حەوت گەریلا چۆن ٢٠٠ هەزار ئێزدیان لە داعش پاراست ؟
وەرگێرانی لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی
گروپێکی حەوتی گەریلا باسی ئەو ساتانە دەکەن کە چۆن بونە بەربەست لە کۆمەڵکوکوژکردنی ئەو ٢٠٠هەزار ئیزیدییەی پەنایان
بۆ چیای شەنگال بردبوو.
گەریلاکان دەلێن "ئێمە لەگەل خەڵکی ئێزیدی ئەو فەرمانە "کۆمەڵکوژیە"مان بینی. ئەو چەکانەمان دەرهێنایەوە کە لە چیاکان دا شاردبومانەوە. پشتمان لە چیاکە کرد و، ڕوومان لە بەرخودان کرد. ئەو گەریلایانەی لەسەر بانگەوازی ئۆجالان بەر لە کۆمەڵکوژیەکە چوبونە شەنگال ، دەیان هەزاریان لە کۆمەڵکوژی رزگار کرد ، یەکێک لە گەریلاکان دلشێر هەرەکۆڵە لەبەرئەوەی کە ٤ هەڤاڵی دەستگیر کرا " وەرگێڕ : ئەو گروپە چواریان لە سەر رێی دهۆک شەنگال لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان گیرابوون" ، تەنیا حەوت کەس مابونەوە. بۆ ئەوەی کە رێ و شوێنی پێویست بگرنە بەر پێشتر چەکانیان لە چیای شەنگال شاردبۆوە. هەرەکۆڵ " کاتێ پێشمەرگە لە شەنگال کشانەوە، لە بەرەی ڕۆژئاوای چیاکەوە ئەو رێیەی دەچیتەوە سەر سنونێ و دووگری چۆڵ کرابوو. گروپێکمان ئەو رێیەمان گرت . کاتێ رێی دۆلی کەرەسێیمان گرت ، خەڵکەکە ورەیان بە بەردا هاتەوە. حەوت کەس بووین ، لەپڕ زانیمان ژمارەمان زیادی کرد . گەنجە ئیزدیەکانیش بەشداری ئەو بەرخودانە بوون". ڕۆنی دەربەیسا " گوندنیشینەکان پەیوەندیان پێوە کردین پێیان وتین کە دۆشکەکەیەکی ٢٣.٥ ملم هەیە. هێنامان و لە جێیەکی بالادەست بە سەر هەرێمەکەوە داماننا. ئەگەر یەک تۆز دواکەوتنینایە ئەوە ئەو ڕێگەیە دەکەوتە دەستی داعش . کاتێ داعش دای بەسەر ئەو بەرزاییەدا ئێمەش دەستمان بە لێدانیان کرد. بۆ ئەوەش ناچار مان کە بکشێنەوە.
تەواوی چیرۆکەکە:
حەوت کەس پشتیان دا بە شەنگالەوە
لەسەر ئەو بانگەوازییەی سەرۆکی پەکەکە عەبدولا ئۆجالان پێش کەوتنی شەنگال و لە پێناوی پاراستنی دا ، گروپێکی گەریلای هەپەگە چوبونە ئەو هەرێمەکە . گەریلاکان بە نهێنی خۆیان لە چیای شەنگال و دەوروبەری مۆڵ دابوو، بەلام دوای کۆمەڵکوژیەکە دوو رێگەی کە داعشی دەبردەوە سەر ئەو خەڵکە دەگرن. ئەو گەریلانە ئەو کاتە قسەی بۆ ئاژانسی هاوار کردبوو.
ئەوگەریلایانەی هەپەگە کە پێش کەوتنی شەنگال و لەوێ خۆیان مۆل دا بوو و لە پێناوی ئەوەی کە شەنگال نەکەویتە دەست چەتەکانی داعش ، بەلام پێشمەرگە تەنانەت ڕێی نەدا چەکەکانیان پێ بێ و ئەوانیش لەو سۆنگەی زیان بە یەکێتی نەتەوەیی نەگەیەنێ مەسەلەکەیان گەورە نەکرد.
دڵشێر هەرەکۆل یەکێک لەو ١٢ گەریلایە وتی " ئێمە بە نهێنی و لەسەر بانگەوازیەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پاراستنی شەنگال و ئیزدیەکان هاتینە ئێرە ، لە ژیر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هاتین. ڕێیان پێ نەداین بە شێوەیەکی فەرمی بێین بۆ ئەو کارە و مۆڵەتیان نەدا. سێ هەڤالی ئێمە و ولاتپارێزێکی ئیدزی لە لایەن پێشمەرگەوە دەستگیر کران. تا ئێستا سۆراخیان نازانین. ئێمە چەکەکانمان شاردەوە. نەمانویست کە لە نیوان ئێمە و پارتی دیموکراتی کوردستان کێشە دروست ببێ.
هەرەکۆڵ وتی " لە سێ ئاب دا گوندنیشینان لە دژی داعش بۆ ماوەی ٢-٣ کاتژمێر بەرگریان کرد ، بەلام کە پێشمەرگە کشایەوە خەڵکەکە ورەی ڕوخا و ڕوویان کردە چیای شەنگال "
پشتمان لە چیا کرد و ..
هەرەکۆڵ دەلێ " پشتمان لەچیا کرد و بەرگریمان کرد " ، ئەو وەها باسی ئەو بەرخودانەی کرد:
" کە پێشمەرگە لە شەنگال کشانەوە ، رۆژئاوای چیاکە ، لەبەرەی سنونێ و دووگرێ چۆڵ کرا. گروپێکیمان ئەو ڕێیەمان گرت. کاتێ ئەو ڕێیەی دەچێتەوە سەر دۆلی کرسێمان گرت ، خەڵکەکە ورەی بەرز بۆوە ، ئێمە حەوت کەس بووین بە جارێ بینیمان ژمارەمان زیاد دەکات ، گەنجە ئیزدیەکان پەیوەندیان بەو بەرخودانەی ئێمەوە کرد. هەر بە گەیشتنی یەکینەکانی یەپەگە و هەپەگە و یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال خەڵکەکە هەناسەیەکی بە بەردا هاتەوە.
یەک دۆشکە و حەوت گەریلا
لە نێو ئەو حەوت گەریلایە ڕوونی دربایسێ دەلێ " ئەو رۆژەی شەنگال کەوت بۆ هێنانی چەک و هەندێ گەنج کە بەشداری بەرخودانەکە ببن ، بە ئۆتۆمبێل چومە گوندێک. کە جدیەتی دۆخەکەم بینی گەڕامەوە لای هاورێکانم. بۆ وەرگرتنی چەکی قورس لە پێشمەرگەکان دیسان ملی ڕێم گرتەوە بەر . لە ڕێ دا ئۆتۆمبێلەکەمان لە کارکەوت . داوای چەکم لە پێشمەرگەکان کرد وتیان لەم چیایە پێکەوە شەڕدەکەین بەڵام ئەوەی وت و بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە ، ڕۆیشت و ئەوێی بەجهێشت. پاشان گوندنیشیان پەیوەندیان پێوە کردین کە دۆشکەیەکی ٢٣ و نیو ملیمیان هەیە و وتیان نازانین چۆن بەکاری بێنین. لە راستی دا منیش نەمدەزانی ئەو دۆشکەیە چۆن بەکاردەهێنرێ. هێنام و لەسەر جێیەکی باڵادەست لەو هەرێمە داماننا. ئەگەر یەک تۆز درەنگ بکەوتینایە ئەو جێیە ستراتیژیە دەکەوتە دەستی داعش. کاتێ داعش لەسەر ئەو بەرزاییە ئالای پەکەکە و وێنەی ریبەر ئاپۆیان بینی ، ئۆتۆبێلەکەیان ڕاوەستاند . لەو بەرزاییەوە دەستمان بە لێدانیان کرد. ئۆتۆمبێلێکمان تێکشکاند و ناچار بوون بکشێنەوە ، بە درێژایی ٤-٥ ڕۆژ بێ خواردن و خواردنەوە لەو هەرێمە شەڕمان کرد ، چەتەکان تێگەیشتن کە ناتوانن ئەو چیایە بگرن"
"پەکەکە هات دەتانپارێزێ"
ڕونی دربایسێ وتی " دوای هاتنی یەپەگە و هەپەگە بۆ ئەو هەرێمە هەندێ حەساینەوە ، خەڵکەکە پەرێشان ببون، چەندین مندال و بەساڵاچوو مردن ، هەندێ لە خێزانەکان کەوتبوونە دەستی داعش. کاتێ گەریلا بە ئۆتۆمبێلەکانەوە هاتن کە ئالای پەکەکە و پۆستەری رێبەرئاپۆی پێوە بوو بەنێو خەڵکەکەدا دەگەران و دەیانگوت " پەکەکە هات دەتانپارێزێ " و هەوڵمان دەدات کە ورەیان بەرز بکەینەوە. لە ڕۆژی دووەمین دا ژمارەمان بووە ١٥٠٠ کەس . لە ڕۆژی سێیەم دا کاتێ هەڤالانمان هاتن ئیتر هەناسەیەکی رەحەتمان هەڵدەکێشا. لە هەوڵی ئەوەدا بوین کە کانیەکان نەکەوێتە دەستی داعش ، کە خەڵک ئێمەی بینی دەستیان کرد بە چەک هەلگرتن و بەشداری بەرخودان بوون. زیاتر لە ٥٠ چەتە لەو کەمینانەی خەڵک خۆیان دایاندەنا کوژران، لەوەوە جەسارەتیان دەگرت. لەو ڕاڕەوەی کە یەپەگە کردیەوە رێ لە تراژیدیەکی گەورە گیرا. خەڵک جارێکی تر ڕاستینەی پەکەکەی بە چاوی خۆی بینی.
سەرچاوە
تی ٢٤
http://t24.com.tr/
تیبینی: تکایە بێ ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی ئەم وەرگەڕە کۆپی مەکەن مافی بۆ وەرگەڕ پارێزراوە