتی کوده‌تاکه‌ی 12ی ئه‌یلولدا
فه‌تحوڵلا گوله‌ن که به پێداهه‌ڵدانی جه‌نه‌راڵه کوده‌تاگه‌راکان دا ده‌یگوت
" رێگه‌یان بۆ نه‌وه باشه‌کانی وڵات کرده‌وه " زۆر باش ده‌یزانی که
ئامانجی سه‌ره‌کی کوده‌تاکه بۆ ئه‌وه‌یه جه‌ماعه‌ته‌که‌ی و سه‌نتێزی تورک ــ ئیسلام
بهێنرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات . رێگه‌ی ئه‌وه‌ش دروستکردنی تۆڕی خوێندنگاکانی ( ئیشق)
بوو له سه‌رتاسه‌ری کوردستان، ئه‌نادۆڵ و له تراکیا و کوتانی منداڵان بوو به نه‌ژادپه‌رستی
تورکی سه‌وز.
ئه‌مریکا و جه‌نه‌ڕاڵه کوده‌تاگه‌راکان
به‌م ئه‌رک و راسپارده‌ییه‌وه جه‌ماعه‌تیان
رێکخستن کرد، رێگه‌یان له‌به‌رده‌م کردنه‌وه
. خودی گوله‌نیش له ساڵی 2007 دا له ماڵپه‌ڕه ده‌ستکرده‌که‌ی خۆیه‌وه هۆکاری
دروستکردنی ئه‌و تۆڕی خوێندنگایانه‌ی به‌م چه‌ند وته‌یه ده‌ربڕی
.
" هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر ژێرکه‌وتنی ئاڵاکه‌مان
( ئاڵای تورک ) دان به‌خۆدا ناگرین نه چین
، نه روسیا و نه ئه‌مریکاش ته‌حه‌موولیان ناکه‌ین ده‌ربکه‌ونه سه‌روو ئاڵای میلله‌تی
تورکه‌وه که ماوه‌ی 4 هه‌زار ساڵه جێگایه‌کی گرنگی هه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا
. ئه‌م خوێندنگایانه به‌و مه‌دالیایانه‌ی وه‌ریانگرتوون هه‌م له‌ناوخۆ و هه‌م له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاڵای تورکیایان شه‌کاندۆته‌وه . هه‌ر له ئه‌مریکاوه تا باشوری
ئه‌فریقا و له‌وێشه‌وه تا به سیبریا سنگیان داوه‌ته به‌ر هه‌موو مه‌ترسییه‌ک و
ئاڵای تورکیا و شه‌ره‌فی تورکیایان به‌رز راگرتووه . "
گوله‌ن سه‌باره‌ت به‌و خوێندنگایانه‌ی
که له هه‌رێمی کوردستاندا کردونیه‌ته‌وه ده‌ڵێت "
ئێستاکه له‌م خوێندنگایانه‌دا بۆ ئایینده لۆبی وه‌ها
ده‌رده‌که‌ون که له دڵه‌وه و زۆر دروستانه پابه‌ندبێت به تورکیا و مرۆڤی
تورکه‌وه که که‌سێک کوێر نه‌بێت ئه‌و ڕاستییه ده‌بینێت . تێبینییه‌کانی ده‌وڵه‌ت
له‌م بواره‌دا چییه ، بۆ ئه‌وه‌ی له پاشان
نه‌بێت به هۆکاری دروستبوونی شرۆڤه‌ی
جیاجیا، ئه‌و پرسیاره‌م ئاراسته‌ی به‌ڕێز
سه‌رۆک کۆمار کرد ، وتم ئه‌گه‌ر ئێمه لێره شتێکی وه‌ها نه‌که‌ین ، که‌سانی تر ده‌یکه‌ن ... سیخوڕی
ئه‌مریکی و وڵاتانی تر ده‌خرێنه ناو ئه‌و که‌سانه‌وه، ئه‌و میلله‌ته رووبه‌ڕووی
یه‌کتر ده‌کرێنه‌وه . ئه‌گه‌ر ئێمه بکه‌وینه ئه‌وێوه ده‌بین به هاوسه‌نگی
... باکوری ئێراق دراوسێمانه ، بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌بێت به کێشه، پێویسته به کلتوور و چه‌مکی خۆمانه‌وه بچینه ئه‌وێوه . با
وه‌کو دوو لایه‌نی بیانی له‌یه‌کتر نه‌چین به‌ره‌و ئاینده، ئه‌وان بمانناسن و ئێمه‌ش
ئه‌وان بناسین ... به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاندبوو که ئێمه ده‌توانین خوێندنگا
بکه‌ینه‌وه. ئێمه‌ش له هه‌ولێر خوێندنگامان کرده‌وه، ئه‌وان داوای دووهه‌مینیان
کرد، نه له لایه‌ن بارزانی و نه له‌لایه‌ن
تاڵه‌بانییه‌وه هیچ دژبه‌رییه‌ک نه‌کرا . "
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا گوله‌ن
بانگه‌وازی له‌و مامۆستایانه کردبوو که ڕه‌وانه‌ی خوێندنگاکانی باشوری کوردستان
ده‌کرا :" کاتێک ئه‌و تۆوه‌ی له‌وێ ده‌یچێنن به‌رهه‌مه‌کانیمان دوورێنه کرد
، فرمێسکه‌کانی حه‌سره‌تی ئێوه و خێزانه‌کانتان ده‌بێت به جه‌یحون
."
لێره‌دا گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر
زانایانه وشه‌ی جه‌یحون به‌کاردێنێت و ئاماژه به مێژووی تورکێتی و به‌م ڕێگه‌یه‌ه‌وه
سوود وه‌رگرتن له باشوری کوردستان ، ده‌کات . چونکه جه‌یحون هه‌م ناوێکی شازاده حونه و هه‌م رووبارێکه
له ئاسیای ناوین . گوله‌ن میسیۆنی شازاده حون ده‌دات به‌و مامۆستایانه‌ی دێنه
باشوری کوردستان و له‌هه‌مانکاتیشدا باشوری کوردستان وه‌کو خاکێکی تورک ده‌بینێ که
له‌به‌ر فه‌تحکردن بێت .
گوله‌ن به‌و خوێندنگایانه‌ی له
کوردستاندا و له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا کردوونییه‌ته‌وه، له بناخه‌دا ئه‌و خوێندنگایانه‌ن
که له‌لایه‌ن سوپای تورک و ده‌زگای هه‌واڵگری تورک MIT ه‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی جه‌ماعه‌ت دا به‌کاریان
دێنێت . یه‌که‌مین که‌سێک که خوێندنگای
تایبه‌تی ( ئیشق )ی کرده‌وه ( وه‌لی کوچوک ) ه که له چوارچێوه‌ی دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا
ده‌ستگیرکراوه که ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌لایه‌ن به‌ندکراوانی تری هه‌مان دۆزه‌که‌وه
پشتڕاستکراوه‌ته‌وه . ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پێشتریش فه‌تحولڵا گوله‌ن و وه‌لی
کوچوک له‌ناو دامه‌زرێنه‌رانی ڕێکخستنێکدا به‌ناوی یه‌کێتی سه‌رله‌نوێ تێکۆشانی میلی
دان له تورکیا که یه‌که‌مین ده‌زگای ئایدیۆلۆژی و سیاسیی دامه‌زراوی
(CIA)یه له تورکیا
.
شێوه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی که‌مالیست
و فه‌تحوڵڵاچی
که‌مالیست و فه‌تحوڵاچییه‌کان
هه‌موو ئامانجیان په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانی کورده به زمان و کلتوور و مێژووی
تورکه و دوورخستنه‌وه‌یانه له گه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، گه‌وهه‌ری کۆمیناڵی دیموکراتی
، یه‌کسانیخوازی، ئازادیخوازی و به‌رخۆدانیان. شه‌رم پێکردنیانه له کوردبوونیان،
ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئه‌و گه‌له شه‌رم له هه‌بوونی خۆی بکات که بێشکه‌ی مرۆڤایه‌تی
بووه و یه‌کێک له زمانه یه‌که‌مینه‌کانی مرۆڤایه‌تی خولقاندووه، هه‌وڵده‌ده‌ن
وا له زهنی کورد بکه‌ن که دووچاربوونیان به بنه‌بڕکردن به ڕه‌وا و تورکبوون به
مۆدێرنبوون، له‌یادکردنی زمانی خۆی و فێربوونی زمانی تورکی وه‌کو هاوده‌مییانه
بوون ، ببینێت .
ئه‌و کچانه‌ی که سدیقه ئاڤاری
میسیۆنه‌ری که‌مالیسته‌وه به تورک کراون ئه‌مه ده‌قی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگانه‌ن که له لاپه‌ڕه 442
ــ 451 ی په‌رتوکی به‌رخۆدانییه‌کانی دێرسیم
به به‌ڵگه و شاهێدحاڵه‌کانیه‌وه ؛ م .
کاڵمان- ه.
سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی نه‌ژادی (
ئاسیملاسیۆنی ) ــ میسیۆنه‌ر سدیقه ئاڤار
سه‌رچاوه: لاپه‌ڕه 442 ــ 451
ی پرتوکی به‌رخۆدانییه‌کانی دێرسیم به به‌ڵگه و شاهێدحاڵه‌کانیه‌وه؛ م.کاڵمان
.
کۆماری تورکیا له سه‌رده‌می به‌رخۆدانی
دێرسیمدا له زۆر شوێن و جێی کوردستاندا
گوڕی به تیرۆر دابوو، له چه‌ندین هه‌رێمدا کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجامدابوو . هه‌روه‌ها
له‌و هه‌رێمانه‌شدا که پێشتر له ژێر کۆنترۆڵیدابوون خێرایی به به‌تورکاندن
دابوو، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو خوێندنگا ده‌کاته‌وه و هه‌وڵی به‌بڵاوکردنی
کلتووره‌که‌ی خۆی ده‌دا .
هه‌ر مامۆستایه‌ک له شوێنێک میسیۆنه‌رێک
بوو. کرداری ژنێکی میسیۆنه‌رێکی تورک که به‌باشترین شێوه ئه‌رکی میسیۆنه‌ری خۆی
له نیشاندان و په‌یڕه‌وکردنی سایکۆلۆژیای شێوه‌کی ئه‌و ساڵانه‌ی، زۆر شتمان بۆ
روون ده‌کاته‌وه. به‌کاریگه‌رترین بیانیکار له‌و ساڵانه‌دا له کوردستاندا سدیقه
ئاڤار بوو . گرنگترین رۆڵی له به‌تورککردنی کچه گه‌نجه‌کانی دێرسیمدا گێڕا، سدیقه
ئاڤار مامۆستایه‌ک بوو، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا وه‌کو له داگیکارییه‌کانی ئه‌مریکا
و ئه‌وروپادا به‌دیکرا، ئه‌ویش مسیۆنه‌رێکی تورک بوو، دوای ته‌واوکردنی خوێندن، ره‌وانه‌ی
شاری بۆڵ‌و ده‌کرێت، پاشان له خوێندنگای پیشه‌یی کچان له ئه‌لعه‌زیز داده‌مه‌زرێنرێت
.
سدیقه ئاڤار، وه‌کو مامۆستاکانی
تر نه‌بوو، له‌جێی خۆیدا بڵێی خۆی له هه‌موو ئیش و کارێک هه‌ڵده‌قورتێنێت، ئه‌گه‌رچی
کاردانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، مامۆستا و کارمه‌نده‌کانیشی بینیبێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستی خوێندکاره‌کانی به‌ده‌ستخستبوو
.
سدیقه هۆکاری هاتنی خۆی بۆ ئه‌لعه‌زیز به‌مشێوه‌یه روون ده‌کاته‌وه
:
" به‌ڵام من نازانم بۆچی هاتووم بۆ ئێره به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی نوره‌دین بۆیمه‌ن پێی وتم ؛ وه‌کو میسیۆنه‌رێک گرنگی به به‌شه ناوخۆییه‌کان
ده‌ده‌یت، ئه‌مه‌ش داواکاری ئه‌تاتورکه ... گه‌ر شتێکی وا بکه‌یت هه‌ست به‌مه
بکرێت، دڵی خه‌ڵک ده‌شکێنیت ، بۆیه به ته‌کبیر به . هه‌ڵبه‌ت من له ( گازی ئه‌غیتیم - په‌رورده‌ی
گازی) بۆ ئه‌م کاره نه‌مخوێندبوو ؟ "
سدیقه
ئاڤار، ( دا‌غ چیچه‌کله‌رم - گوڵی چیاکانم )، لاپه‌ڕه 45، له بڵاوکراوه‌کانی ئۆغره‌تمه‌ن،
ئه‌سته‌مبوڵ 1986
سدیقه ئاڤار، که‌سێکی بوێر، سه‌رچڵه
و ده‌یزانی چی ده‌کات . به‌گشتی دوور له تاوتوێ سیاسییه‌کان راده‌وه‌ستا و سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌تی وه‌کو ( فه‌رمانبه‌رێکی په‌یوه‌یستدار ) و هه‌وڵی ده‌دا به‌ناوی "
نیشتمان، میلله‌ت، ساکاریا " ــ (
دروشمێکی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی تورکه که زیاتر بۆ له‌خۆبوردووی و فیداکاری به‌کارده‌هێنرێت
) ــ .
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که له ئه‌لعه‌زیز
هێشتا نه‌بووبوو به به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگا، بۆ ئه‌وه‌ی وا له خوێندکاره‌کانی
بکات خۆشی بوێن هه‌وڵێکی زۆری ده‌دا .
منداڵه‌کانی سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌کان
پێویستیان به خۆشه‌ویستی و سه‌رقاڵبوونه له‌گه‌ڵیان، سدیقه زۆر چاک به‌مه‌ی ده‌زانی
و هه‌وڵی ده‌دا ( دایک ) ایه‌تییان بۆ بکات و سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ستدێنێت . به‌ڵام ( دایک )ێکی ناپاکه . ئامانجی به تورک کردنی
منداڵه‌کانه . ئه‌رکێکی خراپ، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب یاخود فارس هه‌وڵیان بدایه تورکه‌کان
بتوێننه‌وه، ئایا ئه‌و کات چی ده‌وت ؟.
جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولڵا ئاڵپدۆغان
که له کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دێرسیمدا رۆڵێکی زۆر گرنگی هه‌بووه، هه‌روه‌ها هه‌مان
ئه‌و که‌سه بووه که بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌نیستیتۆ گوشاری خستۆته سه‌ر وه‌زاره‌ت
و دوای کردنه‌وه‌شی که‌سێک بووه که زیاترین پشتیوانی لێکردووه . جه‌نه‌ڕاڵ به‌رپرسیاری
هه‌رێمه‌کانی ئه‌لعه‌زیز ــ دێرسیم ــ چه‌ولیک بووه و خاوه‌نی کاریگه‌رییه‌کی زۆر
به‌رفراوان بووه، هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به‌خۆی که په‌رله‌مان به وه‌زیرانی
ده‌دا، له‌و هه‌رێمه ده‌سه‌ڵاتی له سێداره‌دان و رزگارکردن له سێداره‌ی له‌ده‌ستدابوو
.
چواره‌مین پشکنه‌ری گشتی ئالپ دۆغان
مانگی جاریك په‌یمانگا به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه و به دوای پێشهاته‌کان دا ده‌چێ
. (pag. 31-32) خوێندکاره‌کان ، به سڵاو کردنی سه‌ربازی پێشوازی
له جه‌نه‌رال ئاڵپ دۆغان ده‌که‌ن.
سدیقه ئاڤار له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی
که مامه‌له‌ی خراپ ، خوێندکاره کچه‌کان له خوێندنگه دوور ده‌خاته‌وه و ، به
پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وروبه‌ر کاریگه‌ر ده‌بن ، له‌دژی هه‌موو جۆره مامه‌له‌یه‌کی
خراپی سه‌ر خوێندکاران ڕاده‌وه‌ستێ . به‌لام له راستی دا گه‌وره‌ترین خراپه‌کاری
له به‌رامبه‌ر ئه‌و خوێندکارانه دوورخستنه‌وه‌یانه له ڕاستی خۆیان.
سدیقه ئاڤار نایه‌وێ که خویندکاران
یارمه‌تی کاری فه‌راشه‌کان بکه‌ن ، هه‌موو مامۆستاکان خۆشحاڵن به‌وه‌ی که خوێندکاره‌کان
ئه‌و کار بکه‌ن ، ته‌نیا سدیقه ئاڤار نه‌بێ
. ئه‌و له د‌رکی ئه‌وه‌دایه و ده‌زانێ بۆ له‌و هه‌رێمه‌یه ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش
ناچاره که جیاواز بجولێته‌وه ، هه‌رچه‌نده کاردانه‌وه‌ی هه‌ندێ مامۆستاش هه‌بێ
به‌لام هه‌م هاواداری منداله‌کان و هه‌م بنه‌ماله‌کانیانی به‌ده‌ست هێناوه. له هه‌ندێ مامۆستا نابێ ، مامۆستاکان بلێن و
نه‌لێن ئه‌و له دژی سزادانی خوێندکاره‌کانه له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئامانجه‌که‌ی دیاره.
( بیرم ده‌کرده‌وه ، به‌و سزا دوژمنکاریانه و
که‌شه ریسواکاریه‌دا تورکێتی چ گه‌رمایه‌کی ده‌دات به‌و مندالانه ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی
که له پۆله‌کانی په‌یمانگادا جۆره‌کانی سزادانیان بینیوه . بێ گومان به‌راوردیشیان
ده‌کرد )
هه‌موو نیگه‌رانیشیان له ده‌وروبه‌ر
بوو که کاریگه‌ری نه‌بێ و ، ده‌یانویست ببێته ناوه‌ندێکی سه‌رنج ڕاکێش ، جار و
بار به زۆره‌ملێی خوێندکارانیان ده‌هێنایه ئه‌و خویندنگه‌یه ، سدیقه ئاڤار ،
له دژی ئه‌و جۆره کرده‌وانه راده‌وه‌ستا . ئه‌و کاتێک هێنانی کچه گه‌نجێکی 20
ساله‌ی له خوێندنگه‌وه له لایه‌ن جه‌ندرمه‌کانه‌وه بۆ زه‌ماوه‌ندێک ده‌بینی له
نوسینه‌کانی دا وه‌ک سته‌مکاری هه‌ڵده‌سه‌نگاند.
جار و بار به زۆر کچانیان ده‌هێنا
له ده‌رسیمه‌وه و وه‌ها باسی له ئێشی ناخیان ده‌کرد:
( له کۆتایی ئاب دا به‌رێوه‌به‌ر چاوه‌رێی پشوی
سالانه‌ی ده‌کرد ، له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول دا ته‌له‌فۆنیان بۆ موفه‌تیشه‌کان
کرد ، له‌وانه‌ی که فیشه‌ک باران کران ،
له هه‌رێمه قه‌ده‌غه‌کراوه چیاییه‌کانه‌وه هه‌شت که‌س ده‌ستگیر کران ، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان بچوک بوون درانه ده‌زگای
سه‌رپه‌رشتی ، دوانیان گه‌وره بون بۆ ئێمه‌یان ناردوون. ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی خویندنگه
کران ، تا خه‌زێنه ده‌کرێته‌وه ده‌زگای موفه‌تشی 10 لیره‌ی بۆ ناردوون . له‌به‌رئه‌وه‌ی
که ئه‌و مندالانه هی به (ڕه‌چه‌ڵه‌ک بێ شه‌ره‌ف) کانه ، ڕه‌وانه‌ی خوێندنگه
کراون و ده‌خرێنه به‌ر خوێندن و ده‌خرێنه به‌ر ئیشه‌کانی خویندنگه‌ش.
دوو کچ هێنران.
یه‌کێکیان گه‌وره‌یه ناوی گه‌یک
، چ سه‌یرکردنێکی خاینانه‌ی هه‌یه . سه‌روقژی
تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه . حه‌وت مانگه له چیایه .
مه‌گه‌ر له‌و چیایانه چۆن شانه‌یان ده‌ست بکه‌وێ کراسه‌که‌ی هه‌تا چۆکی ،
قۆله‌که‌ی تا بازووی پارچه‌بووه ، قوماشی کراسه‌که‌ی هێنده داڕزاوه و کاڵبۆته‌وه
که نازانرێ چ قوماشێکه و کراسه‌که تا ئاستی دیار بوونی په‌راسووکانی هه‌ڵوشاووه
و هێنده کۆن بووه و ڕزیوه که به پێستی پشتیه‌وه نوساوه و یه‌خه‌که‌ی له
ناوه‌ڕاستی سنگیه‌وه تا سه‌ر ناو‌کی دادڕاوه. جله‌کانی به‌ری به به‌نێک له ناوقه‌دیه‌وه
پێچرابۆوه.
بچوکه‌که‌یان به‌هه‌مان شێوه‌بوو
. ته‌نیا جله‌کانی به‌ری ته‌واو بوون . ده‌موچاوی له ده‌موچاوی مرۆڤ ده‌چوو وه‌کو
تر ڕووی وه‌ک توێکڵی داری قاوه‌یی ڕه‌نگ چرچ و لۆچ ببوو . نینوکه‌کانی شكا بوون ،
ده‌وربه‌ری ده‌می بریندار . بچوک و هێنده له‌ڕ و لاواز بوو ، جه‌سته‌یه‌ک ده‌چوو
که ته‌نیا چه‌رمه‌که‌ی مابۆوه . ڕووی هێنده
له مرۆڤێکی به‌ساڵاچوو ده‌چووکه له خۆبپرسی داخۆ ته‌مه‌نی 14 ساله ؟
)
سه‌دیقه ئاڤار له ده‌رسیمه‌وه
ئه‌و کچانه‌ی وه‌ک خزمه‌تچی مالان به‌رێ کرد ، ته‌نانه‌ت نوسیویه‌تی که ئه‌و ویستی
یه‌کێک له‌و کچانه‌ی وه‌ک خزمه‌تکار ره‌وانه‌ی ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی بکات.
(pag. 90)
سه‌دیقه ئاڤار ته‌نانه‌ت ڕاسته‌خۆ
داده‌به‌زێته گونده‌کان و داوا له سه‌ربازه‌کان ده‌کات کچانی بۆ کۆبکه‌نه‌وه
و بیانهێننه ئه‌لعه‌زیز.
" به‌رێوبه‌ری نوێی په‌رورده‌ی میللی کاتێ که
جێگر بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی نه‌بوو که مندالان له گونده‌کانه‌وه کۆبکرێنه‌وه ،
ده‌یویست نامه‌یان بۆ بنوسێ و بانگیان بکه‌ین . له‌سه‌ر ئامانجی خوێندنگه‌کان نامۆ
له‌وه‌ی که له کامه گوند چ جۆره منداڵانێک
کۆبکرێته‌وه ، کاریگه‌ری له‌سه‌ر گونده‌کان و به و ڕێیه‌وه چۆن گرێ بدرێن
به ده‌وڵه‌ته‌وه. چۆن بچێته ئه‌و گوندانه‌وه له کاتێکدا که چۆڵه‌که به‌سه‌ردا
نه‌ده‌فڕی و ، کاروانی پێد ا نه‌ده‌گوزه‌را
؟ له راستی دا ده‌چوو خۆ بخزێنینه ئه‌وێوه . داخۆ له گوندێکی خوێندنگه‌ی لێ بێ ، کۆکردنه‌وه‌یان
که‌ڵکی ده‌بێ ؟" (pag. 77)
" له مانگی ته‌موز دا له‌گه‌ل به‌رێوبه‌ر رێکه‌وتوم
خۆم گه‌یانده پاشا. ئه‌و کاته بۆ چوون بۆ
ده‌رسیم ده‌بوو مۆله‌ت وه‌رگرین. بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل کچه‌که‌م بچمه مازگرت داوای
مۆڵه‌تم کرد . به‌رنامه‌ی خۆمم ڕاگه‌یاند.
پاشام ، کۆکردنه‌وه‌ی کچه‌کانمان
به‌رێی جه‌ندرمه هه‌م منداله‌کان ، هه‌م بنه‌ماله‌کانیان ده‌ترسێنێ . ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت
بده‌ن من ده‌چم بۆ کۆکردنه‌وه‌ی منداڵه‌کان ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماله‌کانیان ببینن که
منداله‌کانیان راده‌ست به کێ ده‌که‌ن و کێ ده‌یانخانه به‌ر خوێندن و خۆبه‌خشانه
بێ ئاسانتر و باشتر نابێ ؟
" (pag. 70)
" له جاده‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه‌ی گونده‌که ،
کاروباری بیناسازی تا خواره‌وه‌ی ڕۆیشتبوو . له‌و تاریکاییه‌دا به جانتاکانی ده‌ستمانه‌وه
له‌گه‌ل جه‌ندرمه رۆیشتین ، له ده‌رگا به ده‌رگامان دا . هیچ که‌سێک نه‌یویست میونداریمان
لێ بکات .
هیچ کامێک له خاوه‌ن ماڵه‌کان
له‌وێ نه‌بوون . (...) ئه‌و ماڵانه‌ی پیاویان تێدا نه‌مابوو ، فه‌رمان درابوو به
جه‌ندرمه که زۆرملێی ده‌رگاکانیان پێ بکه‌نه‌وه . جه‌ندرمه‌کان جنێویان ده‌دات
، چه‌ندین جار له‌هه‌ندێ ده‌رگایان دا " (pag. 84)
خه‌لکه‌که وێرای ئه‌و هه‌موو
گوشاره زۆربه‌یان ڕوویان نه‌ده‌دا به‌وانه‌ی که تا به‌رده‌رگای ماله‌کانیان
هاتبوون . به‌ڵام دیسان سدیقه ئاڤار ، هه‌ر جارێک ده‌چوو ژماره‌یه‌ک کچانی منداڵی
له‌گه‌ل خۆی ده‌هێنا . ماوه‌یه‌کی که‌م
به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوانه‌دا تێپه‌ڕی کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له منداله‌کانی
وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک بۆ خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
منداله‌کان له خوێندنگه‌دا په‌روه‌رده‌یه‌کی
تایبه‌تی ده‌کران . زۆربه‌ی وانه‌کانیان تورکی بوو . نیوه‌ی زانیاری له‌سه‌ر وڵات
، ماتماتیک ، ته‌ندروستی ، به‌خێو کردنی مندالان ، ماڵداری ، خواردن ، دوورین ، نه‌خش
و به‌لام له هه‌مووان زیاتر بایه‌خیان به‌زمانی تورکی ده‌دا. خوێندنگه به تێپه‌ربونی
رۆژ و به پێشخستنی به‌هره‌ی منداله‌کان
ده‌کرایه ناوه‌ندیکی سه‌رنج ڕاکێش.
دوای ئه‌وه سدیقه ئاڤار ره‌وانه‌ی تۆکات ده‌کرێ .
دوای ماوه‌یه‌کی که‌م وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر ره‌ونه‌ی ئه‌ڵعه‌زیز ده‌کرێ . به‌ر له‌وه‌ی
که ره‌وانه‌ی ئه‌ڵعه‌زیز بکرێ سه‌رێک له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌دات له ئه‌نکه‌ره
، به‌رێوه‌ری گشتی پێی ده‌لێ:
" پاشا ، پارێزگار کاره‌که‌ی ئێوه‌یان به دله
. ئافه‌رین ، له تۆکات ئه‌نجامێکی باشتان به ده‌ست هێنا . با بتانبینم ، ئه‌رکی
سه‌ره‌کیان لێره‌یه . ئێمه تۆمان له تۆکات تاقی کرده‌وه ، ده‌بێ رۆڵی مسیۆنه‌ری
خۆت له‌وێ پێک بێنی . مسیۆنه‌رێكی تورک چۆن بێ . له‌و مه‌سه‌له‌دا بێ سه‌ر و سه‌ودا
ده‌بێ کار بکه‌ی و هاوڵاتیانمان به‌هێزبکه‌ی . کاره‌که‌ی ئێوه‌ش به‌هێز ده‌کات
" .. " به دروستیه‌وه وه‌فاداری ئه‌و فه‌رمانه‌ی ئێوه‌م له‌و کاره ژیانیه‌دا
و ، هه‌موو ته‌مه‌نم و، گه‌نجێتم به جۆشه‌وه له پێناوی دا ته‌رخان کرد
"
سدیقه ئاڤار وه‌ک به‌رێوه‌به‌ر
ده‌ست به کار بوو و ، بۆچونه‌کانیشی به ڕه‌حه‌تی ده‌خاته واری جێبه‌جێ کردنه‌وه
. زۆر کاربه‌ده‌ستیش هه‌بوو که هاوکاری و
پشتیوانی بوون له‌و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکه‌دا . ته‌نانه‌ت ئیسمه‌ت ئینونوی
سه‌رۆک کۆمار خۆی سه‌ردانی خوێندنگه‌که‌ی ده‌کات . پێشکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگینێ
، به ره‌زامه‌ندیه‌وه ئه‌وێ به‌جێ دێلێ .
ژنه مسیۆنه‌ر سدیقه ئاڤار کاتێ
باس له خوێندکاره‌کانی ده‌کات وه‌ها له‌سه‌ریان ده‌نوسێ :
" تێ‌یان دا بوو که به‌ده‌م خه‌وه‌وه قسه‌ی ده‌کرد
، تێ‌یان دا بوو هاواری ده‌کرد . ئه‌وه‌ی له‌و ساله‌دا به‌سه‌ر ئه‌و گونده هاتبوو
کاریگه‌ریه‌کی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر منداڵه‌کان کردبوو. ڕوداوه‌کانی ڕۆژانه‌یان له
خه‌وی شه‌ودا ده‌بینی . هه‌ندێکیان ، به ده‌م خه‌وه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرد .
جا باسی چیان نه‌ده‌کرد ، هه‌ندێکیان ده‌گریان ، خه‌به‌رمان ده‌کردنه‌وه ، هێورمان
ده‌کردنه‌وه ، کاتێ ئه‌و قژه‌ی دایکیان که لای خۆیان شاردبوویانه‌وه داده‌هێنا یه‌کسه‌ر
ڕوحیان هێور ده‌بووه ، هێنده خۆشخاله وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی فڕێ بداته باوه‌شی
دایکی ، خۆی هه‌ڵده‌دایه ناو پێخه‌فه‌که‌یه‌وه. زۆربه‌یان کچانێکی خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه بوون که ڕوداوه‌کانی یاخیبوونی
لێ ڕودابوو . چ جوانه‌کانیان بن یان ناشرینه‌کانیان ، قه‌به بن یان یاخی له دوا
دوایی دا رۆڵه‌ی مرۆڤ بوون . ده‌بێ ئه‌و دڵه بچوکه بریندارانه به به‌زه‌یی و ،
خۆشه‌ویستی تیمار بکه‌ین ، ده‌بی له‌گه‌ل تورکێتی ئاوێته‌یان بکه‌ین
" (pag. 31)
کێشه به تورکێتیه‌وه ئاوێته
بکه‌ین : هه‌موو وڵاتپارێزیه‌ک ، فیداکاریه‌ک بۆ ئه‌وه‌یه . دروست کردنی رێ ،
دروست کردنی خوێندنگه هه‌مووی بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی تورکێتیه.
بۆ به‌رده‌وام کردنی داگیرکاری
، کار به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی برژوازی تورکی ده‌کرا . کاربه‌ده‌ستانی تورک
کاتێ ده‌لێ ( شارستانی ) بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی کوردستان و توانه‌وه‌یان بوو. ئه‌و به‌ڵگه و سه‌رچاوه به‌راییانه‌ی که که‌وتۆته
به‌رده‌ست ڕاستی ئه‌مرۆ ده‌خاته ڕوو .
" که‌لتوره‌که‌مان ته‌نیا له خوێندنگه‌کان دا
نا ، له هونه‌ر ، ته‌ندروستی ، کشتوکاڵ ، پیشه‌وه‌ران و ، فۆلکلۆر ، به کورتی
دابین کردنی ده‌رفه‌تی پێویستیه مه‌ده‌نیه‌کان گه‌وره‌ترین ئه‌رکی ئێمه‌یه.
ئه‌و کاته پێشداوه‌ری زمان ، پێشداوه‌ری
ئاین ، پێشداوه‌ری نه‌ژاد له ئارادا نامێنێ ، مرۆڤه‌کان به ڕزگار بوون له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه
ده‌کرێ شادمان ببن .
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که متمانه‌یان
به نه‌فسی خۆیان هه‌یه له پێناوی خێزانێكی به‌رهه‌مدار و کۆمه‌لگه‌ی رۆشه‌نبیر
ده‌بنه گه‌ره‌نتی خۆشحالی وڵات و نه‌وه‌کانی ئاینده‌یان . " (pag. 300-301)
ده‌بێ بزانرێ که ئاوابونی به‌رژوه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌ییاکانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک دا کار بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی تر ده‌کات.
کورده‌کان له‌کاتێکدا که به‌گری
له مافه‌کانیان ده‌که‌ن به "
جوداخواز ، نه‌ته‌وه‌په‌رست و پارچه‌کار " تۆمه‌تبار ده‌کرێ و ، تیۆریه‌که‌شی
داده‌ڕێژن.
ئه‌و تۆمه‌تباری و لێدوانانه‌ی
که به ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستێتی تورک ده‌درێ شتێکی مایه‌ی تێگه‌یشتنه . به‌لام
هه‌ندێ گروپ و ده‌وروبه‌ری به خۆیان ده‌لێن
" پێشكه‌وتنخواز ، شۆڕشگێر ، سۆسیالیست " ئه‌و
گوزارانه‌ی که پارته سیاسیه‌کان به‌کاری دێنن به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که دۆخێكی
غه‌مگینانه‌یه به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ش شۆڤێنیستیه. ئه‌و لایانانه له کاتێکدا که
مامه‌له‌ی باش له‌گه‌ل گه‌لانی فه‌له‌ستینی ، کۆسۆڤایی ، نامیبیایی ده‌که‌ن به
داخه‌وه کاتێ دێنه سه‌ر پرسی کوردستان
به تۆمه‌تی " جوداخواز ، نه‌ته‌وه‌په‌رستن " چه‌واشه‌کاری ده‌که‌ن و راستیه‌کان ده‌شوێنن.
سدیقه ئاڤار له هه‌لوێستی له
به‌رامبه‌ر پارێزگاری چه‌ولیک له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسملاسیۆن ( توانه‌وه‌ی نه‌ژادی
) ده‌سته‌واژه‌ی زۆر سه‌رنج راکێش به‌کاردێنێ " رۆژێک پارێزگاری چه‌ولیک به‌رێز
شاهین باش هات . چووه پۆلی دوایی خوێندنگه‌ی شه‌وانه . کچان به‌دیدێکی حه‌ز و خۆشه‌ویستیه
بۆی هه‌ستانه سه‌رپێ . پارێزگار به‌گ پرسی :
ئه‌مانه کچی کوردن ؟
ڕووی کچه خوێندکاره‌کان یه‌کسه‌ر
گۆڕا ، سیمایان تێکچوو .
کچه تورکه‌کانی تونجه‌لی به‌گم
. پارێزگار به‌ی درێژه‌ی پێدا.
بینتان که باوک و باپیرتان چ
هه‌ڵه‌یه‌کیان کرد ، گیانیان له سه‌ر دانا .
من بۆ بڕینی قسه‌که‌ی ،
به‌گم به‌ڵام ، باوکی ئه‌م
مندالانه نیه ، ئه‌مانه که‌سی به شه‌ره‌فی ......
چۆن نیه ؟ هه‌موویان کورد نین
مه‌گه‌ر ؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ئاوا بجولێنه‌وه..
چه‌ند جار ویستم قسه‌کانی ببڕم
به‌لام ئه‌و هه‌ر درێژه‌ی پێدا.
حکومه‌ت زۆر به هێزه ، هه‌مووتان
له‌ناو ده‌بات ....
به‌گم ، ده‌کرێ نافه‌رموون بچین
بۆ پۆله‌کانی تر ؟ چاکه‌مان سارد ده‌بێته‌وه.
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه ، پاشان
بردم بۆ یه‌ک دوو ژووری تری خویندنگه‌که و با‌نگم کرد بۆ ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر ، سه‌رقاڵ
بووم به تێگه‌یاندنی له‌سه‌ر ئامانجی کاره‌که‌مان . چوم بۆ دوو له سێ به‌شیان ه،
هه‌موویان ده‌گریان. به ده‌م گریانه‌وه
ئه‌م پرسیارانه‌یان ده‌کرد .
بۆ هێنده تاوانبارمان ده‌بینن
؟
بۆ که ده‌لێن " کورد
" هێنده بێ رێزی ده‌کرێ ؟
بۆ کورده‌کان ئه‌وه‌نده بچوک
ده‌کرێنه‌وه ؟
ئه‌وه نیه ئێوه هه‌موو ده‌لێن
" هه‌موومان تورکین " ؟
ئه‌و پرسیار پڕ له ئێشانه کۆتایی
نه‌ده‌هات. " (pag. 196-198)
ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که سدیقه ئاڤار
دایه‌وه به کچه‌کان نیشانی ده‌دات که چه‌نده له کاره ئه‌ڵقه‌لهگوێیه‌که‌ی دا
سه‌رکه‌وتوو بووه . ئیدی ئه‌و کچانه له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیان نامۆ کراون
.
سدیقه ئاڤار هه‌لوێستی پارێزگاری
چه‌ولیکی ڕه‌خنه کرد . ده‌یه‌وێ هه‌موو که‌سێ وه‌ک ئه‌و هه‌لسوکه‌وت بکات ، ئه‌گه‌ر
نا ` له ترسی ئه‌وه‌دایه ئه‌و دایکانه
چۆن په‌روه‌رده بکات `
به دیقه‌ته‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ
ئه‌و مامۆستایانه ده‌کات که ره‌وانه‌ی په‌یمانگای کچان ده‌کرێن له ئه‌ڵعه‌زیز ،
وه‌ها له راپۆرته‌که‌دا باس له نێرده‌که‌ی ده‌کات:
" به پێویستی ده‌بینین که له پله‌ی یه‌که‌م
دا ڕاوه‌سته له دۆخی په‌روه‌ده بکه‌ین له په‌یمانگاکه‌مان دا ناچارین سه‌رنج
راکێش ، نه‌رم و نیان ، هه‌ولی کاریگه‌ر و له ناخه‌وه بده‌ین ، له ڕووی داب و
نه‌ریت ، بۆچون و دید ناچارین که توانستی کارکردن نیشان بده‌ین له‌گه‌ل گروپێکی جیاواز
دا . له رۆژی ئه‌مرۆ دا بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست ، له که‌سی خۆم دا به ئاگام له‌وه‌ی
باری کار بۆ خۆشه‌ویستکردنی تورکێتی بکه‌م و ناچار که‌م به نیازی باشه‌وه هه‌موو
کاردانه‌وه‌یه‌کیش قه‌بوڵ بکه‌م .
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی که پێوه سه‌رقاڵین
کاتی به نیازباشانه مامه‌له‌مان له‌گه‌ل ناکه‌ن و ، ڕۆڵەکانیان هه‌میشه به
دوودڵیه‌وه لێمان ڕوانیون ، دەزانین و درک بەو ئەرکە دەکەین کە ناچارین رۆژانه
کار بۆ ته‌ربیه کردنیان و راهێنانیان بە ئامانجەکانمان بکەین ، ئەو
مندالانەی کە خویندنگەی شەوانەدان نەک تەنیا لە کاتی وانە وتنەوەدا بەڵکو گروپێکن
کە لە راستی دا دەبێ لە دەرەوەی سەعاتەکانی خوێندنیش پێیانەوە سەرقاڵ بین. ئەوانە
خوێندکارانی پەیمانگا نەبوون ، منداڵی شار نەبوون. وەک هەر مندالێکی گوندەکان نەبوون.
چونکە تەنانەت زمانیش نەزانن دیسان دێن. ئەو مندالانەی کە هێندە کەوتونەتە کەشێکی
جیاواز و ، ئاوەژوو و ، گوماناویەوە دەبێ بە خۆشبینیەوە پێشوازی لە نامۆبون و تەنیاییان
بکەین و بۆ دەردیان ببینە دەرمان. هاوڕییان ، ئەم خوێندنگەیە نەک بە تیر و پشک ، بەڵکو
بۆ تێگەیشتنی زۆر و زەحمەتیەکان پێویستمان بە هاتنی کارمەندان هەیە . ئەم خوێندنگەیە
نەک مامۆستایەکی کە بیر لە ژیانێکی خەیالی ، خۆشی و خۆشگوزەران بکاتەوە بەڵکو چاورێی
هاوڕێیانی ئیدالیستە کە لە نێو نەبوونی و ، بۆشایی دا شۆرشێک بەرپا بکات".(pag.
225)
ئەو ئاماژە بە جۆری کەسایەتی ئەو
مامۆستایانە دەکات کە دەکرێ ڕەوانە بکرێن ، داوای دەکات وردبینانە هەلسوکەوت بکەن
. ئەگەر نا ئەوە بەدەستهێنانی تورکێتی زەحمەت دەبێ ، لەسەر پەیوەندی نێوان خوێندنکارانی
نوێی و کۆن وەها دەنوسێ:
کۆنەکان رێبەریەکی زۆر جوان بۆ
هاورێ نوێیەکانیان دەکەن . بەتایبەتی لە فێربوونی
زمان دا. ئەو پرسیارانەی بە تورکی نەکرێن وەلام نادرێنەوە ، کێشەکە ئەوەبوو کە دەبێ
تورکی فێربن و بە تورکی وەڵام بدەنەوە.
تەنانەت لەگەل منیش هەمان شت دەکرا
، کاتێ بە کوردی وشەیان دەپرسی و پیویستیان بە وەرگێڕ هەبوایە بە دەستەواژەی
" بە کوردی نازانم " خۆم لە ئیشەکە دەدزیەوە، هەمووشی بۆ ئەوە بوو کە شەرم
بکەن ئەو زمانە دەزانن. (pag. 100)"
ئەوانەی لە گەلی خۆیان نامۆ
کران ، ئەو نەوەیەی کە ئیدی شەرمیان لە کوردبوونی خۆیان دەکرد بە ستایشەوە باسیان
لە سدیقە ئاڤار دەکرد.
له‌سه‌ر یه‌ک سه‌ردانکه‌ران دێن
بۆ خوێندنگه‌که ، عیسمه‌ت ئینونو ، دوای ئه‌وه‌یش جه‌لال بایه‌ر ، پرۆفیسۆران ،
نوسه‌ران ، رۆژنامه‌وانان و هتد. هه‌مووشیان
به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کاره‌وه سدیقه ئاڤاریان بۆ ئاسمان به‌رز کرده‌وه.
له نێو نوسینه‌کانی کۆنه سه‌رۆک
وه‌زیری کوده‌تاچی بالیوز نیهاد ئه‌رم له گۆڤاری " کۆیده‌ن هه‌به‌ر"
واته هه‌وال له گونده‌وه که وه‌شانخانه‌ی ڤارلک چاپی ده‌کرد وه‌ها ده‌نوسێ
:
" کاتێ کۆیده‌ن هه‌به‌رم ده‌خوێنده‌وه جارێكی
تریش باوه‌ڕم به‌وه هێنا که ئه‌و دۆزه دۆزی مامۆستایه‌کی سه‌ره‌تایی بوو . بیرم
له‌و رۆڵه گرنگه‌ی کردووه که له په‌یمانگای کچانی رۆژهه‌لاتی بینیویه‌تی و ده‌یبینێ
. به‌رێوبه‌ره فیداکاره‌که‌ی په‌یمانگای کچانی ئه‌لعه‌زیز هه‌ر وه‌ک موختار کۆرکچو
منیش سه‌رسام بووم پێێ و ، ڕێزێكی زۆر بۆی هه‌بوو. مه‌گه‌ر جارێکی تر پێویستی هه‌یه
دووپاتی بکه‌ینه‌وه که ده‌کرێ به ڕێی ژن و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کڕیزی میلله‌ت و یه‌کگرتوویی
زمانه‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی راست مسۆگه‌ر بکه‌ین ؟ (pag. 234-235)
بۆچی ئه‌و ستایشه ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی
که گۆڕینی رۆڵه‌کانی گه‌لێکی به‌رخودانکار بۆ تورکێتی قازانج کراوه
.
له رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌حمه‌د
ئه‌مین یاڵلمان ده‌چێته ئه‌لعه‌زیز ، سه‌ر له په‌یمانگا ده‌دات . له‌سه‌ر ئه‌و
کاره‌ی که سدیقه ئاڤار کردوویه‌تی و
تورکێتی بڵاوی کردۆته‌وه ستایشه‌کانی ریز ده‌کات . ئاڤار ئه‌و جۆره‌ی مرۆڤه
که ژۆن تورک ده‌یه‌وێ . له به‌شی ته‌واوکه‌ری رۆژنامه‌که‌دا له ئه‌لعه‌زیز وه‌ها
نوسراوه:
" خانم سدیقه ئاڤار له ژیانی په‌روه‌رده‌ی
تورک دا بانگه‌شه‌کانی وه‌رگه‌راندۆته ڕاستی ، شاکاری به‌هه‌یبه‌تی خولقاندووه ،
لێره‌دا ئه‌وه‌نده رێ و شوێن هه‌یه ، منداله‌کان وه‌ک بلێی له چه‌ند هه‌فته‌دا
تورکی فێر ده‌بن . به سایه‌ی رێ و شوێنی په‌روه‌رده‌یه‌کی تێگه‌یاندکارانه ئه‌وه‌نده
به‌شیوه‌یه‌کی جوان گه‌وره‌یان ده‌که‌ن که هه‌ریه‌کیان که‌سێکی تایبه‌تی لێ ده‌رده‌چێ.
تا ئێستا 500 مندال پێگه‌یه‌نراوه
و ، هه‌روه‌ک فکرێكی نوێ و به‌و تورکیه پاکه‌یان وه‌ک مسیۆنه‌رێکی بچوک هه‌ریه‌کیان ره‌وانه‌ی گوندێك کران . ئه‌و رۆڵه‌ی
ئه‌وانه ده‌یبین له ژیانی گوند دا شایانی سه‌رنجدانه. کاتێ گوندنیشینه‌کان ده‌چن
بۆ خوێندن زیاتر حه‌زی لێده‌که‌ن و، ده‌که‌ونه پێشبڕکێوه بۆ ناردنی منداله‌کانیان
بۆ خویندنگه
به ناساندنی نمونه‌یه‌ک له
شاکاره‌کانی سدیقه له وڵات ، له‌و رێیه‌وه ده‌بێ په‌یڕه‌وکارانی ڕێبازه‌که‌ی زیاد
بکرێن . به‌تایبه‌تی له پارێزگاکانی رۆژهه‌ڵات ( باکوری کوردستان - وه‌رگێڕ ) ئه‌وه‌ی
که سدیقه ئاڤار له یه‌كێتی کلتوردا کردوویه‌تی وای لێکردووه به راستیش شایانی
نازناوی'' هاوڵاتی نمره یه‌کی تورک'' بێ '' (pag. 313-3l4)
له نوسینێکی تری ئه‌حمه‌د ئه‌مین
یاڵمان :
" ... ئه‌گه‌ر به‌و ڕێیه‌دا بچین که ئه‌و کردیه‌وه
، ژماره‌ی ئه‌وانه زیاد بکرێ که به دوای تامه مه‌عنه‌ویه‌که‌ی دا ده‌گه‌رێن ،
له ماوه‌یه‌کی کورت دا تابلۆی تورکیا ده‌گۆرێ "
ئه‌حمه‌د ئه‌مین یالمان به هه‌ڵه‌دا
نه‌چووه زۆرشت له کوردستان به قازانج و سودی تورکیا ده‌گۆڕرێ.
" له دوای سه‌رهه‌ڵدانی تونجه‌لی گونده‌کان چۆڵ
کران ، خه‌ڵکه‌که‌ی له شاره‌کانی رۆژاوا نیشته‌جێ کران . هه‌رێمه‌که وه‌ک هه‌رێمی
قه‌ده‌غه ڕاگه‌یه‌نرا. گونده‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی چه‌ندین ساڵ چۆڵ بوون قه‌ده‌غه‌ی
له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا ، هه‌ر چۆن خه‌ڵک ده‌لێن ده‌ستیان کردن به گه‌رانه‌وه به‌ر
ئاگردانی باوانیان . له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی
که پڕ کرابوون له گوندنیشینه‌کان کاتێ گه‌ڕانه‌وه به رێ چیایه‌کان تێپه‌ڕین و
که له گونده‌کانیان داده‌به‌زین ، زه‌وکانیان ماچ ده‌کرد ، چاویان پڕ ده‌بوو ،
ده‌مبینی کاتی خوێندکاره‌کانیان به‌سه‌ر گونده‌کان دا دابه‌ش ده‌کرد . به‌ده‌ستی خۆت
نه‌بوو که رێز بۆ ئه‌شقه گه‌وره‌یان بۆ خاک دانه‌نێی . ده‌تگوت به خێرایی و جۆشێکی
مه‌زنه‌وه به‌سه‌ر تاشه‌به‌رده‌کانی چیایه‌کی سه‌خت دا هه‌ڵده‌زنێن.
" (pag. 281)
چه‌ند جوان پێناسه‌ی ده‌کات ،
حه‌سره‌ته‌کانی ده‌رسیمیه‌کان ، به‌ڵام رێزه‌که‌ی ساته‌وه‌ختانه‌یه . کێیه که
ده‌ستی گرت به زه‌وی و خاکی ده‌رسمییه‌کان دا ؟
' سدیقه ئاڤار ، له جێیه‌کی که ده‌چێ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
خوێندکاران سه‌ر به‌رژێر ڕووبه‌رووی دیمه‌نێک ده‌بێته‌وه . جارێک سه‌رئه‌فسه‌رێکی
له ته‌نیشته‌وه ده‌بێ وای پێ ده‌لێ:
هه‌موویان زۆر جوان تورکی ده‌زانن
ئا.. ده ساڵ ده‌بێ که له
شاره‌کانی رۆژائاوان ( رۆژاوای تورکیا - وه‌رگێڕ).
له‌وێ ره‌حه‌ت بوون ، وا نیه ؟
بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچیایانه ؟
ئای خانم ، هیچ ده‌توانن ده‌ست له وڵاتی دایک ، خاکی باو
و باپیرانیان به‌رده‌ن ، چه‌ندین ساڵه چاوم له‌سه‌ر ئه‌م چیایانه بوو . ڕه‌حه‌تی
هه‌یه به‌لام زۆره ، کارمان زۆر باش بوو و پاره‌ی باشمان قازانج ده‌کرد ، کاتی
حکومه‌تیش مۆڵه‌تی دا هیچ رانه‌وه‌ستاین" (pag.
284)"
ئه‌ڵبه‌ته زۆر که‌سیش هه‌یه
که نه‌گه‌رانه‌وه ، کێشه‌کانی ئه‌وێ جیاواز بوون .
حکمه‌ت فه‌ریدوون و هاوسه‌ره‌که‌ی
به ئه‌ڵعه‌زیز و ده‌رسیم دا ده‌گه‌رێن و پاشان له رۆژنامه‌کان دا ستایشه‌کانیان
بۆ سدیقه ئاڤار رێز ده‌که‌ن.
سدیقە ئاڤار دەبەنە دەرسیم ، لەو
شارە یەکەم خویندنگەی کە بینایەکی بە سپی بۆیە کراوە ، سدیقە ئاڤار لە لایەن یەکێک
لە کۆنە خویندکارەکانیەوە پێشوازی لێدەکرێ . ئەو کچە مامۆستای ئەو خوێندنگەیە بوو
. ئەو مامۆستا گەنجە دەلێ:
دەیانگوت نازانێ ، ئەو دەستی
گرتم و لە گوندەکەم هێنامی ، ئەو ڕۆژەی منی برد ٤ - ٥ وشە تورکیم دەزانی ، پاشان
سواری ئەسپێکی سپی بووم و چوینە شار . مەکتەبێکی گەورە ، ژنێکی لە دایک نزیکتر ..
ئەگەر ئەمرۆ تروسکاییەک لە ژیانم دا هەیە ، ئەوە هەمووی بەسایەی سدیقە ئاڤارەوەیە
و ، قەرزارباریم.
- سەرنجم دا . ئەو مامۆستا گەنجە بەو تورکیە
پاکە قسەی دەکرد.
سدیقە خانم ئەو ئەنجامەی بەدەستی
هێنابوو تەنیا گەورە کردنی مرۆڤێك نەبێ ، بەلکو ئیدی ئەو لەو گوندە سدیقە ئاڤارێکی
گەنجی گەورە و ، پەروردە کردبوو. ئەوەی وەستاکەی بە کارێکی موعیجەواری لەو گوندە
کردبووی ئێستا ئەو دەیەوێ کار لەسەر سەرخستنی بکات.
سدیقە ئاڤار دەیگوت
:
- ئەو گوندەی کە یەک دوو خوێندنکارم بۆ پێگەیاند
و گەڕاندمەنەوە ، ئیدی لە نەخشەی ئێمەدا وەک ' هەریمی کاری ئاسانکراو ' جیا کرایەوە
. چونکە هەر دەرچویەک ، هەر خوێندکارێکمان لەوێ دەبێتە باشترین مسیۆنەر و نوێنەر .
کاری سەرەکی ئەوەبوو ئیدی لەو جێیانەی کە هیچ خوێندکارمان نەهێنابوو کاری لێ بکەین
و خویندنکاری لێ کۆبکەینەوە.
ئەو کردەوەکانی داگیرکاریەکەشی
باس دەکات و ئاماژەی پێ دەکات کە چۆن بە شەوقەوە ئەو کارانە لە ئامێز دەگرێ کە ئەنجامی
داوە.
سدیقە ئاڤار لە گوندەکانی چەولیک
کەمتر خوێندکار کۆدەکاتەوە.
" لە بینگول" دەمەوێ لەگەل خانمی مالەکان
قسە بکەم ، بچمە هەر گەڕەکێک ، لە هەر جادەیەک دەرگاکان دادەخرێن ، لە منداڵە کورەکانەوە
وەلامێکی وەها دراینەوە :
`کەس لە ماڵەوە نیە ` "
(pag. 389
چاودێری یەکێکی تر لە خوێندکارەکان
وەهایە:
" لادێیم ، بەڵام یەکەم جارە کە ڕووبەرووی گوندێکی
وا دەبمەوە. هەموو کەسێک لێرە سێ کراس لەبەر دەکات ، ئەوەی ئێمە دەیزانین سێ تەنورە
نیە بەڵکو قەفتانی پێ دەلێن ، سەریان بە سەرپێچێک دەپێچنەوە ، ئەوان بە زمانێكی
زبر و گڕ قسەیان دەکرد."
" گیانەکەم ، زۆربەی گوندەکە بە تورکی قسە دەکەن
. ڕەفتاریان خراپ نیە ، ئەوان لە ٣٨ دا کۆچبەری بورسا کرابوون . لەوێ خوێندبوویان
، هەر بۆئەوەش ڕازیم لێیان، خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندەکەدا هەبوو. یەک مامۆستا
و ٢٧ خوێندکاریان هەبوو "
مامۆستایەکی تر:
" ئەمسال لە گوندی کریزی مازگرت لەسەر ١٦ خوێندکار
کار دەکەم . زەحمەتی دەبینم لە بەر ئەوەی کە زمان نازانن ، هەرچەندە من کوردی دەزانم
، بەلام هیچ قسەی پێناکەم . لەبەرئەوەی کە ئەگەر ڕوویان بدەیتێ لێێ هەڵدێن و تورکی
فێر نابن "
خوێندکارێک بەناوی زەی کاتێ وەک
مامۆستا رەوانەی وان دەکرێ وەک دەنوسێ :
" لەگەڵ پێنج خوێندکار دەست بەکاربووین . لەگەڵ
گوندەکە راهاتم ، ئەوانە پێیان نا بە دڵما و لە دڵەوە کاریان دەکرد . سەرەتا بە
پاکسازی سەرپەرشتیارەکانیانەوە سەرقاڵ بووم . کارم لەسەر تورکیەکەیان کرد . کە کتێبەکان
هات لەسەر نوسین و خوێندنەوەم فێر کردن . بەلێ دایکەکەم وەک ئەوەی دەتانویست مامۆستایەکی
نمونەییم.
وا لە خوێندکارەکانم دەکەم کە
منیان خۆش بوێ ، من بە رۆح و دڵەوە لەسەریان کار دەکەم ، لەناوخەوە هەوڵ دەدەم کە
باش پێیان بگەیەنم . وەک چۆن ئێوە ئێمەتان پێگەیاند. " (pag.
393)
سدیقە ئاڤار بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە
ئەلعەزیز دەمێنێتەوە ، ئامانجی بە دڵ و گیان کار کردنە لە سەر مەبەستەکەی. هەر خوێندنگەیەک
مێشکێکە بۆ دەوڵەتی تورک . هەرچەند مندالەکان لە خویندنگە شتی زۆر فێر دەبن بەلام
هەموو شتێک لە ژیر ناوی تورکێتی لە پێناوی بەرژوەندیەکانی تورکیادابوو.
ئەوانەی لە کۆچبەری رۆژاوا گەرابونەوە
، بۆ بینینەوەی کار کۆچبەری مەترۆپۆلەکان دەبونەوە بەهۆی قسە کردنیان بە تورکی لەگەل
ئەوانەی تر یەک بخرێنەوە ژمارەی ئەوانەی کە بە تورکی قسە دەکەن بەرز دەبێتەوە.
بەو شێوەیەش شۆڤێنیەتی تورک ، سیاسەتی
نەژادپەرستانەیان بە ئاسانی پەرەی پێ دەدرێ.
لە خوێندنگەکانی شەوانەی هەرێمەکە
هەمان کات دەکات.
" هاوسەرگیری کرد . دە سال بەسەر دەرچونی دا تیپەڕێ
، ئەو رۆژێک کچێکی دە ساڵی بۆ من هێنا کە بیخەمە بەر خوێندن ، زۆرم پێ خۆش بوو . ئەو
دایکە گەنم ڕەنگیە ، مندالەکانی لە ئامێز دەگرت و ، بە تورکیەکی زۆر جوان قسەی دەکرد
. وەک منداڵانی شار سەروگوێلاکی داهێنراو و ، جلەکانی رێك و پێک بوو . واتە وەک
ئاتا ( مستەفا کەمال - وەرگێڕ ) دەلێ ڕەفتاری لە ماڵەوە بە تورکیە و ، زانیاریشی لە
دایکەوە دەگرێ." (pag. 63-64)
بەپێی هیوای ئەوانە نەبوو کە وەک
سدیقە ئاڤار بوون
ئەو مندالە کوردانەی کە زهنیەتی
فەتحولاجیەکان کردنی بە تورک
مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦ بوو.
سەعات شەشی ئێوارە زۆر بە دیقەتەوە گوێم لە بەشی تورکی رادیۆی بی بی سی دەگرت . لە
سەرەتای هەوالەکەدا ئاگاداریەک بڵاو کرایەوە . ئاگاداریەکە وەها بوو
:
"لەمڕۆوە بۆ دوو ڕۆژ لەسەریەک دۆسیەک لەسەر خوێندنگەکانی
فەتحولا گویلەن لە باکوری عێراق بڵاو دەکەینەوە".
ئەو کاتە وتم با گوێی لێ بگرم
بزانم چی تێدایە . بێ گومان ئێستا بەشی تورکی رادیۆی بی بی سی داخراوە.
دوو رۆژ لەسەر یەک گوێم لە دۆسیەکان
گرت ، پەیوەندی تەلەفۆنیشیان هەبوو . یەکێک لەوانەی بەشداری کرد ئێستا ناوەکەیم بیر
ناکەوێتەوە . خۆی وەک بەرێوبەرێکی خوێندنگەکانی جەماعەت ( جەماعەتی فەتحوڵا گویلەن-
وەرگێڕ) ناساند و وتی:
" لەو خوێندنگانەدا مندالانی بەرێوەبەرانی
باکوری عێراق دەخوێنن ، هەموویان فێری زمانی تورکی دەکەین ، فێری زمان و کەلتوری
تورکیان دەکەین . لەم نزیکانەدا زۆربەیان وەک تورکێک قسە دەکەن و ، تەنانەت هەستیان
وەک تورکێکی لێ دێت . دەکەونە خزمەتی دەوڵەتی تورکەوە . هەموویان دەبنە مسیۆنەریکی
تورک . رۆژێک دێت ئەوانە باکوری عێراق بەرێوەدەبەن . دەبنە کارساز ، بەرژوەندیەکانمان
دەپارێزن ، نوێنەرایەتی ئێمە دەکەن ".
کاتێ کە بەرێوبەرێکی زانکۆی ئیشق
وەها قسە دەکات خۆبەخۆ لە سالانی ١٩٩٠کانەوە ئەو کوردانەی منداڵەکانیان لەسەر تورکێتی
پەروردە کراون و بونەتە ئەلقە لە گوێ چۆن بیر دەکەنەوە ، لەسەر ئەوە نوسینێک لە گۆڤاری
ئاکسیۆنی فەتحولاییەکان دا هەیە . هەمان ئەو زنجیرە نوسینانە لە مالپەرەکەی گولەن
خۆی دا لە ١٠ کانونی یەکەم - دیسەمبەر ٢٠٠٧ دا بڵاو کراوەتەوە.
ئەو زنجیرە نوسینانە بە سەردێڕی
" ئەو خوێندنگایانەی ڕووناکی دەدەنە لە باکوری عێراق" ، لەو نوسینانەدا
لە خوێندنگەکانی ئیشق دا ئەو
مندالە کوردانەی لەوێ دەخوێنن بە شانازیەکی تورکانەوە باس لەوە دەکەن کە چۆن هەندێکیان
گەیشتۆنەتە جەوهەری خۆیان ، لە زمانی منداڵەکانەوە وەها باسیان دەکات . چەند دێرێک
لەو نوسینانە وەهان:
زۆربەی کات بە تورکی قسە دەکەین
لە کۆلێژی ئەشقی ئەربیل ( هەولێر
- وەرگێڕ) خوێندنکاری پۆلی سێیەم ساکار ئیسماعیل یەکێکە لەو خوێندکارانەی کە بە
تورکیەکی زۆر باش قسە دەکات .
ساکار ئیسماعیل باس لە خەون و خەیاڵەکانی
دەکاڵ
" ئێرە وەک ماڵی منە ، لێرە فێری ئینگلیزی و
تورکی بووم ... زۆر تورکەکانم خۆش دەوێ . دەرفەتم بۆ بڕەخسێ دەمەوێ لە یەکێک لە
زانکۆکانی تورکیا بخوێنم "
دۆخی خوێندکاریك بەناوی ئەحمەد یاسین
کە لە پۆلی دووەمیی ناوەندیە زۆر جیاواز تر نیە . بە تورکیەکی زۆر باش قسە دەکات لەسەر
ناوی سەدان هاوڕێی دەلێ :
" هەموو کەسێ تورکی دەزانێ ، زۆربەی کات بە
تورکی قسە دەکەین . ئێمە ئیستا بە کوردی ، تورکی و ، ئینگلیزی قسە دەکەین . دوای دەرچوونمان
لێرە حەز دەکەم کە لە هەر زانکۆیەکی تورکیا بێ ئەندازیاری بخوێنم . ئەگەر لە ئەستەمبول
بێ باشترە ".
خێزانەکەشمان تورکی فێر بووە
ئەو خوێندکارانەی لە خویندنگە
تورکیەکان دەخوێنن دەرفەتیان بۆ دەرخسێنن کە لە نزیکەوە تورکیا بناسن . ئەو گەنجانە
لە نزیک دا دەبنە ئاشنای کەلتوری تورک ، لە راستی دا زۆر جیاواز نین لەوانەی لە
شاشەکانی تورکیاوە دەبینرێن . بۆ نمونە هەر خوێندنکارێک تاقمێک جلوبەرگی وەک ئەوانەی
تورکیان پۆشیوە . ئەو گەنجە کوردانە لە نزیکە شەیدای تیمەکانی گالاتەسەرای ، فەنەرباخچە
و، بێشکتاش دەبن.
تەنانەت لێکۆڵینەوەیەیەکی بچوک
بەسە بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە خوێندکاوان زۆر لە نزیکەوە تورکیا دەناسن.
کاتێ وەلامی پرسیاری " دەتانەوێ
کوێی تورکیا ببینن ؟ " دەدەنەوە سەرنج راکێشە کە ئاماژە بە جێی وەک ئابانت و
سەفران بۆلو دەکەن . وا نیشان دەدرێ کە عێراقیەکان لە سەرتاسەری تورکیا تەنیا بژاری
بینینی شوێنی وەک ئەنتالیایان هەیە و ناوەکانیان دەزانن . کۆلیژی ئیشق بۆ ئەوەی ئەو
حەسرەتەی خوێندکارەکان لەسەر تورکیا وەڵام بداتەوە پەرەی بە رێبازێک داوە. ساڵانە
٢٠ - ٣٠ گروپ خوێندکاری تورکیا دەبنە جێگە گرنگەکانی تورکیا و دەیانگەڕینن . ئەو گەشتوگوزاریە
، ئاسۆیەکی گەورە بۆ ناساندنی تورکیا دەکاتەوە.
خوێندنکارەکان نەک تەنیا خۆیان
بەڵکو بە ناردنی بنەمالەکانیشیان لەنزیکەوە تورکیایان پێ دەناسرێ . خوێندنکارێكی بەشی
ئابوری بەناوی ئەحمەد لە زانکۆی سەلاحەدین زۆر بە باشی بە تورکی قسە دەکات.
لە وەڵامی پرسیاری " لە کوێ
تورکی فێر بوون ؟ دەلێ :
براکەم لە کۆلیژی ئیشق دەخوێنێ
، تورکی زۆر باش دەزانێ ، من لەوەوە فێر بووم . خێزانەکەم ئێستا تورکی دەزانێ .
براکەم کاریگەری لەسەر هەموو خێزانەکەم کرد. کە خوێندنم تەواو کرد دەمەوێ ماستەر لە
تورکیا بخوێنم ، بەلام چۆن دەبێ نازانم
" .
ئیشق ، خوێندنگاکانی خۆی دەگوازێتەوە
کۆلیژەکانی ئیشق ، لە زووەوە ئەوانەی
لێی دەرچوون ڕاوەستاون لە بەرهەمدان ، ئەوانەی لە خویندنگانە دەردەچن لە باکوری عێراق
دەست بەرکاربوون و ، ئەرکیان پێ سپیدراوە . ئەوانەی لە کۆلیژەکانی ئیشق دەخوێنن هەندێکیان
گەڕاونەتەوە خوێندنگاکانی خۆیان . ئەمجارەیان نەک وەک خوێندنکار بەڵکو بێ گومان وەک
مامۆستا . لەو ١٨ خوێندکارەی لە خوێندنگاکانی ئیشق دەرچوون بە بێژەی " خوێندنگاکانمان
" لە ناوەندەکانی پەروەردەدا خوێندکاران وەک قارچک ئاسا هەڵدەتۆقێن . ئەو مامۆستایانەی
کە بە باشی تورکی فێر بوون ، بۆ فێرکردنی نەوەیەکی نوێ خۆبەخشانە بونەتە نمونە بۆ
هەر یەک لە خوێندکارەکان.
دوای خوێندنەوەی ئەو دێرانە شتێکی
تر دەمێنێ بۆ گوتن.
ئاکامی ئەو کۆمەڵکوژیە دەردەکەوێ
کە دەزگا پەروردەیەکانی کەمالیست و ، فەتحولاجیەکان کە لە چوارچێوەی تورکاندنی
کوردەکان دا ئەنجامی دەدەن.
بەپێی پەیماننامەی تاوانەکانی کۆمەلکوژی
نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ٨ کانونی یەکەم - دیسەمبەر ١٩٤٨ لە سەردەمیی عوسمانیەکان
و دامەزراندنی دەولەتی تورک و ، تا رۆژی ئەمرۆ ئەوەی داگیرکاری دەولەتی تورکیا لە
رێی پەروردەوە کوردی پێ تورکاندووە ( بە تورک کردن ) و ئەوەش دەکەوێتە چوارچێوەی
تاوانی جینۆسایدەوە.
خاڵی دووەم:
ئه‌م ئازادی و مافانه‌ی که له
جاڕنامه‌کدا ئاماژه‌یان پێکراوه هه‌موو مرۆڤێک به شێوه‌ی یه‌کسان و به بێ هیچ
چه‌شنه جیاوازییه‌ک ده‌گرێته‌وه واته نەژاد
، ره‌نگ ، ره‌گه‌ز ، زمان ، ئاین ، بیروڕای
رامیاری و یان هه‌ر باوه‌ریکی دیکه‌ی، هه‌روها ره‌چه‌ڵه‌ک، بارودۆخی کومه‌لاتی ،
سه‌روه‌ت وه سامان ، له دایک بون و هه‌ر شیواز یا بارودوخیکی دیکه . هه‌روه‌ها
هیچ هه‌ڵاواردنێک له سه‌ر بنمای رامیاری ، ئیداری یان نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێک یان نیشتیمانێک
هه‌بێ که که‌س هاوڵاتیی ئه‌و شوێنه بێ. جا ئه‌م ولاته یان
ناوچه‌یه سه‌ربه‌خو بیت ، یان داگیرکراو یان ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداری هه‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی که
وه‌ک تاوان له قه‌له‌م ده‌درێ ئه‌م ورده‌کاریانه له خۆده‌گرێ:
ا- کوشتنی ئه‌ندامانی گروپێک . ب- زیانگه‌یاندنی
جدی به لایه‌نی جه‌سته‌یی و ، عه‌قلی ئه‌ندامانی گروپێک. ج- رێ خۆشکردن بۆ هه‌لومه‌رێک
که له ئاکامی دا گروپێک بوونی به‌شیانه‌ی جه‌سته‌یی یان به تاواوی له ناوبچێ.
د. به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی رێ و شوێن به ئامانجی رێ گرتن له زایین. د. به زۆره‌ملێی
گواستنه‌وه‌ی مندالانی گروپێک بۆ یه‌کێکی تر.
خاڵی سێیەم: ھەموو کەس مافی ھەیە
ژیان و ئازادی و ئاسایشیی شەخسی ھەبێ.
ئه‌گه‌ر باش لێکۆڵنه‌وه‌ی لێ
بکرێ له بڕگه‌ی د. دا گواستنه‌وه‌ی مندالان له گروپێکه‌وه بۆ گروپێکی تر ته‌نانه‌ت
( بۆ نمونه به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنه‌وه ) ش بێ . ئه‌گه‌ر بۆ له‌ناوبردنی به‌شێکی
یان هه‌موو گروپه‌که بێ وه‌ک کۆمه‌لکوژی حسابی بۆ ده‌کرێ.
له دامه‌زراندنی کۆماری تورکیاوه
تا رۆژی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی به کورد و منداله‌کانیان کراوه ده‌که‌وێته ناو چوارچێوه‌ی
ئه‌و بڕگه‌یه‌وه ، له ئوسترالیا ئابورژینه‌کان ، له که‌نه‌دا له هه‌رێمی کیوبیک
و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هندیه سوره‌کان دا هات که‌وته چوارچیوه‌ی بڕگه‌ی د. ه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ش له دژی حکومه‌تی ئوسترالیا و که‌نه‌دا سکالا تۆمار کرا . کۆمسیۆن دامه‌زران
، به پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی کۆمسیۆنه‌کان دایان حکومه‌ته‌کانی که‌نه‌دا و ئوسترالیا
ئه‌و په‌روه‌ردانه‌ی که به به‌رێی په‌روه‌رده‌ی ئینگلیزی به ئابورژینه‌کان و،
هندیه سوره‌کانیان داوه وه‌ک تاوانی کۆمه‌لکوژی
له قه‌ڵه‌م درا . له دوای ئه‌و بڕیارانه هه‌ردوو حکومه‌تی که‌نه‌دا و
ئوسرالیا داوای لێبوردنیان له خه‌ڵکی ئابورژه‌ن و هندیه سوره‌کان کرد.
بۆ ئه‌وه‌شه ده‌بێ پێداگری له‌سه‌ر
ئه‌وه بکرێ ئه‌وه‌ی کۆماری تورکیا له به‌رامبه‌ر کورد کردوویه‌تی ده‌که‌وێته
خانه‌ی کۆمه‌لکوژیه‌وه.
لێره‌وه پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌که‌ین :
داخۆ کورد به بایکۆت کردنی خوێندنگه‌کانی
داگیر که‌ران بێ یان خوێندنگه‌ی فه‌تحوڵاییه‌کان ده‌کرێ ئه‌لته‌رناتیڤێک بێ
خوێندن له‌و خوێندنگانه‌دا
دووچاری کۆمه‌لکوژی هاتنه.
هه‌موو کورد لانی زۆر یه‌ک سال
خوێندنگاکانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر بایکۆت بکه‌ن یان مندالانی کورد ره‌وانه‌ی خویندنگاکانی
ده‌وله‌ت نه‌کرێن ده‌بینن که چه‌نده گه‌لی کورد ئازاد ده‌بێ.
ئه‌و مافه ، مافێکی سروشتی و
ره‌وایه
سیسته‌می خوێندنی داگیرکه‌ران
ناره‌وایه و ده‌زگای کۆمه‌لکوژین
سەرچاوە: ئاژانسی فرات
تێبینی : هیچ کەس و دەزگایەک مافی بڵاو کردنەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیەی نیە ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوەکەی نەکات