ئاشتی و سهقامگیری ڕۆژههڵاتی
ناوین له هزری عهبدوڵا ئۆجالان
نەجیبە قەرەداغی
ئاکادیمیای سیاسەت و
هزری دیموکراسی بە سەردرێڕی ئاشتی و سهقامگیری ڕۆژههڵاتی ناوین له هزری عهبدوڵڵا ئۆجالاندا لە هۆڵی ئوتێل پالاسی شاری سلێمانی
لە ڕۆژانی 19-21ی تهموزی 2016
کۆنفرانسێكی نێونەتەوەیی بەست. سەرەتا باسێک لە سەر عهبدوڵا ئۆجالان كێیه؟ نهێنیهكانی پیلانگێڕی نێودهوڵهتی دژ به عهبدوڵا
ئۆجالان چین ؟ سیستهمی زیندانی ئیمرالی چیە؟ وتار و لێکۆڵینەوە پێشکەش کران
دواتر دەست بە دانیشتنەکانی کۆنفرنسەکە کرا. بابەتەکان لە تەوەریەکەم دا
لە سەر هۆکارەکانی قهیران و گێژاوی رۆژههڵاتی ناوین کۆڵرایەوە. شیكردنهوهی ئۆجالان
بۆ قهیرانهكان و گێژاوی رۆژههڵاتی ناوین خرایە ڕوو ، لە دانیشتنی یهكهمی ڕۆژی یەکەم دا بە سەردێڕی بنبهستبوونی
دهسهڵات و دهوڵهتی نهتهوه لهرۆژههڵاتی ناوین بابەت لەسەر : دهسهڵات وهك گرفتێكی فهلسهفی
، پێداگری هێزه نێودهوڵهتییهكان لهسهر دهوڵهتی نهتهوهیی له ڕۆژههڵاتی
ناوین، ئهمریكا به نموونه، مێژوو و ڕاستینهی دهوڵهتی نهتهوهیی توركی ، كێشه
ههنووكهییەكانی دهوڵهتی نهتهوهیی له ڕۆژههڵاتی ناوین پێشکەش کران
لە دانیشتنی دووەم دا بە سەردێڕی كێشه ههنووكهییهكان، نهتهوهگهرایی، ڕۆژههڵاتناسێتی، دۆگماتیزم و مهزههبگهرایی له ڕۆژههڵاتی ناوین: بابەت لەسەر گرفتی
زهنییهت ، بنهماكانی نهتهوهگهرایی ، ڕۆژههڵاتناسێتی وهك شێوازێكی زانستی
، مەزههبگهرایی و دۆگماتیزم وهك كۆڵهگهی سیاسهتی "پهرتكه و زاڵبه"
پێشکەشکران.
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا دانیشتنی سێیهم بە سەردێڕی كێشهی ئازادی ژن بابەتەکانی : به گرفتكردنی بوونی ژن، ڕهنگدانهوهی كێشهی ژن له ئاستی سیاسی و كۆمهڵایهتی ، گرفتی پێشهنگایهتی ژن له بههاری عهرهبی ، دهرككردن به كێشهی ژن له ڕۆژئاوا و سوریا پێشکەش کران
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا دانیشتنی سێیهم بە سەردێڕی كێشهی ئازادی ژن بابەتەکانی : به گرفتكردنی بوونی ژن، ڕهنگدانهوهی كێشهی ژن له ئاستی سیاسی و كۆمهڵایهتی ، گرفتی پێشهنگایهتی ژن له بههاری عهرهبی ، دهرككردن به كێشهی ژن له ڕۆژئاوا و سوریا پێشکەش کران
دانیشتنی چوارهم: بە سەردێڕی بهگرفتكردنی ئابووری بابەت لەسەر سیاسهتی ئابووری له ڕۆژههڵاتی
ناوین ، ژن و ئابووری پێشکەش کران
لە تەوەری دووەمی کۆنفرانسەکەدا باس لە ئەزمونەکانی چارەسەری یەکێتی
رۆژهەلاتی ناوینی دیموکراتی کرا
لەو تەوەرەیەدا ئۆجالان سهبارهت به یهكێتی ڕۆژههڵاتی ناوینی
دیموكراتی خرایە. لە دانیشتنی یهكهمی ئەو تەوەرەیەدا کە بە سەدرێڕی ههردوو پرۆژهی
نهتهوهی دیموكراتی و خۆبهڕێوهبهری دیموكراتی بابەت لەسەر ئهزموونه جیاوازهكانی
چارهسهری له ڕۆژههڵاتی ناوین ، نهتهوهی دیموكراتی وهك "یهكێتی
جیاوازییهكان" "وحدة ضمن الاختلاف" ، ئهزموونی خۆبهڕێوهبهری
دیموكراتی له ڕۆژئاوای كوردستان/ باكووری سوریا ، خۆبهڕێوهبهری دیموكراتی وهك
ههڵمهتێكی دیموكراتی له توركیا و باكووری كوردستان پێشکەش کرا
لە دانیشتنی دووهم بە سەردێڕی پێداویستی شۆڕشی زهنییهت بابەت لەسەر شێوازهكانی
تێكۆشان بۆ پێشخستنی شۆڕشی زهنییهت ، گرنگیی سۆسیۆلۆژیانهی شۆڕشی زهنییهت ، شۆڕشی
زهنییهت لهپێناو تێپهڕاندنی سیاسهتی بەبنبهستگهیشتوو پێشكەش کرا
هەروەها ڕۆژنامەوان و نوسەر حەسەن جودی دەقی پێشنیارەکانی ئۆجالانی سەبارەت بە یەکێتی ڕۆژهەلاتی ناوینی دیموکراتی خوێندەوە. لەو دەقەدا بە وردی ئۆجالان باس لە ڕێگا چارەی نەتەوەی دیموکراتی دەکات کە لە بەرگرینامەکانیەوە وەرگیراوە.
هەروەها ڕۆژنامەوان و نوسەر حەسەن جودی دەقی پێشنیارەکانی ئۆجالانی سەبارەت بە یەکێتی ڕۆژهەلاتی ناوینی دیموکراتی خوێندەوە. لەو دەقەدا بە وردی ئۆجالان باس لە ڕێگا چارەی نەتەوەی دیموکراتی دەکات کە لە بەرگرینامەکانیەوە وەرگیراوە.
لە ڕۆژی سێیەمی کۆنفرانسەکەدا و لە دانیشتنی سێیهم: شۆڕشی ئازادی ژن
له رۆژههڵاتی ناوین بابەت لەسەر ڕاستینهی "شۆڕش لە ناو شۆڕش دا" ، شۆڕشی
ژن له دیموكراتیزهكردنی سیاسهت و كۆمهڵگا ، ههوڵ و ئهزموونهكانی گهڕان بهدوای
ئازادی ژن له جیهانی عهرهبیدا
لە دانیشتنی چوارهم دا بە سەردێڕی سهرلهنوێ
بونیادنانهوهی ئابووری ، بابەت لەسەر سیستهمی نوێی ئابووری بۆ بونیادنانی كۆمهڵگای
ئازاد ، گهشهپێدانی ئابووری ههرهوهزكاری
پێشکەشکرا
لە دانیشتنی پێنجهم بەسەردێڕی کۆنفیدراڵی دیموكراتی
رۆژههڵاتی ناوین له دۆخی ئێستادا بابەت لەسەر كۆنفیدراڵی دیموكراتی ڕۆژههڵاتی
ناوین وهك ئهلتهرناتیڤێک، بونیادنانی سوریای دیموكراتی ، داهاتووی ئێراق و باشووری
كوردستان پێشکەش کران
هەروەها دانیشتنێکی تایبەتی لەسەر كۆتاییهێنان
به دیلگیرانی عهبدوڵڵا ئۆجالان بەڕێوەبرا
بەشێک لە وتەی قسەکەرەکان وەها بوو:
لە کۆنفرانسەکەدا کە
ژمارەیەکی زۆر میوانان لە کوردستان ، وڵاتانی رۆژهەلاتی ناوین و ئەوروپا و
ئەمەریکا ، ئەفریقیا ، ئاسیا ئامادەی بوون سێ رۆژ گفتوگۆی چڕ کرا لەسەر زۆر
قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوین ،ڕێگا چارەکان و ئەزمونەکان. لە کۆنفرانسەکە هەم تێزی
هزری و هەم ئەزمونی پراکتیکی خرانە ڕوو.
سەرۆکی ئەکادیمیای هزر و چاندی دیموکراتی دکتۆر فایەق گوڵپی لەسەر وتاری
کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا وتی" هزر و ڕامانەکانی ئۆجەلان بۆ قەیرانەکانی رۆژهەلاتی
ناووین باشترین چارەسەریە" .
پارێزەری سەرکردەی ئەفسانەیی ئەفریقای باشور "ئەسا موسا" لەسەر گۆشەگیری
ئیمراڵی وتی " زۆر لێکچوون هەیە لە نێوان تیکۆشانی نیڵسۆن ماندێلا و بەڕێز عەبدوڵا
ئۆجالان، باردۆخی ئۆجالان خراپترە لەو گۆشەگیریەی لەسەر ماندێلا هەبوو، زیندانیی دیکە
لای ماندێلا هەبوون، زۆر کەم بەتەنها بووە، بەڵام لە ئۆجالان ماوەی 10 ساڵ بەتەواوی
گۆشەگیری کرابوو، ئەمەش پێشێلکردنی مافی مرۆڤی زیندانیەکی سیاسیە، دژی پەیماننامەی
یەکێتی ئەوروپاشە، ڕفاندن و دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئۆجالان بەپێی یاسای گەردوونی
نایاسایی بووە و گۆشهگیریی سهریشی ههر نایاساییه، دەبێ ئازاد بکرێت"
سامۆێل جۆردەن ئاکادیمیسیانی
ئەمەریکی وتی " دەوڵەت-نەتەوە لە ھەموو شوێنێک لە ژێر تاقیکردنەوەیەکدایە، بەڵام ھێشتا
هەوڵدان بۆ ئامانجەکانی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین دا بژاردەی سیاسی ئەمەریکایە. ئەزموونەکانی
ئەمریکا لەگەڵ ئەم فۆرم یان پێکھاتەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین چییە و چ دەرسێکمان لێی وەرگرتوو؟ ئەمەریکا
هەمیشە لە ھاوکێشەی نێوان ئەو بنەمایانەی کە خۆی بانگەشەی بۆ دەکات و کردەوەکانی
دا بە دوو جەمسەری ماوەتەوە. سیحری مۆدیلی دەوڵەت-نەتەوە لەوە دایە کە گەل لە دەوڵەت
نامۆ دەکات کە ئەمەش دەبێتە پاساو بۆ دەسەڵاتێکی ڕەھا و بەکار ھێنانی هێزدا لە پێناوە
دەسەڵات و دژایەتی دیموکراسی. ھەستی نامۆبوون-بێگانەبوون
لە دەوڵەت لە دژی ئارەزووی مرۆڤە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ھاوکار و یەکگرتوو واتە کۆپەراتیڤ بە تەنیا ئەم
تایبەتمەندیە ئەوە مسۆگەر دەکات کە هێزی دەوڵەت، نەتەوە چەک دەکات. پرۆسەی سیاسی و
ئابورییەکی فەرمانبەر ڕێکبخات و ھەرێمی دەوڵەت-نەتەوە بکاتە یەکەیەکی حسابداری- بە
سەدان ملیار بۆ کۆمپانیاکان و سوپا خەرج دەکرێت بە لۆژیکی یان گاڵ دێنی یان جۆ ئەمەش ھەر لۆژیکی بازاڕی ئازاد بۆ فرەنەتەوەکانە، هەر ئەمەشە
نمونەی ئەمەریکا بۆ ئەم هەرێمە. ئاوات و داواکاریم
ئەوەیە کە ئەو ئەزمون و وانانەی لە کانتۆنە ئۆتۆنۆمەکانی
ڕۆژئاڤا وەرمان گرتووە لە ھەموو دونیا بڵاو بێتەوە کە داکۆکی کردنە لە بەشداری یەکسانی
ژن لە بەڕێوەبەری و بڕیارداندا و دابەشکردنی یەکسانی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا و سەرچاوە
سروشتیەکان.
هەرچی ڕێزان ساریجە پارێزەی ئۆجالان وتی " هێرشی هەرە گەرورە لەسەر ئۆجالان
هەیە، دەیانەوێت لەهێلی چارەسەری دیموکراتی پاشگەزی بکەنەوە و لەسەر ئەوەش پێداگری
دەکەن، ئیمراڵی دیالێکتیکی قوڵی هەیە و هێرشی توندی لەسەرە، ئەگەر ئەمانە لە هەرکەس
تێنەگەیەنین ناتوانین ئاشتی بەرقەرار بکەین"
لهسهر بە گرفتکردنی پرسی ژن سهرۆکى لقی کەرکوکی ڕێکخراوى ئهمهلى عێراقی
سرود ئهحمهد وتی " گرنگ ئهوهیه ئێمه چۆن سهیرى مهسهلهى ژن دهکهین.
بهرپرسان تهنانهت لهوه دهترسن کە ئهگهر ژنان سهرکهوتنى پیاوان دەربازبکەن
و پیاوان پێىان خۆش نیه ژن بهرهو پێشهوه بچێت، تهنانهت لهناو پارته سیاسیهکاندا
ئهو ژنانه ههڵدهبژێردرێن که بهگوێرهى پیاوهکانن و کهسوکارەکەیان له ئاستێکى
باڵادایه"
ئهندامى کۆردناسیۆنى کۆنگرەی ژنانی ئازاد له ئامهد سارا ئاکتاش لە هەمان
تەوەرەدا وتی" ههزاران ساڵه ژن لهژێر زهینهیهتێکى پیاوسالاریدا دهچهوسێتهوه
، بهتایبهت لهم ٢٠٠ ساڵهى دواییدا ههندێک ههوڵى رێکخراوهیی ههیه، ئهوهش
کەموکوڕی تێدایە، توانای چارەسەری کێشەکانی نییە، بهڵام تێزهکانى عەبدوڵا ئۆجالان
پهنجهرهیهکى ڕوونى بۆ ئهو بواره کردۆتهوه. بێگومان ژن لهناو تهڤگهرى ئازادى
و گهیشتنى بهو ئاسته کارێکى ئاسان نهبوو، ژن بهتێکۆشانى خۆى گهیشتۆته ئاستێکى
گرنگ ، ئهمهش لهژێر رۆشنایی بۆچوونهکانى ئۆجالانه، تێکۆشانى ژن تابۆ و قاڵبەکانی
تێکشکاند و ژن ئهمرۆ دێتهسهر شهقامهکان
و داواى مافى خۆى دهکات ، ئۆجالان ژنى وهک چارهسهرى سهرجهم کیشهکانى کۆمهڵایهتیهکان
و سیاسیهکان پێناسهکردووه"
هەرچی ئهندامى کۆنگرهى ستار له ڕۆژئاواى کوردستان لهیلا ڕهشید لەسەر بارودۆخی
ژنان لە رۆژاڤا و سوریا وتی " لە سوریا ژنان زیاترین ئازاریان چەشتووه، به تایبهت
له ٥٠ ساڵى ڕابردوودا و له دواى کودهتاى ڕژێمى بهعس ، دام و دهزگاکانى ئاسایشى
بهعس ههموو کۆمهڵگاى سەرکوت کرد. بەلام ژنانى کورد ههوڵیاندا له بهرامبهر ئهو
سیستهمهدا بوەستنەوە و بهتایبهت رێبەر ئۆجالان لێکۆڵینهوهیهکى زۆرى له سهر
کۆمهڵگاى ژنان کرد و ڕێنیشاندەری خهباتی ژنان بوو ، یهکێتى ستار له ٢٠٠٥هوه دەستی
بە کاروباری ڕێکخستنى کرد و ، ئهم ڕێکخراوهیە توانى خەبات بکات و هێزی زیاتر بە ژنان
ببەخشێت.
لە سەروبەندی کۆنفرانسەکەدا کە چەند رۆژ دوای کودەتاکەی ١٥ تەموزی تورکیا
دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کە کودەتاچیەکان ئامانجیان لەناوبردنی ئۆجالان بووە، سەرۆکی
ئەکادیمیای هزر و چاندی دیموکراتی دکتۆر فایەق گوڵپی و لەسەر ناوی بەشداران بانگی لە
دەولەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە کرد کە بەزوترین کات شاندێک رەوانەی ئیمرالی بکهن و
ڕێگاش بدرێت کە پاریزەران و بنەمالەکەشی دیداری لەگەل ئەنجام بدەن. دەوڵەتی
تورکیاشی لە هەر هەوڵێک وشیارکردەوە کە زیان بە ژیان و ئاسایشی ئۆجالان بگەیەنێت.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە کانتۆنی کۆبانێ عایشە ئەفەندیش وەک بەشدارێکی
کۆنفرانسەکە وتی" خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەفەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ چاویان
کردەوە، بۆیە پێشەنگایەتی ئەو شۆڕشەیان کرد، ئەو فەلسەفەیە کە بەجیهاندا بڵاوبوەتەوە
و تادەچێت بەرفراوانتر دەبێت، ژنان نیوەی جیهانن، ئۆجالان لە کوردستان ئەو نیوەوەی
وشیار کردەوە دەبێت لەهەموو کەس زیاتر ئێمەی ژنان خاوەنداری لە ئۆجالان بکەین، ئەوەش
تەنها بەچالاکی نابێت بەڵکو دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین، تا سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکەین.
ئەندامی ئەنجومەنی شەنگال زەهرا سلێمانیش باسی لە گرنگی هزری ئۆجالان کرد بۆ
کۆمەڵگای ئێزدیەکان و وتی" کۆمەڵگای ئێزدی بەگشتی و ژنانی ئێزدی بەتایبەتی لە
هەموو شت زیاتر پێوسیتیان بە هزری ئۆجالانە بەناسینی ئەو هزرەش ژنان لە قڕکردن ڕزگاریان
بوو، پێشتر ژنانی ئێزدی لە نێوان چوار دیواردا بوون، بەڵام ئیدی ئێستا خۆیان ناسیوە،
پێشتر دووری سیاسەت بوون و هێزی بەرگریان نەبوو، بەڵام کاتێک ڕێبازی ئۆجالانیان ناسی
بەهێز بوون، ئێستا چەکیان هەڵگرتووە و دژی چەتەکانی داعش شەڕ دەکەن. ئازادی ئۆجالان
بۆ هەموو کوردان پێویستە، بەڵام ئێزدیەکان دووجار پێویستیان بەئازادی ئەوە، ئێمە لەبەرئەوەی
قڕکردنمان لەسەر پەیڕەو دەکرێت، پێویستمان بە فکر و ڕامانی ئۆجالانە"
هەرچی کامەران مەنتک
ئاکادیمی و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینە بە سەردێڕی کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوین
پێشکەش کرد و باسێکی وردی لەسەر سەدەی ٢٠ کرد لە دوو ڕوداوی هەڵوەشانەوەی
ئیمپراتۆریەکان و دامەزراندنی دەولەت نەتەوە و دواتر باسەکەی لەسەر ڕوخانی بلۆکی
ڕۆژهەلات و سیستەمی تاکجەمسەری درێژە پێدرا لە تەوەرەیەکی تردا باسی لە دیموکراسی
لەبەرمبەر یەکپارچەیی وڵاتەکان کرد و وەک دەرەنجامیش وتی " ڕۆژهەلاتی ناوین
لە پارادۆکسێکی زۆر ئالۆزدایە، دوو ڕەوت لە کارکردنن ڕەوتی بە ئیمراتۆریا بوون و
بە دەوڵەتبوون، ئەگەر یەکەم سەرکەوێ کورد دوو ئەگەری لەبەردەمدایە یان سیناریۆی
سەدەی ١٦ دووپات بێتەوە مەلا ئیدریسی بەدلیسیەکی تر هێزەکانی کورد بخاتە خزمەت یەک
لە ئیمراتۆریەکان یان بەشێوازێکی نوێ هێزی کورد دابەش ببێت لە نێوان دوو
ئیمپراتۆریا، یان کورد هەوڵ بدات هێزێكی
تایبەت بە خۆی دروست بکات و لە نێوان هەردوولادا هێزێکی گەورەی هاوسەنگیکار دروست
بکات و تواناکانی بخاتە گەڕ بۆ خزمەتی خۆی، ئەمەش زیاتر لەیەک نزیک بونەوەی گەلان
و سەقامگیری و ئاشتی لەناوچە مسۆگەر دەکات، گۆڕانکاریە جیۆپۆلەتیکیەکانی ناوچەکە
لە خزمەت ئەوەدایە. لە جیاتی گەڕان بە دوای چارەسەری کێشەکان لە ئەنکەرە، تاران،
دیمەشق و بەغداد پێویستە کورد بە قولایی ستراتیژی جوگرافی و مرۆڤئیی خۆی بگەڕێتەوە
کە گرنگترین پێگەی ستراتیژی هەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
هاوژین مەلا ئەمین
مامۆستای زانکۆی سلێمانی بابەتێکی لەسەر گرفتی زهنیەت شادەماری هەموو گرفتە
ستراتیژیەکانی رۆژهەلاتی ناوین و گەڕانەوەیەک بۆ دیدی ئۆجالان پێشکەش کرد و
خوێندنەوەیەکی وردی بۆ ئەو دیدە کرد لە دەست نیشان کردنی کێشەکان و ڕێگا چارەکان
بە تایبەتی پەیڕەو کردنی نەتەوەی دیموکراتی و زەرورەتی بەرپاکردنی شۆرشی زهنی.
هەرچی هاوسەرۆکی تەڤدەم ئاڵدار خەلیل پڕۆژهى نهتهوهى دیموکراتى و خۆبهڕێووهبهرى
دیموکراتی لە ڕۆژاڤا وتی " له ساڵى
٢٠١١ که ڕاپهرینى گهلانى سوریا دهستیپێکرد بە دڕهنترین شێوه وهڵامى گهل درایهوه،
بهڵام ئێمه له ڕۆژئاوا هێڵى سێیهممان ههڵبژارد، ئێمه نیشانمان دا که هێڵى سێبهم
له سهر بنهماى نهتهوهى دیموکراتى به ئاشتی بهڕێوه دهچێت،ئهمانه ههمووى
دهستکهوتى بیر و هزرى ڕێبهر ئاپۆ بون.
هاوسەرۆکی سیستەمی فیدرالی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا مهنسوور سهلومیش
وتی " بۆ گهیشتن به سوریایهکى سیکۆلار و دیموکرات دهبێت ههموو هێزه دیموکراتیخوازهکان
کۆ ببنهوه. باوهڕمان ههیه که بههێزى هزرى بهڕێز ئۆجالان و هێزى گهلانى سوریا
سیستهمى فیدڕاڵى دیموکراتى سهرکهوێت "
جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان تارا حوسێن لە بەشی
گفتوگۆکان دا وتی" دەبێت هەرچی زووە زانیاری لەسەر ڕەوشی ئۆجالان بدرێت، دەبێت
گەلی کورد ئاگادار بکرێتەوە. چونکە گەلی کورد بە تامەزرۆیە بۆ ئەوەی هەواڵێک لەسەر
ڕەوشی ئۆجالان ببیسێت. دەبێ سەرجەم گەلی کورد بەتایبەتیش ژنانی ئازادیخواز کرد لە باشوری
کوردستان کە هەڵوێست بنوێنن و دەستپێشخەری بکەن بۆ چالاکیەکان.
وتەبێژی کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژا) ئایلا ئاکات ئاتا، وتی: "بۆ دەرچوون
لە گێژاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێروانێکی هەمەلایەن پێویستە بە هۆی فرە کلتوری
و فرە ئایین و ئەتنیکیەوە ئەو پڕۆژەیە دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت. کاتی ئەوە هاتوە ئیتر پڕۆژەکانی
بەڕێز ئۆجالان بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، ناوی دیموکراسی راستەقینە ئەوەیە و هەر
ئەوەش دەتوانێت تورکیا لەو گێژاوە ڕزگار بکات
ئەندامی کۆنگرەی ستار سوعاد حەسەنیش وتی " ئەو کودەتاییەی لە تورکیا هاتۆتە
ئاراوە، پیلانێکی دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغانە، ئامانج زیان گەیاندن و تۆڵەسەندەنە لە
ڕێبەر ئاپۆ، ئامانج لە ناوبردن و هێرشکردنە سەر دەسکەوتەکانی ڕۆژاڤا و بەگشتی گەلی
کوردە"
لەسەر شۆڕشی ئازادی ژن له رۆژههڵاتی ناوهراست، سهرلهنوێ بونیادنانهوهی
ئابووری و کۆنفیدراڵی دیموکراتی رۆژههڵاتی ناوهراست له دۆخی ئێستادا ، چالاکوانی
ژنان لە تونس سەلوا قیقا وتی" ئەم کۆنفڕانسە ئاسانکاری دەکات بۆئەوەی کە بتوانین
پێکەوە بەرامبەر بە سەرمایەداری و کۆنەپەرستی بوەستینەوە. هەر وەک چۆن بەڕێز ئۆجالان
دەڵێت دەبێت وڵاتەکانمان لە وەحشیەت داماڵین و بە چەکی عەقڵ بەڕێوەی ببەین، دەبێت تێکۆشانی
ئێمەش سیاسی و عەقڵانە بێت"
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەئا "جەیلان باغریانیک لەسەر بەرپاکردنی شۆڕش
لەناو شۆڕشدا وتی " بە ڕێنمایەکانی ڕێبەر ئۆجالان، پێشکەوتن لە ڕێگای ژنەوە ڕاسترین
ڕێگایە. شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی شۆڕشی ژندا پێشدەکەوێت، هەربۆیە دەبێت لەسەدا٨٠ی
شۆرشەکان بە تیکۆشانی ژنان بەرێوە ببرێت "
زۆزان سیما ئەندامی ئاکادیمیای ژنۆلۆژی-ڕمێلانی ڕۆژاڤا ، باسێکی وردی لەسەر
ڕێباز و شێوازەکانی تێکۆشان بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی زهنیەت پێشکەش کرد. لە باسەکەی دا
ئاماژەی بە گرنگی زانستی ژنناسی " ژنۆلۆژی " لە خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ
مێژوو، ڕێباز و ئامانجەکانی تێکۆشان. ( لەبەرگرنگی ئەم بابەتە وەرگەڕی تەواوی
بابەتەکە بۆ کوردی لە ئایندەیەکی نزیک دا لەم بلۆگەدا بڵاو دەکەمەوە).
هاوسەرۆکی پەیەدە ئاسیا عەبدوڵڵاش لە هەمان تەوەرەدا لە سەر ڕۆژاڤا وتی
" شۆڕشی ژن لە ڕۆژاڤا، بەر لە هەموو شتێک گۆڕینی کۆمەڵگا و هەموو یاسا کۆمەڵایەتیەکان
بوو، ژن ناوکی کۆمەڵگای نوێیە. هزری ڕێبەر ئۆجالان ڕێبازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژن
فەراهەم کردووە، بەشداری سیاسی و خەباتی ژنان کاریگەریەکی گەورەی لە سەر چارەنوسی ژن
بەگشتی هەیە، ئیتر ژنان ناچار نین بۆ پیاوان بژین و بمرن، ژن بۆ ڕزگاری خۆی و کۆمەڵگا
دەژی، ئەمڕۆ ژنانی ڕۆژائاوای کوردستان لە هەمو بوارەکاندا بوونەتە هێزێکی پێشەنگ، تێکۆشانی
ژن هەمو ڕوحیەتە دۆڕاوەکانی پێشووی ژنی سڕیەوە. لە سەر بناغەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لە
بەرامبەر هەمو سەرکوتەکانی ڕژێمی بەعس، ژن دەستی بە شۆڕش کرد و جیاوازی شۆڕشی ڕۆژئاوای
کوردستانیش لەوەدایە. ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا دەڵێین : یا دەبێت بە ئازادی بژین
یان ژیانمان ناوێت، خەباتی ئێمەش لە ڕۆژئاوای کوردستان تەنها لە ئاستی ژنانی کورددا
نیە بەڵکو هەموو پێکهاتەکان دەگرێتەوە."
لهبارهی سهرلهنوی بونیادنانهوهی ئابووری لە کۆنفرانسەکەدا جهخت لهسهر
گرنگی ئابووری ههروهزکاری کرایەوە لەسەر ئەو بابەتە ئهندامی گروپی پشتگیری ژینگەیی
لە ئەمریکا "لیۆ سەڵدانها" وتی " دیمەنی سیاسەت بۆ کوردەکان ئەمەیە
کە بیرێکی نوێ بۆ بونیادنانی ئابوری کۆمەڵایەتی پێکبهێنن، لە ڕۆژی ئەمرۆدا قەیرانێکی
ئابوری تەواو کاپیتالیزمی گرتۆتەوە، که بنەماکانی کۆمەڵگا دەهەژێن، هەموو بەشەکانی
کۆمەڵگا ڕووبەڕووی توندوتیژی هێرشی کاپیتالیزم دەبنەوە، هاوکات هێرشە دڕندەکانی بۆ
سەر سروشت و ژینگە زیاتر و زیاتر دەبنەوە، پێویستە هەموو لەسەر ئەوە جەختبکەینەوە کە
سروشت زۆر گرنگە"
هەرچی نابیدە زەنگین، لە بارەی گەشەپێدانی ئابوری کۆمیناڵ (ههروهزکاری) شارهزا
لهبواری ژن و ئابووری لە ڕۆژاڤا وتی:" بونیادنانی ئابوریەکی کۆمیناڵ خاڵی سەرەکی-یه
بۆ خۆپارێزی لەبەرامبەر بە هێرشەکانی کاپیتالیزم تەنها بە بەڕێوەبردنی سیستەمێکی کۆمیناڵ
هێرشەکانی سەرمایەداری پوچەڵ دەبنەوە. دیموکراتبوونی ئابوری ڕێگا لەوە دەگرێت کە کۆمەڵگا
بکەوێتە ژێر چەپۆکی ئابوری کاپیتالیزم کە وەکو ئامرازێک بۆ بەکاڵاکردنی ژن و ژینگە
بەڕێوەدەچێ، ئێمە دەبێت لەبەرامبەر ئەمانە بوەستین، دابڕاندنی ژن لە باری ئابوریەوە
کۆمەڵگای دیموکراتیک لاواز دەکات"
چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی سوری ڕیاز گرار وتی " کۆنفرانسەکەمان
دوو ڕەهەندی هەیە، ڕەهەندێکی پەیوندی بە ئۆجالان و سروشتی بەدیل گرتنەکەیەتی و گرنگی
گفتوگۆکردن لە سەر ئازادبوونی و گەڕانەوەی بۆ چالاکیە ئاشتیخوازییەکانی، چونکە پێش
ئەوەی بەدیل بگیرێت پڕۆژەی گرنگی بۆ ناوچەکە هەبوو، کە دەکرا ئەو پڕۆژانە کاری باشی
بۆبکرایە، چونکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی زۆر پیشکەوتنی گرنگی تێدایە. ڕەهەندی
دووهەم پرسی کوردە کە بۆ ئارامی ناوچەکە پرسێکی گرنگ و جدییە و، یەکێکە لە پرسە هەڵپەسێردراوەکان.
ئۆجالان سەرکردەیەکی نشتیمانی دروستە کە بانگەوازی بۆ ئاشتی دەکات، بەدیل گرتنەکەشی
بەشێکە لە کێشەکانی ناوچەکە و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە، ئێمە داوای ئازادی ئەو دەکەین،
چونکە پێویستمان بەو مرۆڤە گەورەیە هەیە، ئەو سەمبوڵ و روحی ئەو نەخشەڕێیانەیە کە بۆ
چارەسەری پرسی کورد و مرۆڤایەتی پێشکەشی کردوون."
لە دانیشتنی تایبەتی لەسەر دۆخی ئۆجالان ئەندامی دەسپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان
و ئاشتی بۆ کوردستان ڕایمەر هایدەر وتی " کەمپینی ئێمە بۆ ئازادی ئۆجالان دەتوانێت
سەرکەوتووبێت، کهمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ساڵی 1999 دروستبوو، ئهوکات ترس هەبوو،
کە ئۆجالان بێ دادگایی لەسێدارە بدرێت، بەڵام نەیانتوانی ، گرتنی ئۆجالان چەندە بۆ
تورکیا زەحمەت بوو، ئازادکردنەکەی زەحمەتتر بوو، هەرچەند کە هزر و بیری ئۆجالان بڵاوبکەینەوە
زیاتر ئازادی ئۆجالان نزیک دەبێتەوە"
ڕێزان ساریجا پاڕیزەری ئۆجالان لە هەمان دانیشتن دا وتی " ئۆجالان باس
لەوە دەکات کە بۆ ئازادی شەخسی خۆی تێکۆشانی نەکردووە، پێویستە هەرکەس پێشنیاری خۆی
بۆ ئازادی ئۆجالان بدات، چهنده بتوانین پرسی کورد بناسێنین ئەوەندەش دەتوانین ئازادی
ئۆجالان نزیک کەینەوە"
ئایسەڵ توغڵوک، پارێزەری پێشووی ئۆجالان و ژنە چالاکوانی کورد وتی: "هۆکاری
دهستگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان ئەوەیە کە ڕێبەری گەلێکە، خەباتی بەڕێز ئۆجالان تهنها
بۆ ڕزگارکردنی گەلی کورد نەبووە بەڵکو بۆ هەموو گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە".
دوکتۆر مەحمود پاتەڵ کە لە ئەفریقیای باشورەوە هاوڕێ لەگەڵ پاریزەری ماندێلا
ئەسا موسا هاتبوو وتی " دەبێت کردەوەی
نایاسایی کۆتایی پێبێت. ئۆجالان ئازاد بکرێت"
ئهسا موسا'ی پاریزەری ماندێلا، خەڵاتی گڵۆباڵی ئاشتی پێشکەش بە ئۆجالان
کرد و وتی " یهکخستنی تێۆشانهکان بۆ
ئازادی ئۆجالان و پێکهێنای کهمپهین بۆ ئهو مهبهسته گرنگە دەبێ جیهان له پێناو
ئازادی ئۆجالان یهک دهنگ بن و تێبکۆشن"
لە بەشی دوایی کۆنفرانسەکەدا ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ئاشتی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی
ناوین لە هزری عەبدوڵا ئۆجالاندا بڵاو کرایەوە کە وها بوو :
لە قۆناخێكی وەها مێژووییدا
كە تێیدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە بە گۆڕەپانی سێهەمین جەنگی جیهانی و كوردستانیش
كە ناوەندی ئێستای جەنگی سێهەمی جیهان پێكدەهێنێت, كۆنفرانسەكەمان لە بارودۆخێكی سیاسی
و مێژوویی وەهادا ئەنجام دەدەین و لەم چوارچێوەیەدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری راست و گونجاو
لە كات و شوێنی گونجاودا كۆبووینەتەوە، سەبارەت بە دەستنیشانكردنی راستینەی كێشە بنەڕەتییەكانی
ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانانی چارەسەری هاوبەش, شیرۆڤە و رێنماییەكانی بەڕێز
عەبدولڵا ئۆجالان لە ئاستی باڵادا رۆڵ دەبینێت، لە گفتوگۆكاندا كێشە سەرەكییەكانی بەردەم
هەنگاونانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو كێشانەی دەسەڵاتپەرستی، نەتەوە و نەژادپەرستی
پاشڤەڕۆ، مەزهەبگەرایی، كێشەی ژن و دۆگماتیزم كە بە هەزاران ساڵە ناوچەكەیان پەلكێشی
ناو كێژاو و قەیران كردووە، بە گەورەترین و بناخەییترین كێشە دەستنیشان كراون، لەگەڵ
ئەمەشدا راستینەی دەوڵەت – نەتەوە كە زاڵ بووە بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆوی دوژمنایەتی
لەنێوان گەلان و باوەڕییەكانی هەرێمەكەدا چاندووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە توانیویانە
بە هەزاران ساڵ پێكەوە بژین. دەوڵەت – نەتەوە كراوە بە ئامرازێك كە ناوچەكە بكەوێتە
ناو شەڕێكی بەردەوامەوە. بەو هۆكارەی هاوشانی گەلی كورد گەلی فەڵەستینیش زۆرترین ئێش
و ئازاریان چەشتووە، چارەسەری ئەم دوو كێشە بناخەییەی هەرێمەكە كە بوونەتە گرێكوێرە،
كاریگەری خۆی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێدەهێڵێت، هاوكات هەنگاوێكی گرنگیش لە ئاستی
پێشەنگایەتیكردن بۆ ئازادی سەرجەم گەلان و باوەڕییەكانی هەرێمەكەش دەهاوێژرێت".
نوێنەرانی گەلان و باوەڕییەكانی
بەشداربووی كۆنفرانسەكەمان لە گفتوگۆكاندا بەدەستنیشانكردنی ئەو راستییەی كە بنەمای
مێژوویی پێكهاتەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتئەستوورە بە ژیانی ئازاد و خۆسەرەوە, لێرەشەوە
ئەو راستییە سەلمێندرا كە كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی راستەقینەترین مۆدێلی چارەسەرییە،
سەبارەت بە سەرلەنوێ بونیادنانەوەی كلتووری ژیانی رەسەنی هەرێمەكە جەختی لەسەر كرایەوە
كە لە ئەزموونی رۆژئاوای كوردستاندا خۆسەری دیموكراتی بناخەگیر بە نەتەوەی دیموكراتی
كە فەلسەفەی ژیانی هابەشە، بنچینەییترین مۆدێلی چارەسەرییە، بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان
كە بونیادنەری ئەم مۆدێلی چارەسەرییەیە لە ئەنجامی گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتیدا رفاندنی
و مەحكومكردنی بە سیستەمی ئەشكەنجەی ئیمراڵی بێگومان راستەوخۆ گرێدراوە بەو واقیعە
مێژووییەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەم گەلەكۆمەیەی لە رۆژی 15ی شوباتی 1999
دا ئەنجامدرا نەك تەنیا دژ بە تەڤگەڕی ئازادی كورد بوو بەڵكو هەوڵدرا بە سەرلەنوێ دیزاینكردنەوەی
هەرێمەكە دەستێوەردان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات، هەر بۆیە پیلانگێڕی نێو
دەوڵەتی لە كەسایەتی بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالاندا لەدژی سەرجەم گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەنجامدراوە".
لێرەوە كۆنفرانسەكەمان
جەختی لەسەر دەكاتەوە كە بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان تەنیا وەك رێبەری گەلی كورد هەڵناسەنگێنێت،
بەڵكو وەك بیرمەند, پێشەنگ و كەسایەتییەكی مێژوویی خۆبەختكار لە پێناو دانانی چارەسەری
بۆ كێشە سەرەكییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی و سەرجەم مرۆڤایەتی بەگشتی پێناسە
كرا، بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان كە 5ی نیسانی 2015 ەوە خراوەتە ژێر گۆشەگیرییەكی توند
و گشتگیرەوە و هیچ هەواڵێكی لێ نابیسترێت و ماوەی 18 ساڵیشە لە دورگەی ئیمراڵی دووچاری
سیستەمێكی ئەشكەنجەی تایبەت و بێ وێنە بۆتەوە، ئامانج لەم بە بارمتەگرتنەی ئۆجالان
شكاندنی ئیرادە و نەهێشتنی زەمینەی چارەسەری دیموكراسییانەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،
بۆیە پێویستە دۆخی بەبارمتەگرتنی بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان كۆتایی پێبهێندرێت, كە ئەمە
نەك تەنیا وەك گەلی كورد بەڵكو داخوازی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم هێزە
دیموكراسییەكانی جیهانیش هەڵبسەنگێندرێت".
لە كۆنفرانسەكەماندا
زۆر بە پوختی و ئاشكرایی دەستنیشان كرا كە تاكە رێگەی چارەسەری زیهنی كۆمەڵایەتی و
سیستەمیانە، چارەسەربوونی كێشەی ژنە، لەلایەن سەرجەم بەشداربووانی كۆنفرانسەوە بە جۆشێكی
مەزنەوە ئاماژە بەوە كرا كە تێكۆشانی ئازادی ژنی كورد ئەمڕۆ بۆتە كانگای ئیلهام بۆ
سەرجەم ژنانی جیهان, ئەمەش پشتئەستوورە بە خەباتی ئازادی ژن كە بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان
بە رەنجێكی گەورە خوڵقاندووێتی، هەر لەم كۆنفرانسەدا بەشێوەیەكی بەرجەستە ئاشكرابوو
كە لەبەرامبەر پارچەگەرێتی سەپێندراو بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، فیكر و رامانی بەڕێز
عەبدولڵا ئۆجالان زەمینەی هاوبەشی و یەكێتی پێشكەش دەكات و لێرەشەوە گەیشتووین بە بڕیاربوونی
پرەنسیپی و پراكتیكیانە، لەسەر ئەم بنەمایە:
١- دەستبەجێ
كۆتاییهێنان بە سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادكردنی بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان كە بۆ
سەقامگیری ئاشتی و دیموكراتی ناچارییەكە.
٢- لەپێناو
بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەری نەتەوەی دیموكراتی
بە چارەسەری بەردەست و گونجاو دەستنیشان دەكات.
٣- تێكۆشانی
ئازادی ژن بە بنچینەییترین تێكۆشان دەستنیشان دەكات بۆ چارەسەركردنی گرێكوێرەی سیاسی
و كۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوین و پێشخستنی دیموكراسی و ئازادییەكان.
٤- لەپێناو
رۆشنكردنەوە و ئازادكردنی زیهنییەتی داخراو و چەقبەستوو، شۆڕشی زیهنی بە پێویستییەكی
بنەڕەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسەند دەكات.
٥- بە لەبەرچاو
گرتنی راستینەی دەوڵەمەندی باوەڕی و مەزهەبی لەناوچەكەدا كۆنفرانسەكەمان بڕوا بە ژیانی
ئازادی و یەكسانی لەسەر بناخەی پرەنسیپی هاوبەشی سەرجەم دەكات و جەخت لەسەر پێشخستنیشیان
دەكاتەوە.
٦- ئەزموونی
رۆژئاوای كوردستان كە ئەزموونێكی بناخەیی ئازادی و دیموكراسییە، بە چارەسەرییەكی جێگرەوە
بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسەند دەكات.
٧- سەرجەم
رژێمە سیاسی و دەوڵەتە مۆناركی، دیكتاتۆر، كودەتاگەر، دیسپۆتیكەكان رەت دەكاتەوە و
بەڕێوەبەرایەتی سیاسی دیموكراتییانە پەسەند دەكات.
٨- كۆنفرانسەكەمان
وەك مۆدێلێكی گشتگیری راستینەی گەلان و باوەڕییە مێژوویی و هەنووكەییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی بە گرنگ دەزانێت.
٩- كۆنفرانسەكەمان
جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە دەستێوەردانی نیۆلیبراڵی جیهانی سەپێندراو بەسەر رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا چارەسەریی نییە و داوای رێزگرتن دەكات لەو چارەسەرییانەی پشتئەستوورە بە
ئیرادەی ئازادی گەلانی هەرێمەكەوە.
كۆنفرانسەكەمان
دوای ئەو گفتوگۆ چڕوپڕەی ئەنجامی دا، هاوشان لەگەڵ بڕیاردانی پرەنسیپان، جەخت لەسەر
وەرگرتنی بڕیاری كردەییش دەكاتەوە لەم چوارچێوەیەدا:
١- كۆنفرانسەكەمان،
هەموو ئەو هەڕەشە و هێرشانەی دەوڵەتی تورك لەدژی بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان بەڕێوەی دەبات
وەك كێشەیەك نابینێت كە تەنیا گەلی كورد و كوردستان پەیوەندیدار بكەن, بەڵكو هەموو
جۆرە هێرشێكی دژ بە بەڕێزیان وەك بە هێرش بۆسەر هەموو گەلان لەقەڵەم دەدات. كۆنفرانسەكەمان
لەدژی ئەو سیاسەتی هەڕەشە و پیلانگێرییانەی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بە بەڕێز عەبدولڵا
ئۆجالان جێبەجێی دەكات، داوا دەكات شاندێكی پێكهاتوو لە نوێنەرانی جیاجیای گەلانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بە شێوەیەكی بەپەلە بچێت بۆ ئیمراڵی بۆ دیدار لەگەڵا بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان.
٢- لە دژی
سیاسەتی هێرش و پیلانگێڕانەی دەوڵەتی تورك لە بەرامبەر بە بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان،
بانگەوازی لەسەرجەم رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكان بەگشتی و یەكێتی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان
بەتایبەتی دەكات بە پەلە بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشەی سەر ژیانی بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان
بكەونەخۆ و سزای پێویست بەسەر توركیادا بسەپێنن.
٣- لەپێناو
بەدیهێنانی دیموكراسییەت لە توركیادا كە ئەویش بە چارەسەری پرسی كوردەوە پەیوەستە،
پێویستە دەوڵەتی تورك دەستبەجێ دەست بەقۆناخی رێكەوتن لەگەڵا بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان
بكات و سەرلەنوێ لەسەر بناخەی رێكەوتنی دۆڵمەباخچە چارەسەری بخاتەوە رۆژەڤی خۆیەوە.
٤- بۆ چارەسەری
پرسی كورد كە كلیلی دیموكراتیزەبوونی توركیایە، یەكێتی ئەوروپا، نەتەوە یەكگرتووەكان
و ناتۆ لە چوارچێوەی حقوقی نێو نەتەوەییدا رۆڵی ئەرێنییانە بگێڕن و سزای پێویست بەسەر
دەوڵەتی توركدا بسەپێنن تا بەپێی نۆرمە جیهانییەكانی مافەكانی مرۆڤ بجوڵێتەوە.
٥- لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ساڵانە كۆنفرانسی تایبەت بە هزر و پێشنیازەكانی
بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان سەبارەت چارەسەری دیموكراتیانە ئەنجام بدرێت.
٦- دووەمین
كۆنفرانس لە چوارچێوەی رێنماییەكانی عەبدولڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری، لە رۆژئاوای كوردستان
ساز بكرێت.
٧- بەناوی پێكهاتەكانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە كار بكرێت بۆ دەرخستنی
بڕیارنامەیەك لە یەكێتی ئەوروپا كە داوای چارەسەری دیموكراتییانەی پرسی كورد و ئازادی
بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان بكات.
٨- سازدانی
كۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوەی تێزەكانی بەڕێز عەبدولڵا ئۆجالان تایبەت
بە مژاری ئازادی ژن.
٩- بۆ كۆتایی
هێنان بەو سیاسەتە ناحقوقییانەی لە كەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا دژ بە گەلانی رۆژهەڵاتی
ناوین دەكرێت و بۆ بەدەستهێنانی مافەكان لەسەر بنەمای مافپەروەری, بڕیاری دامەزراندنی
یەكێتی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
١٠- كاركردن بۆ گەیاندنی دۆزی حقوقی عەبدولڵا ئۆجالان بە دیوانی دادی
لاهای.
١١- بۆ چارەسەركردنی
پرسی كورد پێویستە پەکەکە دەستبەجێ لە لیستی تیرۆری یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا
دەربخرێت.
دوابەدوای کۆتایی هێنانی کۆنفەرانسی سلێمانی "پاریزەری نلسوۆن ماندێلا-ئەسا
موسا و شاندەیەکی یاوەری پێکهاتبوون لە ژمارەیەک لە ئەکادیمی، نوسەر و پارێزەرانی مافەکانی
مرۆڤ و چالاکانی ژنان " گەریلاکانی هەپەگە-یەژەئا ستاریان لە سەنگەرەکانی کورکوک
بەسەرکردەوە.
فەرمانداری گەریلاکانی یەژەئاستار لە هەرێمی مەخموور-کەرکووک "چیغدەم دۆگوو
و لە فەرماندارانی هەپەگە لە هەمان هەرێم "سەلیم زیلان" و ژمارەیەکی زۆر
لە گەریلای هەپەگەو یەژەئاستاروە پێشەوزیان لێکرا. دوابەدوای پێشوازیکردنیان لەلایەن
گەریلاکانی هەپەگەو یەژەئاستارەوە، پاریزەری ماندێلا/ ئەسا موسا لەبەردەم گەریلاکان
وتی " من لە باشوری ئەفریقاوە هاتووم و یەکێک لەوکەسانەم کە پرسی کورد لەنزیگەوە
بەدواچوونی بۆدەکەم. و تاوەکو ئیستا هەم لە ئەروپا و هەمش لەکوردستان چەندین ئەندام
لە تێکٶشەرانی ئازادیم بینیوە و دیدارمان ئەنجام داوە.. بەڵام لەئێستادا زۆر بەختەوەرم
کە گەریلا بەسەردەکەینەوە ، ئێمە لەولاتە جوداکانەوە هاتووین، لە باشوری ئەفریقا، ئەمەریکا،
لوبنان، هیندستان و فەلەستینەوە هاتووین ، و بەبینینی ئێوە زۆر زۆر خۆشحاڵین"
، نوسەر و ئاکادیمی محەمەد نورەدین وتی " من تۆزی سەر پێلاوەکانتان ماچ
دەکەم، ئێوە بۆ ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ دەکەن نەک تەنیا گەلی
کورد".
بابەتەکانی کۆنفرانسەکە چاوەڕی دەکرێت کە لە دوو توێی نامیلکەیەدا بلاو بکرێتەوە
تێبینی: لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بە خۆشحاڵیەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ هەڤاڵانم لە پێنج کابینەوە وەگەڕی بابەتەکانمان بۆ پێنج زمان کرد. من و سێ هەڤاڵی تر ئارام پێنجوێنی ، زاگرۆس هیوا، ڕۆزا تاتانی لە کابینەی سۆرانیەوە وەرگەڕی کۆنفرانسەکەمان کرد لە هەموو زمانەکانەوە بۆ کوردی (کرمانجی ناوین-سۆرانی). لە کۆتایی کۆنفرانسەکەش دا هەروەک بەشدارانی تر خەڵاتکراین ، سێوی مێخەک ڕێژمان دیارکرا.
سەرچاوە
ڕۆژنیوزrojnews.com
ڕادیۆی دەنگی کوردستان denge-kurdistane.com
پەراوی ئەجێندای کۆنفرانسەکە
ستێرک تیڤی sterktv.net
مافی بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە پارێزراوە بۆ ئەم بلۆگە، هەرکەس بڵاوی دەکاتەوە دەبێت ئاماژە بەو سەرچاوانە بکات