لە بەرنامەی ئەنالیزی ستێرک تیڤی دکتۆر سەلام عەبدولکەریم مامۆستای زانکۆی سلێمانی و پ.دکتۆر عەباسی وەلی
مامۆستای زانکۆی بوغازجی ئەسەمبول بەشداریان کرد لەسەر پرۆسەی سیاسی لە باکوری کوردستان
و تورکیا و قۆناغی دوای هەلبژاردن
نەجیبە قەرەداغی : داخۆ توند و تیژیەکی کە
ئاکەپە بەرێوەبەری برد لە نێوان دوو هەلبژاردن دا کاریگەری خۆی لەسەر ئەنجامەنی
هەلبژاردەکانی یەکی نۆڤەمبەر کرد ؟
د.سەلام عەبدلکەریم : بێ گومان کاریگەری گەورەشی
کردووە، لە هەلبژاردنی حوزەیران بەدەست نەهێنانی کورسی و ئەنجامی یەکلاکەرەوە بۆ پێکهێنانی
حکومەتی یەکلایەنە لە لایەن ئاکپارتیەوە بۆ هۆکاری سەرەکی بوو بۆ ئەوەی کە لە رێی ئەو
رێ و شوێنە دەستوریانەوە بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەخت جارێکی تر کە ئاکەپە دوا
هەوڵی خۆی بدات ئێمە تێبینی ئەوەمان کرد و بەرچاومان کەوت لە لە مراوەغەکردن بۆ پێکنەهێنانی
حکومەت ئیتلافی لەگەل پارتەکانی تر براوە کە هەدەپە ، مەهەپە و جەهەپە بوون ئاماژەیەکی
ڕوون بۆ ئەوەی کە ئاکەپە خۆی یەکلابکاتەوە، هەر لە سەرەتای ئەنجامەکانی هەلبژاردنەوە
ئاکەپە ئاماژەیەکی ڕوون هەبوو کە خۆی بۆ هەلبژادنێکی تر ئامادە دەکات ، سەرانی ئاکەپەئیشارەتی
ئەوەیان دا کە هەلبژارندی پێشوەختە ئەگەرێکی نزیکە بێ گومان بە نسیبەت سنوردار کردنی
دەنگی هەدەپە ئاکەپە ڕێ و شوێنی زۆر توندی سەربازی و ئەمنی لە باکوری کوردستان گرتەبەر
، گەمارۆدانی شاری جزیرە ، ئەنجامدانی تەقینەوە و رێخۆشکردن و خۆ غافلکردن لە هاتنە
ناوەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە کۆبونەوە جەماوەریەکانی
پارتی دیموکراتی گەلان تا دواجار تەقینەوەی شار ی ئەنکەرە ئاماژە بوون بۆ ئەوەی کە
رێ و شوێنی توندی حکومەتی تورکیا لە ژێر سەرپەرشتی پارتی داد و گەشەپێدان ئاماژە بوون
بۆ ئەوەی کە لە رێی ترس و تۆقاندن ، گەمارۆدان
وترساندنی دەنگدەری کورد و نانەوەی دووربەرەکی و کێشەی کۆمەلایەتی هەمووی ئاماژە
بۆ ئەوانەی کە پارتی دادوگەشەپێدان دەیەوێ جارێکی تر دەنگدەکانی پارتی دیموکراتی گەلان
لە ناوچە کوردیەکان سنوردار بکات، ئەو یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی کەمبونەوەی دەنگەکانی
پارتی دیموکراتی گەلان لەپاڵ هۆکارەکانی تر و گرتنە بەری ئەو رێ وشوێنە ئەمەنی و سەربازیانە،
دەبێ ئاماژە بەوە بدەین کە پێشتر ئاکەپە بڕوای بە چارەسەری پرسی کورد نەبووە دەتوانین
لە سێ قۆناغی سەرەکی دا دیاریان بکەین: بۆ یەکەمین جار لە مانگی ئابی ٢٠٠٥ ئەرۆدغان بۆ یەکەمین جار جیاواز
لە ئەزموەکانی رابردوو دانی بە کێشەی کورد دا نا و داوای لێبوردنی کرد، ئەمە قۆناغیک
بوو کە لای کۆمەلگەی کوردی و پارتە سیاسیەکانی باکوری کوردستان جێگەی ئومێد بوو ، خەڵکانی
ئازادیخواز لە سەرانسەری تورکیا بڕوایان وابوو کە ئەمە سەرەتای چارەسەری پرسی کوردە
لەڕوانگەی نەتەوەیی و لە ڕوانگەی ناسنامەوە
پرسیار: پێتان وانیە کە بزوتنەوەی کوردیش دەکرا
ووردتر لەو قۆناغەدا مامەلەی بکردایە و ئەو چاوەرانیەی نەبوومایە لە ئاکەپە بۆ چارەسەری
؟
د.سەلام عەبدلکەریم : بەڵام بێ گومان من لە کاتی خۆی دا لە راگەیاندنی پاکێچەکانی چارەسەری
کە یەکەم جا " کرانەوەی کوردی" و دواتر بە کردنی ڕەخنە گەورە لە لایەن جەهەپە
و مەهەپەوە لە ئەردۆغان چارەسەریەکە گۆڕا بۆ " چارەسەری دیموکراتی" ئەوانەش
دەکری شیبکرێتەوە و هەریەکە واتای خۆی هەیە. تێبینیمکرد لەیەکێ لە خالە لاوازەکانی
ئەو پرۆسەیە ئەوە بوو کە چاودێر نەبوو و لایەنی سێیەم نەبوو ، بوونی دانوسانەکان لە
نێوان دەسەلاتدارانی تورکیا و نوێنەرانی کورد و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە نەبونی
لایەنی سێیەم ئەو مەترسیەی تێبینی دەکرا کە لەم کۆتاییە بە کردەوە خۆمان بەرچاومان
کەوت، پارتی داد و گەشەپێدان دەستبەرداری هیچ کامێک لەو پاکێج و پرۆژانەی جێبەجێ نەکرد
کە دیاری کرابوو سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد، دەبوو لایەنێک سییەم دەولەتێکی زلهێز
یان رێکخراوێکی جیهانی لەو نێوانە بوایە وەک چاودێر بۆ بەشدداری لە پرۆسەی گفتوگۆکان
خالێکی تر دوای ٢٠٠٥ بە دواوە وەک جەنگیز چاندار رۆژنامەوانی بەناوبەبانگی تورک کە
خۆی لە کتێبی "شەمەندەفەری میزپۆتانیا " ئاماژەی پێدەدات لەگەشتێکیان لە
٢٥ مانگی دەی ٢٠٠٥ کاتێ بە فرۆکە لە لەندەنەوە بۆ ئەنکەرە دەگەرێنەوە وردەکاری هەنگاوەکانی
پاشەکشەی ئاکپارتی وئەرۆدغانی خستۆتە ڕوو لەسەر چارەسەری کێشەی کورد ، ئەو ئاماژە بەوە
دەکات کە لە دوای وتەکانی ئەردۆغان لە دیاربەکر لەو کاتەوە تا ئەم ساتەش بەشێکی زۆری
دەسەلاتدارانی تورکیا دەیانەوێ کە بزوتنەوەی رزگاری گەلی کورد لە ژێر کاریگەری پەکەکە
و قەندیل بێننە دەرەوە ئەمە هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی کە تا ئێستا نەگاتە ئەنجام لەوێ
و دووپاتی دەکەمەوە کە هیچ پرۆژەیەکی چارەسەری ئەنجامی نابێ لە لایەن دەسەلاتدارانەوە
لە تورکیا بەئێستا بە داهاتووشەوە ئەگەر بیانەوێ بزونەوەی کورد و هەدەپە لە ژێر کاریگەری
قەدیل دەربێنن، چونکە ئەو دەنگانەی لە پێشوو و ئێستا بە دەستهاتوون دەنگی قەندیلن دەنگی بزوتنەوەی کوردین
بە رێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان ، وەک چاندار ئاماژەی پێدەکات ساڵی ٢٠٠٩ کە
قۆناغی دووەمە هیچ هەنگاوێک لە لایەن ئاکپارتی و ئەرۆدغانەوە بەدی نەکراوە ، کێشەی
سەرەکی دەسەلاتدارانی تورکیا ئەوەیە کە هیچ کامێک لە دەسەلاتدارانی نەیانتوانیوە ناونیشانێک
دانێن بۆ ئەو کێشەیەی کە کێشەی ناسنامە و کێشەی نەتەوەیی ئینسانی کوردە لە باکوری کوردستان
نەجیبە قەرەداغی : دەستپێکردنەوەی قۆناغی توند و
تیژی لە سەروبەندی هەلبژاردن ئەوەی کە ئەمرۆش لە فارقین ڕوودەدات ئیشارەتی چیە ؟ داخۆ
ئیشارەتی حەوالە کردنەوەی پرسی کورد بە ئەرتەش؟
پ.دکتۆر عەباسی وەلی: بە باوەڕی ئەو دۆخەی ئێستا
هاتۆتە پێشەوە دۆخی تایبەتی دوای هەلبژاردنە و ئەو ناکۆکیانەیە کە لە دەورانی هەڵبژاردن
دا هاتۆتە ئاراوە ، دەبێ ئینتیزار هەبێ کە دوای مودەتێکی تر مەیدانێکی نوێ بکرێتەوە
بەلام ئەگەر ئەو دۆخەکە بەردەوام بێ ئەوە رێگایەک بۆ چارەسەری ، بۆ ئاشتی و بۆ موزاکەرە
نامێنێ، من وا بیردەکەمەوە کە هەردوولا هەم حکومەتی تورکیا و هەم پارتی کرێکارانی کوردستان لەم دۆخەکە
ئیرادەی یەکتر تاقی دەکەنەوە ، ئەنجامی ئەوەی کە دەبێ بەو جێیەی بگات کە دەبێ مەیدانێکی
تازە بکرێتەوە ئەما سنوری ئەو مەیدانە چەند دەبێ ، ئایا وەک پێشتر دەبێ یان دۆخێکی تازە دێتە پێشەوە
جارێ دیار نیە بەلام بە باوەڕی ئێستا زۆر زووە
لەسەر ئەو دۆخەی کە ئێستا و لەم حەوت رۆژەی هاتۆتە پێشێ لە سەر ئەنجامی لەسەر موزاکەرات
و پرۆسەی ئاشتی بڕیار بدەن. ئەو هێزانە ئێستا
ئیرادە و توانایی یەکتری هەروەها ئیرادە بۆ دانیشتن و قسەر کردن یان ئیرادە بۆ بەردەوامبون
لەسەر شەڕکردن لە یەکتردا تاقی دەکەنەوە ، ئەوە ئاساییە لە سیاسەت دا کە پاش وەزعێکی
قەیران کاتێ هێزەکان لەگەڵ یەکتر ڕووبەڕوو دەبن ، یەکسەر ڕوو لە ئاشتی ناکەن من ئێستا
باوەڕم بەوە هەیە ئەگەر لە لایەنی حکومەتەوە ئەگەر ئیرادەیەک ببێ و لە چوارچێوەیەکی
تازەدا نیشان بدرێ ئیحتمالی زۆر هەیە لە ماوەی چەند هەفتەی دیکەدا گۆڕانکاریەک لەو
دۆخەکەدا ببینین.
پرسیار : لەسەربەندی بەرخودانی کۆبانێ ، لە کاتی
هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ، لە گەرمەی دانوسانەکانی نێوان شاندی دەولەت و بەریز ئۆجالان
دا، بەریز ئۆجالان دەیگوت پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە
بە کۆبانێوە ، لەبەرامبەر ئەوەدا ئەرۆدغان دەیگوت " کۆبانێ ها دەکەوێ و ها کەوتووە"
پرۆسەی سیاسی لە دوای قۆناغی هەلبژاردنەوە پەیوەستە بە چیە ؟ چ کاریگەری لە سەر دەکات
؟
پ.دکتۆر عەباسی وەلی: تەنیا کۆبانێ نا ، ئەو دۆخەی
لە رۆژئاوا هەیە کاریگەری هەبووە ، کاریگەری دەبێ لە ئەگەری پەیوەندی نێوان حکومەتی
تورکیا ، هێزەکانی کوردی بە تایبەتی پارتی کرێکارانی کوردستان ، بەلام من باوەڕم بەوەیە
لە هەمان کات دا کە دەبێ مەسەلەی ڕۆژئاوا بەرچاوبگیرێ، گەر بە سیاسەتی حکومەتی تورکیا
لە رۆژئاوا لەبەرچاو بگیرێ هەڵەیەکی گەورە دەبێ
، بە باوەڕی من ئەو دۆخە فیعلیەی لە تورکیا و پرۆسەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی
دانوسان لێ ببەسترێتەوە و ئەو دوانە پێکەوە ئیرتیباتیان یەکجار زۆرە ، لە یەک نزیکن
و پەیوەندیان پێکەوە هەیە بەلام ئەوانە تابعی
هێز و موحاسەباتێکی جیاوازن ، ئێستا لە سوریا چەندین هێز لە دۆخی سوریادا تەدەخول دەکەن
، ڕوسیایە ، ئێرانە ، تورکیایە ، قەتەرە، عەرەبستانی سعودیەیە و ئەمەریکایە، هەندێک
لە هێزەکانی ئەوروپایی وەک فەرەنسا ، لەوانەیە بەم زوانەش ئینگلیزیش بێ ، ئەوە بەو
واتایە دێت کە مەیدانی سیاسی هێزی چالاکی زۆری تێدایە، لە تورکیا دوو هێز هەیە . حکومەتی
تورکیا و حەرەکەتی کوردی بە تایبەتی پەکەکە بۆ ئەوەش بە باوەڕی من محاسەباتی تایبەتی
مەیدانی سیاسەتی تورکیا و مەسەلەی کورد کە لە هەمان کات دا کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی
لەگەڵ سوریا هەیە محاسەباتەکەی جیاوازی هەیە، بۆ ئەوەش لێک بەستنەوەی بە یەکەوە و ئەوەی
کە لە سوریا ڕوودەدات نابێ ببێتە پێشمەرجی موزاکەرە.
پرسیار: لە ئیستا بە دواوە پرۆسەی سیاسی لە تورکیا
چۆن بەرێوەدەچێ لە مەسەلەی پێکهێنانی حکومەت و ئەو پرۆسەیەی کە لە باکوری کوردستان
و تورکیا چۆن بەرێوەدەچێ ؟
پ.دکتۆر عەباسی وەلی: دەبێ سەرەتا شەڕ ڕاوەستێ چ بە شێوەیەکی زارەکی یان
بە شێوەی موزاکەرە ، دوای ئەوەی کە شەڕ ڕاوەستا پەرلەمانی دەستی بەکار کرد ، ئەو کاتە
بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن مەسەلەی کورد بگەرێنینەوە نێو پرۆسەی سیاسەتی تورکیا لە دوایی دا ئەو هەڵانەی کە پێشتر کراوە نابێت دووبارە بکرێتەوە بە باوەڕی
من بزوتنەوەی کوردی و نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کوردی دەبێ لەگەڵ مەرجەعێکی قانونی هەلبژاردنەکانی
پەرلەمانی ، لە کۆمسیۆنێک یان کۆنسەیەک موزاکەرە بکات نەک لەگەل هێزەکانی ئەمەنی ئەگەر
لەگەل هێزەکانی ئەمنی بێ ئەو موزاکەرەیە شەرعیەتی دەکەوێتە مەترسیەوە ، لە جاری پێشوو
زۆر زیاترە کە ئەوەی کە حکومەت بێت و نکوڵی بکات کە موزاکەرەیەکی لەو شێوەیە هەبووە
، وەک ئەوەی دۆڵمە باخچە ئینکار کرا ، ئەگەر ئەوە لە شێوەیەکی دکۆمێنت کراو لە چوارچێوەیەکی
قانونی دا ئەنجام بگرێ وەک ئەمرێکی واقع دەبێ ، نابی ئەو هەلەیە دووبارە بێتەوە، لە
لایەکی تر چونکە حکومەت لە هەلومەرجێکدایە کە لەم هەلبژاردنەدا کە تا حەدێکی زۆر هێزی
خۆی تاقی کردۆتەوە زۆر متمانەی بە خۆی هەیە موشکلەیە کە بە سادەیی بێتە مەیدانی پرۆسەی
موزاکەرات بۆ ئەوەس دەبێ فشار بێتە سەر حکومەت لە تەرەفی هێزەکانی دیکە و باوەڕم بەوەیە
کە هێزی فشاری سەرەکی دەبێ لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنیەوە بێ، لەبەرئەوەی کە هێزەکانی
تری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا تا ئاستێک فەشەلەیان هێناوە لەوەی کە بەرەیەکی دیموکراتی بۆ
فشار هێنان بۆ سەر ئەم حکومەت دروست بکەن، من تەکید لەوە دەکەم کە دەبێ فشارەکە لە
خوارەوە ڕا بێ لە کۆمەلگەی مەدەنیەوە، حکومەت ئیحساس بکات کە دەیەوێ ئەنجامیان بدات
بەرەو حالەتێکی ئاسایی بەرێتەوە. بەتایبەتی دۆخی ئابوری لە توکیا ئێستا مەسەلەیەکی
ئەساسیە ئیحتیاجی بە کۆمەلگە و هێزەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها هێزەکانی هەلبژێردراوی
خەڵک لە پەرلەمان هەیە
پرسیار : بە بەرچاو گرتنی ئەو لێدوانانەی کە سەرانی
ئاکەپە و دەولەت دەیدەن داخۆ دەلاقەیەک هێشتا بۆ چارەسەری لەسەر مێزی دانوسان ماوەتەوە
؟
د.سەلام عەبدولکەریم : لە راستی دا ئەگەرێکی لاواز
هەیە ، چونکە ئێمە کۆمەڵی کێشەمان هەیە، ئێمە باسمان لەو قۆناغانە کرد دەمەوێ بە خێرایی
ئاماژەیان پێ بدەم لەبەرئەوەی کە گرنگە بەتایبەتی قۆناغی سێیەم ، ئێمە دەزانین کە لە
سەرەتای مانگی حەوت و مانگی هەشتی ٢٠٠٩ کرانەوەی کوردی دەستی پێکرد پاشان لە ژێر فشاری
مەهەپە و جەهەپە لە لایەن ئاکپارتیەوە ئەو پرۆسەیە گۆڕا بۆ پرۆسەی چارەسەری دیموکراتی
، ئەو چەند پاکێچەی کە تەرح کرا دوورکەوتنەوە بوو لە چارەسەری قۆناغی یەکەم لە قۆناغی
دووەم دا زیاتر لە سەر ماف و ئازادیە شەخسیەکان و ئازادی کەلتوریەوە و دوورکەوتەوە
لە چارەسەری لەسەر مەسەلەی ناسنامە و کێشەی نەتەوەیی لە دەستوردا ، هەروەها لە قۆناغی
سێیەم ئەوان پرۆسەکەیان ناو نا پرۆسەی برایەتی و پێکەوە بوونی میللی ، کە تێبینی دەکەین
بەر لەوەی ئەنجامی هەلبژاردنەکانی مانگی ١١ دەرکەوێ یەکەمین لێدوانی فەرمی ئەردۆغان
بۆ یەکجار پرۆسەی چارەسەری لە گۆڕ نا ئاماژەی بەو ناونیشانە کرد کە پێشتر باسیان کردووە
، ئێمە کێشەی سەرەکیمان هەیە یەکەم ئەو پرۆسەیە لە لایەن پارتی دادو گەشەپێدانەو وەک
چارەسەر کردنی کێشەی ناسنامە و وەک دەستکاری کردنی دەستور وەک دەسنیشان کردنی مافی
ئینسانی کرد لە دەستور لە ڕووی نەتەوەییەوە چۆن لە بەندەکانی دەستوری تورکیادا کە ئاماژە
بەوە دەکات کە هەموو هاوڵاتیەک تورک تا ئەو بەندە دەستوریانە نەبنە هاولاتیانی تورکیا
بە تورک ، کورد و عەرەب ، چەرکەز و لاز و جولەکەوە و ئەوانی ترەوە ناتوانین بلێین قۆناغی
چارەسەری ئومێدی پێ ماوە ، خالێکی تر ئەوەیە کە لەچوارچێوەی ئەم چەمکانەدا کە برایەتی
و پێکەوە بوونی میللی ئاکپارتی بە هەمان ناسنامەی ئاینی و ئیسلامیەکەوە ناسنامەی قەومیەکەی
هەیە. دەزانین یەکێک لە
هۆکارە سەرەکیەکانی بەرزبونەوەی دەنگەکانی ئاکەپە جەخت کردنەوەی بوو لە خیتابی نەتەوەیی
هەمان خیتابی قەومی ، سیکولار و نەتەوەپەرستەکانیی نەوەدەکانە کە لە دژی چارەسەری پرسی
کورد بوون ، لێرە بە دواوە مەسەلەی دەستور هەیە دیارە ئاکەپە نەیتوانیوە ٣٦٧ کورسی
بەدەست بێنێ بۆ ئەوەی کە ڕاستەوخۆ لە پەرلەمانەوە دەستور بگۆڕێ و لەقۆناغی دووەمیش
دا کە لە قۆناغی یەکەم دا نەبوو یەکسەر لە رێی ڕاپرسیەوە ئەوەش نزیکەی ٣٣٠ ئەندام پەرلەمانی
پێویستە ئەو کاتە چەند بژارێک دەکەوێتە بەردەم ئاکپارتی بەتایبەتی لە مامەڵە کردن لەگەل
هەدەپەدا ئەوەوەیە کە ئاکەپە لە رێی کڕینی پەرلەمانتار و ئیغراکرندنی پەرلەمانتاری
پارتەکانی تر بە تایبەتی جەهەپە و مەهەپە یان لە رێی هاوپەیمانێتیەوە ئێمەش دەزانیین
کە ئاکپارتی دەیەوێ سیستەمەکە بەرەو سەرۆکایەتی بەرێ و ئەوەی کە پەیوەندی بە هەدەپە
و کوردەوە هەیە بە هیچ شێوەیەک ئەوانە لەگەڵ گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانین نین بۆ سیستەمی
سەرۆکایەتی و رێژەیەکی زۆری جەهەپە و مەهەپەش لەگەل ئەوە نین ، بەلام لە ئەگەرێکی کە
ئاکەپە بگەڕێتەوە بۆ چارەسەری پرسەکە وەک پرسێکی نەتەوەیی چاوەرێ دەکری کە هەدەپە نەرمی
بنوینێ لە سیستەمی سەرۆکایەتی یان هەرجۆرە دانوسان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە
وەک کێشەی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیادا هەیە.
پرسیار : دەکرێ ئاکەپە بێ منەتی نیشان بدات لەبەرامبەر
هەدەپە کە خۆی لە خۆی دا فاکتەرێکی گرنگە لە چارەسەری دا ؟
د.سەلام عەبدولکەریم : راستە کە تورکیا کێشەی سیاسی
، کۆمەلایەتی و ئابوری هەیە بەتایبەتی کێشەی ئابوری زیانێکی گەورەی لە تورکیا داوە
لە سالانی رابردوو بەهۆی جەنگی بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان هەر دوورکەوتنەوەیەک
لە چارەسەری کیشەی کورد بەشێوەیەکی ڕیشەیی جارێکی تر ئابوری تورکیا دەخاتەوە بەردەم
مەترسی کە بە دریژایی ئەم چەند سالەی شەڕ راگیراوە فاکتەرێک بووە لە باش بوونی ئابوری
لە پاڵ پرۆژەکانی ئەو پارتەدا بەڵام بێ منتەبوونی ئاکپارتی دیسانەوە ئابوری تورکیا
و دۆخی کۆمەلایەتی بەرەو هەڵدرێ دەبات لەبەرئەوەی کە ئەو جەنگە لە ١٥ ئابی ١٩٨٤ ەوە
تا ئێستا کە بەردەوامە وای کردووە کە ناسەقامگیری سیاسی ، ئابوری و کۆمەلایەتی لە تەواوی
تورکیا دروست بکات ئێستاش دوای سەرهەلدانی
جەنگی داعش تێبینی دەکەین کە تورکیا ئەو دەولەتە بەهێز نیە کە لە هاوپەیمانێتی نێودەولەتی
و چ لە ئاستی ناوچەکەش بەهۆی رێکەوتنی ئەمەریکا و ئێرانەوە سەنگی تورکیا کەمتربۆتەوە
لەناوچەکە بەهۆی ئەزمونی سەرکەوتنی ولاتانی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا لە لوبنان و
یەمەن لە عێراق وایکردووە کە تا ئاستێکە پێگەی تورکیا لاواز ببێ، تایبەت بە پرسی کورد
لە باکوری کوردستان سەرکەوتنی ئەزمونی خۆرئاوایە لە سوریا و لە خۆرئاوای کوردستان ئەزمونی
کانتۆکان و ئەزمونی جەنگی کۆبانێ ئێستا پرۆسەی ئازاد کردنی حەسەکە و ئازاد کردنی ڕەقا
و کۆتایی هێنان دوا پەناگەی داعش لەوناوچەیە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی کە دادو
گەشەپێدان ناتوانێ و بەربەستەکانی وڵاتانی ئەورپی بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکوری
سوریاوە لە لایەن تورکیاوە هەموو ئەوانە بە راستی بەربەستن و پیدەچێ ئاکەپە ئەگەر بیەوێ
سەرکەوتوو بێ دەبێ پێداچونەوەیەکی وردتر بکات لە چارەسەر کردنی کێشەی کورد و مامەلە
کردن لەگەل هەدەپەدا.
پرسیار: ئێوە باستان لە پێویستی فشاری مەدەنی کرد
، بەلام داخۆ کەم بونەوەی دەنگەکانی هەدەپە لە رۆژئاوای تورکیا دەستی هەدەپە لاواز
دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەر دانوسانێک بەر
لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە لە باکوری کوردستان لەگەل ئەوەی کە هەدەپە دەنگەکانی کەم نەبۆتەوە
، هەنگاو بە هەنگاو خۆسەری رادەگەیەنرێ لە شار
وناوچەکان ؟
پ.د.عەباس وەلی : ئەوانە دروستە. ئەگەر حسابی کورسیەکانی
پەرلەمان بکەین ئەوە دەبێ بلێین کەلە هەلبژاردنی پێشووتردا لە دۆخێکی بەهێزتر دا بوو
و ئێستاش ٥٩-٦٠ کورسی لەپەرلەمان هەیە بەلام دیسان دەتوانێ زۆر کاریگەری هەبێ. ئەو
کاریگەری لەسەر ئەودەبێ کە ئەگەر حکومەت بیەوێ چاکسازی ، ڕیفۆرم لە تورکیا بکات بەو
واتایەی کە ئیستقراری دەسەلاتی خۆی دابین بکات
باشتر دابین بکات ، ئەگەر بیەوێ ئەوە بکات دەبێ دەستوری بنەرەتی بگۆڕێ ، لە
تورکیا ئەوەندەی کورسی پیویست نیە کە بیەوێ بە تەنیا ئەو کارە بکات بە نیازی ئەوەیە
کە ڕیفراندۆم بکات ئەگەر نا دەبێ لەگەل هێزێکی تر ئیتیلاف بکات ، هەدەپەش ئامادەیی
دەربڕیوە بۆ ئەوە بەلام لەگەل ئەوە نیە کە سیستەمی حکومەتی وەک ئەوەی کە سیستەمی سەرۆک
کۆماری بەهێز بە شێوەیەک لەوەی ئەمەریکا دەچێ و سەرۆک کۆمار ئەرۆدغان دەیەوێ دایمەزرینێ
، هەدەپە ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لەگەل ئەوە نیە ، وەلێ مەسەلەیەکی تر هەیە دەبێ وەبەرچاو
بگرین یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەو هەلبژاردنەی دواییە ئەوە بوو کە هێزی سونەتی
" نەریتی"ناسیۆنالیستی تورکیایە کە حەرەکەتی میللی مەهەپە توشی داڕوخانێکی
گەورە بوو، ٣٩ نوێنەری لە دەستدا، دەنگەکانی
نیوە بووە بەشی زۆری ئەو دەنگانە چوو بۆ پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەلاتدار،
ئەوە بەو واتایە دێت کە لەمەیدانی سیاسەتی تورکیادا حزبی حاکم خۆی لە تورکیادا هێزی
سەرەکیە لە نوێنەرایەتیکردنی هێزی ئیسلامی سیاسی و هەم نەتەوایەتی "ناسیۆنالیستی
" تورک ئەوە بە نیسبەت شەش مانگ یان سالێک لەمەوبەر دەستی ئاوەڵاترە لەوەی کەلە
دانوساندا بتوانێ ئیمتیازاتی زۆرتر بدات و ئیمتیازات وەرگرێ چونکە پێشتر ئەو سیاسەتی
مەنفی کە هەرشتێکی پەیوەندی بە مەسەلەی کوردەوە هەبوو ڤیتۆی دەکرد و بەشداری نەدەکرد
بەوەش حزبی حاکم هەندێ رای خۆی لە دەست دەدا و پشتیوانی خۆی لە دەست دەدا و نەچنە لای
مەهەپە مەجبور بوو لە مەیدانی سیاسی دا جۆرێک تەعامول بکات لەسەر ئەو مەسەلانە
پرسیار : بۆچونێک هەیە کە ئەم دەنگانەی لە مەهەپە
چووە بۆ ئاکەپە لە چوارچێوەی ریکەوتنێکی ژێر بە ژێر هەردوولایە بۆ ئەوەی کە دەستی ئاکەپە
کراوەتر بێ بۆ لەنابردنی کورد و بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد ، ئەوە پێتان وا نیە کە
رێ لە سەر شەرێک بکاتەوە کە ژێر کۆنترۆڵ دەچێ لە کاتێکدا کە گەلی کورد وا هەست بکات
١٣ سالە دەخەلەتێنرێ لە مەسەلەی چارەسەری دا ؟
پ.د.عەباس وەلی : من پێم وایە ئەو مەسەلەیە دروست نیە، من پێم وانیە
کە رێکەوتنێکی بەو شێوەیە کە ئێوە باسی دەکەن نیە کە پێشتر کەسانێکی تر وتوایانە نیە
کە حاڵەتی پیلانگێڕی هەبووبێ، بەڵکو پارتی بزوتنەوەی میللی بەشێوەیەکی جدی توشی ئەو
موشکیلەیە بووە ، رای خۆی لە دەستداوە و زۆرتریش لە دەست دەدات لەوەدا نابێ تەردید
ببێ بەلام کاتێ ئەو دەنگانە لە دەست چوو چ هەلومەرجێک هاتۆتە پێشەوە ، دەزانین کە جەهەپە
هێزەکەی نەگٶڕاوە، تا ئاستێک هەدەپە هێزەکەی کەمی کردووە بەلام ئەوە لە بایەخی هەدەپەی
وەک هیزێکی ستراتیژی کەم نەکردۆتەوە لە سیاسەتی تورکیادا، ئەوەی گرنگە تا چ حەدێک نیسبەت
بە سیاسەتەکانی لە خودی کۆمەڵگەی کوردی و هەروەها لە بزوتنەوەی کوردی دا پشتوانی دەکرێ
، ئەوەی کە هەدەپە بەهێز دەکات ئەو هێزەیە کە پشتوانی لە پەکەکە دەکات ، سیاسەتێک و
ستراتیژیەک پەیڕەو دەکات هەدەپە بتوانێ بە ئەساسی ئەو ستراتیژیە بە سورەتی فاکتەرێکی
چالاک لە سیاسەتی تورکیادا دەربێ، ئەگەر هەدەپە بەرەو سیاسەتێکی بڕوات کە جیاوازی هەبێ
لەگەل سیاسەتێک کە بزوتنەوەی کورد لە لایەکی ترەوە کە دەیەوێ بە باوەڕی من مەیدانێک
دەکرێتەوە بۆ نفوزی حزبی حاکم لە هەمووی گرنگتر
ئەوەیە کە یەکگرتوویەکی ستراتیژی لەسەر مەسەلەی ئاشتی هەبێ . ئەو یەکگرتووە ستراتیژییە
بە باوەڕی من دەبێ لە هەردوولاوە ئیدارە بکرێ هەم لە شار و هەم لەشاخ ، هەروەها وەزعێکی
تریش هەیە کە دەکرێ بێتە پێشێ کە ئیمکاناتێک ئەگەری هەیە بێتە پێش و دوور نیە سەرۆکی
پەکەکە بەرێز ئۆجالان واردی مەیدانی سیاسەت ببێ بەو شێوەیەی کە بینراوە لە رابردوو
کە ئەو زۆر بەرەو ئەوە دەڕوات کە ستراتیژی یەکگرتوو بەینی هەموو لایەنەکانی حەرەکەتی
کوردی بێتە پێشێ و بتوانن بە شێوەیەکی ستراتیژی یەکگرتوو لەگەل حکومەت ڕووبەڕووبن و
بتوانن لێرەدا کار بکەن.
پرسیار : بەرێز د.عەباس ئیوە باس لە گرنگی واردبونی
بەریز ئۆجالان لەو مەیدانەدا بەلام ئامانج
لەو گۆشەگیریە توندەی کە لە ٤ نیسانەوە لەسەر بەرێز ئۆجالان بەرێوەدەبرێ چیە ؟
پ.د.عەباس وەلی : بە رای من جێکردنەوە لە کاری سیاسی
دا کێشەیەک نیە تایبەتی بۆ حزبی حاکم دەکرێ سیاسەتێک بۆ ئەوان دێنێ سودی هەبوو ئەمرۆ
سودی نەبێ. ئەوە دەلیل نیە کە ئەوان نەتوانن هەلوێستی خۆیان بگۆڕن ، لەوانەیە ئەو هەلوێستە
بە زەحمەت بگۆڕێ لەوانەیە زۆری لەسەر بڕۆن و توندی بکێشن. هیچ شتێک لە سیاسەت دا سابت
"جێگیر" نیە . تەنانەت بۆ یەک لەحزە ، من وا فکردەکەم ئەگەر حزبی حاکم بە
سودی خۆی بزانێ ئەگەر بزانێ بە بەرژوەندی حزبی حاکمە، ئەوە موزاکەرە دەستپێبکاتەوە
و ئەو کاتە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێ رۆلێکی چالاکی لەوەدا هەبێ کە یەکگرتوویەکی
سیاسی و ستراتیژی بداتە حەرەکەتی کوردی بە باوەڕی من ئەو کارەی دەکەن ، لە سیاسەت دا
رۆژێک یەکێک دوژمنە رۆژێکی تر دەبێتە دۆست لە دوایی دا دەبێتە هاوکار و موزاکەرەی لەگەل
دەکەی هیچ شتێک سابت نیە لە سیاسەت دا.
نەجیبە قەرەداغی: بەلێ بەرێز عەباسی وەلی مامۆستای
زانکۆی بوغازجی ئەستەمبول زۆر سوپاس بۆ بەشداری کردنتان، شەوتان باش
پ.د.عەباس وەلی : شەوی ئێوەش باش
نەجیبە قەرەداغی: دەگەرێمەوە لای بەرێز د.سەلام
. بە بۆچونی ئێوە پرۆسەی سیاسی تورکیا بەرەو کوێ دەچێ لەم کەشی توندکردنەوەی حکومەتی
ئاکەپە کە گەلی کوردی ناچار بە بەرخودانی سەرتاسەری کردووە وەک کەجەکە دەلێ؟
د.سەلام عەبدولکەریم: لە ڕاستی دا کۆمەڵێک بژاردە
لەبەردەم ئاکپارتی دا هەیە لەوانەیە ئەوانەی کە نزیکتر بێ لە ژێر ڕۆشنایی ئەو قۆناغانەی
ڕوانین و ئەجێندای ئاکپارتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد ، پێم وایە بەنیسبەت کوردەوە
ئەگەرەکان و بژاردەکان لاوازن، نزیکترینیان رەنگە هەم بۆ دەستکاری کردن و گۆڕینی دەستور
لەڕێی لەپەرلەمانەوە رەنگە هانا بۆ جەهەپە بەرێ ڕەنگ بۆ ڕاپرسیش هانا بۆ ئەوان بەر
ئێمە دەزانین کە ئەزمونی کاری پەرلەمانتاری تورکیادا گۆڕانکاری هەبوو لە کوتلەکانی
پەرلەمانی بەلام بە حوکمی ئەوەی کە کێشەی سەرەکی بەشێکی ئەوەیە کە سیستەمی سەرۆکایەتی
کە لە لایەن ئەردۆغان و ئاکپارتیەوە داوا دەکرێ و ئیشی بۆ دەکرێ بۆ جێگیربکرێ ئەوە
تا رادەیەک خالێکە کە دوورە لە ئەجێندای پارتە سیاسیەکانی ترەوە بەلام ئەگەری زۆری
هەیە کە لە هەنگاوی یەکەم دا پێکهێنانی حکومەت ئەگەر تەنها ئاکەپە پێکی بێنێ یان بەبەشداری
جەهەپە بێ یان پارتی نەتەوەپەرست بێ ئیحتمالی
زۆرە بە رێی پشتبەستن بەهاوپەیمانی لە رێی پەرلەمان یان لە رێی هاوپەیمانیەوە ئەوە
یەکلابکاتەوە. بە بە دەستهێنانی دەنگی ئەوان لە پەرلەمان دا بۆ هەردووپرۆسەکە ئەگەر
ئەوەش نەبێ لە رێی ئەو تێڕوانینانەی هەیەتی بۆ فەرمانڕەوایی کردنی خۆی لە تورکیادا
و مەوقعیەتی تورکیا وەک دەولەتێکی بەهێزی سونە لەبەرامبەر بەرفراوانیەکانی ئیران لە
ناوچەکە وەک ولاتی هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەناوچەکە هەرچەندە لەو دوای
پرۆسەی کەشتی دەریای مەڕمەڕ ئەو پەیوەندیە ساردی تێکەوتووە لەگەل ئیسرائیل بەلام پشت پێ بەستنی ئەمەریکا بە تورکیا لە جەنگی
دژ بە داعش تاڕادەیەک ئەمانە هەمووی خاڵن کە تورکیا والێ دەکات کە وەک پارتی دادوگەشەپێدان
خۆی تەنیا لەسەر ئەو پرۆژانەی هەیەتی وەک ئەجێندای کاری سیاسی و کۆمەلایەتی کاری لەسەر
بکات بەلام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە تا چەند پارتە سیاسیەکانی تر بەتایبەتی جەهەپە
و مەهەپە تا چەند دەچنە ژێر باری پرۆژەکانی ئاکپارتیەوە چونکە ئێمە دەزانین جەهەپە
دووەم هێزی پەرلەمانیە زیاتر لە ١٣٠ کورسی پەرلەمانی هەیە و جەماوەری خۆی هەیە و تێڕوانینی
خۆی هەیە بۆ ئایندەی سیاسی تورکیا و بەهەمان شێوە دوو پارتەکەی تر مەهەپە و پارتی دیموکراتی
گەلان هەدەپە کە کێشەیەکی گەورەی وەک کێشە کوردی لە سەر شانە جگە لەوەی لە باکور لە
شانێتی و پاراستنی ئەزمونی رۆژائاواشی لە سوریا لە سەر شانە ئەوانە کێشەی سەرەکین لەبەردەم هەنگاوەکانی پارتی دادو گەشەپێدان لە داهاتوودا .
پرسیار : لە پەیوەندی حکومەتی ئاکەپە بە باشوری
کوردستانەوە ، دەزانن کە لەم ماوەی دواییەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا فەریدوون سنریئۆغڵو
لە کوێی ئەم کۆنسێپتەی ئاکەپەیە لە بەرامبەر گەلی کورد دایە؟
د.سەلام عەبدولکەریم: وەک ئاماژەمان پێدا لە قۆناغی
سێیەمی سیاسەتی ئاکەپە لەبەرامبەر بە پرۆسەی چارسەری کێشەی کورد لە تورکیادا لە پاشەکشەی
دا لە قۆناغی یەکەم و دووەم بوو، وەک لە قۆناغی سێیەم و ئەوەی کە ئەرۆدغانیش لە دوای
ئەنجامی هەلبژاردنەکە راگەیاند کە پرۆژەی پاراستن و یەکێتی خاکی تورکیایە ئەو بونی
پەکەکە و خەباتی چەکداری بە هۆکاری سەرەکی لە سەر ئاسایشی نەتەوایەتی لێک دەداتەوە
ئەمە بەلگەیەکی سەرەکیە هەرچۆن لە رابردودا وەک چٶن لە دانپیاندانی تورکیا بە ئەزمونی
حوکمڕانی باشوری کوردستان لە ئەنجامی هەلبژاردنەکانی ٩٢ ، لە سیستەمی فیدرالیزم لە
دامودەزگاکانی حکومەت کە مەرجی سەرەکی شەڕکردنی لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان
بوو لەگەل پەکەکە لە جەنگی ٩٢ و ٩٣ بە دواوە و هەروەها دژایەتی کردنی پەکەکە بوو و
هەوڵدان بۆ دەرکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل بۆیە لەسەر ژێر سیاسەتی هەرێمیی
تورکیادا و پاشان لە دوای ئەم پرۆسەیە لە دوای ئەنجامەکانی هەلبژاردن حکومەتەکە حکومەتی
جەنگە ئێمە دەزانین هەردوای دەرچونی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی
پەکەکە لە قەندیل کرا بۆیە هیچ ئومیدێک نیە بۆ ئەوەی کە پێمان وابێ کە بەشێوەیە ئاشتی
چارەسەر دەکرێ و تورکیا بە رێبەری پارتی دادوگەشەپێدان پشت بەهەموو هاوپەیمانەکانی
کە پشتی پێدەبەستێ لەناوچەکە بەتایبەتی بەشێک لە حوکمڕانی لە باشوری کوردستان بەهۆی
فاکتەرە جیۆپۆلتیکی و جوگرافیەکانەوە و هۆکاری ئابوری وادەکات کە تورکیا زیاتر فشار
بینێ بۆ باشوری کوردستان بەتایبەتی لە دەڤەری هۆک و هەولێر بۆ ئەوەی کە درێژە بەهاوپمانەکەیان
بدەن بۆ بەرتەسک کردنەوەی جموجولی چەکدارانی پەکەکە لە قەندیل و لەناوچە سنوریەکان
پرسیار: ئەوەی دیارە کە قۆناغی رابردوودا ئەو سیاسەتە
سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە لە ئێستا بەدواوە چەند سەرکەوتن بەدەست دینێ ؟
د.سەلام عەبدولکەریم: بێ گومان بەهیچ شێوەی سەرکەوتن
بەدەست ناهێنێ چ وەک پاراستنی یەکڕیزی ناو مالی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئێستاش
بەهۆی بەشداری پەکەکە لە جەنگی دژی داعش لە باشور لە ئازاد کردنی شەنگال و بەرگرتن
بە جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدیەکان و بەشداری پەیەدە وەک پارتێكی نزیک لەپەکەکە و ئەزمونی
کانتۆکانی رۆژئاوا ئەزمونێکی دیموکراتیە بەنیسبەت ولاتانی ئەوروپی و ئەمەریکاوە و تاکە
هێزی سەرەکی و مەیدانیە لە سوریا بۆ بەرپەرچدانەوەی پەلامار وکارە تیرۆریستیەکانی داعش
، هەموو ئەمانە بەڵگەی ئەوەن هیچ هەولێکی تورکیا بە پشت بەستن بە هاوپەیمانەکانی وەک
چۆن لە رابردوودا ئەنجامی نەبووە پێناچێ ئەنجامی هەبێ، بۆ ئەوەش باشتر وایە کە هەم
دەسەلاتدارانی باشور و هەم تورکیاش لەو راستیە تێبگات کە پێویستی بە دۆخێکە لەرێی دانوسانەوە
ئەو کێشانەی لەگەل پەکەکەداهەیەتی و ئەو کێشانەشی لە ناوخۆی تورکیا هەیە کە پرسی کوردە
بچێتەوە قاڵبی رابردوو و بەشێک لە سیاسەتمەدارانی تورکیا وبەشێک لەڕووناکبیران و رۆژنامەوانانی
تورک داوا دەکەن کە پێویستە ئەنجامەکانی هەلبژاردنی تورکیا بە نیسبەت ئاکەپەوە گەڕانەوە
بێ جارێکی تر بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیادا.
نەجیبە قەرەداغی: بەلێ د.سەلام عەبدولکەریم مامۆستای
زانکۆی سلێمانی زۆر سوپاس بۆ بەشداریکردنتان ، ئەم کاتەتان باش.
د.سەلام عەبدولکەریم: ئەم کاتەی ئێوەش باش
تێبینی : تکایە هیچ کەس و دەزگایەک بێ ئاماژە کردن بەم سەرچاوەیە ناوەرۆکی ئەم بابەتە کۆپی نەکات