ئێزدایەتی و حەوت ڕۆژی حەج
لێکۆڵینەوەی مەیدانی و ئاکادیمی : نەجیبە قەرەداغی و
عەبدوڵا ڕەمەزان
له ڕۆژی
ئه‌مرۆ دا، له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئەزداییەکان یا ئێزیدیەکان (یه‌زیدیه‌کان) زۆر به‌ڵگه‌ی جدی
نوسراو نیه،
زۆر
که‌س و لایه‌ن ( هه‌ندێ له‌وانه نائاگاهانه و هه‌ندێکیش به ئاگاییه‌وه ) زانیاری چه‌واشه‌کارانه له‌سه‌ر
یه‌زیدیه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به‌پێی هه‌ندێک باوه‌ڕی ئێزیدکان
ئاینێکه
دوای
ئه‌وه‌ی شێخ هادی له لاله‌ش نیشته‌جێ ده‌بێ سه‌رهه‌ڵداوه، هه‌ندێ
که‌سیش وه‌ک ئاینێکی ده‌ره‌وه‌ی هێل و له رێ ده‌رچووشی پێ ده‌لێن، ئیزدایه‌تی وه‌ک
ئاینێک ( ئاینزایه‌ک)ی ئیسلامیه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه.
به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی
مرۆڤ قولایی باوه‌ڕی ئێزیدایه‌تی بزانێ و فێر بێ، پیویسته مێژووی ئاینه کۆنه‌کانی میزۆپۆتامیا به‌سه‌ر بکاته‌وه و ئه‌و ئاینانه به قوڵی لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌سه‌ر بکات.
نیشتمانی ئاری به گشتی و میزۆپاتامیا (مه‌زرە بۆتان) به
تایبه‌تی، نیشتمانێكی پڕ له فه‌ڕ و پڕ له داهاتی جۆراجۆره، كه مرۆڤ وابه‌سته‌ی خۆی
ده‌كات و ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت. سه‌رزه‌مینی میزۆپاتامیا یه‌كه‌م ماڵۆچكه‌ی
ژیان و خۆشه‌ویستی تیا هه‌ڵچنراوه و دیرۆك و كه‌سایه‌تی مرۆڤی ئاریایی پاراستووه.
له‌م نیشتمانه قه‌شه‌نگ و ڕه‌نگینه‌ی كورد دا جۆره‌ها دین كه به‌دیهێنه‌ری مرۆڤ
بووه هاتوته ئاراوه.
هه‌ر له ده‌ستپێكی دیرۆك، كوردستان مه‌زنترین
و پڕپێزترین سه‌رچاوه‌ی هزری مرۆڤایه‌تی و فه‌رزانه‌یی بووه. پێش له هاتنی ئایینی
زه‌رده‌شت «به‌هدینی» باوه‌ڕ و دینی فراوان له ناوچه‌كه‌دا باو بووه، ئه‌فسانه و
چیرۆك و داستان و ڕاز و ئه‌ستوره‌كان ده‌وری گرینگ‌یان له رامان و هزری دانیشتوانی
نیشتمانی كوردستان بینیوه. به‌م هۆیه‌وه‌یه كه هه‌ر دینێك تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی
و جوگرافیایی دیاریكراوی خۆی هه‌بووه، بۆیه خودبه‌خود له هۆكاره‌كانی هزریی و داب
و نه‌ریته‌كانی باوی ناو كۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م نیشانه و كاریگه‌ریی وه‌رگرتووه.
دینه‌کانی کۆن له سه‌ر بنه‌مای خێڵ و هۆز به چه‌شنه‌کی
خۆڕسک دروست ده‌بوون و لایه‌نی په‌ره‌پێدان و ڕاگه‌یاندنی نه‌بوو، به‌ڵکوو
گرێدراوی ئه‌و هۆزه بوو که تێدا دروست ده‌بوو و هه‌ر کاتێک سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی
ئه‌و هۆزه یا ئه‌و گه‌له پێشێل ده‌کرا یا له‌ناو ده‌چوو، ئه‌وه دینه‌که‌ش به گشتی
له‌ته‌ک هۆزه‌کی له‌ناو ده‌چوو و توانای مانه‌وه‌ی نه‌ده‌ما. هه‌موو دینه‌کانی که‌ون
به تایبه‌ت دینه سه‌ره‌تاییه‌کان به گشتی دینی خێڵ و هۆز بوون، به‌ڵام له
دوایدا دینی نه‌ته‌ویی له بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
به‌دی هات و له‌ته‌ک ئه‌و نه‌ته‌وه جۆش و گرێی خوارد.
جاری وا بوو که نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆی له ده‌ست ده‌دا و له جه‌نگدا شکستی ده‌خوارد، بۆیه ئه‌و کات خوداکانی نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست، براوه و سه‌رکه‌وتوو ده‌بوون و ده‌یانتوانی دین و خوداکانی گه‌لی شکست‌خواردوو
و دۆڕاویش بنده‌ست ڕاگرن.
هه‌رێمی
میزۆپۆتامیا وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆته لانکه‌ی زۆرێک له ئاینه‌کان، بۆ ئیزدایه‌تیش بۆته جێی و وار، ده‌بێ،
جێ پێ و، ڕیشه‌ی باوه‌ری ئێزیدایه‌تی له ده‌ره‌وه نه‌بینرێ به تایبه‌ت لێگه‌ڕین و، لێکۆڵینه‌وه ورده‌کان له دڵی
میزۆپۆتامیادا یان له
کوردستان
رێی هه‌ره
ڕاسته
کاتێ به سه‌رنج و ورد
لێکۆڵینه‌وه
له ئێزیدایه‌تی
بکرێ، ئه‌و کاته
ده‌رده‌که‌وێ
که سه‌رچاوه و به‌رهه‌مێکی
که زیاتر
ئێزیدایه‌تی پێی هه‌ستاوه‌ته‌وه و، بۆته ئایین، زه‌رده‌شتیه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بێته مایه‌ی تێگه‌یشتن
که نیازی
خێرنه‌خوازیش هه‌ن له
پشت
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌یانه‌وێ ئێزیدایه‌تی بشوێنن.
هه‌ر بۆئه‌وه‌ش
ده‌بێ مرۆڤ سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵگه و بنچینه‌یه‌کی
ئێزیدایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ستاوه‌ته‌وه و، پێگه‌یشتووه، که زه‌رده‌شتێتیه باش بکۆڵێ.
له کاتی ده‌رکه‌وتنی
ئایین تاکخودایی دا و، له
سیسته‌م
بوونیان دا ڕۆڵی ئایین و فەلسەفەی بەهدینی یا زه‌رده‌شتێتی زۆره. کاریگه‌ری زه‌رده‌شتێتی
له پێشکه‌وتن
و، پێگه‌یشتنی شارستانی گریک دا که له پێشکه‌تنی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا دا رۆلێکی سه‌ره‌کی
بینیوه، زۆره.
تێڕوانین هەیه
که گوایه باس له سێ پێغه‌رمبه‌ر ده‌کرێت، که ئاینی زه‌رده‌شتیان بڵاو کردۆته‌وه، بانگه‌شه ده‌کرێ که زه‌رده‌شتی یه‌که‌م،
به‌ناوی مهابات به‌ر له
زاین
به 3000 ساڵ ژیاوه، ئه‌وه‌ی دووه‌مینیش
زه‌رده‌شت خۆشه‌نگه (هۆشەنگه، هۆشەنگ) که به‌ر له زایین به 2040 ساڵ ژیانه‌وه هه‌ندێ که‌س و، لایه‌ن ده‌لێن که پێغه‌مبه‌ر
ئیبراهیمه
و،
زه‌رده‌شتی سێیه‌م به‌ر له
زایین
660 ژیاوه.
ویرای ئه‌وه‌ی
که له ئایین و
فەلسەفەی زه‌رده‌شتی دا وه‌ک ئاینی تر خودای ژوور، ئاین وەک خودایەک لە ئاسمان کە
هه‌رگیز که‌سێک نه‌یتوانیوه خۆی پێ بگه‌ینێ و، باوه‌ڕی بنه‌ره‌تی سه‌ره‌کیه‌ی
بالاده‌سته
له مه‌ڕ ئه‌و
ئاینه، دووالیزم
(خێر و شەڕ)، ئەوەی کە دەبێ لە ئاینی زەردەشتی دا ببینرێ رۆڵەکەیەتی وەک پردێک بۆ
تێپەڕبوون بوو بۆ خودای تاک، بە واتایەکی تر ئاینی زەردەشتی کاریگەری لە هەموو
ئاینەکانی دوای خۆی کردووە، و دەبێ ئەو راستیە لە یاد نەکرێ.
وەک نمونە
ئاینی زەردەشتی وەک ئاینە دوالیستیەکانی پێش خۆی هۆز (قەبیلە) و، کۆمەڵگە
بچوکەکانی نەکردووە بنەمای باوەڕی خۆی، بە پێچەوانەوە ئەو بانگ و گوتاری ئاراستەی
هەموو مرۆڤایەتی بووە و، هەر بۆ ئەوەش ئاینێکی گەردوونیە.
وەک دەزانرێ
بوونی بەهەشت - دۆزەخ، باشی ـ خراپی، گوناه و خێر، پردی سیرات، تایبەتمەندی
هاوبەشی هەموو ئاینە تاک خوداییەکانە. هەروەها قەدەغە کردنی جادوو (سیحر) و
بتپەرستی لە زۆربەی ئاینە یەکتاپەرستیەکان دا دەبینرێ و، هەلوێستیان دەربارەی دادی
کۆمەلایەتی دا وەک رۆژی قیامەت و هاتنی
فریاد ڕەس وەک مەهدی لە فەلسەفەی ئەو ئاینانە هەن.
ئەو هەموو مەرج
و پرەنسیپانە لە بنەمای ئاینی زەردەشتی دا هەن. هەروەها لە ئاینی زەردەشتی دا
هاوسەرگیری لەتەک یەک کەس به بنەما دەگرێت. زەردەشت ڕێز و پلەی ژن بەرز دەبینێت و
بنیادی خێزان له تاک هاوسەری دەبینێت و بەم شێوه پیرۆزی بنەمالە یەکێکە لە خەسڵەتە
دیارەکانی فەلسەفه و ئایینی زەردەشت. بە پێی ئەو سەردەمە ئەو بنەما و پرەنسیپە زۆر
پێشکەوتووخواز بووه و تەنانەت ئایننەکانی دیکه که هاتوون (ئیسلام) نەیاتونی پرسی
ژن چارەسەر بکەن.
زەردەشت به
بنەماگرتنی پرنسیپی تاک هاوسەری، ئاسایش، دسپلین و یەکیتی کۆمەڵگای پاراست. وێرای
ئەو لایەنە هاوبەشانەی ئاینی زەردەشتی و ئاینە تاکخوداییەکان، دەبێ مرۆڤ هەندێ
تایبەتمەندی گرنگی ئاینی زەردەشتی لە ئاینەکانی تر جیاواز ببینێت. لە بەرئەوەی کە
ئەو تایبەتمەندیە گرینگانەی ئاینی زەردەشتی لە ئاینەکانی تردا هەن.
تەنانەت له
بڕێک ئایینەکانی تاکخودایی بۆ نموونه قەناعت به کردەوەیەکی باش و ڕەوا دەناسرێت،
بەڵام له فەلسەفەی زەردەشت کارێکی ناڕەوا و نابەجێ دەبینرێت و دەبێتمرۆڤ بەردەوام
دەبێت له هەوڵ و کۆشش بۆ ئاوەدانی بێت.
لە ئایینە
فرەخوداییەکان دا بەلێن بە باوەڕمەندان دەدرێ کە ئەگەر زۆر ئێش و جەفا بکێشن دەکرێ
مەرحەمەت و خۆشەویستی خودا بە دەست بێنن و هاوکات پله و پایەی ئیمانداریان بەرز
دەبێتەوه، و بە چونی بەهەشت خەڵات دەکرێن.
بەلام لەئاینی
زەردەشتی دا لە لایەنی دونیاییەوە لە دژی ئەوەیە کە مرۆڤ ئێش و جەفا بکێشێت.
ئەوانەی باوەڕی بە زەردەشت دێنن لە کاروباری بۆ ئاخیرەت زیاتر، گرنگی بە کار‌و
ئاوەدانی و داهێنانی ئەم دونیا دەدەن، سەرکەوتن و، سەرنەکەوتن پێوانەیەکە.
باش -خراپی،
گوناه - خێر هەموو لەم دونیایەن. هەر بۆ ئەوەش خێر و پاداشت هەرە باش، کار بۆ زیاد
کردنی بەرهەم و، لە تێکۆشان لە بەرامبەر خراپەکاری مرۆڤ دەکرێ خێر وپاداشتی
هەرەمەزنی دەست بکەوێت.
واتە مرۆڤ بە
ئاوەدانی و گەشەپیدان و بەرهەمهێنان و نەهێشتنی نەزانی و خراپەکاری دەکرێت ڕووی
زەوی بگەیەنێتە ئاستی بەهەشت بۆ خۆشگوزەرانی و بەختەوەری، هەر بۆئەوەش لە سیستەم و
پرەنیسپەکانی رامانی زەردەشت، ئیش و ئازارکێشانی مرۆڤ مایەی قەبوڵ نیە و پەسەند
ناکرێت. لەوێ دا گرنگترین شت ئەوەیە کە مرۆڤ بتوانێ بە ئیرادەی خۆی لە بەرامبەر
خراپەکاری تێکۆشێ و، دەکرێ بگاتە یەزدان ئاهورا مەزدا و لەوێ وەک باشترین مرۆڤ
پێشوازی لێ بکرێ.
خاڵێکی گرینی
تر که رامان و فەلسفەی زەردەشت له ئایینەکانی دیکه جودا دەکاتەوه، زەردەشت به
هەموو شێوه دژی بەرتیل و قوربانی کردن به چەشن و ناوێک بۆ خودا یا یەزدانەکانه.
بەو واتەیه که زەردەشت باوەڕی وایه که پەروەردەگاری مەزن نیازی به بەرتیل و
قوربانی کردنی ئاژەڵ و گیانلەبەران نییه و مرۆڤ دەبیت به زانابوون و ئاوەدانی و
گەشەپێدانی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بگەێنته ئاستی بێ نیازی.
ڕیز بۆ ڕووناکی (ئاگر)، ئاو، هەوا و زەوی وەکوو چوار ئەلەمنتی سەرەکی ژیان
و ڕۆژ ژمێری وەرزی کشت و کاڵ و جووتیاری، جەژنەکانی باران و بەفر، هەروەها هەموو
داب ونەریتەکانی تایبەتی دینی و بە تایبەت موسیقا که لەناو خوێن و دڵ و گیانی
کوردان ئاوێته بووه، هەموو نیشانه و ڕاز و ڕەمزی ژیانن و ڕیشەیان لەناو دڵ و
ڕەوانی ئەوان دایه و هۆگریشن.
دەگوترێ کە
زەردەشت یەکەم کەس بووه که لە پیرۆز ڕاگرتنی چوار ئەلەمنت و مادەی (عنصر) بنەڕەتی
ئەم جیهانەدا، خاک، ئاو و ئاگر و هەوا پێک دێت ڕەوڵی سەرەکی بینیوه.
تایبەتمەندیەکانی ئەو مادانە وەک ریز کراون:
ئاگر
رۆڵەی رۆژە، سەرچاوەی رووناکیە، پاکبونەوەیە لە گوناه، پاراستنە لە سەرما، باشتر
رەگەزە بۆ مرۆڤ و سەرچاوەی پێگەیشتنی هەموو مادەکانە. بەپێی ئەو باوەڕیە، یەزدان
ئاهورا مەزدا لە نیو کاسەیەک دا ڕووناکی هێنا، هەر بۆئەوش هەڵکردنی ئاگر و،
ڕووناکیەکی لێی دەردەچێ بە واتای سەربەخۆیی و یەکێتیە، لە ئاینی زەردەشتی دا 5 جۆر
ئاگر پێناسه دەکرێت:
یه‌كه‌م
بۆرزیسه‌وه، كه له پێشگای پیرۆزی ئه‌هۆرا مه‌زدا هه‌یه.
دووهه‌م وه‌هوفه‌ڕیانه،
كه له ناو له‌شی مرۆڤ و گیانله‌به‌رانی دی هه‌یه.
سێهه‌م
ئاوروازیشته، كه له ناو گیادایه.
چواره‌م
وازیشته، له ناو هه‌وردایه.
پێنجه‌م
سپه‌نیشته، كه بۆ به‌كارهێنانی ژیانی ڕۆژانه و پێداویستیەکانی مرۆڤ به‌كار دێت و
گەرمی دەکاتەوە و له هه‌مان
كاتییشدا به نیشانه‌ی ڕووناكی و پاكی و زانایی له هه‌مبه‌ر تاریكی و ناپاكی و
نادانی پێناسه ده‌كرێت. لە جەژن و ئاهەنگەکان دا ئاگر هەڵدەکرێ و، لە دەوری خەڵک
کۆدەبنەوە، یەکیتی و ریکخستنبونی خۆیان بەجێ دێنن
هەڵە نیە گەر
مرۆڤ بلێ ئاگرێکی لە داستانی کاوەی ئاسنگەردا وەک نیشانەی رێکخراوەبون و،
پێشەنگایەتی بینراوە هەندێکیش بێ لەوەوە
سەرچاوەی گرتووە، ئەو دارەی لە پەرستگەکان دا دەسوتێنرێ بە تایبەتی هەڵدەبژێردرێن،
لە بەرئەوەی ئەو دارانەی هەڵدەبژێردرێن دوای ئەوەی کە لە لایەن ***پیری موغانەوه***
(ماگەسەر) (نوێنەری ئاینی) پیرۆز دەکرێن دەسوتێنرێن. بۆ ئەوەی ئەو ئاگرە پیس نەبێ،
دارەکە بە مەقاشێک دەگیرێ و بۆئەوەی کە ئاگرەکە پیس نەبێ فوی لێ ناکرێ و، هەرگیز
ئەو ئاگرە ناکوژێنرێتەوە. (خۆیان سارد دەبنەوە و دەکوژینەوە)، لە سەدەم و ئەنجامی
قۆناغی دوور و درێژدا لە نیو کۆمەڵگەی کورد دا بووتە نەریتێک کە ئاگری گوڕبوو بە
ئاو ناکوژێنریتەوە. یان ئاو نارژێنرێ بە سەر ئاگری بە گوڕدا. هەر بۆئەوەش دەبێ
مرۆڤ بزانێ کە کە سەرچاوەی نەڕژداندنی ئاوی سەر ئاگری گوڕ لەبەرئەوەیە کە کۆمەڵگەی
کورد قیمەت و بایەخێکی تایبەت بە ئاگر دەدات و ئەو نەریتە تا رۆژی ئەمرۆ بە شیوەی
هەمەڕەنگ بەردەوامە.
بەپێی ئەو
باوەڕیە هەموو گیانلەبەرێک لە خاکەوە دەخولقێ، زیندوو دەبێ و، ژیانی ئەو
گیانلەبەرانە، پەیوەند و پەیوەست بە کشتوکاڵ و خاکەوەیه. هەر بۆ ئەوەش مایەی قەبوڵ
کە مادەی بنەڕەتی کە زیاترین گیان بە بەر گیانلەبەران دا دەکات خاک - زەویە.
بەپێێ بیر و
باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی ماده‌یه‌کی تری که قه‌بوڵ ده‌کرێ که دونیای پێ ئافرێنراوه ئاوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که زه‌وی به‌خێر و، به‌رهه‌مهێنه‌ر پێویستی به ئاوه. کانی خێر، به‌ره‌که‌ت
و، به‌رهه‌مدار به‌هێنده‌ی ئاگر و خاک گرنگه.
بۆ ئه‌وه‌ی که گیانله‌به‌ر
بژین پێویستی هه‌موان به
ئاو
هه‌یه و،
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ماده‌یه‌کی وایه که گیانله‌به‌ران ناتوانن بێ ئاو بژین.
هه‌روه‌ها یه‌کێکی
تر له ماده‌کان
هه‌وایه که هه‌ناسه به بونه‌وه‌ران ده‌دات،
روحیان پاک ده‌کاته‌وه.کاتێ که خاک، ئاو و هه‌وا و، گه‌رماییی رۆژ ببنه یه‌ک یه‌کتر
تێر ده‌که‌ن، هه‌موو گیانلبه‌ر و زینده‌وه‌ران، مه‌ڕوماڵات و هه‌موو گیانله‌به‌رانی تر ده‌کرێ ژیانیان به‌رده‌وامی
پێ بده‌ن.
په‌رستگاکان به پێی بیر و باوه‌ڕی
له ده‌ڤه‌ره بڵند و قه‌تیسه‌کان
ئاوا کران، ئه‌و ئاته‌شگایانه‌ی که هه‌میشه ئاگریان لێ که‌م نابێ ئایندر و برپرسیاره ئاینیه‌کان له نێو ئه‌و په‌رستگایانه‌دا
ئه‌رکدارن که به پیری موغان دەناسرێن. پیرەکانی موغان نه‌ک ته‌نیا په‌رستگاکان به‌رێوه
دەبە‌ن هه‌روه‌ها له
لایه‌نی
کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوری‌دا له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا رۆلێکی گرنگ ده‌بینن و، که‌سایه‌تی
پایه‌به‌رزن. ئه‌و ئایندار و به‌رپرسانه له هه‌مان کات دا به‌پێێ سه‌رده‌می خۆیان و، نوسین و
خوێندن ده‌زانن، ده‌توانن ڕوداو و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان شی بکه‌نه‌وه، وتار بده‌ن و،
خاوه‌ن ئه‌رکی به‌ریوبه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن.
(ئەم خاڵه
لەتەک رامان و فکری زەردەشت نایەتەوه، بەڵام له سەردەمی ساسانیەکان ئەم لایەنه
پەیڕەو کراوه که: له
به‌رئه‌وه‌ی
که له زه‌رده‌شتی دا
ئه‌رک و، پایه‌ی به‌رپرسیاره ئاینیه‌کان له باوکه‌وه بۆ کوره‌کانیان ده‌گوازرێنه‌وه ئه‌وه ئه‌رکێکی به‌هێز
ده‌خاته سه‌رشانی
ئاینداره بژارده‌کان،
له‌به‌رئه‌وه‌یه
که زۆر زه‌حمه‌ته که‌سێک له ده‌ره‌وه بتوانێ ببێته به‌رپرسیارێکی
ئاینی)
هەندێک زانیاری
له سەر پیری مۆغان
پیری مۆغان موغ، مه‌غ، ناوی مه‌وبده، پیری مۆغان،
سرووشی زه‌مان، سوشیانسی وڵاتانن كه ده‌بێت له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌بن و به‌رپرسیاری
ئایینی خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. پیران و دانا و به‌رپرسیارانی ئایینی به‌هدینی
كه‌سانێكن كه به فه‌لسه‌فه و ئامۆژگارییه‌كانی زه‌رده‌شت شاره‌زا بوون و بێجگه له
بابه‌تی ئایینی، شاره‌زای زانستی سه‌رده‌میش بوون، وه‌ك : كشت و كاڵ، مه‌ته‌مه‌تیك،
كیمیا، ئه‌ستێره‌ناسی، كه‌شناسی، پزشكی.. له دیرۆكی كوردان، كه‌سێك به پاتشایی نه‌ده‌گه‌یشت
مه‌گه‌ر له لای مۆغان خوێندنی ته‌واو نه‌كردبایه‌ت. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر
به‌ردنووسه‌كانی بێستون، چه‌ندین جار ئه‌م وشه‌یه نووسراوه‌ته‌وه. یه‌كێك له 7
هۆزی میدیاكان، هۆزی مۆغه‌كان بووه، كه له دوای هێرشی ئیسلام، به‌شی زۆریان له هه‌ورامان
گرسایه‌نه‌وه، 99 پیری هه‌ورامان ئێستاش هه‌ر به‌ناوبانگه. واژه‌ی مۆغ له ناو هه‌موو
زمانه‌كانی ئه‌ورووپی هه‌یه. یۆنانیه‌كان ئه‌مه‌یان به لاوه سه‌یر بوو كه مرۆڤێك
شاره‌زایی ئه‌م هه‌موو زانسته بێت، بۆیه بڕێكیان پێیان وابوو ئه‌مانه جادووگه‌ر
یا زۆر خه‌ڵكێكی مه‌زن و سه‌یرن و ناوی مۆغ بۆ ئه‌وان به مانای ئاوه‌ڵناوی جادووگه‌ر
یا مرۆڤێكی فره به‌ڕێزه. تا ئێستاش به هه‌ر دوو واته له زمانی ڕۆژئاوای به كار
دێت. له ڕۆژئاوا وشه‌كانی «مه‌جیك» به واته‌ی جادوو و یا «مه‌جستیك» یا «مه‌جیستی»
به واته‌ی مه‌زنی و گه‌وره‌یی به كار دێت كه له واژه‌ی مۆغ گیراوه. «دینۆ» نووسه‌ری
یۆنانی له په‌رتووكی «په‌رسیا» ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و خاڵه ده‌كا كه مۆغه‌كان له
جادووگه‌ری بێزار بوون و هه‌رگیز ڕوویان له جادوو نه‌كرده. كاتێكیش مرۆڤ سه‌یری
ئا‌ڤێستا ده‌كات، زه‌رده‌شت ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی جادوو و جادووگه‌ری ده‌كات. مۆغ له
زمانی یۆنانی به‌م شێوه هاتووه: «ماگۆ» و هه‌روه‌ها له لاتینینش به‌م جۆره
هاتووه: «ماگی» و له زمانی ئه‌رمه‌نی «مۆگ»، عه‌ره‌به‌كانیش له ئه‌وانیان وه‌رگرتووه،
به‌ڵام چونكه له زمانی عه‌ره‌بی پیتی «گ» نییه، بۆیه ئه‌وان «مه‌جوس»ی پێ ده‌ڵێن.
له قورعان، سوره‌ی «حج»، ئایه‌ی هه‌ڤده، ناوی مه‌جوس هاتووه. بۆیه تا ئێستا
موسوڵمانه‌كان به هه‌ڵه به مرۆڤی به‌هدین ده‌ڵێن «مه‌جووس». شایانی باسه كاتێك كه
عه‌ره‌به‌كان نیشتمانی میدیا (كوردستان)یان داگیر كرد، دینی مه‌جووسیش وه‌ك دینه‌كانی
جووله‌كه و خاچپه‌رستی ڕێزی لێ ده‌گیرا و ته‌نیا باجیان (جزیه) وه‌رده‌گرت و
ئایینی به‌هدینی ئازاد بوو، به‌ڵام كه ده‌سته‌ڵاتی ئیسلام پته‌و بوو، به بیانووی
ئه‌وه كه ناوی زه‌رده‌شت له قورعان نه‌هاتووه، ئه‌م ئایینه‌یان (یاساخ) كرد و
بۆختانی ئاگرپه‌رستیان سه‌پاند به سه‌ر ئۆلی به‌هدینی. زۆر زانا و هه‌ڵبه‌ستوانی
هێژای كورد له نێو هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی خۆیان ناوی پیری مۆغانیان به كار هێناوه،
وه‌ك زانای فه‌رزانه مه‌وله‌وی:
ئازیزم، ئامای، ئای بێ قه‌رار و وێم!
ئای ئای چه‌مه‌ڕا، ئای ئه‌نتزار وێم!
مه‌وته‌نه كه‌ی چه‌م دیده‌ش ها نه ڕێت
غه‌ریبی تا كه‌ی، بۆ وه ماوای وێت
های ساقی! بازار جلیوه‌ی دڵداره‌ن
سه‌ودای خریدار، دانه‌ی دیداره‌ن
یه‌كێ وه مایه‌ی گه‌نج (كه‌ی)ه‌وه*
چون منیچ وه تای فه‌رتووت نه‌یه‌وه
ئه‌و سه‌د هه‌ر كه‌سێ په‌ی وێش وه راوه‌ن
وه قیمه‌ت نی یه‌ن، ئه‌خلاس حه‌ساوه‌ن
مایل كه‌ر باڵای وه‌ی لادا چون نه‌ی
ده‌سێوت ده‌ف بۆ، ئه‌و ده‌س جام مه‌ی
با بێ‌دار كه‌رۆ تا كه‌ی بۆ غافڵ
ده‌ف وه سه‌دا گیان، جام وه ڕه‌شحه دڵ
با كڵافه بۆ، ئاخر له‌وانم
خاك پای حه‌زره‌ت «پیر موغان»م
چون ده‌ف، به‌رگ پۆس ئیراده‌ت پۆشم
غوڵام به‌ر ده‌س حه‌ڵقه نه گۆشم
خۆم ئاسا خه‌یلێن وه‌تن مه‌یخانه‌م
چون پیاڵه‌ی واق شیشه‌ی په‌یمانم ...... دیوانی مه‌وله‌وی
له‌بڕێک
سەرچاوەی زەردەشتی هاتووه که نوێژ و عیباده‌ت رۆژی سێ جاره، له به‌ربانگی سه‌رله‌به‌یانی دا کاتێ رۆژ تازه هه‌ڵدێ و، هه‌تاو
سه‌رده‌ردێنێ، کاتی نیوه‌رۆ کاتێ که رۆژ ده‌گاته لوتکه‌ی ئاسمان و، ئێواره کاتێ رۆژ ئاوا ده‌بێ ئه‌و کاته‌ش قه‌ول و، ئیلاهی له‌سه‌ر
سروشت و، خودا ده‌خوێنرێ. له‌گه‌ڵ رۆژ، بۆ ئاگریش همان عیباده‌ت ده‌کرێ، له ئاینی زه‌رده‌شتی
دا پاکی وه‌ک عیباده‌ت ده‌بینرێ.
له باوه‌ڕی ئاینی
زه‌رده‌شتی دا باوه‌ڕی وایه که 6 فریشته پشتگیری و هاوکاری
ئاهورا مازدا ده‌که‌ن. ئەم فریشتانه 3 دانەیان نێره و 3 دانەیان مێیه و به
ئەمشاسپەندان یا ئەمێشەسپێنت دەناسرێن.
1 ـ ئاشاوه‌هێشتا یان
ئۆردی‌به‌هه‌شت
2 ـ هه‌ئورتات یان خۆرداد
3 ـ ئامۆرداد
یا مۆرداد
4 ـ خشتره‌ئیریه یان شه‌هریوه‌ر
5 ـ ئارمه‌ئیتی یان ئه‌سپه‌ند،
ئه‌سفه‌ند
6 ـ وه‌همه‌ن یان بە‌همه‌ن
وه‌هومه‌ن، وه‌همه‌ن، بێمه‌ن
بڕێک زانیاری
لەسەر ئەمشاسپەندانەکان:
ئه‌مێشه‌سپێنت
واژه‌ی
«ئه‌مێشه» به واته‌ی هه‌میشه‌یی و جاویدانی و زیندوویی و بێ‌مه‌رگیی.
«سپێنت»یش به مانای پاك و پیرۆز و پتركه‌ر و ده‌رمانبه‌خش. كۆی ئه‌مێشه‌سپێنت ده‌بێته ئه‌مێشه‌سپێنته‌كان، پتركه‌رانی سوودگه‌یه‌نێر
و پاكانی پیرۆز و ده‌رمانبه‌خشانی هه‌تاهه‌تایی. كه
بریتین له شه‌ش ئه‌مێشه‌سپێنت: وه‌هومه‌ن (وه‌همه‌ن، به‌همه‌ن، بێمه‌ن)، ئاشاوهێشتا
(ئۆردی‌به‌هه‌شت)، خشتره‌ئیریه (شه‌هریوه‌ر)، سپه‌نت‌ئارمه‌ئیتی (ئه‌سپه‌ند،
ئه‌سفه‌ند)، هه‌ئورتات (خۆرداد) و ئامه‌رتات (ئامۆرداد) كه به ئه‌هۆرا
مه‌زداوه ده‌بنه 7. بۆیه ژماره‌ی 7 لای جڤاكی به‌هدینان پیرۆز ده‌ژمێردرێت.
كاردانه‌وی پیرۆزی ژماره‌ی 7 له سه‌ر زۆربه‌ی دینه‌كان و داب و نه‌ریته‌كانی گه‌لانی
جیهان به چه‌شنێكی بێ وێنه دیار و به‌رچاوه، ژماره‌ی 3 و 7 له دینی به‌هدینی پیرۆز
ده‌ژمێردرێت. ژماره‌ی سێ له به‌ر سێ دروشمی به‌ناوبانگی زه‌رده‌شت: رامانی پاك،
گوفتاری پاك و كرداری پاك، ژماره‌ی هه‌فتیش به بۆنه‌ی شه‌ش ئه‌مێشه‌سپێنه‌كان و ئه‌هۆرا
مه‌زدا پیرۆزی تایبه‌تیان هه‌یه. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئیمڕۆ به شێوه‌ی جۆراجۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ژماره‌ی 7 له ژیانی كوردان و كۆمه‌ڵان و ئایینه‌كانی جیهان و ته‌نانه‌ت له ناو
سرووشت و زانست و موسیقا ده‌بینرێت، بۆ نموونه:
موسوڵمانان له كاتی سووڕ به ده‌وری «كعبه» 7 جار سووڕ ده‌خۆن
ـ له كه‌نیسه‌ی جووله‌كه‌كان هه‌موو مۆمدانه‌كان هه‌فت پایه‌ی هه‌یه، له سه‌ری
ساڵی زایینی له به‌ر په‌نجێره‌ی خانووه‌كان 7 مۆم داده‌گرسێنن، خوارنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه
به ناوی «سڤێن‌ئاپ» له سه‌ر ئه‌و واته‌یه كه گوایه ئاوی 7 كانی تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌كرێت
و هه‌ر كه‌س بیخواته‌وه، ئه‌وه ته‌مه‌نی جاویدانی ده‌بێت (ئاو به ئاڤێستایی ده‌بێته
ئاپ)، نۆتی موسیقا 7 دانه‌یه، باڵه‌بان كه ئامێرێكی كوردییه، 7 كونی هه‌یه، له سه‌ر
گۆی زه‌وی 7 كیشوه‌ر هه‌یه، مناڵی 7 مانگه وه‌ك منالی نۆ مانگه ده‌توانێت بژیت لێ
دوای له‌دایك‌بووندا، زانستی پزشكی سه‌لماندوویه‌تی كه مناڵ له ناو سكی دایكی به
ناو 7 قۆناخ تێ ده‌په‌رێت، ئینجا له دایك ده‌بێت، گوایه ئاسمان و زه‌وی 7 ته‌به‌قه‌یه،
كۆڵه‌كه‌زێرینه یان په‌لكه‌زێڕینه 7 ڕه‌نگه، 7 ئه‌ستێره له ئاسمان هه‌یه وه‌ك پیتی
ك به ئالفابێتی ئارامی، كه به هه‌وت‌براله یا حه‌وبرا ناسراون، هه‌فته 7 ڕۆژه، له
ناو كورده‌واریدا مناڵ دوای 7 ڕۆژ ناوی ده‌نێن، مردو دوای 7 ڕۆژ، هه‌فته‌ی بۆ ده‌گێرێت،
هێندێك له چێشته‌كانی كوردی له هه‌فت جۆر شت دروست ده‌كرێت وه‌ك هه‌وت‌ڕه‌نگه، شه‌له‌م،
پشتوێن له ته‌مه‌نی رۆحانی و پیربووندا 7 گرێی لێ ده‌ده‌ن، زه‌ماوه‌ن وا باو بوو
كه هه‌فت شه‌و و هه‌فت ڕۆژ ده‌گیریا، هه‌رێمێكی پان و به‌رین له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان هه‌یه به ناوی هه‌وشار، خوانی نه‌ورۆز 7 شتی تێدا هه‌یه، بووك له كاتی
گوازتنه‌وه، مامه یا خاڵۆی زاوا دێت و به نیشانه‌ی په‌یمان 7 گرێ له پشتوێنه‌كه‌ی
ده‌دات، میدییه‌كان كه پێشنیانی نه‌ته‌وه‌ی كوردن، 7 هۆز بوون... "حه‌فته"
به زمانی ئاڤێستایی «هه‌پته» بووه، به هۆی تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر گۆڕانی به سه‌ردا
هاتووه، وشه‌ی حه‌فته له هه‌پته گیراوه، پیتی «هـ» بووه به «ح» و پیتی «پ» بووه
«ف». پیتی «ح» له ئالفابێتی زمانی ئافێستاییدا نییه.
زەردەشت 3
دروشمی سەرەکی هەیه که فەلسەفه و ئایینی له سەر بونیاد ناوه. ئەو 3 دروشمەش به
شێوەیه:
1ـ ڕامان یا
بیری پاک
2 ـ گوفتار یا
گوتەی پاک
3 ـ کرداری پاک
1 ـ رامانی پاك یان بیر و هزری پاك و چاك، كه به
ئاڤێستایی ده‌كاته «هوومه‌ته»، یه‌كه‌مین دروشمی زه‌رده‌شته بۆ هه‌ر مرۆڤێك
2 ـ گوفتاری پاك یان وته و گوته‌ی پاك و باش، به
ئاڤێستایی «هۆخته»، دووهه‌مین دروشمی زەردەشته.
3 ـ كرداری پاك یان كرده و ڕه‌وشتی پاك و چاك كه
به ئاڤێستایی «هڤه‌رشته» ده‌گوترێت و سێهه‌مین دروشمی زه‌رده‌شته. کردار بۆیه سێهه‌مین
دروشمه، مه‌رج نییه هه‌ر كه‌س رامان و گوفتاری پاك بێت، ده‌توانێت كرداریشی پاك
بێت، بۆیه كرداری پاك سه‌نگی ترازووی رامان و گوفتاری پاكه.
فه‌لسه‌فه‌ی
بنه‌ڕه‌تیشی بیری باش، گوته‌ی باش و کرداری باش واته ئه‌گه‌ر فکر و بیرێک باش بهۆنرێته‌وه ئه‌وه گوته‌ی باشیش
هه‌لوێستێکی دوو دڵ و ڕه‌شبینی ناهێلێ و، به کرده‌یی باشی ده‌بێته سه‌مبولی خۆشبینی و سه‌رکه‌وتن.
کاتێ که ئیزدایه‌تی ورد
بکۆڵرێته‌وه
ده‌بنرێ
که له ڕیشه‌ی زه‌رده‌شتیه‌وه زۆر دوور نیه، ته‌نانه‌ت له‌زه‌رده‌شتیه‌وه دێ و، هه‌موو
نرخه‌کانی پیرۆزی وه‌ک نرخی پیرۆزی ئاینی زه‌رده‌شتین.
هه‌روه‌ها نرخه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
ئیزدایه‌تی له
ئاینه ئاسمانیه‌کانی
تر جودان و، هه‌ر بۆئه‌وه‌ش ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌لێن ئیزدایه‌تی ته‌ریقه‌تێکی
ئاینه ئاسمانیه‌کانه یان ڤه‌رسیۆنێکی
تری ئاینه‌کانه
پشت
ڕاست نه‌کراته‌وه
و،
ته‌نانه‌ت مرۆڤ ده‌کرێ بلێ که ئه‌و بانگه‌شانه پوچن.
هه‌رچه‌نده به تێپه‌ڕبونی کات
که‌وتبێته
ژێر
کاریگه‌ری ئاینه‌کانی تر ده‌بێ مرۆڤ ئاینی ئێزیدایه‌تی وه‌ک دواین و، درێژپیده‌ری
ئاینی زه‌رده‌شتی ببینێ.
جەژنی شاڵپۆشان
یان پشتوێن بەستن
له دینی زه‌رده‌شتی گه‌ور‌ه‌ترین ڕووداو بۆ هه‌ر مرۆڤێك
به‌ستن و پۆشینی شاڵ و شه‌پك یا كه‌مه‌ربه‌نده. هه‌ر لاوێك چ كچ بێت و چ كوڕ، كه
ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی پانزه ساڵی، ده‌توانێت له ئازادی ته‌واودا، دینی به‌هدینی
بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و ببێت به یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای به‌هدینی. ئارمانجی
ئه‌م كاره له ڕوانگه‌ی دینی زه‌رده‌شته‌وه له‌دایكبوونێكی نوێیه، له‌دایكبوونێكی
ئۆلی و مینوویی بۆ گه‌نجی به‌هدینی، به‌و واته‌یه كه له‌مه‌ولا ئه‌و كه‌وسه خۆی
ناسیوه و ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ له چاره‌نووسی خۆی ئازاد بێت و خۆی بریار بدات، ته‌نانه‌ت
له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ریش. واته‌یه‌یكی دیكه‌ی ڕه‌مزی پشتوێنه‌كه ئه‌ویه كه به به‌ستنی
پشتوێنه‌كه له‌شی مرۆڤ به دوو به‌شی خواره‌وه و سه‌ره‌وه دابه‌ش ده‌بێت. به شێوه‌یه‌كی
ڕه‌مزی به‌شی سه‌ره‌وه بریار ده‌دات بۆ هه‌موو له‌شی. له كاتی بریاردانی نه‌ودین
كه ده‌یه‌وێت بێته سه‌ر دینی به‌هدینی، ئه‌وه له كاتی به‌ستنی پشتوێن، سێ گرێ له
پشتوێنه‌كه ده‌دات. به نیشانه‌ی په‌یمان به سێ دروشمی زه‌رده‌شت: رامانی پاك و
گوفتاری پاك و كرداری پاك. كه هه‌ڵبه‌ت له ته‌مه‌نی پیری كه پله‌ی پاكی و زانستی
گه‌یشته ئاستی مرۆڤێكی فه‌رزانه، ئه‌و كات ده‌توانێت 7 گرێی لێ بدات، یان گرێچنی
بكات.
پشتوێن نابێت ڕه‌نگی ڕه‌ش بێت، شاڵی نه‌ودین له كاتی جه‌ژنی
هه‌ڵبژاردنی دینی به‌هدینی، ده‌بێت ڕه‌نگی سپی یان ڕۆشن بێت. به خۆشیه‌وه هێشتا له
زۆر ناوچه‌ی كوردستان داب و نه‌ریتی جوانی گرێ‌چنین هه‌ر باوه، به‌ڵام ناوه‌رۆك و
مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م دابه له بیر كراوه. به‌و هیوایه كه لاوانی كورد داب و
نه‌ریتی جوان و ڕندی ئه‌م ئایینه به ناوه‌رۆكی ڕاستی خۆیه‌وه زیندوو بكه‌نه‌وه.
مێژووی به‌ستنی پشتوێن گوایه ده‌گڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زۆر كۆنتر له هه‌بوونی
ئایینی زه‌رده‌شت، سه‌رده‌می جه‌مشید، به‌ڵام زه‌رده‌شت وه‌ک دابێكی ڕه‌مزی ئایینی
په‌ره‌ی پێدا. ئه‌م دابه پاشان له ناو هیندوه‌كانیش بینرا و له دواییدا له ناو
جووله‌كه‌كانیش باو بوو كه پێی ده‌ڵێن «سیسیت» و وه‌ك زه‌رده‌شتییه‌كان چێی ده‌كه‌ن.
پاشان له دینی فه‌له‌كان، خاچپه‌رسته‌كانیش بوو به باو، كه به «زنار» به‌ناوبانگه.
واتای بێژه‌ی
ئێزیدی چیه
و
له‌کوێوه
هاتووه ؟
له‌سه‌ر واتای
بێژه‌ی یه‌زیدایه‌تی زۆر چه‌واشه‌کاری کراوه، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌و ناوه له کوڕی خانه‌دانی ئه‌مه‌ویه‌کان معاویه‌ی بن یه‌زیدی
معاویه هاتووه و، به‌پێی هه‌ندێ
سه‌رچاوه‌ی تر پێغه‌مبه‌ر زه‌ردشت له ئێران شاری یه‌زدی ئاوا کردووه، و جاری یه‌که‌میش
ئه‌و ناوه
له‌وێوه به جیهان دا بڵاو
بۆته‌وه.
بەڵام ڕاستی
ناوی ئێزیدی له ئەزدان گیراوه. ئەزدان یان
پاشان به تێپەڕبوونی زەمان بووه به یەزدان. ناوی خوداوەند له زاراوەی کرمانجی
ژووروو، که ئەویش وەک ناوی خوداوەند، ڕیشەی له "خود" گیراوه. ئەز به
واتەی "خود" یا "من" لەناو ناوی ئەزدان جێگای دەبێتەوه. له
ڕوانگای فەلسفەی زەردەشتەوه خوداوەند یا ئەزدان، سەرچاوەکەی له "خود" یا
ئەزه. زەردەشت باوەڕی وایه که مرۆڤ بۆ ناسینی ئەزدان یا خوداوەند پێویسته لەناو
خۆیەوه دەست پێ بکات و هەر کات خۆی ناسی، دەتوانیت ئەزدان یا خوداوەندیش بناسێت.
کەواته بۆ ناسینی ئەزدان و خوداوەند پێویسته مرۆڤ له خۆدی خۆیەوه دەست پێ بکات و
بەم شیوه دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ ناسینی خوداوەند. زەردەشت خوداوەند یا ئەزدانی لەناو
ویژدانی مرۆڤ دەبینێتەوه و پێی وایه که ویژدانی هەر مرۆڤێک بەشیکه له پرشەی ئەهۆرا
مەزدا و هەر مرۆڤێک بۆ خۆی خوداوەندێکه که دەبێت ئاگاداری رامان، گوفتار و کرداری
خۆی بێت.
کاتێ ئه‌و بێژه و واتا و،
ئاینی یه‌زیدایه‌تی باش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ، ئه‌و کاته تێده‌گه‌ین که ناوی خۆی له به‌سه‌رهاتی
ئافراندن وه‌رده‌گرێ و، ڕیشه‌که‌شی کوردیه.
له باوه‌ڕی یه‌زیدایه‌تی
دا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی خاوه‌ن زانیاری قوڵن، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ناوی ئیزدایی و، ئێزدی
و ئیزدای لێ ده‌نێ، ئیزدا به واتای ئافراندن دێ.
به واتایه‌کی تر
دوای ئه‌وه‌ی که
حه‌زره‌تی
ئاده‌م، باوک و باپیرای نه‌وه‌ی دووه‌مینی شاهید بن جار یان ئزدا ئافرێنه‌ر ڕیشه و بنه‌ماله‌ی ئیزدایه‌تیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئیزدی پیرۆزن و، مه‌حاله که که‌سانێکی له ده‌ره‌وه وه‌رن و، بخه‌نه نیو ئاینه‌که‌یانه‌وه و، ببنه ئیزدی.
هه‌ر بۆئه‌وه‌ش
ڕاست نیه که مرۆڤ بلێ ناوی
یه‌زیدی له
کوڕی
معاویه یزدی
بن ئونه‌یس و یان ناوی شاری یه‌زده‌وه که شارێکی ئێرانه‌وه هاتووه.
ناوی یه‌زیدی
له لایه‌ن
که‌سانی ئیزدیه‌وه
به‌وان
دراوه و،
ئه‌و هه‌ڵه‌یه
ده‌بێته هۆی پابه‌ند
کردن به خه‌لیفه‌ی
ئه‌مه‌وی یه‌زده‌وه.
هه‌ر
بۆئه‌وه‌ش خه‌ڵکی ئێزدی ناونانیان وه‌ک یه‌زیدی وه‌ک بێ ڕێزی ده‌بینن.
میتۆلۆژیای
ئافراندن له
ئێزیدایه‌تی
دا
مه‌سحه‌فی ڕه‌ش،
پره‌نیسپ و چوارچێوه‌ی ئافراندنی کائینات، فریشته‌کان، ئاده‌م و حه‌وا، ده‌ست
نێشان ده‌کات. به پێی مه‌سحه‌فی ره‌ش
دونیا له
موروی
مه‌رجان له
لایه‌ن
یه‌زدانه‌وه خولقێنراوه، ئه‌و موورووه نزیکه‌ی 40 هه‌زار
سال له‌سه‌ر پشتی باڵنده‌یه‌کی ئانفار بووه و، پاشان به بانگ و باوه‌ڕی یه‌زدان ئه‌و موروه ده‌بێته 4 پارچه، هه‌موو دونیا
نوقمی ژێر ئاو ده‌بێ، یه‌زدان نزیکه‌ی 30 هه‌زار ساڵ له‌و ده‌ڤه‌رانه گه‌ڕاوه و، دواین جاریش
هاتووه و
له لاله‌ش
نیشته‌جێ بووه.
له مه‌سحه‌فی ڕه‌ش
دا ئافراندنی فریشته‌کان که یه‌زدان ئه‌وانی به ئافراندنی دونیا ئه‌رکدار کردووه شرۆڤه ده‌کرێ، یه‌زدان
ئازدا، مه‌له‌کی تاوس یان ئازئازی وه‌ک رێبه‌ری کائینات ئه‌کدار ده‌کات.
دوای ئه‌وه‌ی
که یه‌زدان
مه‌له‌کی تاوس ئه‌کدار ده‌کات، مه‌له‌کی تاوس حه‌زره‌تی ئاده‌م له به‌هه‌شت ده‌رده‌کات
و، دێنیته
سه‌ر
ڕووی زه‌وی، له
سنگی
چه‌پی ئاده‌م هه‌وا ده‌خولقێنێ و، پاشان هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌و نه‌وه‌یه دروست ده‌بن و، زیاد ده‌بن.
هه‌روه‌ها ده‌گوترێ
که ئیزی
له کوڕانی
ئاده‌م، به‌نی ئاده‌من له
نێو
ئه‌فرێنه‌ران یان گیانله‌به‌ران دا مرۆڤ له جوانترین نه‌وه‌ی شاهید بن جاردان شه‌هر بن جار دێن،
هه‌روه‌ها وه‌ها باس له
هۆکار
و، مه‌سه‌له‌که ده‌کرێ:
له ئاده‌م و حه‌وا
به گشتی
80 منداڵ دروست ده‌بن، پاشان ئاده‌م و، حه‌وا له‌سه‌ر بابه‌تی مرۆڤ هه‌ری باش و سه‌رکه‌وتوو
رێک ناکه‌ون، شه‌ڕده‌که‌ن و، بڕیار ده‌درێ که له‌و ڕوه‌وه تاقی بکرێنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌ک له‌وانه ڕۆح و فکری
خۆیان ده‌خه‌نه
کوپێکه‌وه و ده‌مه‌که‌ی ده‌گرن. دوای 40 رۆژ له‌و کوپه‌وه ئاده‌م لاوێکی
زۆر جوانی به‌ناوی شاهید بن جار ده‌رده‌چێ، به‌لام کوپه‌که‌ی هه‌وا مار، دووپشک و
ئاژه‌ڵی خشۆک ده‌رده‌چن.
ئاده‌م هێنده شاهید بن جاری
خۆس ده‌وێ که
ئیتر
به 80 منداڵی
تریه‌وه سه‌رقاڵ
نابێ، ئه‌وه‌ش له‌نیوان ئاده‌م و حه‌وا دا و، 80 منداله‌که‌یان دا ده‌بێته هۆی ئیرده‌یی،
ڕق و، نه‌فره‌ت. پاشان بریار ده‌درێ که شاهید بن جار بکوژرێ. حه‌وا نهێنیه‌ک ده‌ست نیشان ده‌کات
و، به‌و وشه
نهێنیه فه‌رمانی
کوشتنی جار ده‌دا. به‌لام حه‌وا حسابی مه‌له‌کی
تاوسی نه‌کرد که
هه‌رشت
ده‌زانێ و ده‌بیستێ، هه‌ر بۆئه‌وه‌ش مه‌له‌کی تاوس فه‌رمان ده‌دا که 4 جنۆکه خۆی که خۆی خوڵقاندویه‌تی
و کاتێ شه‌و دادێ، ئه‌و چوار جنۆکه‌یه فوو ده‌که‌ن به ده‌می هه‌ر 80 منداله‌که له خه‌ودا، کاتێ که منداڵه‌کان به‌ئاگا دێن، هه‌ریه‌که‌یان به زمانێکی جیاواز
قسه ده‌که‌ن.
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و وشه
نهێنیه‌ی
که دایکیان
پێیان ده‌دا تێناگه‌ن و، به سایه‌ی ئه‌وه‌وه مه‌له‌کی تاوس جار له کوشتن رزگار ده‌کات.
پاشان فریشته‌یه‌کی
مێ ده‌نێرنه
لای
شاهید بن جار و مندالێکی له‌و هاوسه‌رگیره‌وه له دایک ده‌بن و، گوزاره له شه‌تڵی دار و، نه‌وه‌ی ئێزدیان ده‌که‌ن، منداڵانێکی
که له 80 منداله له دایک ده‌بن و،
دێنه دونیاوه گوزاره‌ن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
تر.
له‌به‌رئه‌وه‌ی
که شاهید
بن جار وه‌ک جوانترین مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ری و، ده‌وله‌مه‌ندی باوه‌ڕی ئاینی
ئیزدایه‌تیه،
نه‌ک
بۆ ئێزیدیه‌کان دێته
واتای
جوداکاری، مرۆڤگه‌لێکی بژارده و، خه‌سله‌تێکی بێ وێنه به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ک مرۆڤگه‌لێکی که خاوه‌ن باوه‌ریه‌کن بۆ مرۆڤایه‌تی
خاوه‌ن هه‌لویست و ئه‌رکی پاراستنی نرخه‌کانی مرۆڤایه‌تی و، خه‌باتی به‌ره‌وپێشبردنی
ئه‌و نرخانه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و چه‌مکه ئه‌وه نیشان ده‌دات.
له‌وێ بۆ
ئیزدیه‌کان فه‌رزه
که له کاریان دا بۆ
ئه‌وه‌ی ببنه
مرۆڤی
باش به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک و به‌هه‌موو هێزیانه‌وه کار بکه‌ن، ئه‌وه له هه‌مان کات دا
وه‌لامی پرسی ئیزدی چۆن بژین و، چۆن رۆحیان به به‌ردا ده‌کرێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ مرۆڤ ئه‌و چه‌مکه‌شی
لێ زیاد بکات، باوه‌ڕی له ئێزدایه‌تی دا
هه‌موو ئه‌رک و جوانیه‌کانی مرۆڤی شایان شاهید بن جار خاوه‌نین، له پرۆسه‌ی دوای
ئه‌وه‌دا زه‌رده‌شت و، دوای ئه‌وه‌ش له که‌سایه‌تی شێخ ئادی دا هه‌ن و، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه مرۆڤایه‌تی بکه‌وێته ته‌نگانه‌وه، هه‌ندێ که‌س هه‌ن
که ده‌کرێ
ئه‌و ئه‌رکه
بگرنه ئه‌ستۆ و به‌جێی
بێنن.
به‌پێی مه‌سحه‌فی
ڕه‌ش ئێزیدان له
نوری
خۆی شه‌ش تیشکی رووناکی خولقاندووه، یه‌ک له‌و ڕوناکیانه حه‌وت نهۆمی ئاسمانی خولقاندووه، ئه‌وانه‌ی تر به سه‌ره، رۆژ، مانگ، ئه‌ستێره‌ی
سبه‌ی و ئه‌ستێره‌کانی تری خولقاندووه، و خستونیه‌ته جوله‌ش.
به‌لێ وه‌ک ده‌بینرێ
باوه‌ڕی ئیزدایه‌تی باوه‌ڕیه‌ک له زه‌رده‌شتی وه‌رگیراوه و به‌پێی هه‌لومه‌رجی رۆژ و قۆناغی ئیزدایه‌تی به‌ریوه‌براوه.
وه‌ک نمونه‌ش
خولقاندنی مرۆڤ وه‌ک له
رۆلی
ئیزدایه‌تی دا له
ئاینی
ئیزدایه‌تیش دا 4 ماده‌ی گرنگ هه‌وا، خاک
ئاو و ئاگر وه‌ک بنه‌مای ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌کرێ.
مەلەکی تاوس لە
ئاینی ئیزدایەتی دا
لە ئێزدایەتی
دا باوەری بە یەزدان باوەڕی ئیزدایەتی تاک خودایە و، ئەو یەزدانە پەیوەست بە هیچ
شوین و سنورێکەوە نیە، هەموو شتێکی گەردوونی خولقاندووە، ئەو یەزدانە هەموو شتێکی
خولقاندویەتی خستۆتە ئیرادەی خۆیەوە و، بەرێوەی دەبات.
باوەڕی بە
فریشتەکان لە باوەڕی ئیزدایەتی دا باوەڕی بە فریشتەگەلێکی جۆراجۆر گرنگ دەبینێ، لە
ناو هەموو فریشتەکان دا گەورەترین و پیرۆزترینیان مەلەکی تاوسە.
بەو پێیە هێشتا
لەرووی زەوی هیچ شتێک نەبوو مەلەکی تاوس هەبوو، مەلەکی تاوس لە لایەن یەزدانەوە
لە نهۆمی خۆیەوە بۆ ڕووی زەوی ڕەوانە کرد و، بۆ ئەوەی کە ئێش و ئازاری ئیزدیەکان
چارسەر بکات و، هاوکاریان بکات.
یەزدان ٣٠ هەزار
فریشتەی خولقاند و ئەو سی هەزار فریشتەیە ٤٠ هەزار ساڵ عیبادەتیان بۆ یەزدان کرد،
پاشان هەموو فریشتەکانیان ڕادەست بە تاوسی مەلەک کرد و، ئەوانیان بەرز کردنەوە بۆ
نهۆمی خۆی لەئاسمان.
کاتێ یەزدان
ئادەم و حەوای خولقاند بە هەموو فریشتەکانی وت، ئەی فریشتەکان من ئادەم و حەوا
دەخولقێنم لە نەوەی ئادەمیش شاهید بین جاریش دەخولقێنم، ئەوانەی لە ڕیشە و نەوەی
ئەوان بن، واتە ئیزدی بن ئەوە ریز نیشان دەدەن بۆ مەلەکی ئیزرائیل واتە مەلەکی
تاوس و خزمەتی دەکەن.
بەپێی باوەڕی
ئیزدایەتی وەک مرۆڤ سەرەتا ئادەم خولقێنرا و ئەویش وەک هاوسەری حەوا خولقا،
ئێزدانیش داوای لە مەلەکی تاوس کرد کە سوجدە بۆ ئادەم بەرێ. بەلام مەلەکی تاوس لە
دژی ڕاوەستا و دەلێ ئەو لە خاک دروست بووە، منیش لە ئاگر دروست
بوم من تەنیا سوجدە بۆ یەزدانێکی منی خولقاندووە دەبەم. و بەو پێیە فەرمانی یەزدان
بەجێ نایەنێ.
ئایینکانی سامی
(یەهود، فەله، ئیسلام) ئەو بابەتە بە شیوەیەکی سنوردار شی دەکەنەوە، لەبەرئەوەی کە
لەدژی فەرمانی یەزدان راوەستاوە و، سوجدەی بۆ ئادەم نەبردووە. لە بەهەشت دەرکرا و،
بووە نوێنەری هەموو خراپیەکان. بەلام باوەڕمەندانی ئاینی ئیزدی چیرۆک و سەرپێهاتی
مەلەکی تاوس زیاتر فراوانتر هەڵدەسەنگێنن و، دەلێن:
ئەو بەهێندەی
ئەوەی کە بۆ گیانلەبەری مرۆڤ سوجدە نەبات بە یەزدانەوە پەیوەست بوو، هەر بۆ ئەوەش
لەگەڵ ئەوەی کە لە بەهەشت دەرکرا، دەستی لە عیبادەت کردنی یەزدان بەرنەدا و هەر
بۆئەوەش لێی بوررا.
بە پێی ئاینی
ئیزدی مەلەکی تاوس لەلایەن یەزدانەوە ڕەوانە کراوە هەر بۆ ئەوەش سەرۆک هەموو
فریشتەکانە. ئیزدی هیچ کاتێک مەلەکی تاوس وەک شەریکی یەزدان نابینن و، وەهای نیشان
نادەن. بەو پێیە یەزدان خولقێنەری جیهانە، بەلام بەرێوەبەری نیە و، ئەو ئەرکەی بە
مەلەکی تاوس داوە. هەروەها باوەڕی وایە کە
یەزدان ئازدا، کاتێ کە گەردون و مرۆڤی ئافراند، بۆئەوەی کە هاوکاری مەلەکی تاوس 6
مەلەکی تری ئافراند و، هەر یەک لەوانە بە ئەرکی جیاوازیان پێدرا.
بەپێی باوەڕی
ئیزدی خولقاندنی فریشتەکان وەهان:
رۆژی یەک
شەممە مەلەکی تاوس یان ئازازیلی خولقاند
دوو شەممە داردائیل
سێ شەممە ئیسرافئیل
چوارشممە جبرائیل
پێنج
شەممە ئازرائیل
هەینی شەمایل
شەممە نورائیلی خولقاند
لە سەر ڕووی
زەویش کەسایەتیەکانی کە دەتوانن نوێنەری فریشتەکان بکەن لە لایەن ئاینیەوە دەست
نیشان کران.
شیخ ئادی بەهێندەی مەلەکی تاوس ئەرکدار و پیرۆزە واتە
دەکرێ نوێنەرایەتی بکات
شیخ حەسەن بەهێندەی داردائیل
شێخ شەمس بەهێندەی ئیسرافیل
نوسرەدین بەهێندەی جبرائیل
سجادین بەهێندەی ئیزرائیل
شەرەفدین بەهێندەی شەمائیل
فەهخدەدین تەقابلی نورائیل دەکات
ئەو حەوت کەسەی
کە باوەڕی وایە لە ڕووی زەوی دا نوێنەرایەتی فریشتەکان دەکەن، ناوی سەرانی گرنگن
لە ئاینی ئیزدایەتی دا، بەپێی ئەو باوەڕیە، ئێزدانێکی کە خودای گەردوونیە، بۆ ئەو
مرۆڤانەی کە لە ڕووی زەوی کەوتونەتە تەنگانە، ڕێی خراپ و، کەوتونەتە دۆخێکی کە
خۆیان ناناسن فریشتەیەک دەکاتە شیوەی مرۆڤ و، بەرەو مرۆڤەکانی ڕەوانە دەکات. یەک لەو کەسانەی کە یەزدان ڕەوانەی دەکات بۆ
هاوکاری مرۆڤەکان شێخ ئادیە و، ئەو یەکێتی ئیزدیەکان پێک دێنێ. ئاینی ئیزدی دەپارێزێ
و، بۆ بەهیز کردنی ئەو ئاینە کار دەکات، هەروەها ئەو فریشتەیە یەزدایە و، قاسیدی
ئەوە کە فەرمانی خودا ئێزدا دەگەیەنیتە کۆمەڵگە و، ئەو سوڵتانی ئەزدەیە و، نور و
شایی کۆمەڵگەیە.
بەها پیرۆزەکان
لە ئیزدایەتی دا
١- رۆژ، ئاگر،
هەوا و خاک لە ئیزدایەتی دا مادەی پیرۆزن.
٢- کشتوکاڵی
لەسەر خاک بۆ بەخیو کردنی مەڕو ماڵات، جوانمێری و مەردی پیرۆزە.
٣- لە
ئیزدایەتی دا سێ پرەنیسپی بنەڕەتی هەن، راستی، خۆناسین، ئابڕوو (شەرم و حەیا)،
کەسی ئیزدی دەبێ خۆی لە خرپە دوور بگرێ، دووری درۆ بێ و هێڵی ڕاست بگرێت، خاوەن لە
قسە و بڕیاری خۆی بێت. دەبێ هەمیشە ڕاستی
ببێنێ و بپارێزێ.
خۆناسین و
زانینی سنووری خۆ، دەبێ هەموو کەسێکی ئیزدی خۆی و دەوربەری بناسێ، کاتێ کە بڕیار و
باوەڕی خۆی بە پێی ئەوە بێ دەبێ زۆر باش بیر بکاتەوە.
ئابڕوو (حەیا و
شەرم): کەسێکی بەڕێز و بە ئەدەب بێت و خۆی له کاری خراپ و ناڕاست دوور ڕاگرێت، رێز
بۆ کەسانی تر نیشان بدات و خۆشیانی بوێت، خۆی لە خراپە بپارێزێت و دەبێ هەمیشە
دروست و خاوەن کەرامەتی خۆی بێت.
نیایشت
(عیبادەت) لە ئیزدایەتی دا
لە کۆمەڵگەکانی
مەدی دا یەزدانێکی کە ناوی ئێزد، ئێزدان بەناو دەکرێ خولقێنەری ئەرد و ئاسمان و
گەردوونە و، لەسەر هەر ئیزدیەک فەرزە کە ئەو بپەرستێ. ئەو پەرستنە ڕۆژی سێ جار بێ
کەموکوڕی دەبێ بەجێ بهێنرێ.
سەرلەبەیانی
کاتێ رۆژ هەڵدێت، نیوەرۆ کاتێ رۆژ لە لوتکەیە و ئێوارەش کاتێ رۆژ ئاوا دەبێت.
ئیزدیەکان ڕوو لە ڕۆژ دەکەن دووعایەکی تایبەتی دەخوێنن و، بەو پێیە عیبادەتیان
بەجێ دێنن. لە ئیزدایەتیدا، شوێن و جێ زۆر گرنگ نیە، لەبەرئەوەی کە یەزدان لە
هەموو جێیەکە.
لە باوەڕی
ئیزدایەتی دا رۆژ پیرۆزە و، تاکە ڕیی گەیشتنە بە یەزدان. لەبەرئەوە تەنیا روو لە
ڕۆژ دەکەن و، دۆعا دەکەن بەسە، هەروەها لە بەرئەوەی کە لەنیوان یەزدان و، بەندەی
دا دیوار و بەربەست نیە مرۆڤ دەکرێ لە هەموو دەڤەرێکی لێی بێ دەکرێ ڕوو لە ڕۆژ
بکات و، عیبادەتی خۆی بەجێبێنێ. دوای ئەوەی کە ڕوو لە رۆژ دەکەن و دۆعا دەکەن، چۆک
دادەدەن و، خاک و زەوی پیرۆز ماچ دەکەن، ویرای ئەوەی کە زۆر دۆعای تایبەت دەخوینرێ
تەنیا سەرلەبەیانی، نیوەرۆ و ئێوارە دەیخوێنن هەموو دۆعاکانیش بە کوردین.
لە دۆعای
سەرلەبەیانی، نیوەرۆ و ئێوارەدا دەبێ لەهەموو دۆعایەک ریزێک بخوینرێ لەوانەش (
بەیتی جندی، بەیتی سبەی، بەیتی ئێوارە ).
جێ و گرنگی
لالەش لە ئیزدایەتی دا
نوسەر حەسۆ
هورمی کە لەسەر لالەش پەرتوکێکی نوسیوە و دەربارەی پەیڤی لالەش دەلێت: لالەش بە
کوردی بێژەیەکی ئاوێتەیە، لە لا و لەش پێک هاتووە
واتەی لا واتە جێ دەڤەر و، لەش واتە جەستە دێت. کاتێ هەردوو پەیڤ بێتە لای
یەک جێی لەش لە دۆعای پیرۆزی ئیزدیەکان دا وەک لالەش گوزارەی لێ دەکرێ.
ئەرد مابوو
بەهیتی
ب خدودەکی
خەدتی
گۆت ئەزیزێ من
ئەرد بێ وێ سورێ ناتەبتی
پشتی چل سال ب
هەژمار
ئەردێ ب خۆ
نەگرت هەشارە
هەتا لەلاش د
بن ئا‌ڤ دا بهاتە خوارە
لالەش کە دهاتە
لە ئەردێ شین
دبو ناباتە
پێ دزیەنن چ
قەس کنیاتە
هەروەها پیرزۆی
لالەش لە دۆعای قەولی زەبونی مەکسوردا وەها باس دەکات:
کو کنیات پێ
دزیەنن
چار قسمەت تێک
هنجنین
ئاخ و ئاڤە و
با یە و ئاگری
قالبێ ئادەم
پێغەمبەری ژێ نژنین
پەدشێ من لە
مەرەکەبێ دبوو سوارە
پەدشا یە و هەر
هەفت یارە
تێک سەیرینچار
کنارە
لە لالەش
سەکنین و گۆت ئەڤە هەق وارە
لە باوەڕی ئیزدایەتی
دا جێیەکی پیرۆز لەلاش هەیە. بەر لە هەر شتێک دەڤەرێکی کە میتۆلۆژی ئافراندنی لێ
گوزەراوە، ئەوەی دووەمین لەبەرئەوەی کە مەزاری شێخ ئادی ئەل هاکار، شێخ شەمسەدین،
برایەکەی شێخ فەخرەدین، خزمی شیخ ئادی ئەبوبەکر، شێخ حەسەن بن عەلی کە لە لایەن
والی میسر لولوەوە کوژرا و مەزاری شەرفەدین کە لە شەڕی دژ بە مەغۆلەکان دا ژیانی
لە دەستدا لێیە.
وەکو تر باوەڕی
وایە کە کە مەزاری شیخ عبدولقادری گەیلانی
کە وەک والی کوردان دەناسرێ و مەزاری حەلاجی مەنسور کە دوای لە دایکبونی حەزرەتی
ئیسا لە سەدەی ١١ دا بەهۆی بیر و رامانی خۆی لە لایەن دەستەڵاتدارانی عەرەب چەرمی
گیانی لێ کرایەوە بە زیندوویی و، کوژرا، هەروها باوەڕی وایە کە مەزاری زۆر زانا،
قارەمان و، کەسانی پیرۆز لەو دەڤەرە بەخاک سپیدراوە، لە دۆخێکی وادا نزیکەی ٣٣٦
مەزاری کەسانێکی ناویان دەزانرێ لە لالەش هەن.
پردی سەلات
بەپێی باوەڕی
ئیزدایەتی کاتێ کە کەسێکی بمرێ رۆحی دەبەنە پردی سەلات، ئەگەر خاوەنەکەی شتی باشی
کردبێ، بێ گوناه بێ و، خودا لێی ڕازی بێ، ئەوە زۆر فراوان دەبێ و دەکریتەوە و، ئەو رۆحەی بە سانایی لێ
دەپەڕێتەوە. ئەگەر شتێ باشی نەکردبێ، گوناهی هەبێ و، خودا لێی رازی نەبێ ئەوە ئەو
پردە وەک تاڵە مویەکی سەر باریک دەبیتەوە و، کاتێ رۆحی بەسەری دا تێپەڕی،
دەکەوێتەخوارەوە.
ئەڤە شڤاتە بە
نیشانە
پرا سەلاتێ
ئالیەکی بهەشتە یەک دۆژە یەک دوخانە
هانەکە یار و
برێت ئاخیرەتێ سەر گونەهکارێت برانە
سەرەتا رۆح لە
پردی سەلات تێدەپەڕێ پاشانیش لە ماریفەتی لالەش دەگوزەرێ و، لەوێ حسابی لێ
دەپرسریتەوە، لەوێ لێی دەپرسن داخۆ ئەو
رۆحە دەچێتە کوێ ؟ ئەگەر شێخ، پیر، خزمەتکارانی لالەش، یار و برای ئاخیرەت لێی
ڕازی بن، ئەوە رۆح لە دەستی زەبانی ڕزگار دەکەن، ئەگەر نارازیش بن ئەوە رۆح لە
دەستی زەبانی دا دەمێنێ و ڕۆح لە لایەن
زەبانیەوە ئەشكەنجە دەکرێ و، حسابی لێ دەپرسرێتەوە، پاشان رەوانەی دۆڵی واوەیلای
دەکەن لە لالەش.
هەر بۆ ئەوەش
هەر ئیزدیەکی بیەوێ بێ گوناه و پاقژ بچێتە لالەش لە چونە ناوەوە دا لەسەر پردەکە
سێ جار بە بازدان دێ و دەچێ، ئەو زنارەی لەسەرەکەی ترە
و، ستونەکە ماچ دەکات و، لەو باوەڕەدا دەبێ کە گوناهەکانی پاک بۆتەوە، بەو پێیە
مرۆڤ دێنە واری پیرۆزی لالەش.
مرۆڤەکان پێ
خاوس دەچنە لالەش
پەرستگای لالەش
بۆ ئیزدیەکان ئەو دەڤەرەیە کە رۆحی بەبەر مرۆڤ دا کردووە سەیوانێکە کە بۆ هاتنە
دونیا، جێیەکی حساب دانی هەموو مردووەکانە، ئەو دەڤەرەیە کە زۆربەی نرخەکانی
پیرۆزەکانی لێیە، ٣٣٦ مەزاری مەزنی لێیە، هەر بۆ ئەوەش هەموو ئیزدیەک ئەوێ وەک
دەڤەرێکی پیرۆز دەزانێ. بەر لەوەی بکەونە ئەو دەڤەرە پیرۆزە هەر هەنگاوێکی دەینێن
پیرۆزە، بۆ ئەوەی کە رۆحی قارەمان و پیرۆز نەیەشێت دەبێ پێ خاوس بکەونە ناو ئەو
جێیانە، هەروەها باوەڕی وایە کە چونە ئەو جێیانە بە پێلاوەوە بۆ قارەمان و کەسانی
پیرۆز بێ ڕێزیە. هەر بۆئەوەش دەبێ هەموو
کەسێ کە بێ و بکەوێتە ئەوێ دەبێ پێ خاوس بێ. ئەو کەسانەی دێنە سەردان چەند ڕۆژ
دەمێننەوە و، هەر دەڤەرێکی بگەڕێن دەبێ پێ خاوس بن، باوەڕی وایە کاتێ بە پێ خاوس
بگەڕێ ئیشێکی هەبێ دەشکێ، بۆ ئەویش خێرە.
میوزیکی
ئیزدیان
موسیقا بە
ئامێری بلور شمشاڵ دەف، زەمبەری و، دیلان لە ژیانی ئیزدیان دا جێیەکی گرنگی هەیە،
ئەو کۆمەڵگەیەی کە هەزاران سالە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و گوشار بۆتەوە. بەڵگەی
نوسراویان زۆر کەمە. هەر بۆ ئەوەش دەربارەی مێژوویان دا چی هەبێ داستان، چیرۆکی
قارەمانەکان، کەسایەتی مەزن، ئیش و ئازارەکانیان، شاد و خۆشیەکانیان،ئەشق،
خۆشەویستی و مردن هەموو پێکەوە زارەکی گوتراوە و دەم بە دەم تا رۆژی ئەمرۆ هاتووە.
گۆرانی، حەیران و دەنگبێژی، سەرچاوەکانی فەرهەنی ئیزدیەکانە، ئەو گۆرانیانەی کە
دەگوترێ هێندەی ناوەرۆکێکی ئاینیان هەیە، هێندەش ناوەرۆکێکی نەریتی کەلتوری و
مێژوویین، لە هەندێ دەڤەر کاتێ کە ئەو گۆرانیانە دەگوترێ هیچ ئامێرێکی مۆسیقا
بەکارناهێنرێن، بەلام لەهەندێ دەڤەری تر بە دەم لێدوانی دەف و بلوەرە دەگوترێ.
گۆرانیەکانیان
لە سەر ئەڤین و خۆشەویستی لە کەلتوری ئیزدی دا جێیەکی گرنگی هەیە. لە کۆمەڵگەی ئیزدی دا نەریتی دەنگبێژی کوردی بە
زۆر شێوە بەردەوامە. داستانی مەمی ئالان، داودێ داود، داستانەکانی جەنگیر ئاغا و،
هەروەها کەلتوری ئیزدی خاوەن جێیەکی بەرچاوە.
کەلتوری میوزکی
ئاینی ئیزدیەکان لە دوو بەش پێک دێت. قەول و بەیت. ئەو قەولانەی دەگوترێ
ناوەرۆکێکی ئاینیان هەیە و، چیرۆکەکانیان لەسەر ئەوەن،و بەیتیش هەرچەند ناوەرۆکێکی
ئاینی هەبێ باسی چێرۆک و بەسەرهاتی باوەڕی ئیزدیەکان دەکات مرۆڤ دەکرێ وەک
هەڵبەستی ئاینیان ببینێ. ئەو بەیتانەی دەگوترێ لە نێو خۆیان دا دوو بەشن ئەو
دۆعایانەی کە فەرزە هەموو رۆژێ بخوێنرێن و، قەول و بەیتێکی کە دەگوترێ بە شیوەیەکی
زارەکی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوزرێتەوە. دوعا بێ مەقام و ئەنسترومێنت بە
شێوەیەکی سادە دەخوێنرێن.
کانی سپی
لە میتۆلۆژی
ئاینی ئیزدی دا کاتێ کە تۆفانی نوح هەڵدەستێ هەموو ئاوەکە لێڵن تەنیا ئاوی لالەش
نەبێ کە ڕوون و پاکە، هەر بۆ ئەوەش لەو کاتەش دا ئەو ئاوە خوراوەتەوە و، لەو
کاتەوە وەک ئاوی خواردنەوە بەکاردەهینرێ، وا باوەڕ دەکرێ کە ئەو ئاوە هەیوانی لالەش و هەیوانی سەر ڕووی زەویە.
ئەو قەولانە
دەلێن:
لالەش کو
دەهاتە
لە ئەردێ شین
دبوو نەباتە
پێ دزیەنین چ
قەس کنیاتە
کو کنیا پێ
دزەینین
چار قسمەت تێک
هنجەینین
ئاخ و ئا‌ڤ و
بایە و ئاگرێ
قالبێ ئادەم
پێغبەری ژێ نژنین
ئیمانە ب چی
نیشانە
بەرێ نە ئەرد
هەبوو نە ئەزمانە
نە بەهر هەبوو
نە بنیانە
نە چیا هەبوو
نە سەکانە
ڕێ هەبوو
مەریفەتێ
ئیمان هەبوو
تەریقەتێ
ئەوێ رۆژێ
کانیا سپی ژ بۆ
چەندی مێران
کربوو قوبلەتە
هەموو ساڵ لە
وەرزی بەهار دا هەر باوەڕمەندێکی ئیزدی هەوێنی هەویر
و ماستی خۆیان بەو ئاوە حەلال دەکەن، هەر مندالێکی ئیزدی لە چ دەڤەرێکی جیهان لە
دایک بێت، دەبێ لەو کانە بشۆرێ. بەپێ باوەڕی ئیزدایەتی، ئیزدیەکی بە ئاوە نەشۆرابێ
ئەو ئیزدیەکی تەواو ئیزدی نیە، لەبەرئەوەی کانی سپی و ئاوی زمزم دەڤەری پیرۆزن
نابێ کە ژن و پیاو پێکەوە بێنە ئەو جێیە، لەبەرئەوەی کە هەر ژن و پیاوێک پێکەوە
بێنە ئەوێ دەبنە خوشک و برا.
ئاوی زمزم
ئاوی زمزم لە
جێیەی کە مەزاری شێخ ئادی لێیە، لە بیرێکی چەند مەترە قوڵەوە دێ و، دوای ئەوەی کە
٣ تا ٤ مەتر رۆدەجێ پاشان ئەو ئاوە دەڕوا و وون دەبێ ، لە کەوتنە ئەو جییە دەڤرێکی
کلسی هەیە کە بە بۆیاخی سپی بۆیە کراوە، باوەڕی وایە کە ئەوە کفنی شێخ ئادیە،
هەرکەسێ ئیشی پشتی هەبێ بچیتە ئەو ئەشکەوتە و خۆی لێ بسوێ ئیشێ پشتی نامێنێ و چاک
دەبێتەوە.
لە هەمان کات
دا لەبەرئەوەی کە ئەوە وەک مادەیەکی پیرۆز دەبینرێ، ژن و پیاو پێکەوە ناتوانن بێنە
ئەو جێیە، ژن و پیاو پێکەوە بێن دەبنە خوشک و برا. ئیزدیەکی کە دێتە ئەوێ ئاو
دەکات بە دەم و چاوی دا و، داوای خێر و بێر لە شیخ ئادی دەکات.
ستونی موراد لە
شکەوت
بەپێی باوەڕی
ئیزدیەکان لە نێو ئەو ئەشکەوتەدا ستونێکی موراد (مراو) خواستن هەیە و، هەر کەسێ
لەبەردەم ئەو ستونە مورادێکی داوا بکات، هەردو دەستی خۆی لە ستونەکەوە دەپێچێ و،
هەوڵ دەدا کە دەستی بگاتە یەک، ئەگەر دەستی موردخواز گەیشتە یەک، بەو واتایە دێت
ئەو مورادەی خوزراوە قەبوڵ بووە. هەر کەسێکی مورادەکەی قەبوڵ بوو لە لایەکی تری
ئەشکەوتەکەوە ئەو رێیانەی کە بە چرا ڕووناک کراوەتەوە و، بە پارچە ڕازێنراوە و بە
گرێدانی دەگوزەرێ. دیسان داوای موراد دەکات. سێ گرێ لە پارچەکە دەدات. و دیاریەکی
گونجاو هەڵ دەداتە سەرپارچەکە و، دەردەچێ. دەلێن ستونەکەی ئەوێ تەنیا بۆ موراد و
داوا و نیاز بۆ شووکردن و ژن هێنانه (هاوسەرگیری).
لەو جێیە کە
مەزاری شێخ ئادی لێیە ستونێکی تری موراد هەیە، بەردێکی مەزن تەختەیەکی سەردەمی شێخ
ئادی هەیە، دەلێن بێ ئەوەی کە شتێکی لە ژێر بێ بە هەواوەیە، بەلام لەدۆخی هەنوکەیی
دا ستونێکی لەژیر دانراوە، دەلێن ئەو ستونە پاشان لە ژیر ئەو بەردە مەزنە دانراوە،
لەوێ لە مەودایەکی گونجاوەوە پارچەیەک فرێ دەدەنە ئەو بەردە، ئەگەر پارچەکە لەسەر
بەردە راوەستا، بەو واتای ئەوە کە موراد حاسڵ بووە، ئەگەر نا ئەو سێ جار دوپات
دەکرێتەوە، بەلام ئەگەر هەر سێ جارەکە نەیگرت ئەو بەو واتایە دێت کە مورادەکە حاسل
نەبووە. بیر و باوەڕی دەربارەی ئەو ستونە نەک تەنیا بۆ مورادی هاوسەرگیریە بەڵکو
هەموو داوایەک و مورادێکی ژیانە.
چرایان هەڵکرت
لە لای
ئیزدیەکان رۆژ زۆر پیرۆزە، لەبەرئەوەی کە سەرچاوەی رۆح و ژیانی هەموو سروشتە.
ئیزدی رۆژی ٣ جار روو لە ڕۆژ دەکەن و عیبادەت دەکەن، کاتێ رۆژ ئاوا دەبێ وە
سەمبولی رووناکی و ئازادی ئاگر دەکرێتەوە لە لالەشیش هەموو شەوێ ٣٣٦ چرا هەلدەکرێ.
داری پیرۆز
له باخچه‌ی کانی
سپی چه‌ند داری وشک و گه‌وره هه‌ن، به‌پێی هه‌ندێ که‌س ئه‌وه بۆ نه‌خۆشی، به پێی هه‌ندێکیش
بۆ سه‌رئێشه
و
به‌پێی هه‌ندێکیش بۆ بێ خه‌وی ده‌رمانه. به پێی باوه‌ڕی هه‌ندێ که‌س له‌و دارانه به دان هه‌ندێ
توێکڵی هه‌لگرێ و، له
پارچه‌یه‌ک
په‌رۆی بپێچێ و،بیخاته
بن
سه‌رینه‌که‌یه‌وه
و
له‌سه‌ر بخه‌وێ هه‌موو داوا و موراده‌کانی
به‌جێ دێت.
دارای موراد له چیای
عه‌ره‌فات
هه‌ر ئیزیدیه‌کی
دێته چیای
عه‌راف سێ جار چیاکه
ماچ
ده‌کات و، دوای ئه‌وه‌ی که
سێ
جار به ده‌وری
دا سوڕایه‌وه،
ژنان
بۆ موراد خواستن دێنه
لای
ئه‌و داره
که ته‌نیشت عه‌رافه و پارچه‌یه‌کی
لێ ده‌به‌ستن و، داوای موراد ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر موراده‌که‌یان بۆ منداڵ بێت، ئه‌وه به‌ردێک ده‌خه‌نه نێو پارچه‌یه‌ک
و، داوای موراد ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه‌ی منداڵیان ده‌وێ، ئه‌وانه‌ی که منداڵیان نابێ،
ئه‌و که‌سانه‌ی که
نزیکی
خۆیان منداڵیان نابێ بۆ ئه‌وه‌ی که موراد و داواکانیان به‌جێ بێت، پارچه له‌و دارانه‌وه ده‌به‌ستن، له‌وێ
نابێت که پیاو
پارچه به داره‌وه ببه‌ستێ و،
داوای موارد بکات.
به‌ردی به‌رات
خاکی ده‌وربه‌ری
ئه‌و به‌رده
له
ئه‌شکه‌وتی خاکی به‌راته‌وه ده‌هێنرێ، ده‌لێن که ئه‌و ئه‌شکه‌وته زۆر کۆنه. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می شێخ ئادی کۆنتره. ده‌می ئه‌شکه‌وته زۆر ته‌نگه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش مرۆڤ ده‌بێ چۆک دادات و پاشان ده‌توانێ
بچێته ناوی.
خاک و خۆڵی ئه‌وێ کاتێ له‌گه‌ڵ ئاوی سپی تێکه‌ڵ ده‌کرێ هه‌ویرێکی باشی لێ ده‌رده‌چێ
و پاشان به شێوه
و
قه‌باره‌ی زه‌یتونێک تۆپ یا کەلایەکی خڕی لێ دروست ده‌که‌ن، و ده‌بێته به‌ردی به‌رات.
ده‌بێ ئه‌و به‌ردی به‌راته
له هه‌موو مالێکی
ئیزدی دا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی که پارچه‌یه‌که له لاله‌شی پیرۆز و، به ئاوی کانی سپی شێلکراوه و دروست کراوه.
به‌ردی به‌رات
له ژیانی
کۆمه‌لایه‌تی دا بۆ ڕوداو و بۆنه‌ی تایبه‌ت به کارده‌هێنرێ، یه‌ک له‌وانه‌ش کاتێ له‌نیوان دوو که‌سی
ئیزدی دا له‌نێوان دوو بنه‌ماله‌دا پێکدان بێنه ئاراوه و، نه‌یاری هه‌بێت. شێخ یان پیری ئیزدیان ئه‌و به‌رده ده‌خه‌نه نیوان هه‌ردوو
لا و، ئه‌وانه
ئاشت
ده‌که‌نه‌وه،به‌و پێیه
له نێوان لایه‌نه‌کان
دا ڕووداو و نه‌یاری چه‌نده مه‌زن بێ و سه‌خت بێ، کاتێ به‌رد که‌وته نێوانیان، جگه له ڕێکه‌وتن هیچ
رێیه‌کی تریان نامێنێت. بۆ ئاشتی و ڕێکه‌وتن له نیوان لایه‌نه‌کان دا مسۆگه‌ر و، هه‌میشه‌یی بێ،
پیره چاکه‌تی
شێخ ئادی که
باوه‌ڕی
وایه چاکه‌تێکی
له خوری
مه‌ڕ دروست کرابێ و، تا دوایی ته‌مه‌نی پۆشیویه‌تی، خستۆته نیوانیان و، له‌سه‌ر ئه‌و چاکه‌ته به‌ردی به‌رات
ده‌ده‌نه یه‌کتر.
له ئاینی ئیزدیه‌کان
دا به‌ردی به‌رات به‌واتای باوه‌ڕی، به‌لێن و ویژدان دێت.
مرۆڤیی ئیزدی
کاتێ که نه‌خۆش
بێ یان ناساغ بێت به‌ردی به‌رات ده‌خاته سه‌ر پشتی، ڕوو له لاله‌ش ده‌کات و، ده‌پاڕێته‌وه له لاله‌ش.
بنه‌ماڵه‌ی فه‌قیر به‌ردی به‌رات به‌سه‌ر ئیزدیه‌کان دا بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌لام له هه‌ر جێیه‌ک نا
ته‌نیا له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی ستیا ئه‌س پیر به‌ردی به‌رات ده‌داته ئێزدیه‌کان، ئه‌و
به‌رده له هه‌مان کات دا
ئاماژه‌ی چوونه
لاله‌شه، به واتایه‌کی تر
ئه‌و که‌سه‌ی که
به‌ردی
له‌سه‌ر هه‌بێ ئه‌و که‌سه
چۆته لاله‌ش و، ده‌ڤه‌ری
پیرۆزی ته‌واف کردووه.
فووکردن له
گوناه
جێی شمشاڵ و ده‌ف
له باوه‌ڕی
ئاینی ئیزدی دا زۆر پیرۆزه، هیچ مه‌راسیم، جه‌ژن، مه‌راسیمی ته‌رم و، دۆعای
ئیزدیهان بێ شمشاڵ و ده‌ف نابێت. ئه‌گه‌ر بێ شمشاڵ و ده‌ف بێ، به‌واتای ئه‌وه‌یه که لایه‌نه ئاینیه‌که‌ی
باش به‌جێ نه‌هێنراوه،
له هه‌ندێ جیێ
ئیزدی ده‌ف و شمشاڵ ماچ ده‌که‌ن و، وا باوه‌ڕ ده‌که‌ن که خێر و باشه‌یان بۆ دێنێ. له‌هه‌ندێ ده‌ڤه‌ریش وه‌ک
ئامێری شیفا ده‌بینرێت. بۆ نمونه کاتێ گوێی ئیزدیه‌ک بێشێ، به‌و باوه‌ڕیه‌ی که باش ده‌بێ به شمشاڵ فوو به گوێی دا ده‌که‌ن،
به پێی هه‌ندێ که‌س و ده‌ڤه‌ر یش به شمشاڵ فوو کردن به گوێ دا خێری هه‌یه.
له‌ماڵی فه‌قیر
ئاماده‌کاری خواردن
ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه یان فه‌قیر هه‌میشه له لاله‌ش ده‌مێنێ،
له‌پاک کردنه‌وه
و
پاراستنی په‌رستگا به‌رپرسیاره کاتێ حه‌ج ئه‌و که‌س و بنه‌مالانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن، سه‌ره‌تا
له‌و ماڵه
بانگهێشت
ده‌کرێن و ده‌حه‌سێنه‌وه،
ئه‌و
که‌س و بنه‌مالانه
چه‌ند
رۆژ له‌وێ ده‌مێننه‌وه،
هه‌موو
پێویستی خواردن، خواردنه‌وه‌یان له‌وێ به‌جێ دێنن، کاتێ که مرۆڤ باسی ماڵ ده‌کات ماڵی که‌سێک نیه، هه‌ر بۆئه‌وه‌ش
هه‌موو که‌سێکی بیه‌وێ له‌وێ خزمه‌ت بکات و له چێشخانه کار بکات، ده‌توانێ بچێته ئه‌و ماڵه و، له‌کاتی حه‌جی پیرۆزیش دا خێر و باشه‌ی بۆ ده‌بێ.
پاقژی سه‌رله‌به‌یانی
له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌کاتی حه‌ج دا هه‌زاران که‌س دێنه لاله‌ش بخوازرێ و نه‌خوازرێ گه‌ڕه‌که‌کانی لاله‌ش
پیس ده‌بن کۆڵان و ده‌روبه‌ری لاله‌شی پیرۆز هه‌موو سه‌رله‌به‌یانیه‌ک له نیوان سه‌عات 4
بۆ 5 دا له
لایه‌ن
که‌سانی ئاره‌زومه‌نده‌وه
پاک
ده‌کرێته‌وه، وه‌رزی حه‌ج ئه‌و کاری پاقژیه رۆژانه بێ ناوبه‌ر ده‌کرێ.
ئه‌شکه‌وتی مار
و ئه‌شکه‌وتی دووپشک
به پێی باوه‌ڕی
ئیزدیه‌کان له
لاله‌ش
له ئه‌شکه‌وتێک
دا مه‌ڕێکی پڕ له‌مار رۆژانه که‌سانێکی که ئاگایان له ئه‌شکه‌وته‌یه خواردنیان ده‌ده‌نێ و، ئه‌و مارانه‌ش ئه‌و که‌سانه ده‌ناسنه‌وه و، جگه له‌وان هیج که‌سێکی
تر قه‌بوڵ ناکه‌ن، ده‌لێن ئه‌شکه‌وتێکی به هه‌مان ڕه‌نگ له لاله‌ش هه‌یه و، دوو پشکیان
تێدایه. ده‌زانرێ
که لای
ئیزدیه‌کان ماری ڕه‌ش پیرۆزه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش باوه‌ڕی وایه که بنه‌ماله‌یه‌ک به ناوی شێخ مه‌ند ده‌توانن ئه‌و
مارانه بگرن،
ژه‌هره‌که‌یان بمژن و، ئه‌و که‌سانه‌ی مار پێوه‌یان ده‌دات به‌وه تیماریان ده‌که‌ن.
گه‌نجینه
ئه‌و میوانانه‌ی
که دێنه لاله‌ش نان ده‌به‌خشنه‌وه و، دایکانی که‌یبانوو
ئه‌و نانانه ورد ده‌که‌ن و، بۆ نانی شێوان و لوقمه‌یه‌ک به‌سه‌ر گه‌ل دا دابه‌ش ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که ئه‌و
پارچه نانه وه‌ک ته‌به‌رک
ده‌بینرێ، له‌ناو پارچه‌یه‌کی پێچراو دا به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا دابه‌ش ده‌کرێن، یان
ئه‌و که‌سانه‌ی دێنه
لاله‌ش
ئه‌و نانه
ده‌گرن
و، ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌و ئیزدیانه‌ی که نه‌هاتونه‌ته لاله‌ش، دایکی که‌یبانوو به‌رپرسیار ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، ئه‌و دایکانه هه‌موو ته‌مه‌نی
خۆیان له خزمه‌تی
لاله‌ش دان، شوو ناکه‌ن و، هیچ ماڵ و موڵکێکیشیان نیه.
له لاله‌ش
که‌رنه‌ڤاڵی حه‌ج هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێ
حه‌جی ئیزدیه‌کان
هه‌موو سالێک له
شه‌شی
جوت مانگ (چ مانگێک؟؟) دا له لاله‌ش ده‌ست پێده‌کات و، ته‌واو حه‌وت رۆژ به‌رده‌اوم
ده‌بێت. مندال، ژن، پیر و به‌سالاچوان و لاوان بنه‌ماله هه‌موو پێکه‌وه دێنه حه‌ج، بنه‌ماڵه بۆ مانه‌وه‌ی دوو تا سێ رۆژ به ئاماده‌ییه‌وه دێن، بۆ ئه‌وه‌ش
جێ و بان خواردن و خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن، لەبه‌ر ئه‌وه‌ی که خانوو نیه، هه‌موو که‌سێ
له ده‌ره‌وه جێیه‌ک ده‌بێنێ
و، لێی ده‌مێنێته‌وه.
ئیزدیه‌کان له شه‌نگال،
شێخان، به‌هادر، ڕوسیا، ئه‌رمه‌نستان، ئه‌روپا، تورکیا و سوریاوه دێنه لاله‌ش. جگه له‌ئیزدیه‌کان،
زۆر که‌سی له
ده‌ڤه‌ری
تری جیهانه‌وه
له ئاینه‌کانی تری
وه‌ک ئیسلامی و کریستیانی دێنه سه‌ردانی له‌لاش، ڕۆژانی سه‌ره‌تا ژماره‌یان زۆر
نین، به‌لام پاشان هه‌زاران که‌س له‌وێ کۆده‌بنه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش لاله‌ش سه‌عات له پێنجی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه تا تا دوازده‌ی
شه‌و پڕ ده‌بێ، هه‌ندێ سه‌ردانه‌که‌یان ته‌واو ده‌که‌ن و ده‌ڕۆن، هه‌ندیکێش بۆ
ماوه‌یه‌ک له‌وێ ده‌مێننه‌وه، به‌و پێیه ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له هه‌فته‌یه‌ک دا له لاله‌ش که‌رنه‌ڤاڵ ئاسا مه‌راسمی حه‌ج به‌رێوه ده‌چێت.
له‌و هه‌وایه‌ی
وه‌ک که‌رناڵ زۆر تابلۆی خۆش ده‌بینرێن، چه‌ند که‌سی ده‌نگخۆش دێنه لای یه‌ک و
دیوانی ده‌نگبێژان داده‌نێن، به‌ده‌م لێدانی زه‌مبه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵده‌په‌ڕن،
خواردنی تایبه‌ت ده‌درێن، ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ یه‌کتریان نه‌بینیوه ده‌گه‌نه یه‌ک و یه‌کتر له ئامیز ده‌گرن،
جگه
له‌و
دیمه‌نانه
هه‌ندێ
دیمه‌نی تر سه‌رنجی مرۆڤ ڕاده‌کێشێ، کچان و کوڕان جوانترین جله‌کانیان ده‌پۆشن و،
هه‌ندێکیش له
ئاوێنه چاو له خۆیان ده‌که‌ن.
به درێژایی هه‌وت
رۆژ له لاله‌ش ئه‌و کچانه‌ی که خۆیان ڕازاندۆته‌وه به سه‌ربه‌ستی له‌وێ
ده‌جولێنه‌وه،
کچانی
گه‌نج سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه ده‌رده‌چن و، تا دره‌نگانی شه‌و ده‌سوڕینه‌وه ،
هاورێ
و دۆستی هاوته‌مه‌نی خۆیان ده‌بینن. له‌وانه‌یه که کچان سالی جارێک ئه‌و ده‌رفه‌ته ببینن و هه‌ندێکیشیان
به نیازی
ئه‌وه‌ن له‌ده‌روازه‌یه‌کی بەخت و قسمه‌ت بگه‌ڕین.
ئه‌وه وه‌ک رێ و ره‌سمێکه، داپیر و
باپیرانیش جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی گوڵگوڵی و ره‌نگا و ڕه‌نگ ده‌پۆشن و، جوانیه‌کی
تر به‌و دیمه‌ن ده‌ده‌ن.
به درێژایی هه‌فت
رۆژ له لاله‌ش
ده‌رگای ماڵه‌کان له
هه‌موو
که‌سێک کراوه‌یه،
ناسین
و نه‌ناسین گرنگ نیه
،ئه‌گه‌ر که‌سێک
برسی بێ، له‌سه‌ر هه‌ر سفره‌یه‌کی حازر ده‌توانێ سلاو بدات و، له‌سه‌ری دانیشێ. هه‌موو که‌سێک گفتوگۆیه‌ک
ببینێ ده‌توانێ سڵاو بدا و، به‌شداری بکات.
که‌س به چاوی غه‌ریب
لێت ناروانێ، له‌وێ هه‌موو شتێ به کوردیه، گۆرانی، دۆعا، به‌یت، سه‌ما، لاوک و، هه‌موو شتێ به کوردیه.
له راستی دا که‌لتوری
ئه‌و ده‌ڤه‌ره
مرۆڤ
ده‌کرێ وه‌ک کۆدی که‌لتوری ره‌سه‌نی کوردی ببینێ، هه‌رچه‌نده ده‌سته‌لاتداران
ویستیان ئه‌و که‌لتوره
بتوێننه‌وه و له ڕیشه‌وه هه‌ڵیکێشن، رێ
و ره‌سمی هه‌زاران سال له
رۆح
و، ڕیشه‌ی که‌لتوره‌که‌ی دا ده‌ڕژێ و، تا رۆژی ئه‌مرۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ
به وردی
له‌سه‌ر پاشماوه‌کانی که‌لتوری ئیزدایه‌تی بکۆڵێته‌وه، ده‌بینێت، که بۆ ره‌گ و ڕیشه‌ی خۆی له سه‌رده‌می هۆری، میتانی، گۆتی و مه‌ده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه.
به ئاسانی
ده‌کرێ بلێین که‌لتوری کوردی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پاریزراوه.
باشترین نمونه‌ش
ئه‌وه‌یه که له هه‌موو بنه‌ماله‌یه‌ک
دا گۆرانیبێژێک هه‌یه،
لاو،
پیر و به‌سالاچوان ته‌واوی کۆمه‌ڵگه نرخ و به‌ها به که‌لتوری ده‌نگبێژی ده‌ده‌ن.
جه‌ژنی ئیزیدیه‌کان
چوارشه‌ممه‌ی
سه‌ری نیسان (چ مانگێک؟؟)، جه‌ژنی ئیزی، جه‌ژنی جله‌خانه، جه‌ژنی جله‌خانه‌ی هاوین، جلاخانه‌ی زستان، جه‌ژنی
باتیزم، جه‌ژنی خدر ئلیاس، جه‌ژنی قوربان، جه‌ژنی هه‌ینی لاله‌ش، جه‌ژی رۆژوو، جه‌ژنی
بلندی، جه‌ژنی میریدیان، جه‌ژنی جه‌م واته حه‌ج، جه‌ژنی کۆمالی، جه‌ژنی له‌یله‌تولقه‌در.
مه‌راسیمی
تایبه‌تی حه‌ج
رۆژی یه‌که‌می
به‌رده‌م شباک
ته‌ختی به‌رده‌م
شباک ئه‌و ته‌خته‌ی که
شێخ
ئادی خۆی له‌سه‌ر شۆردووه
، له 81 پارچه‌ی زنجیره‌یی
پێک دێت، هه‌موو ئه‌و پارچه و زنجیره ته‌ختانه‌ی که پێکه‌وه به‌سترانه‌ته‌وه، و له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌کی تایبه‌تی له‌سه‌ر چوار دار
پێچراونه‌ته‌وه.
وه‌ک
تابوتێک به‌ر له
جه‌ژن
به رۆژێک
سه‌ره‌تا له
باشیق
- به‌هزانه‌وه
دێنن،
به مه‌راسیمێک
له‌گه‌ڵ لێدانی شمشاڵ ماڵی ریبه‌ری ڕوحانی بابا شێخ، له‌وێ دوای خواردنی سه‌رله‌به‌یانی
سه‌ره‌تا شباک دێننه
سه‌ر
پردی سه‌لات، له‌وێوه
که‌سێک
ره‌وانه‌ی لاله‌ش ده‌که‌ن و، پاشان له‌وێ به‌رپرسیارانی ئاینی فه‌قیر، بابا چاوش،
پیر و ئه‌وانی تر دێنه
به‌ر
شباک و، هه‌ر شتێکی که
له‌وان
بگیرێ، به
پێی
پره‌نیسیپ و، رێباز ده‌ست نیشان کراوه.
واته هیچ که‌سێک
خۆبه‌خۆ شت وه‌رناگرێ، سه‌ره‌تا شباک له‌سه‌ر پردی سه‌لات وه‌رده‌گیرێ و ده‌به‌ن
کانیا سپی و، له‌وێ رێک شه‌ش رۆژ ڕاده‌گیرێن.
رۆژی دووه‌مین،
سێیه‌مین و چواره‌مین
له رۆژی دووه‌مین،
سێیه‌مین و چواره‌مین دا شتێکی ئه‌وتۆ ناکرێ، به‌لام له ته‌واوی رۆژانی هه‌فته‌دا، به‌ره‌به‌یانی کاتی ڕۆژ
هه‌ڵدێ، به‌یتی جندی ده‌خوێنرێ، سه‌حات له‌نیوان هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی تا به‌یتی
سبه‌ی و، به‌ره‌و ئێواره
سه‌عات
له ده‌وروبه‌ری
چواریش دا تا ئێواره
ئه‌و
به‌یتانه ده‌گوترێته‌وه، دوای به‌یتی سه‌رله‌به‌یانی
و به‌یتی ئێواره گوترانه‌وه، خواردنێکی تایبه‌ت به‌ناوی سمات به‌سه‌ر گه‌ل دا
دابه‌ش ده‌کرێ، ئه‌و خواردنه له گه‌نمی کوتراو و گۆشت دروست ده‌کرێ، ناوی ئه‌و
خواردنه که‌له دوشه.
شه‌وانه‌ش پاش
شێو ده‌درێ، شۆربه‌ی نیسک و دان دروست ده‌کرێ، له‌و خواردنه‌ی سمات، قاپێک ده‌درێ
به میر
حه‌ج له ته‌نیشت
مه‌زاری شێخ ئادی، یه‌کێک له پێشمام، یه‌ک
به که‌ڤاڵ،
یه‌ک به کۆچه‌ک
و، دوو قاپیش ده‌ده‌نه
به‌رده‌م
گاڤان و، باوکی شێخێکی که
له‌ژێر
داری قه‌له‌نده‌ری پیرۆز دا دانیشتووه.
ئه‌و به‌شانه‌ی
که سه‌ره‌تا
خواردنیان به‌سه‌ر دا دابه‌ش ده‌کرێ که‌س و که‌سایه‌تی ناودار و فه‌رمین، گه‌لیش
خواردنیان له
قاپ
دا به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێ.
ئه‌و نانه‌ی له‌ناو
پێستی جوانه‌گایه‌ک دا وشکراوه‌ته‌وه، وه‌ک مه‌زارێک دایده‌نێن له‌سه‌ر ئه‌و قابله‌مانه‌ی
که بۆ
گه‌ل دانراوه،
له‌وێ
فه‌رزه که سفره له‌لایه‌ن فه‌قیر
و، به‌شی نانیش له‌لایه‌ن باوکی چاوشه‌وه بهێنرێن، ئه‌و خواردنه بۆ که‌سانی هه‌ژار و بێ که‌س بڵاو ده‌کرێنه‌وه، دوای خواردن
چاوه‌ڕیی ئێواره
ده‌که‌ن
و، کاتێ که
دونیا
تاریک بوو، ده‌ست به
سه‌ما
ده‌کرێ
سه‌ما
به‌پێی هه‌ندێ
لایه‌ن سه‌ما شینێکه
بۆ
به‌هۆی کۆچی دوایی شێخ ئادی ده‌کرێ، به‌لام ئیزیده‌کان نا‌لێن شێخ ئادی مرد و، له‌و
وشه‌یه‌ش زۆر بێزار ده‌بن و، وه‌ک بێ رێزی ده‌بینن. ئه‌وانه ده‌لێن شێخ ئادی کراسی گۆڕیوه، به پێی ئه‌و باوه‌ڕیه، ڕوحی شێخ ئادی
به درێژه‌یی
هه‌وت رۆژ له
دۆڵی
لاله‌ش ماوه
و،
هه‌رکه‌سێکی له‌م ماوه‌ی ئه‌و رۆژانه‌دا هاتنه ئه‌و ده‌ڤه‌ره سودیان له ڕۆحی شێخ ئادی وه‌گرتووه، یان شه‌فاعه‌تی ئه‌ویان وه‌رگرتووه. به‌لام به‌پێی
هه‌ندێ که‌سی تر سه‌ما مه‌راسیمێکی ئاینی پیرۆز کردنی رۆژی خولقاندنه و، یه‌زدان له‌و
رۆژانه‌دا رۆحی به
مرۆڤه‌کان
به‌خشیوه.
له کاتی سه‌ما
کردن دا له
ناوه‌ڕاست
دا مه‌شخه‌ڵێکی داگیرساو هه‌یه و، که‌سێک فتیله‌که‌ی داده‌گیرسێنێ و، مرۆڤه‌کان سه‌ما
ده‌که‌ن، وه‌ک سێ جار به
ده‌وری
رۆژ دا ده‌گه‌رێن، مه‌راسیمی سه‌ما کۆتایی پێ دێنن.
نابێ که که‌سێکی ئاسایی
به‌شداری سه‌ما ببێ، له سه‌روویانه‌وه که‌سێکی ڕووداپۆشراو جبه‌یه‌کی ره‌شی پۆشیوه له‌سه‌ر ناو و،
نوێنه‌رایه‌تی شێخ ئادی، فه‌قیر سه‌ردار ڕاده‌وه‌ستێ، له پشتیه‌وه پێشیمام شێخ حه‌سه‌ن، پاشان پێشیمام میری شه‌رفه‌دین،
له دوای
ئه‌وه‌وه رێبه‌ری
روحانی بابا شێخ میر حه‌ج، پاشان باوکی گاوان کۆچه‌ک نون، له دوای ئه‌وه‌ش
شیخ فه‌ته‌ح و پیری ئیسبیه
و،
دواییشیان باوکی چاوش دێ.
حه‌وت جۆر سه‌ما
هه‌ن، هه‌رچه‌نده
شیوه‌ی هه‌موو سه‌ماکان وه‌ک یه‌کن، میوزیک و، ریتمه‌کانیان
جیاوازن، وه‌ک نمونه
سه‌مای
قانونی، سه‌مای شه‌شمس، زه‌رزا، بڵند، مه‌کێ
و، سه‌مای مه‌رکه‌بتر.
رۆژی پێجه‌مین
و سوار کردنی په‌ری
له‌و مه‌راسیمه‌دا
حه‌وت مه‌زاری که
به‌پێی
ئیزدیه‌کان که
به پێی ئیزدیه‌کان
نوینه‌ری حه‌وت فریشته
ده‌که‌ن،
پاک ده‌کرێنه‌وه،
په‌رده و پارچه‌ی سه‌ریان
نوێ ده‌کرێنه‌وه،
له‌و
رۆژه‌دا بۆ هه‌ر فریشته‌یه‌ک یه‌که یه‌که خێر ده‌کرێ، دوعایان بۆ ده‌کرێ، سه‌مایان بۆ ده‌که‌ن،
و، به‌و پێیه
مه‌راسیمه‌که کۆتایی دێت. به پێی هه‌ندێ که‌س
له مه‌راسمی
سورا کردنی په‌ری دا ئیزدی رۆژوو ده‌گرن و، بۆ ئه‌وه‌ی که که‌س نه‌یبینێ پارچه‌یه‌ک ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیان دا
و، ئه‌وه وه‌ک
عیباده‌ت ده‌بینن.
له رۆژی سوار
کردنی په‌ری دا قوماشی حه‌وت ره‌نگ له ده‌ستی بابا چاوش دا سه‌ره‌تا ده‌هێننه به‌ر مه‌زاری
شێخ ئادی و، له‌وێ ڕایده‌گرن، پاشان که‌ڤال هه‌ر جارێک یه‌ک له قوماشانه هه‌ریه‌کیان ڕه‌نگێکه ده‌گرێ و،
دیباته کانی
سپی، له‌وێ قوماشه‌که
مۆر
ده‌کرێ و، ئه‌و ره‌نگه
هی
کامه فریشته‌یان
بێ بابا چاوش له‌سه‌ر ناوی فریشته ده‌خاته مه‌زاته‌وه. هه‌ر که‌سێکی که هاتبیته ئه‌وێ ده‌کرێ به‌شداری مه‌زاده‌که بێ، ئه‌و که‌سه خێرخوازه‌ی که قوماشه‌که‌ی
کڕیبێ، قوماشه‌که
له‌سه‌ری
ده‌پێچرێته‌وه،
و،
به ده‌م
لێدانی ده‌ف و شمشاڵەوه ده‌هێننه مه‌زاری شێخ
ئادی، له‌لایه‌ن شێخ ئادی پێشوازی لێ ده‌کرێ و، ناوی ئه‌و که‌سه خێرخوازه ئاشکرا ده‌کرێ.
پاشان له‌وێ
قوماشه‌که
ده‌خه‌نه مه‌زاده‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێکی
له‌به‌رامبه‌ری دا نرخێکی باشتر بدات، قوماشه‌که ده‌درێ به ئه‌و و جارێکی
تر ده‌یبه‌نه‌وه
سه‌ر
مه‌زاری شێخ ئادی.
له‌سه‌ر مه‌زاری
شێخ ئادی قوماشه‌که
له مه‌له‌کی تاوسه‌وه ده‌پێچرێ، ئه‌و
رێبازه بۆ
هه‌موو فریشته‌یه‌ک به
هه‌مان
شیوه دووپات
ده‌کرێته‌وه،
دوایین
جار خاوه‌نی قوماشی سپی ده‌لێن دایکی شێخ ئادی په‌ری ئه‌ستیا ئێز، ئه‌و قوماشه له‌کانی سپی له‌لایه‌ن پیاوێکه‌وه له مه‌زاد دا ده‌کڕرێ
و، ده‌یبه‌نه
سه‌ر
مه‌زاری شێخ ئادی.
کاتێ قوماشه ده‌به‌نه سه‌ر مه‌زاری
شیخ ئادی له‌لایه‌ن ژنێکی ئیزدی ده‌کڕرێ و، له ده‌رگای پشته‌وه ده‌یبه‌نه سه‌ر مه‌زاری شێخ ئادی.
به پێی باوه‌ڕی
ئیزدایه‌تی ناوی حه‌وت فریشته‌ی که باسیان ده‌کرێ وه‌هان:
په‌ری به‌ری
شباک دیوانی شێخ ئادی،
په‌ری مه‌له‌ک
شێخ حه‌سه‌ن،
په‌ری شێخ شه‌مس،
په‌ری شێخ مه‌لیک
فه‌خره‌دین،
په‌ری ئیزی،
په‌ری شێخ به‌کر،
په‌ری شێخ ئه‌ستیا
ئێز خاتونی فه‌خرا شێخ دایکی شێخ ئادی
له لاله‌ش قوماشی
سه‌ر مه‌زاری هه‌موو فریشته‌کان هه‌موو سالێ له مه‌راسیمی دا سوارکردنی په‌ری دا نوێ ده‌کرێته‌وه، له‌و مه‌راسیمه‌دا
کاتێ که قوماش
ره‌ش له کانی
سپیه‌وه ده‌به‌نه مه‌زاری شێخ
ئادی نابێت که
ده‌ستی
که‌سی له چاکه‌تی
شێخ ئادی بکه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که گوناهه، به‌لام ده‌ست لێدانی قوماشی تر خێر و باشه‌یه.
قه‌باغ یان
گاکوژ (قوربانی کردنی گا)
له‌و مه‌راسیمه‌دا
به‌ده‌م ده‌نگی شمشاڵەوه
چرا
و، فتیلی دوکه‌ڵدار داده‌گیرسێنرێ، جوانه‌گایه‌ک له‌به‌رده‌م مه‌زاری شیخ ئادی ده‌گرن
و، له کۆڵانی
ماریفه‌ت ده‌یبه‌ن بۆ مه‌زاری شێخ شه‌مس، له‌وێ له‌کانی سپی مۆر ده‌کرێ، یان به ئاوی پیرۆز ده‌شۆرێ
و، سه‌رله‌ئێواره‌ش سه‌ری ده‌بڕن و، رۆژی تر وه‌ک خواردنی سمات به‌سه‌ر گه‌ل دا
دابه‌شی ده‌که‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی که له ئاینی ئیزدیه‌کان دا جوانه‌گا پیرۆزه، هه‌ر مویه‌کی
لێی ده‌بێته‌وه،
بۆ
ئه‌و که‌سه‌ی که
ئه‌و
کاره ده‌کات
خێره، هه‌ر
بۆئه‌وه‌ش هه‌زاران که‌س دێنه ئه‌وێ، ده‌که‌ونه پێشبرکێی لێکردنه‌وه‌ی مویه‌ک و ئالۆزی و مشتومڕێکی
زۆری لێ ده‌که‌ویته‌وه،
بۆئه‌وه‌ی
که جۆنه‌گاکه به ساغی بگه‌یه‌ننه جێی سه‌ربڕینی.
ئه‌و پارێزڤانه‌ی که
جوانه‌گاکه ده‌به‌ن،
ناچارن، جار و بار به
دار
له‌و که‌سانه
بده‌ن
که خۆیانی
لێ نزیک ده‌که‌نه‌وه. دوایین جار ده‌یبه‌نه ئۆچاغی شیخ، به دارێکه‌وه ده‌یبه‌ستنه‌وه و، مۆله‌ت ده‌کرێ که مرۆڤ ده‌ستی لێده‌ن و پیرۆزی بکه‌ن.
به‌پێی باوڕی
ئیزدی له سه‌رده‌می
شێخ ئادی دا هه‌موو که‌سێکی که بهاتایه لاله‌ش به‌پێ ده‌رفه‌ت و، هیزی خۆی دیاری و خه‌لاتی له زیاره‌تکه‌که داده‌نا، رۆژێک یه‌کێکی زۆر هه‌ژار له‌به‌رئه‌وه‌ی
که له‌ماله‌که‌ی
دا شتێکی نه‌بوو، ته‌نی پارچه‌یه نانی وشک نه‌بێ، ده‌یخاته گیرفانی و دێته لاله‌ش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که پارچه‌یه‌ک نانی وشکی هێناوه ئه‌و که‌سه هه‌ژاره زۆر شه‌رمه‌نده ده‌بێ، شێخ ئادی له بارودۆخی ئه‌و تێ ده‌گات و ده‌لێ پێویست ناکات شه‌رم
بکه‌ی، ئه‌و پارچه
نانه‌ی
تۆ بۆ ئێمه
به‌هێنده‌ی
جوانه‌گایه‌که
به نرخه . له‌و ڕۆژه به‌دواوه له رۆژی قه‌باخ گاکوژ دا، بۆ خێری شێخ ئادی جۆنه‌گایه‌ک
سه‌رده‌بڕن و، وه‌ک خیری سمات به‌سه‌ر خه‌ڵک دا دابه‌شی ده‌که‌ن.
به‌ر له شباک
سوار کردن، سوارکردن به‌ر له‌شباک
له رۆژی هه‌فته‌مین
دا به‌ری شباک که
له شه‌ش رۆژ له کانی سپی
ڕاگیراوه،
دره‌نگانی
شه‌و له‌لایه‌ن رێبه‌ری روحانی و ئه‌نجومه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی که هیچ که‌سێک
بیبینێ و دایده‌نێنه
به‌رده‌م
مه‌زاری شێخ ئادی، له
رۆژی
هه‌فته‌م دا، به‌ری شباک له مه‌زاری شێخ ئادی ده‌رده‌خه‌ن و، ده‌یشۆن و، جاریکی
تر ده‌یبنه‌وه
لای
مه‌زار شێخ ئادی. له‌و مه‌راسیمه‌دا ده‌ست بردن بۆ به‌ری شباک زۆر خێروبێری هه‌یه. هه‌موو که‌سێک
ده‌یه‌وێ ده‌ستی لێ بدات، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێ له قه‌ره‌باڵغی و ئالۆزی بگیرێ، ئه‌و که‌سانی دار
به ده‌ست
گه‌ل له‌وێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌ری شباک مۆر ده‌کرێ و ده‌شۆرێ،
ئه‌و ئاوه‌ی له‌به‌ری ده‌ڕوات که‌سانی ئه‌وێ ده‌م و چاویانی پێ ده‌شۆن، و دۆعا ده‌که‌ن.
ئه‌و به‌ری شباکه
له ڕاستی دا ئه‌و
ته‌خته‌یه
که دوای کۆچی
دوایی شێخ ئادی ته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شۆراوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و ته‌خته‌یه‌ی که ته‌رمی شێخ
ئادی لێ شۆراوه،
ئه‌و
ئاوه‌ی له
به‌ری
ده‌ڕوا پیرۆزه
و،
وه‌ک هۆکاری شیفا ده‌بینرێ و، گه‌ل سه‌روچاوی خۆی پێ ده‌شوات. دوای رۆژی هه‌وته‌مین
نزیکه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که هاتونه‌ته په‌رستگای لاله‌ش له‌به‌ره‌وه ئه‌وێ به‌جێ دێلن.
له ڕۆژی
هه‌شته‌مین دا سه‌مای سه‌رله‌به‌یانی
به درێژایی هه‌وت
رۆژ دا سه‌ما شه‌و و رۆژ کرا، به‌لام له‌رۆژی هه‌شته‌مین دا سه‌ما به رۆژ به نۆره له مه‌زاری شێشه‌مس،
کانی سپی و له
مه‌زاری
شێخ عبدولقادر، به
ده‌م
شمشاڵ و ده‌فه‌وه
ده‌کرێ
و، به شیوه‌یه مه‌راسیمی حه‌ج
کۆتایی دێت.
تێبینی
بە سوپاسەوە بابان سەقزی نوسەر و لێکۆلەر لە مانگی ئابی
٢٠١٢ بەسەر ئەم دەقەدا چۆتەوە بەرلە بڵاو کردنەوەی
تکایە هیچ کەس ، ماڵپەر و دەزگایەک ئەم لێکۆڵینەوەیە بێ ئاماژە کردن بەسەرچاوەکەی بڵاو نەکاتەوە.