لە ڕۆژئاوا یاسای دیموکراسی
ئیداره‌ى هاوبه‌شى کانتۆنى جه‌زیره له رۆژئاواى کوردستان یاسایه‌کى
تایبه‌ت به ژنان ده‌رده‌کات، له یاساکه‌دا چه‌ندین ماده‌ى گرنگ هاتووه
که مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى ژنان ده‌چه‌سپێنیت.
ئیداره‌ى هاوبه‌شى
کانتۆنى جزیره، یاسایه‌کى به ژماره ٢٢ له ساڵى ٢٠١٤ ده‌کرد، که
ناوه‌رۆکه‌که‌ى پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌کان و حوکمه گشتیه‌کانى تایبه‌ت به
ژنانه و هه‌ر یه‌که له هه‌دیه یوسف و حه‌میدى ده‌هام ئه‌لعاسى
هاوسه‌رۆکانى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى دیموکراتى کانتۆنى جه‌زیره ئیمزایان
کردووه.
له یاساکه‌دا یه‌کسانى له نیوان ژن و پیاو له ھه‌موو
بواره‌کانى ژیانى گشتى و تایبه‌تی، پابه‌ندبوون به پره‌نسیپى ھاوسه‌رۆکى
له به‌رێوه‌بردنى ھه‌موو ده‌زگاکان دا، ئاماده‌بونى نوێنه‌رى
ڕێکخراوه‌کانى ژنان و رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ وه‌ک چاو‌دێر له‌کاتى دارشتنى
ئه‌و یاسایانه‌ى که له‌کاتى نائاسایى دا له ئه‌نجومه‌نى یاسادانان
ده‌رده‌کرێ به بانگھێشتێکى پێشوه‌خت له ئه‌نجومه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها
یه‌کسانى له نێوان شایه‌تى ژن و شایه‌تى پیاو له ڕووى به‌ھاى
یاساییه‌وه، قه‌ده‌غه‌یه کچان بێ ره‌زامه‌ندى خۆیان ھاوسه‌گیریان پێ
بکرێ و ماره‌یى به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ى له ڕووى مادییه‌وه
ئامانج به موڵک کردنى ژنه و له جێى ئه‌وه به‌شدارى ھه‌ردوو لایه له
دابین کردنى ژیانێکى ھاوبه‌ش، وه قه‌ده‌غه کردنى فره ژنی، یه‌کسانى له
نێوان ژن و پیاو له ھه‌موو پرسه‌کانى میراتی وه کوشتن به پاساوى شه‌ره‌ف
تاوانه و له ڕووى مادى، مه‌عنه‌وى و یاساییشه‌وه وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و
ئه‌نجامده‌رى سزا ده‌درێ به‌پێى یه‌و ده‌قه یاسایانه‌ى که له یاساى
سزاکانى تایبه‌ت به کوشتنى به ئه‌نقه‌ست دا ھه‌یه و سه‌پاندنى سزاى توند
له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى خیانه‌تى ھاوسه‌رى به یه‌کسانى بۆ ھه‌ردوولا، وه
هه‌روه‌ها بازرگانى کردن به منداڵ و ژنانه‌وه به ھه‌موو
جۆره‌کانیانه‌وه تاوانه و ئه‌نجامده‌رانى سزاى توند ده‌درێن ھه‌موو
بواره‌کانى بازرگانى (به‌کارھێنانى جنسى، کارکردن به مندالان و بازرگانى
کردن به ئۆرگانه‌کانى جه‌سته).
ده‌قى یاساکه:
کانتۆنى جه‌زیره
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاوبه‌ش
ده‌قى ژماره ٢٢ ى سالى ٢٠١٤
له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌نده‌کانى هاوپه‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تى و به ئه‌رێ کردنى
ئه‌نجومه‌نى یاسادانان له دانیشتنى ٢٧ مینى ساڵى ٢٠١٤، پره‌نسیپه
سه‌ره‌کیه‌کانى و یاساى گشتیه‌کانى تایبه‌ت به ژن ده‌کرد. به‌ڕێوه‌به‌رى
هاوبه‌شى کانتۆنى جزره ئه‌م مه‌رسومه‌ى ده‌کرد:
ژنان له
کۆمه‌ڵگه‌مان که به چه‌مکى نێرسالارى به‌ڕێوه‌ده‌برێ ڕووبه‌رووى زۆر
کێشه‌ى سیاسى، کۆمه‌ڵایه‌تى، که‌لتورى و ده‌روونى بۆته‌وه و ئه‌و دۆخه‌ش
زوڵم، په‌راوێز خستن، دواکه‌وتوویى و بێ مافى بۆ ژنان لێکه‌وتۆته‌وه،
وێراى پاشماوه‌ى نه‌ریتى باو که بۆته ته‌گه‌ره له به‌رده‌م پێکشه‌وتنى
ژنان و په‌رۆشى بۆ ئاینده‌یه‌کى باش سنوردار ده‌کات و بونى چه‌ندین ڕیسا و
یاسا و فاکته‌رى چه‌وساندنه‌وه به‌قوڵى شایه‌تى ده‌دات که خه‌باتى ژنان
له پێناوى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى دا، هێشتاش به‌رده‌وامه و تا ئێستا
ئه‌نجامگیر نه‌بووه و ئه‌وه‌ش ته‌نیا کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر ژن نیه،
به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵَگه له‌وانه‌ش جیابونه‌وه‌ى به ئیراده‌یه‌ک
تاک، هاوسه‌رگیرى زۆره‌ملێى، فره ژنى و کێشه‌گه‌لێکى که له ژماره
نایه‌ن، تارۆژى ئه‌مڕۆ زۆر بارگرانیه. له باوه‌ڕمانه‌وه به گرنگى ڕۆڵى
ژن له خێزان دا که کرۆکى بنه‌ره‌تى کۆمه‌ڵَگه‌یه، ئازادى ژن گه‌ره‌نتى
سه‌ره‌کیه له ئافراندنى خێزانێکى دیموکراتى و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى
ئازاد و ئاستى گه‌شه‌سه‌ندنى ھه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به چالاککردنى رۆلى ژن و
به‌شدارى له بونیادنان و پێشخستنى کۆمه‌ڵگه. بۆ ئه‌وه‌ش ژن تێکۆشان
ده‌کات تا ده‌سته‌به‌رکردن و گه‌ره‌نتى مسۆگه‌ر بۆ پاراستنى که‌رامه‌ت و
به‌ده‌ستھێنانى ئازادى و مافى خاوه‌ندارى کردنى له خۆى و رۆله‌کانى. له
ئێستا به دواوه ڕ‌ازى نابێ به په‌راوێز کردنى . بزوتنه‌وه‌یه‌کى که
ئازادى بکات پێداویستیه‌کى ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
ھه‌موو جۆره دواکه‌وتویى، توندوتیژى و کوشتن.
له کاتێکدا که
گه‌ره‌نتى کردنى ئازادى ژن و مافه‌کانى له ئامانجى سه‌ره‌کى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى دیموکراتى دا ده‌بێ، ھه‌موو پرسه
ھه‌ڵواسراوه‌کانى ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن و ئاستى له ھه‌موو
بواره‌کان دا به‌رز بکرێته‌وه و ژیانێکى ئارام بۆ مسۆگه‌ر بکرێ و بپارێزرێ
له ئاست ھه‌موو چه‌وساندنه‌وه، توند و تیژیه‌ک و مافه ڕه‌واکانى
گه‌ره‌تنى بکرێ. له پێناوى ھه‌موو ئه‌وانه‌دا کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپ و بنه‌ماى
گشتى تایبه‌ت به ژنمان بۆ یه‌کسانى کرده‌یى گه‌ڵاڵه کرد، له پێناوى
بونیادنانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى ژینگه‌یى ( ئه‌کۆلۆژی) ئازاد.
پره‌نسپه سه‌ره‌کیه‌کان:
1. تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر عه‌قلیه‌تى ده‌سته‌لاتدارى
کۆنه‌په‌رست له کۆمه‌لگه‌دا، ئه‌رکى ھه‌موو تاکێکى ھه‌رێمه‌کانى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى دیموکراتیه.
2. یه‌کسانى له نیوان ژن و پیاو له ھه‌موو بواره‌کانى ژیانى گشتى و تایبه‌تی.
3. ژن مافى ھه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن و وه‌رگرتنى ھه‌موو پۆسته‌کانیان ھه‌یه.
4. پابه‌ندبوون به پره‌نسیپى ھاوسه‌رۆکى له به‌رێوه‌بردنى ھه‌موو ده‌زگاکان دا.
5. ژن مافى دامه‌زراندنى رێکخراوه سیاسى، کۆمه‌ڵایه‌تى،
ئابورى، که‌لتورى، رێکخراوه‌ى پاراستنى ڕه‌وا و رێکخراوه‌ى تر‌ى تایبه‌ت به
خۆیان ھه‌یه که له‌گه‌ل ھاوپه‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تى ناکۆک نه‌بێ.
6. ئاماده‌بونى نوێنه‌رى ڕێکخراوه‌کانى ژنان و
رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ وه‌ک چاو‌دێر له‌کاتى دارشتنى ئه‌و یاسایانه‌ى که
له کاتى نائاسایى دا له ئه‌نجومه‌نى یاسادانان ده‌رده‌کرێ به
بانگھێشتێکى پێشوه‌خت له ئه‌نجومه‌نه‌وه.
7. کاتێ له ئه‌نجومه‌نى یاسادانان یاسایه‌کى تایبه‌ت به ژن ده‌رده‌کرێ، ده‌بێ ئیراده‌ى ژن ڕه‌چاو بکرێ.
8. یه‌کسانى له‌نێوان پیاو و ژن له مافى کار و کرێ.
9. یه‌کسانى له نێوان شایه‌تى ژن و شایه‌تى پیاو له ڕووى به‌ھاى یاساییه‌وه.
10. قه‌ده‌غه‌یه کچان بێ ره‌زامه‌ندى خۆیان ھاوسه‌گیریان پێ بکرێ
11. ماره‌یى به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ى له ڕووى
مادییه‌وه ئامانج به موڵک کردنى ژنه و له جێى ئه‌وه به‌شدارى ھه‌ردوو
لایه له دابین کردنى ژیانێکى ھاوبه‌ش.
12. ڕێکخستنى پێشینه‌ى ھاوسه‌رگیرى به شێوه‌یه‌کى شارستانیانه
13. قه‌ده‌غه کردنى فره ژنی.
14. ھه‌ردوو لا مافیان ھه‌یه که داواى جیابونه‌وه بکه‌ن و ناکرێ جیابونه‌وه به ئیراده‌ى تاک لایه‌نه بێ.
15. یه‌کسانى له نێوان ژن و پیاو له ھه‌موو پرسه‌کانى میراتی
16. قه‌ده‌غه‌کردنى شیربایى ، ژن به ژن و ژن له جیاتى خوێن
17. کوشتن به پاساوى شه‌ره‌ف تاوانه و له ڕووى مادى، مه‌عنه‌وى و
یاساییشه‌وه وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و ئه‌نجامده‌رى سزا ده‌درێ به‌پێى یه‌و
ده‌قه یاسایانه‌ى که له یاساى سزاکانى تایبه‌ت به کوشتنى به ئه‌نقه‌ست
دا ھه‌یه.
18. سه‌پاندنى سزاى توند له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى خیانه‌تى ھاوسه‌رى به یه‌کسانى بۆ ھه‌ردوولا.
19. بازرگانى کردن به منداڵ و ژنانه‌وه به ھه‌موو
جۆره‌کانیانه‌وه تاوانه و ئه‌نجامده‌رانى سزاى توند ده‌درێن ھه‌موو
بواره‌کانى بازرگانى (به‌کارھێنانى جنسى، کارکردن به مندالان و بازرگانى
کردن به ئۆرگانه‌کانى جه‌سته).
20. توندوتیژى جیاکارى له
دژى ژن قه‌ده‌غه‌یه و جیاکارى وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و به‌پێى یاسا سزاى
ھه‌یه و له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رى خۆسه‌رى دیموکراتیه که ھه‌موو جۆره‌کانى
توندوتیژى جیاکارى قه‌لاچۆ بکات، له رێى میکانیزماى یاسایى و خزمه‌تگوزارى
و دابین کردنى پاراستن و به‌رگرتن و چاره‌سه‌رى قوربانیانى توندوتیژی.
21. له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى دیموکراتیه که مافى
مندالان گه‌ره‌تنى بکات و له ھه‌موو جۆره توند و تیژى و ئیستغلال
کردنێک.
حوکمه گشتیه‌کان :
22. دابین کردنى مافى یه‌کسانى ژن و پیاو تایبه‌ت به یاساى ڕه‌گه‌زێتی
23. به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى دیموکراتى له سه‌رێتى بیمه‌ى
ته‌ندروستى و کۆمه‌لایه‌تى بۆ تاک و خێزان به تایبه‌تى مندالان و ژنان
دابین بکات و بناغه‌ى سه‌ره‌کى ژیانێکى ئازاد و ئابرومه‌ندانه و پاراستن
بۆ ژنانى بێوه‌ژن و به‌ساڵاچوو ده‌سته‌به‌ر بکات
24. ھاوسه‌رگیرکردن به کچان قه‌ده‌غه‌یه له ژیر هه‌ژده ساڵیه‌وه
25. ژن مافى دایکایه‌تى (له‌خۆگرتنی) مندالى ھه‌یه، تا منداڵ
ده‌بێته ١٥ ساڵ ئه‌گه‌ر دایکه ھاوسه‌گیرى کردبێته‌وه یان
نه‌یکردبێته‌وه .و دواى ئه‌وه‌ش مافى بژار بۆ منداڵداکانه و له‌سه‌ر
ھه‌ردوولاشه که جێى نیشته‌جێیبون و خه‌رجى بۆ منداله‌که دابین بکه‌ن به
درێژایى کاتى له خۆگرتن.
26. له‌کاتى سه‌فه‌ر کردنى مندالان له ژێر ته‌مه‌نى ١٥ ساڵه‌وه ده‌بێ مۆله‌ت له دایک و باوک وه‌رگرن.
27. له که‌یسه‌کانى تایبه‌ت به ژن و خێزان له دادگاکان دا ده‌بێ
نوێنه‌رێک له ناوه‌ندى ژنانه‌وه ئاماده‌بن و راکه‌یان راوێژکاریه و
ناچارى پابه‌ندبوون نیه.
28. ژن مافى مۆله‌تى دایکایه‌تى موچه‌دارى ھه‌یه و تا سێ جار منداڵخستنه‌وه.
29. له حاله‌تى جیابونه‌وه‌دا، ژن مافى ئه‌و شتانه‌ى ھه‌یه که
داویه‌تى له کاتى ھاوسه‌گیریدا له ئاڵتون بێ یان ھه‌ر شتێکى له ھه‌مان
به‌ھا بێ، ئه‌گه‌ر لاى خۆى بێ یان ھاوسه‌ره‌که‌ى خه‌رجى کردبێ.
30.
له سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌رى دیموکراتیه ناوه‌ندى تایبه‌تى
بکاته‌وه بۆ ئه‌و ژنانه‌ى له سه‌روبه‌ندى سکپڕى دا سزادراون، یان
شیرده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌که به پێى دۆخى دووگیانى یان حاله‌تى
ساواکه‌یان بێ.
ئه‌م یاسایه له دواى بڵاو کردنه‌وه‌ى کارى پێ ده‌کرێ
عامودێ ٠١/١١/٢٠١٤
ھاوسه‌رۆکانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کانتۆنى جزره
ھدیه عه‌لى یوسف - حمیدى دھام العاسی
serçavwe:
http://www.pydrojava.net/ar/index.php/tamazight/2699-2014-11-07-21-37-04
wergêr : Necîbe Qeredaxî