هۆکاری خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان
و بەشداری ژن لەو مۆدێلەی خۆبەڕێوەبەری دا
و بەشداری ژن لەو مۆدێلەی خۆبەڕێوەبەری دا
نەجیبە قەرەداغی
ڕۆژئاوای کوردستان لە دوای ڕێکەوتنامەی لۆزان و پارچە کردنی خاکەکەی بە
بچوکترین بەشی کوردستان لەقەلەم دەدرێ. جوگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر سێ
هەرێمی جزیرە ، کۆبانێ و عەفرین دابەشبووە کە لە یەک دابڕاون. گه‌لی کورد له سه‌ر
خاکه‌که‌ی خۆی له لایه‌ن ده‌وله‌تانی داگیرکه‌ره‌وه پارچه کرا و له ڕووی که‌لتوری
، سیاسی ، ئیداری و ئابوریه‌وه و مێژووییه‌وه وه‌ک نه‌بوو حسابیان بۆ کرا. تورکیا
، ئێران ، سوریا و عێراق سیاسه‌تی توانه‌وه‌یان له‌دژی کورد به‌کارهێنا و رێ‌یان له
کۆمه‌لگه‌ی کورد گرت که خۆیان ریکخستن بکه‌ن و به‌رێوبه‌رن. له کوردستان کۆمه‌ڵکوژیان
له ڕووی جه‌سته‌یی ، ده‌روونی و سیاسیه‌وه ئه‌نجام دا و له‌و سیسته‌مه‌ی کۆمه‌لگه‌یان
پێ به‌ڕێوه‌ده‌برد ژنانیان وه‌ک گه‌لی کورد په‌راوێز کرد و به یاسای نادیموکراتیانه
و به زه‌بری هێز کۆمه‌لگه‌یان سه‌رکوت کرد. به‌لام له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێرشانه
و نادادوه‌ریانه‌ش ژنان هه‌رگیز ملیان که‌چ نه‌کرد و ، به‌رخودانیان کرد. ژنانی کورد
بۆ ژیانێکی ئازاد و یه‌کسان له سه‌ره‌تاسه‌ری کوردستان ، جیهان و ، به تایبه‌تی رۆژاوای کوردستان کاروخه‌باتێکی به‌نرخیان به‌رێوه‌برد.
لە ڕۆژئاوای کوردستان هەزاران کچ و کوڕی گەنج بەشداری تێکٶشانی ئازادی گەلی
کورد بوون لە بەشەکانی ، گەورەترین شەپۆلی بەشداری لە سالەکانی ٩٠ کان بە دواوە
بوو ، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە ئەرشیفی رۆژنامەی سەرخۆبوونەوە راگەیەنراوە لانی
لەو بەشەی کوردستانەوە پێنج هەزار کچان و کوڕانی ئەو بچوکەی کوردستان لە تێکۆشانی
ئازادی بەشەکانی تر دا ژیانیان لە دەستداوە. مانەوەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا
ئۆجالان لە رۆژئاوای کوردستان و قورسایی لایەنی پەروردەی شۆرشگێری لەو بەشەی
کوردستان کاریگەری لەسەر هەموو ڕوداوەکانی ئەمرۆ هەیە لە زیندوو کردنەوەی گیانی
نەتەوەیی بەبەرگی مۆدێلێکی نوێی نەتەوەیی و دیموکراتی ئیدارەدانی ئەو هەڕێمانەیە
لە دوای شۆرشی ١٩ تەموزی ٢٠١٢ ەوە کە خۆسەری دیموکراتیە. دوای شۆرشی رۆژئاوا که وه‌ک
شۆرشی ژن ده‌ناسرێ ده‌ست به‌کاروباری بونیادنانی ده‌زگاکان کرا.
لە سەروبەندی بەرخودانی کۆبانێ دا ئەو بەشەی کوردستان و بەتایبەتی کۆبانێ
بە قارەمانیتی کچان و کوڕانی نێو رێزەکانی یەپەگە/یەپەژە کەوتە رۆژەڤی جیهانەوە. بەتایبەتی
دوای چالاکیەکە گیانبازیەکەی شەڕڤانی یەپەژە ئارین میرکان. پرسیارێکی کە زەق
دەکرێتەوە ئەم خۆراگریە لە کوێوە هاتووە؟
ژنانی کورد له رۆژئاوا
هەر لە سەرەتای شۆرشەوە شۆرشیان بەرپار کرد. له ژێر چه‌تری یه‌کێتی ستار دا خۆیان
ڕێکخست کە لە سالی ٢٠٠٥ دا دامەزراوە. له بواره‌کانی سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌لایه‌تی
، پاراستنی ره‌وا و که‌لتوری ڕێکخراوه‌کانیان دامه‌زراند و ، له ڕووی په‌وه‌رده ،
سیاسه‌ت ، ئاسایش و هه‌ره‌وه‌زیانه ده‌ستیان
بۆ کێشه‌کان برد و رۆلێکی چالاکیان
گێڕا. ژنان پۆل به پۆل به‌ره‌و ناو ڕێزه‌کانی شۆرش هاتن. له ژێر چه‌تری یه‌کێتی ستار دا له نێو کۆمین و
ئه‌نجومه‌کان دا له گوند و شاره‌کان دا خۆیان ڕێکخست ، له ساڵی 2013 دا ژنانی رۆژئاوا
بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌لگه‌یه‌کی سیاسی و ئه‌خلاقی و پێگه‌یاندنی کادێری پسپۆر له تێکۆشانی
ژنان دا سێ ئاکادیمیای په‌رورده‌ی فکریان کرده‌وه و زۆر خولیی په‌روەرده‌یان به ئه‌نجام
گه‌یاند .
نه‌ک ته‌نیا ژنانی
کورد به‌لکو ژنی سوریانیش که‌ڵکیان لێ وه‌رگرت ، ژنانی سوریانی له ئاکادیمیای ژنان
له رمێلان خولی په‌رورده‌یان بینی و
دەبینن.
یه‌کێتی ستار له‌و
ئاکادیمیانه‌دا دەیان خولی په‌روه‌رده‌ی به‌رێوه‌برد و سەدان کادیری ژنی بۆ ئێستا
و ئاینده پێگه‌یاند ، یه‌کێتی ستار له شاری عه‌فرین ئاکادیمیای ستاری کرده‌وه ،
له‌و ئاکادیمیایه‌شدا دەیان خولی په‌رورده درا.
له شاری کوبانی
له نیسانی ٢٠١٣ دا ئاکادیمیای ستار له لایه‌ن یه‌کیتی ستاره‌وه کرایه‌وه و، حه‌وت
خولی په‌رورده‌ی به ژنان دا. یه‌کێتی ستار له گولانی ٢٠١٣ دا له شاری عامودێ
ئاکادیمیایه‌کی تایبه‌تی بۆ په‌رورده کردنی ژنانی گه‌نجانی کرده‌وه. به‌ئامانجی
په‌روره‌ده‌ی زانستی ژنان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان له هه‌موو هه‌رێم و ، ناوه‌نده‌کانی
رۆژاوا ناوه‌نده‌کانی زانست و په‌روه‌رده‌ی ژن له شاره‌کانی سه‌رێکانی ، مه‌نبه‌ج
، تلته‌مه‌ر ، حه‌سه‌که کرایه‌وه. یه‌کێتی ستار بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه ئابوریه‌کان
له ڕووی ئابوریشه‌وه خۆی رێکخست و کۆمیته‌یه‌کی ئابوری دامه‌زراند.
کۆمیته‌ی ئابوری
کۆبونه‌وه‌ی له هه‌رێمه جیاوازه‌کانی جزره ، له ناوندی په‌روه‌رده و زانستی ژن
له‌شاری قامشلۆ ئه‌نجام دا و ، کاروباره‌کانیان هه‌لسه‌نگاند. له ماوه‌ی سالێکدا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمه‌کانی
رۆژاوا دەیان پرۆژه‌ی ئابوری ژنان ئاماده‌کرا و ، نزیکه‌ی هه‌زار ژن له‌و پرۆژانه‌دا
کاریان کرد. کارگه‌یه‌کیان به ناوی کۆچه‌رین له‌دێرک و ، یه‌کێکی
دورمانیان به‌ناوی وارشین و قامشلۆ کرده‌وه. له قامشلۆ کارگه‌ی شیرینی ، له عامودێ
کاری رستن ، له سه‌رێکانی فڕن ، له کۆبانی کاریگه‌ری دورمانیان کرده‌وه تا شەڕی
کۆبانێ دەست بەکاربوو. له ناوه‌ندی گشتی پێشخستنی ئابوری شاری دێرکیش
لقی تایبه‌تی ئابوری ژنان هه‌یه و ، دوو سەد ژن تێدا به‌شدارن .
بۆ پێ‌خستنی خه‌باتی
هاوبه‌شی ژنانی سوری به پێشه‌نگی یه‌کێتی ستار ، ده‌ستپشێخه‌ری ژنانی سوری دامه‌زرا
، به دروشمی نه‌ته‌وه و ئاینی جیاواز ، ژنان یه‌کگرتوون ، له جزره کۆبونه‌وه‌ی
یه‌که‌می دامه‌زراندنیان ئه‌نجام دا و له ئاداری ٢٠١٣ دا کۆنگره‌ی دامه‌زراندنیان
به‌ست و به‌شداری کۆنفرانسی بەر لە کۆبونەوەی جنێف
دوو بوون.
ئەو
دەستپێشخەریە له مانگی نۆڤەمبەری 2013 دا یه‌که‌م ناوه‌ندی خۆی له قامشلۆ کرده‌وه. ده‌ستپێشخه‌ری
ژنانی سوری بۆ ناساندنی کار و خه‌باتیان له ته‌واوی شاره‌کانی رۆژاوا و هه‌ندێ شاری
سوریا کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیان له‌گه‌ل ژنانی باشور و باکوری
کوردستان و وڵاتانی دیکه به‌ست.
کۆنگره‌ی 5 مینى
یه‌کێتی ستاریش له رۆژى19ی نیسانی ٢٠١٣ له‌ناوه‌ندی
کو‌لتوور و هونه‌ری شاری رمێلان به به‌شداری 350 ئه‌ندامی سه‌رجه‌م شاره‌کانی رۆژئاوای
کوردستان، ئه‌وروپا و لوبنان، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک ده‌زگای ژنان به‌رێوه‌چوو. له
کۆنگره‌که‌دا بڕیاری پەیڕەوی سیسته‌می کۆمین و کۆمیته‌ی دیموکراتی بکرێ و بڕیار درا
که له ڕووی رێکخستنی ، ئاکادیمی ، هزری ، ئایدۆلۆژی و ، ئابوری ، ته‌ندروستی ، کۆمه‌لایه‌تی
، په‌روه‌رده ، به‌رگری ره‌وا ، په‌ره به‌خه‌بات بدرێ و ده‌رباره‌ی ئه‌و بوارانه
بڕیاری گرنگ دران. دواى په‌سه‌ند کردنی بڕیاره‌کان، کوردیناسیۆنی یه‌کێتی
ستار هه‌ڵبژێردرا که پێکهاتووه له31 که‌س. له 3 ی مانگی گولانیش دا دووه‌مین کۆنگره‌ی
ژنانی گه‌نج له دێرک به‌سترا ، 22 ی مانگی حوزه‌یرانی هەمان ساڵ کۆنفرانسی
دامه‌زراندنی رێکخستنه‌کانی ژنانی سوریانی ، ئاسوری و ، کلدانی به دروشمی سیسته‌مێکی
دیموکراتی ، که‌سایه‌تیه‌کی ئازاد و ، سه‌ربه‌خۆ به ئازادی ژن پێک دێت له سه‌یرانگه‌ی
ئازاری شاری دێرک به به‌شداری 75 نێرده ، نوێنه‌رانی ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی سوری وو
، پارتی چه‌پی دیموکراتی کورد له سوریا ئه‌نجام درا
ژنانی کورد له‌ڕووی پاراستن و ئاسایشه‌وه هێز‌ی خۆیان دامه‌زراند. یه‌که‌مین
تابوری یەکینەکانی پاراستنی ژن ناسراو بە -یەپه‌ژه له مانگی شوبات له ناوچه‌ی جه‌نده‌ره‌سی
عه‌فرین دامه‌زرا. له هه‌شتی ئاداری سالی ٢٠١٣ دا دووه‌مین کەتیبەی
له قامشلۆ دامه‌زراند دوای ئه‌وه‌ی که دامه‌زراندنی هێز‌ی ژنان له شاره‌کانی دێرک
، دربه‌یسی ، کۆبانی ، عه‌فرین بڵاو بۆوە. یەکینەکانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه کۆنگره‌ی
یه‌که‌می له نێوان رۆژانی ٢تا ٤ ی نیسانی ٢٠١٣ له شاری دێرک بەست. ٢٠٠ جەنگاوەری یەپەژە لە کۆنفرانسەکەدا بەشداریان
کرد لە نێوانیان دا نێردەی ژنانی سەر بە نەتەوە و باوه‌ریه‌کانی دیکەشی
تێدا بوون . لە کۆنفرانسەکەدا بۆ سوریایەکی دیموکرات و دامەزراندنی کۆمەلگایەکی دیمۆکرات
و ﺋه‌کۆلۆژی و ﺋازادی ڕەگەزی ، راوەستە لەسەر گرنگی بنیادنانی ھێزی سەربازی ژنان کرا.
دوای ئه‌وه‌ی له چاپه‌مه‌نیه‌کانی جیهان دا دامه‌زراندنی یه‌په‌ژه بایه‌خی زۆری پێدرا و ئاماژه به‌وه کرا که ژنان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان و ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنجی هه‌موو جیهان. یه‌ژه‌په بووه هه‌والی زۆر ماڵپه‌ر ،تیڤی و ده‌زگای چاپه‌مه‌نی جیهانی. له هه‌واله‌کان یه‌په‌ژه وه‌ک تاکه ئه‌رته‌شی ژنان له سوریا بینرا و ، رایانگه‌یاند که ئامانجیان سوریایه‌که که دوای شه‌ڕ دان به مافه‌کانی گه‌لی کورد بنرێ و ئامانجێكی تر پاراستنی مافەکانی ژنانە.
دوای ئه‌وه‌ی له چاپه‌مه‌نیه‌کانی جیهان دا دامه‌زراندنی یه‌په‌ژه بایه‌خی زۆری پێدرا و ئاماژه به‌وه کرا که ژنان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان و ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنجی هه‌موو جیهان. یه‌ژه‌په بووه هه‌والی زۆر ماڵپه‌ر ،تیڤی و ده‌زگای چاپه‌مه‌نی جیهانی. له هه‌واله‌کان یه‌په‌ژه وه‌ک تاکه ئه‌رته‌شی ژنان له سوریا بینرا و ، رایانگه‌یاند که ئامانجیان سوریایه‌که که دوای شه‌ڕ دان به مافه‌کانی گه‌لی کورد بنرێ و ئامانجێكی تر پاراستنی مافەکانی ژنانە.
له گولانی
هەمان ساڵ دا ئاکادیمیای سه‌ربازی شه‌هید شیلان له دێرک کرایه‌وه و ده‌ستیان به
خولێکی په‌رورده کرد. یه‌که‌مین ناوه‌ندی ئاسایشی ژنان له حه‌وتی گولان
دا له کۆبانی کرایه‌وه . هێز‌ی ئه‌رته‌شی ژنان له رۆژئاوای کوردستان له
13 ته‌موزی ٢٠١٣ دا له شاری قامشلۆ کۆبونه‌وه‌ی
یه‌که‌می ئه‌نجام دا.
ژنانی هاوژینی
شەهیدانیش خۆیان رێکخست . له تشرینی یه‌کەمی ٢٠١٣ له شاری کوبانی له یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه‌ی
هاوژینی شه‌هیدان به‌ناوی رۆهلات دامه‌زرا ، هاوژینی شه‌هیدان خۆیان رێکخستن ده‌که‌ن و هه‌م په‌روه‌رده ده‌که‌ن
هه‌م کێشه‌کانیان خۆیان چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن. بۆ پاراستنی ژنان له توند و تیژی له شاری قامشلۆ
رێکراوه‌یه‌ک به‌ناوی سارا به به‌شداری سه‌دان ژن کرایه‌وه.
به ئامانجی به‌هێز
کردنی په‌یوه‌ندی ژنان له‌گه‌ل پێکهاته‌کانی
هه‌رێمه‌که یه‌کێتی ستار ناوه‌ندی کۆمیته‌ی دیبلۆماسی له قامشلۆ دامه‌زراند.له
شاری تربه‌سپیش ناوه‌ندی دیبلۆماسی ژنان کرایه‌وه. ژنان له پێشخستنی زمانی دایکیش خۆیان رێکخستن کرد. ده‌زگای
زمانی کوردی به ئامانجی پێشخستنی رێکخراوه‌بونی تایبه‌ت به مامۆستایان یه‌کێتی مامۆستایانی
ژنیان دامه‌زراند. سه‌دان مامۆستای ژن له شاره‌کانی قامشلۆ ، دێرک
، عامودێ ، حه‌سه‌که ، تربه‌سپی ، سه‌رێکانی و ، دربه‌یسی به‌شداری یه‌کێتیه‌که.
لەسەردەمی
دامەزراندنی دەستەی بالای کورد کە یەکەم چەتری رێکخراو و پارتەکانی رۆژئاوای
کوردستان بوو لە سەرەتای شۆرش دا ژنان له ده‌سته‌ی بالادا بۆ یه‌که‌مین جار له دیداره‌کانی
نێوان لایه‌نی کوردی و ، ده‌وڵه‌تی تورک دا به‌شداریان کرد.
له دیداره‌کانیاندا
چاویان به نوێنه‌ری تورکیا له یه‌کیتی ئه‌وروپا و باڵوێزی ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و
نوێنه‌رانی رێکخسته‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که‌وتبووە ، بابه‌تی سوریا ، پێگه‌ی
کورد و ، کۆبونه‌وه‌ی جنێف دوو بابه‌تی سه‌ره‌کی بوون.
ئامانجیش بەشداری ژنان بوو لە هەموو بوارەکان دا بەتایبەتی بواری دیبلۆماسی
.
.
له 19 ی ته‌موزی 2012 دا کاتێ گه‌ل له رۆژاوا ده‌زگاکانی ده‌وله‌تی راماڵی
، له هه‌موو بواره‌کانی ئیداری و ژیانه‌وه ده‌ستی به بونیادنانی سیسته‌مێکی نوێ
کرد. ژنانی کورد له شاره‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان و حه‌له‌ب و دیمه‌شقیش ده‌زگاکانیان
خۆیان دامه‌زراند له رۆژئاوا له هه‌موو شار و گونده‌کان دا ئه‌نجومه‌نی ژنانیان دامه‌زراند.
له شاره‌کانی دێرک ، گرکێ له‌گێ ، تربه‌سپی ، قامشلۆ ، ئامودێ ، ده‌ربه‌یسی ، سه‌رێکانی
، تل ته‌مه‌ر ، کوبانێ ، عه‌فرین و له شاره‌کانی سوریا دیمه‌شقی پایته‌خت ، حه‌له‌ب
و حه‌سه‌که ژنان ئه‌نجومه‌نی تایبه‌ت به خۆیان دامه‌زراند.
له هه‌موو گه‌ره‌کانی شار و گونده‌کانیش مالی ژنانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نه‌کانی
ژنان دامه‌زراند. ئه‌مرۆش ژنان کێشه‌کانیان به‌رێی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
به‌رێی په‌روه‌ده ئه‌و ده‌زگایانه پێشکه‌وتنی جدیان له نێو کۆمه‌لگه‌د ئه‌نجام دا.
له رۆژئاوای کوردستان خه‌باتی بنه‌ره‌تی له په‌رورده‌ی زمانی دایک به‌رێوه‌برا.
ده‌یان هه‌زار که‌س له خوێندنگه‌کانی زمانی دایک دا په‌روه‌رده‌یان بینی. جاری یه‌که‌م
له خوێندنگه فه‌رمیه‌کان دا زمانی کوردی بووه زمانی فه‌رمی.
ژنان بۆ چارسه‌رکردنی کێشه‌کانیان زۆر ناوه‌ندیشیان کرده‌وه. رێکخراوی سارای
ژنان له دژی توند و تیژی که له ته‌موزی سالی 2013 ه‌وه دامه‌زراوه له شاری قامشلۆ
کاروباره‌کانی بۆ بنه‌بڕکردنی توند و تیژی درێژه پێده‌دات. ئه‌و رێکخراوه ئامانجی
ئه‌وه‌یه که له دژی هه‌موو جۆره‌کانی توند و تیژی جه‌سته‌یی و ده‌رونی ژنان بخاته
سه‌ر رێی تێکؤشان و خه‌بات له دژی توند و تیژی و پێکه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کان
ببیننه‌وه.
رێکخراوه‌کان له رێی لیژنه‌ی جیاوازه‌وه کاروخه‌باته‌کان به‌رێوه‌ده‌بات.
له شاره‌کانی تر ناوه‌ندی زانست و په‌وه‌رده‌ی ژنان کرایه‌وه و خۆیان سه‌رقاڵ کرد
به گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پرسه‌کانی ژنان و چارسه‌ری کردنی کێشه‌کان له‌سه‌ربنه‌مای
هێز‌ی خۆیی. له‌و ناوه‌ندانه تا قۆناغی هه‌نوکه‌یی چه‌ندین کێشه هه‌م به یاسا و هه‌م
به پیوه‌ری کۆمه‌لایه‌تی چاره‌سه‌ر کراون. له رۆژاوای کوردستان نه‌ک ته‌نیا ژنانی
کورد به‌ڵکو له هه‌مان چوارچێوه‌دا ژنانی گه‌لانی دیکه‌ش خۆیان رێکخستن کرد. ده‌ستپێشخه‌ری
ژنانی سوری له قامشلۆ به‌به‌شداری ده‌یان نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌کان و رێكخراوه‌کانی
ژنان ناوه‌ندی خۆی کرده‌وه. له هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه‌کانی تر ژنان له سیسته‌می
خۆسه‌ری دیموکراتی دا به‌شداریان کرد و ، به ره‌نگی خۆیان به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تی
خۆیان کرد.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه دوای ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوبانی به‌ده‌ست
هێنرا دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند. یه‌په‌گه رۆلێکی مه‌زن ده‌بینێ له پاراستنی هه‌رێمه‌کانی
عه‌فرین ، عاموێ ، حه‌له‌ب و حه‌سه‌که‌ش له دژی گروپه چه‌ته‌کان ئه‌و هه‌رێمانه
ده‌پاریزێ تا ئێستاش قوربانی زۆری داوه ، ئێستاش وه‌ک هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆئاوا
قه‌بوڵ ده‌کرێ و، پۆل پۆل گه‌نجان ڕووی تێده‌که‌ن بۆ پاراستنی هه‌ریمه‌که‌یان تا ئیستاش
له ده‌یان هه‌زار شه‌ڕڤانی کورد ، عه‌ره‌ب ، ئاسوری کلدانی پێکهاتووه بۆ ئه‌وه‌ش
بۆته جێی متمانه گه‌لانی رۆژئاوای کوردستان. ژنانی کوردیش جێیه‌کی گرنگیان له‌وبه‌رخودانه
گرت و ، رۆلی پێشه‌نگیان له پاراستنی گه‌ل و ژنان دا پاراست. بۆ ئه‌وه‌ش یه‌کینه‌ی
تایبه‌ت به خۆیان به‌ناوی یه‌کێنه‌کانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه‌یان دامه‌زراند ، له
زۆربه‌ی شار و ناوچه‌کان که‌تیبه‌ی تایبه‌ت به خۆیان دامه‌زراندووه. ئێستا لە
سەدا ٣٥ هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوای کوردستان پێکدێنن و هەروا لە زیاد بوون دان .
یەپەژە ئەمرۆ لە ئەنجامی بەرخودانی لە کۆبانێ لە دژی چەتەکانی داعش بۆتە گەورەترین
هێز‌ی پاراستنی ژنان لە تەواوی رۆژهەلاتی ناوین و تەنانەت جیهانیش و ئێستا
چالاکترین هێزن لە شەڕی گەرم دا . سەدان شەهیدیان داوە و یەکێک لەوانە ئارین
میرکانی فەرماندارێکی یەپەژە بوو کە لە شەڕی کۆبانێ چالاکی گیانبازی لە دژی داعش
ئەنجام دا و بەو چالاکەی هەموو ئاراستەی تێکۆشان و شەڕی لە دژی داعش گۆڕی وهەم لە
ئاستی نیودەولەتی دا بووە بابەتی مانشێتی گۆڤار ، رۆژنامە ، مالپەر تیڤی و رادیۆ و کۆبونەوە ، کۆنفرانس و
کۆبونەوەکان لە کوردستان و جیهان.
نه‌ک ته‌نیا له بواری یه‌کینه‌ی پاراستنی سه‌ربازی دا به‌ڵکو بۆ ئاسایشی شاره‌کان
پۆلیس و ئاسایشی ژنان دامه‌زرا. سه‌ره‌تا له کۆبانی و پاشان له شاره‌کانی تر هێز‌ی
تایبه‌ت به ژنان دامه‌زرا بۆ په‌روه‌رده کردنیشیان ئاکادیمیا له‌کوبانی و عه‌فرین
بونیاد نا. ئه‌و یه‌کینانه به‌دوای پرسه‌کانی نێو خێزان و توند و تیژی زۆر کێشه‌ی
تری کۆمه‌لایه‌تی دا ده‌چن و چاره‌سه‌ریان ده‌که‌ن
رێکخراوی ژنانی یه‌کێتی ستار چالاکترین رێکخراوی ژنان له‌رۆژئاوا و سوریا .
یه‌کێتی ستار له‌و کاته‌وه تا ئێستا به چڕ
و پڕی بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی ژنان هه‌وڵدانه‌کانی خستووه‌ته‌گه‌ر. یه‌کێتی
ستار بۆ دروست کردنی بۆچوونێکی یه‌کگرتووی ژنان له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه ، مه‌زهه‌ب و
سه‌رجه‌م ده‌زگا و رێکخراوه‌کانى مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ کۆبۆته‌وه. کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی ستار که ناوه‌نده‌که‌ی له‌قامیشلۆیه دوای به‌ستنى کۆنگره‌ى 5 له نیسانی
2013 تا ئێستا به ئامانجی یه‌کخستنه‌وه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ 54 رێکخراوی
ژنانی ڕۆژئاوا و ده‌ره‌وه‌دا چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام داوه .
یه‌کێتی ستار به ئامانجی ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌رجه‌م دام وده‌زگاکانی
ناوخۆ و ده‌ره‌وه. ناوه‌ندی نووسینگه‌ی په‌وه‌ندییه‌کانیان
له‌کانتۆنی جزیره له‌شاری قامیشلۆ 7ی کانوونی یه‌که‌می 2013 له‌گه‌ڕه‌کی غه‌ربی قامیشلۆ
کراوه‌ته‌وه ، 34 ئه‌ندام سه‌ر به نووسینگه‌که له‌کانتۆنی جزیره کار و خه‌بات به‌ڕێوه
ده‌به‌ن . ناوه‌نده‌که له به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی
7 که‌سی که پێکهاتووه له‌سه‌رجه‌م
شاخه‌کانی کۆمتیه‌کان دامه‌زراوه ، کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ر 15 رۆژ
جارێک بۆ تاوتوێ کردنی کاروخه‌بات کۆده‌بێته‌وه . به رێ‌و رێبازی جیا له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندی کانتۆنی کۆبانێ (لە سەروبەندی ئاسایی بوونی ) و عه‌فرین له‌په‌یوه‌ندی دایه
و بڕیاردراوه که نوسینگه‌ی کۆمیته‌که له‌هه‌رێمه‌کانی رۆژئاوا ، دیمه‌شق و لوبنان
بکرێته‌وه. کۆمیته‌که له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌گه‌ڵ 17ڕێکخراوی ژنان و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی جزیره
وه‌ک رێکخستنه‌کانی ژنانی سریانی ، عه‌ره‌ب و ئاسووری و چه‌چه‌نی ئه‌نجام داوه. کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه‌کان تا ئێستا له‌گه‌ڵ
15 رێکخستنی ژنانی سوریا کۆبووه‌ته‌وه
. شاندی کۆمیته‌که له‌ئه‌یلولی 2013وه چووه‌ته پایته‌ختی دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ رێکخستنه‌کانی
ژنانی سوریا په‌یوه‌ندیان دروست کردووه . له‌و ماوه که‌مه‌دا توانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی
زۆر رێکخستنه‌کانی ژنانی باکوور و باشووری کوردستان ، رێکخراوی ئیتالی له‌دژی توندوتیژی
سه‌ر ژنان ، رێکخراوی مافی منداڵان و ژنانی پارتی سیاسی و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان کۆبوویه‌وه.
له شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا ژنانی کورد رۆڵ و پێگه‌یه‌کی گرنگیان هه‌یه
و به‌تایبه‌تیش له بواری ژیاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ژنی کورد دا بەرێی رێکخستن
کردنیان وەک ناوەندی تایبەت بە خۆیان لە زۆر جێگەی رۆژئاوای کورستان ناوەندی ژن (
مالی ژنان کراوەتەوە کە نەک تەنیا لە سەر دۆخی ژنان لە ڕۆژئاوا بەڵکو لەسەر دۆخی
ژنان لە کامپەکانی پەنابەریش دا لێکۆڵینەوە دەکات و بۆ چارەسەری دەگەرێن.
ڕۆژئاوای کوردستان سه‌رباری هه‌موو هێرش و په‌لامارێکی گرووپه چه‌ته‌کان و
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانیش، باشترین شوێنه که ژن تێیدا هه‌ست به پارێزراوی
خۆی و گه‌ره‌نتی ژیانی خۆی بکا.
هەندێ لایه‌ن به ئاگاییه‌وه کاریان له‌سه‌ر کۆچبه‌رکردنی خه‌ڵکی رۆژئاوا و
چۆڵ کردنی کرد و لەوێ ژنان لە رۆژئاوا دەلێن جگە لە مەترسی هێڕشە گروپە
توندرەوەکانی داعش نەبێ ژن هیچ کێشه‌یه‌کی گه‌وره و گرانیان نییه و توانای خۆپاراستنیان
هه‌یه، خۆیان کاری خۆیان ده‌که‌ن و خۆیان ده‌ژیێنین، بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارمه‌تییه‌کی
ده‌ره‌کیان پێ بگات.
لە ڕۆژاوای کوردستان ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی
گه‌یشتن به که‌سایه‌تی ژن و خۆبه‌هێزکردنی ژنان له ئارادایه، وه‌کو رێکخراو و دام
و ده‌زگاکانی ژنان و وه‌کو ماڵی ژن هیچ کاتێک پێویست به پیاوێک نه‌بووه تا بێت و
به‌ڕێوه‌یان ببات چونکە پێیان وایە کە تەنیا ژنە لە کێشەی ژن تێدەگات. بە پێویست نازانن
کە کێشه‌کان به رێگه‌ی دادگا و حقوقی ده‌وڵه‌تان چاره‌سه‌ر بکرێن ، باوەڕیان
بەوەیە کە باشترین چاره‌سه‌ری له ده‌ستی ژناندایه، کۆدەبنەوە و ، چاره‌سه‌ری گونجاو
بۆ کێشەکان دەبیننەوە و پیاوه‌کانیش ناچار ده‌بن ئه‌و چاره‌سه‌رییه په‌سه‌ند بکه‌ن
، چونکه ژن هێز به یه‌ک ده‌ده‌ن و هێز له یه‌کتریش وه‌رده‌گرن ، ئەوەش بە
هەرەوەزی دەکەن و باوەریان بەوەیە کە کاری هەرەوەزی و ئەقلانی لە سەر بنەمای
پەروردەی و کردەیی کردنی ئەوەی باوەریان پێیە ، لە ژیانیش دا رەنگدانەوەی دەبێ و به‌رهه‌می
باشی ده‌بێ. ژنان لە ڕۆژئاوا کراوەن بۆ ئەوەی کە له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا و
رێکخراوه‌کانی ژنان له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و به‌تایبه‌تیش له باشوری کوردستان و
جیهان دانوسانیان هەبێ و ئەزمونەکانیان ئالوگۆڕ بکەن .
ژنان له خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی رۆژاوای کوردستان دا رۆلێکی پێشه‌نگی ده‌بینن
و ره‌نگی سیاسه‌ت و دیبلۆماسیان له‌و هه‌رێمه گۆڕیوه. وەک نمونە دواى ئه‌وه‌ی که
وه‌ک یه‌که‌م ژن بۆ سه‌روکی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ری یان سه‌رۆک وه‌زیری کانتۆنی
عه‌فرین هێڤى ئیبراهیم مسته‌فا هەڵبژیدرا ئەوەی وەک ده‌رئه‌نجامى خه‌بات و تێکوشانى
ژنانه به‌رامبه‌ر به زهنیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى و پیاو سالارى به سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسییەوە
بینی. خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتى رۆژئاواى
کردستان له‌و رۆژه‌وه که خراوه‌ته‌وه به‌ر ده‌ستى گه‌لانى رۆژئاواى کوردستان، گه‌لى
کورد توانیویه‌تى هێزى ئیراده‌ى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌تانه که له هه‌وڵى لاوازکردن
و بێ ئێراده‌کردنى گه‌لى کورد بوون بسه‌لمێنیت ، هه‌روه‌ها رێگا نه‌دا به ئینکارکردنى رۆڵى وه‌ک هێزى سێهه‌م له گوڕه‌پانى سوریادا .
گه‌لى کورد به خه‌بات وتێکۆشانى ڕۆڵه‌کانى
جه‌ختى له سه‌ر پێکهێنانى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دیموکراتى رۆژئاواى کرد که ببێته
هۆى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه که له ناوچه‌کانى دیکه‌ى سوریا هه‌یه، و سیسته‌مى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به ده‌ستپێشخه‌رى
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی بۆ پێویستیه‌که‌ی ئه‌م قۆناخه پێکهاتووه و خۆی دەپارێزێ
دوایین نمونەیان بەرخودانی کچان و کوڕانی کوردە لە کۆبانێ.
ژنان هه‌وڵیش دەدەن پێکهاته‌کانى رۆژئاوا له ژێر چه‌ترى ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه
کۆبکەنەوە که مافى هه‌موو پێکهاته‌کان و عه‌داله‌ت ده‌پارێزێ و ده‌بێته باشترین نموونه له رۆژئاوا و سوریا.
بونی ژن لەو ئاستەی بەرپرسیاریتی تەنیا بۆ پڕکردنەوە یان دیکۆر نیە ، بەڵکو به‌رپرسیایه‌تییه‌کی
فره‌لایه‌نه ، ئه‌و ئه‌رکه هەم وەک ژن و هەم کورد جێبەجێ دەکەن ، واتە خەباتی
نەتەوەیی و رەگەزی بۆ هەر یەک لە پێکهاتەکانی رۆژئاوا شانبەشانی یەک دەکەن بەلام
کاتێ ژنان دێنە لای یەک تەنیا ژن و مەسەلەی نەتەوەیی زەق ناکرێتەوە و لە سەر
مەسەلەکانی ژنان رێک دەکەون و جیاکاری پۆزەتیڤ لە بەرامبەر خۆبەریوەبەری گشتی
پەیڕەو دەکەن ، ژنانى کورد بە تایبەتی و ژنان بە گشتی ڕێکخستن و ئێراده و ناسنامه‌ىان
لە تێکۆشانیان لە هەموو شت گرنگترە و بنەمای سەرەکی تێکٶشانەکەیانە.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه له مێژوى گه‌لى کورد که ژنى کورد رۆڵیکى گارگێڕى
هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو ئینکارکردنه و تواندنه‌وه که رووبه‌رووى ژنى کورد و
گه‌لى کورد به‌گشتى لە رابردوودا هەبووه، بۆته هۆى ئه‌وه که رۆلێکى سه‌رەکى پێنه‌درێت
که پێگه و رۆڵى راسته‌قینه‌ى ژنى کورد دیار
بکا.
سیستەمی هاوسەرۆکی لەهەموو دەزگاکان دا پەیرەو دەکرێ هەم پارت ، هەم
ئەنجومەنەکانی شار ، ئەنجومەنی گەل ، گوند و ناوچەکاندا واتە ژنێک و پیاوێک پێکەوە
کارەکان بەرێوەدەبەن.
یەک لەو مۆدێلانە پارتی یەکێتی دیموکراتیە کە ئیستا هاوسەرۆکەکەی ئاسیا عه‌بدولڵایە.
ئەو سیستەمە بەشێکە لە پەیڕەو کردنی چەمکی سیاسه‌تی دیموکراتی ، واتە بێ
بەشداری یەکسانی واتە نیو بە نیو ، گەر نا سیاسەت دیموکراتیزە نابێ و ئەوەش تەنیا
بە بەرزکردنەوەی ئاستی چەندایەتی نابێ بەلکو لە ئاستی چۆنیتی دا کار لە سەر بە
ئیرادە و خۆرێکخستنبون دەکرێ. بەشداری ژنان لە سەرەتای شۆرش دا لە سەر بنەمای تێکۆشانی
ئاشتی شۆڕشگێڕی واتە پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیموکراتی و ئاشتیانه ، لایه‌نگری یه‌کێتی گه‌لانی سوریا ، واتە
تێکۆشان له‌پێناو به ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسان و ژیانی دیموکراتی هه‌موو گه‌لان ،
ره‌نگ و کلتووره‌کان نەک بە تەنیا تێکٶشان بۆ رەنگێک ، یان رەگەزێک یان کەلتورێک.
بەو پێیە له‌ناو هه‌ڵومه‌رج زۆر زه‌حمه‌تی شه‌ڕدا له‌رۆژئاوا ژیانێکی نوێ خوڵقێندراوه
، مۆدێڵی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا، مۆدێلى به‌ڕێوه‌به‌ری
گه‌لانه ، تاکه رێگای چاره‌سه‌ری شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ئه‌و مۆدێله‌یه و ده‌توانێت
بۆ سه‌رجه‌م سووریا ببێته نموونه و ئێستاش بۆ جیهان مایەی سەرسامیە، ئە مۆدێلە پڕۆژه‌ی
گه‌لانه . زمان ، کلتوور ، باوه‌ڕی هه‌رچیه‌ک بێ ده‌توانێت به خۆسه‌ری خۆی له‌ناو
ئه‌و سیستمی دیموکراتی دا بەشداری بکات و ژنانیش پێشەنگی سەرەکی ئەو مۆدێلەن. خۆسه‌ری
دیموکراتی پڕۆژه‌ی پێشخستنی کلتووری دیموکراتی کۆمه‌ڵگایه . بەها و مۆرالی هاوبه‌شی
گه‌لانی ، رۆدەچێتە ناو بچوکترین یەکەی ناو کۆمەڵگە و خۆی لە شیوەی کۆمین رێک
دەخات ، لە دوو کەسەوە تا دەیان کەس دەتوانن ئەندامی کۆمین بن. لە گوند ، گەرەک و
بچوکترین جێ دا ژنان و ڕەنگەکانی تری کۆمەڵگە خۆیان رێکخستن دەکەن و پێداویستیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا دابین بکا. واتە سه‌ره‌تا پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشان ده‌کرێت و
به پێی ئه‌وه‌ش پڕۆژه ئاماده ده‌کرێت . رێگا له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا ده‌کرێته‌وه‌و
کۆمه‌ڵگا ده‌کاته هێز‌ی بنه‌ڕه‌تی . ماوه‌ی نزیکەی سێ ساڵه هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی
توندی سیاسی و چه‌ته‌کانی داعش ، گه‌مارۆی
ئابووری و شه‌ڕی زۆر سه‌خت له رۆژئاوا ، بە سایه‌ی سیاسه‌تی دیموکراتی و پڕۆژه‌ی دیموکراتی
هەول دەدرێ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا دابین بکرێ ، پاراستنی جه‌وهه‌ری و سیستەمی
خۆیی یەکێکە لە ستونە سەرەکیەکانی ئەو کۆمەڵگەیە بۆ ئەوەش کە ساڵ ونیوێکە داعش بە هاوکاری چەندین دەولەتی
هەرێمەکە بە تایبەتی تورکیا بە هەموو هێز‌ی خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا و
شەڕێکی نابەرابەر هەیە لە ڕووی چەکەوە بەلام ناتوانن بە ئامانجەکانیان بکەن ، نهێنی
خۆڕاگری و بەرخودانی گەل لە راستی ئەو مۆدێلەوە دێت. گەل ئەوە بە بەرهەمی خۆی
دەزانێ و داکۆکی لێ دەکات. خۆبه‌خۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا ، دابین کردنی دادپه‌وه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی بوون و کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان واتە ڕەت کردنەوەی
ناوەندگەرایی و سەپاندنەکانی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت. ئیستا لە کانتۆنی جزیرە
بەریوەبەری هاوبەشی کانتۆنەکە یاسایەکییان لە رێی ئەنجومەنی یاسادانەوە دەرکردووە
کە هەندێ لە بەندەکانی لە یاسای هەندێ وڵاتی ئەوروپی دیموکراتیترە. ئەو یاسایە لە
٣٠ بەند پێک هاتووە و یەکسانی نێوان رەگەزی ژن و پیاو فەراهەم دەکات.
تێبینی : ئەم بابەتە بەشێکە لە لێکۆڵینەوەیەکی درێژ لەسەر مۆدێلی خۆسەری دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان و بەشداری ژن لەو مۆدێلەی خۆبەرێوەبردن دا. مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە.
تکایە هیچ کەس ، ماڵپەر و دەزگایەک ئەم لێکۆڵینەوەیە بێ ئاماژە کردن بەسەرچاوەکەی بڵاو نەکاتەوە.
No comments:
Post a Comment