Sunday, January 20, 2019

"لە ئۆغری ژیانێکدا کە لەبەرەوە مردن دەچێژم، لە قۆناغێکی وەهادام کە بە  خۆشحاڵیەوە لەم ڕێیەدا مردن لە ئامێز دەگرم. لەم رۆژانی بەرخودانەدا، لە پشت دیوارەکانەوە، بەو باوەڕییەی ئەم ڕۆژانی بەرخۆدانە بگەیەنینە سەرکەوتن، سڵاو لە هەمووتان دەکەم. بە گەرمی هەڤالێتی دڵی شۆرشگێڕانەی هەمووتان لە ئامێز دەگرم"

نامەی لەیلا گویڤەن لە ڕۆژی ٧٣ مینی مانگرتنەکەی لە زیندانی ئامەدەوە بۆ گەل وەهایە:

" گەلە ڕێزدارەکەم، هەڤاڵانی ژنی خۆشەویستم

ڕووە ڕووناکەکەی ئامەد، سەرحەد، بۆتان

یەک بەیەک سڵاو لە هەمووتان دەکەم. لەم قۆناغە سەختە مێژووییەی پێدا تێپەڕ دەبین، دەمەوێت جارێکی تر ڕایبگەیەنم کە باوەڕم بەوەیە پێکەوە سەردەکەوین.

گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجالان، تەگەرەیە لەبەردەم ئاشتیەکی کۆمەڵایەتی سەقامگیر. بەرێز ئۆجالان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی دا ڕۆڵگێڕێکی گرنگە، ئەمەی بە شێوەیەکی ئەخلاقیانە و تیۆرییانەش سەلماندووە. کۆمەڵگەش لە درکی ئەوەدایە. چالاکییەکەمان لە ڕۆژی یەکەمەوە لە لایەن هەموو گەلەکەمان لە ٧ ساڵ تا ٧٠ ساڵەوە خاوەنداری لێکرا، شایەتی ئەوەیە کە دەنگمان بیستراوە و دەیگەیەنینە ئەنجام.

ئەم گەلە بەرخۆدەرە، ژنانی عەوداڵی ئازادی و دیموکراسی، ئەو گەنجانەی کە لەسەردەمی زوحاکەوە لە دژی زوڵم و ستەم وەستاونەتەوە، جارێکی تر بە هەمان رۆڵ هەڵدەستنەوە و قوربانیەکەی هەرچیەک بێت، سەردەکەوین.

بە باوەڕی و ئیرادەمان ئەم بەرخودانە دەگەیەنێتە سەرکەوتن، لەم قۆناغە مێژوییەدا ئەگەر وتن لەجێی خۆیدا بێت یەکبینینەوەیەک بە ڕوخانی دیوارەکان لە کازیوەی بەیانیەکاندا کە زیندانی ناکرێت بۆ من مایەی مۆڕاڵە، دەمەوێت بڵێم داواکانی من داواکاری گەلەکەمە و تا گۆشەگیری کۆیایی دێت لە درێژدان بەم چالاکیە بە بڕیارم.

ڕایدەگەیەنم لە ئۆغری ژیانێکدا کە لەبەرەوە مردن دەچێژم، لە قۆناغێکی وەهادام کە بە  خۆشحاڵیەوە لەم ڕێیەدا مردن لە ئامێز دەگرم. لەم رۆژانی بەرخودانەدا، لە پشت دیوارەکانەوە، بەو باوەڕییەی ئەم ڕۆژانی بەرخۆدانە بگەیەنینە سەرکەوتن، سڵاو لە هەمووتان دەکەم. بە گەرمی هەڤالێتی دڵی شۆرشگێڕتان هەمووتان لە ئامێز دەگرم"

لەیلا گویڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتی و پەرلەمانتاری جولەمێرگی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە